له چله‌ی سه‌رده‌شت عوسماندا (که‌مپینی به‌رگری له
ئازادی- دانمارک)، ڕۆژی شه‌ممه ڕیکه‌وتی 26-6-2010
کۆڕێکی ماته‌مینی سازکرد لەژێر ناونیشانی (ئێمه‌ش
بێده‌نگ نین). لەم کۆڕی ماتەمینیەدا هەریەک لەم حیزب،
ڕێکخراو ولایەنە سیاسیانەی خوارەوە پەیام و وتەیان
هەبوو:
1. په‌یامی (که‌مپینی به‌رگری له ئازادی- دانمارک)
- مسته‌فا حه‌سه‌ن.
2. په‌یامی بنەماڵەی سەردەشت عوسمان. خالید ڕەسول.
3. وتەی ڕێکخراوی "مافی مرۆڤی عێراق" - شاکر ناصر.
4. وتەی ڕێکخراوی "مافی مرۆڤی کوردی _ دانیمارکی"
-ڤیلیو Vilø .
5. وتەی "ڕه‌وه‌ندی سۆشیالیستی کرێکاری" - نادر
عه‌بدولحه‌مید.
6. وتەی "حیزبی شیوعی کوردستان" - گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی.
7. وتەی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان" - ابراهیم ئه‌مین.
8. وتەی "حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق" - عوسمان
ئەحمەد.
9. وتەی "ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید" - ئاراس
وه‌هاب.
10. وتەی "ڕێکخراوی ئازادی ژن _عێراق" - گوڵزار عەلی.
11. وتەی "سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان" - هیدایه‌تی
مه‌لا عه‌لی.
12. وتەی کۆمه‌ڵه‌ی ڕێکخراوە کوردیەکان "فه‌ی کورد" -
شیار.
13. وتەی "حیزبی شیوعی عێراق" - داود ئه‌مین.
14. وتەی حیزبی"ئێس ئێف، سۆشیالیستی گەلی دانمارک SF="
- سەردار.
15. وتەی حیزبی [لیستی یەکگرتووی دانمارکی
"ئینهێزلیستن Enhedlisten"] - ئالان ئه‌حمه‌د.
16. سه‌لام محه‌ممه‌دیش کۆپله شیعرێکی بەناوی "بڕوخێ
بێدەنگی" پێشکه‌ش کرد.
شایەنی باسە کە لەم کۆرەدا ,50562 کڕۆنی دانمارکی
کۆکرایەوە پڕۆژەی پەیکەری ئازادی. هەروەها نیوسەعاتی
کۆتایی تەرخانکرا بۆ گفتوگۆی ئازاد لە پێناو چۆنیەتی
بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە
و فشار خستنەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستان بۆ
پابەندبونیان بە ئازادی فکر و بیروڕادەربڕین لە
کوردستاندا، کە گەلێک خاڵی بەنرخی تیا باس کرا.
(که‌مپینی به‌رگری له ئازادی- دانمارک) و کۆڕی
ماتەمینیەکە پێداگریان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرد:
1- ئەو لیژنه‌یه‌ی کە ئێستا بۆ لێکۆڵینەوە و
بەدواداچونی تیرۆری سەردەشت عوسمان لەلایەن سەرۆکی
هه‌رێمەوە پێکهێنراوە، جێگەی متمانە نیە و شەرعیەتی
نیە.
2- بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی ئەم تاوانە، ئەبێ
لیژنەیەکی بێلایەن و سەربەخۆی جەماوەری بە هاوکاری
ئۆرگانە نێودەوڵەتیەکان پێک بێت و دەستبەکار بێت.
3- کەمپینی به‌رگری له ئازادی- دانمارک هاوئاهەنگ
کردنی کار وچالاکیەکانی لەگەڵ کەمپین، لیژنە و
کۆمیتەکانی وڵاتانی تر و لەگەڵ هەفتەی بێدەنگ نابین
لەناوخۆی کوردستان بە پێویست ئەبینێتەوە بۆ پەرەپێدان
و بەهێزکرنی ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە دژی تیرۆری
سیاسی و بۆ بەئەکام گەیاندنی یاسایی ئەم کەیسەیە؛ واتا
دۆزینەوەی تاوانباران و دانیان بەدادگا.
4- ئازادی بێقەید و شەرتی فکری و سیاسیە کە ڕێگرە
لەبەردەم تیرۆر، سەرکوتی فکری و سیاسی.
5- "که‌مپین" پشتیوانی و لایەنگری خۆی بۆ پڕۆژەی
پەیکەری ئازادی وەک سومبولێک لە کوردستاندا
ڕادەگەێنێت.
6- "که‌مپین" هەڵدەستێت بەپەیوەندیکردن بە
پەرلەمانتاران، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئۆڕگانە
جۆراوجۆرەکانی ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپی و هەروەها بە
ناوەندە ئەوروپی و نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ ناردنی نامەی
ناڕەزایەتی بۆ سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی
کوردوستان بەمەبەستی فشار خستنە سەر دەسەڵاتدارانی
کوردستان بۆ پابەند بونیان بە ئازادی
بیروڕادەربڕینەوە.
که‌مپینی به‌رگری له ئازادی- دانمارک.
26-6-2010
|