ناونیشانی کۆڕێكه بۆ موحسین که‌ریم/ به‌رپرسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان له شاری ئۆسڵۆ له نه‌رویج
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 27/06/2010 کۆمیته‌ی حیزب
له نه‌رویج کۆرێك بۆ موحسین که‌ریم به‌رپرسی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب سازده‌کات. بابه‌تی کۆڕه‌که بریتی
ده‌بێت له:
مه‌سه‌له‌ی ئازادی سیاسی و تیرۆر له کوردستان که
به‌دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا بوه‌ته یه‌کێك له
مه‌سه‌له گرنگ و سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له
ره‌وتی خه‌باتیاندا بۆ یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی.
له‌و سیمیناره‌دا زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی
تیرۆری سیاسی و سه‌رکوتی ئازادی سیاسی
لێکده‌درێته‌وه. ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و نه‌بوونی
ده‌وله‌ت و پایه‌ماڵبونی پێناسه‌ی هاوڵاتیی دانیشتوانی
کوردستان وه‌کو فاکته‌ره‌کانی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه
تیشکی ده‌خرێته‌سه‌ر و سه‌ره‌نجام هه‌نگاوه‌کان و
زه‌مانه‌ته‌کانی دابینبوونی ئازادی سیاسی وه‌کو مافێکی
یاسایی خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو کرده‌یه‌کی سیاسی
جه‌ماوه‌ری هوشیارانه ده‌خرێته‌به‌ر باس‌و سه‌رنجدان.
بانگه‌وازی هه‌مووان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریکردن له‌و
سیمیناره‌دا.
رۆژو کات: یه‌کشه‌ممه 27/06/2010 کاتژمێر 2-5ی
ئێواره
شوێن: Oslo, IKM salen, Tøyenbekken 5 (Grønland)
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/ کۆمیته‌ی نه‌رویج
|