تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان لە هەرێمی کوردستاندا کە
بە هەرێمێکی جیاواز و ئارام لە ئێراق مایەی نیگەرانی و
شەرم و پرسیارە هەم بۆ حکوومەتی کوردستان و هەم بۆ
تەواوی خەڵکی کوردستان بە بێ جیاوازی بۆچونی سیاسی و
ئاینی و مەزهەبی ، لەبەر ئەوەی کە خەڵکی کوردستان
جاران لە ژێر دەستی ڕژێمی بەعسدا ڕوبەڕووی تیرۆرو
تۆقاندن دەبوویەوە بەڵام ئێستە لە هەریمی کوردستاندا
رۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی تیرۆرر دەبنەوە !!!
تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان هەمولایەکی دوچاری شۆک کرد
و خەڵکی کوردستان بەتەواوی چین و تویژەکانەوە ئەو
تیرۆرەیان مەحکوم کرد دەیان چالاکی لەدەرەوەو ناوەوەی
کوردستان دژی ئەو تیرۆر کردنە ئەنجام درا ، تاکار
گەشتوەتە ئەوەی کە لێدوانی سیاسی و تاوانبار کردنی
سیاسی لێکەوتەوەتەوە خەریکە بارودۆخی کوردستان بەو
هۆیەوە تێک دەچێت .
پاش تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان سەدان و هەزاران نوسین
بڵاو کراونەتەوە ، زۆربەی زۆریان دەسەڵاتی هەولێر
بەتایبەتی سەرۆکی هەرێم و دەسەڵاتی پارتی وهێزەکانی
ناوخۆ تاوانبار دەکەن بەوەی ئەو تاوانەیان ئەنجام
دابێت و لەبەر ئەوەی کە سەردەشت پاش ئەو نوسینانەی
تیرۆر کرا کە بەم دواییە بڵاو کردنەوە وەکوو (من عاشقی
کچەکەی بارزانیم)بۆ یە دەسەڵاتی پارتی و هێزەکانی
ناوخۆی هەولێر تاوانبار دەکەن بەو تیرۆرە لەبەر چەند
هۆیەک
یەکەم: چۆن ڕۆژنامەنوسێک لەبەردەم زانکۆدا دەڕفێندرێت
بەبەرچاوی پۆلیسی زانکۆوە و ئەوان واتە پۆلیسی زانکۆ
هیج کاردانەوەیەکیان نابێت ؟
دوەم: چۆن سەردەشت لە شاری هەولێر دەڕفێندرێت و پاش
دووڕۆژ مەیتەکەی لەشاری موسڵ بە بێ گیان دەدۆزرێتەوە
ئەی جۆن بەو هەموو بازگەیەدا سەردەشت گەیەنرایە
مووسڵ؟!!! بۆیە ئەو تاوانە مەحکوم دەکەن .
کۆمەڵێکی دیکە ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە دەسەڵاتی پارتی و
هێزەکانی ناوخۆ ئەو تاوانەیان ئەنجامدابێت داوای
بەڵگەدەکەن بۆ ئەوەی کە پارتی ودەسەڵاتی هەولێر
تاوانبار بکرێن ئەو کۆمەڵە زۆربەی زۆریان لایەنگرو
موچەخۆری حیزبەدەسەڵاتدارەکانی کوردستانن ئەوانیش ئەو
تاوانە مەحکوم دەکەن !!
بە پێچەوانەی ئەو دوو لایەنەوە لایەنی سێهەم
بەناڕاستەو خۆ ئەوە دەدرکێنێت وپێی وایە کە تیرۆر
کردنی سەردەشت عوسمان لە جێی خۆی بوە و باجی ئەو نوسین
و هێرشەی داوە کە کە کردویەتیە سەر بنەماڵەی سەرۆکی
هەرێم و ئەو نوسینانە بە سوکایەتی کردن دەزان ن بۆ سەر
خانەوادەی سەرۆکی هەرێم و ئەوە ڕادەگەیەنن کە ئایا
ئەگەر سەردەشت بمایە ئەوە قبوڵی دەکرد کە ئەو جۆرە
نوسینە بەرامبەر کەسیکی ئەو کرابا؟
بۆ زیاتر ئاشنابوون بەلایەنی سێهەم سەیری ئەو
لینەکەبکەن
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=16312
هەرچەندە ئەو نوسینەی سەردەشت هیچ پەیوەندی نەبوە بە
هێرش کردنە سەر هیچ کەسیک و لایەنێک بەلام لە ڕێی ئەو
نوسینەوە سەردەشت ویستویەتی کە ئەو زیاوازی جینایەتیە
دەربخات کەلەکۆمەلگەی کورددیدا هەیە ، ئەم بابەتە زۆری
دەوێت من ناچمە نێو درێژەی بابەتەکەوە ئەوەندەی ویستم
کە ڕونکردنەوەیەک لەو برەوە بدەم .
لە نێوان ئەو سێ لایەنەدا ئەوە دەردەکەوێت کە دەسەڵاتی
کوردستان تاونبارە بە تیرۆر کردنی سەردەشت بەتایبەتی
مەسعود بارزانی هەم وەکوو سەرۆکی هەرێم هەم وەکوو
سەرۆکی پارتی و دەسەڵاتی پارتی و هێزەکانی ناوخۆ لە
هەولێریش بەرپرسن لە تیرۆری سەردەشت .
من لیرەدا تەنها لەسەر بۆچونی یەکەم و دوەم دەڕۆم
لەبەر ئوەی بۆچونی سێهەم پیویستی بەبەڵگەو بەدادگا
هەیە بۆڕونکردنەوەی بابەتەکە .
بۆچونی یەکەم دەسەڵاتی پارتی و خودی سەرۆکی هەرێم و
هێزەکانی ناوخۆ تاوانبار دەکەن و تەنها گومان یان لە
دەسەڵاتی هەولێرە بەهەموشیوەیەک،لایەنی دوەمیش داوای
بەڵەگەدەکەن لەو بارەیەوەو ئەو گومان و تاوانبار کردنە
ڕەتدەکەنەوە بەتایبەتی سەرۆکی هەرێم و هێزەکانی
ئاسایشی ناوخۆ لەهەولێر .
ئەی ئەم کێشیەیە جۆن چارەسەر دەکرێت ؟ پێم وایە
هەموومان داوای لێکۆڵیەنەوە دەکەین ، بەڵام کام
لێکۆڵینەوە ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە سەرەنجام هەموومان
دلنیا بکاتەوە ئەو لێکۆڵینەوەو ئەنجام لیکۆڵینەوەیەکیئ
دروستە !!
کێ دەبێت لێکۆڵینەوە بکات کێن ئەوانەی کە بەشداری لەو
لێکۆڵینەوەیەدا دەکەن ؟
دەبێت لیژنەی لێکۆڵینەوە پێک بێت هەموو کوتلەکانی
پەڕلەمان و نوینەری نەتەوەیەکگرتوەکان و نوینەری
ئەمنستی ئینتەرناشنال و نوینەری مافی مرۆڤی جیهان و
کوردستان و نوینەری خانەوادەی شەهید و نوێنەری
کۆمەلگەی مەدەنی و نوینەری سەندیکای رۆژنامەنوسان و
نوینەری ڕاگەیاندنە حیزبی و ئەهلیەکان و چەند
ڕێکخراویکی دیکە کە پێیان باش بێت بەشداری بکەن .
یەکەم هەنگاوی لێکۆڵینەوە دەبێت چیبێت ؟
ئەوانەی کە لەئەوروپا یان لەدەرەوە دەژین بە شیوەیەکی
گشتی بەتایبەتی دەسەڵاتدارانی کوردستان ئەوانەی کە
خۆیان و ماڵو مناڵیان زیاتر لە دەیەیەک لە ئەوروپاو
ئەمەریکا ژیاون دەبێت ئەوە بزانن کە کاتی ڕوداوو تیرۆر
کردنەکە دیاری بکەن و لە وێوە دەست بەلێکۆڵینەوە بکەن،
هەموو ئەوکەسانەی کەبەرپرس بوون لە پاراستنی ئاسایشی
هەولێر پێش ڕوداوەکەو پاش ڕوداوەکە دەبێت دەست گیر
بکرێن و بدرێنە دادگاو لێلۆڵینەوەی جیدیان لەگەڵ بکرێت
. ئە وانەی کە بەرپرس بوون لە ژیانی سەردەشت یاخود
تاوانبارن بە کوشتنی سەردەشت دەکرین بە دوبەشەوە و
دەبێت دەستگیر بکرین تاوەکوو تاوانبارانی تیرۆر
کردنەکە بدۆزرینەوە ئەوانیش
بەشی یەکەم ئەوانەن کە خەمسارد بوون لەو هەڕەشانەی
کراوەتە سەر سەردەشت
بەشی دوەم هەموو ئەوانەی کە لەکاتی ڕفاندن و
تیرۆرکردنەکەدا دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوە .
بۆ هەموو ئەمانەش دەبێت بەڵگە هەبێت .
دەبێت بەڵگەکان بەدەستەوە بێت بۆ دەستگیر کردنی ئەو
کەسانەی کەباسمان کرد و یەکەم بەڵگەش بلاوکردنەوەی ئەو
نوسینەیەکە سەردەشت عوسمان بلاوی کردوەتەوە بە نوسین و
بە دەنگی خۆشی تۆماری کردوە (یەکەمین زەنگی کوشتنم لێی
دا) .
ئەو کەسانەش کە بەرپرس بوون لە پاراستنی گیانی سەردەشت
پێش تیرۆر کردنی ئەمانەن
یەکەم : ڕاگری کۆلێژی زمان(لەبەر ئەوەی کە سەردەشت
یاماژەبەوەدەکات کە بەڕاگری کۆلیژەکەی ووتوە هەڕەشەی
لێکراوە )
دوەم : ئەو بنکەی پۆلیسەو بەڕێوەبەرەکەی کە سەردەشت
هانای بۆ بردوە پێش تیرۆر کردنەکەو پێی
وتراوە(لەوانەیە ئەو هەڕەشەیەیە چەندبارە ببێتەوە )
کەواتە دەبێت یەکەم هەنگاو ئەو دوکەسەی کە خەمساردیان
کردوە لە کوشتی سەردەشت دەبێت دەستگیر بکرێن .
هەنگاوی دوەم ؛ دەبێت ڕۆژو کات و شوێنی ڕفاندنەکە
دیاری بکرێت لەگەڵ ڕۆژ و کات و شوێن دۆزینەوەی
تەرمەکەی سەردەشت و دەست بکرێت بەڵێکۆڵینەوە بەم
شێوەیە.
دەبێت هەموو ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەستگیر بکرێن کە
ئەو ڕۆژە بەبەرچاویانەوە سەردەشت ڕفێندراوە، پاشان
دەبێت هەموو ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە لە بازگەکانی
نێوان هەولێرو موسڵ دا بوون لەماوەی ئەو دوڕۆژەدا تا
دۆزینەوەی تەرمی سەردەشت ،هەموو ئەو بەرپرسانەی ئاسایش
و پۆلیس دەستگیر بکرێن کە لەماوەی ئەو دورۆژەدا
لەهەوێر بەرپرس بوون لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان .
دەبێت بەرپرسی ئەو هێڵە تەلەفۆنیانە دەستگیربکرین کە
لە ڕێگەیانەوە هەڕەشە لەسەردەشت کراوە تاوەکوو
لەڕیگەیانەوە ئەو کەسانە بدۆزڕێنەوەکە هەڕەشەیان
لەسەردەشت کردوە و دەبێت ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە
پەیوەندیان بەسەردەشتەوە کردوە لەوکاتەی هەڕەشەی
لێکراوە تاوەکوو تیرۆر کردنی .
ئەگەر ئەمانە ئەنجام بدرێت دەبێت پاش ئەوەی کە
لیکۆڵیئنەو تەواو بوو تاوانباران دۆزرانەوە ،
تاوانباران سزا بدرێن ئەوانەشی کە بەبێتاوان دەرچون
دەبێت حکومەتی هەریمی کوردستان قەرەبوویان بۆ بکاتەوە
.
لەسەر ئەم لێکۆڵینەوەیە نموونەیەکی بچوکی بوریتانیاتان
بۆ دەگێرمەوە :
لە ساڵی نەوەدەکانەوە لە بەریتانیە لە ناویانەیەکی
شەوانە دەبێتە شەڕ و پۆلیس دەگاتە یانەکەو چەند کەسێک
دەستگیر دەکەن لەوانە کەسیکی ڕەش پێست دەستگیر دەکەن و
گیراوەکان دەگوازنەوە بۆ بنکەی پۆلیس ، ئەو پیاوە
ڕەشپێستەی کە گیراوە دەکرێتە ژوریکی تاکەکەسیەوە و ،
کارمەندانی ئەو بنکەیە هەموو کامێرەکانی چاودێری
دەکوژیننەوە و کاتیک دڵنیا دەبن کە هیچ کامێرایەک
نەماوە دەکەونە لێدانی ڕەش پێستەکەبە شەق و زللە و
بەدار پاشان گیراوەکە دوچاری خوێن بەربوون دەبێت و
داوا دەکات لە پۆلیسەکان کە بیگەیەننە نەخۆشخانە بەڵام
ئەوان رەتی دەکەنەوە تابەیان کاتیک دەڕۆن دەبینن گیانی
تێدا نەماوە پاشان دەیگەیەننە نەخۆشخانە پاش ئەوەی کە
دەردەکەوێت ئەو کەسە بەسێوەیەکی گوماناوی ژیانی لەدەست
داوە لیژنەیەک پیک دەهێنن بۆ لێکۆلینەوە و ئەو کەسانەی
کە کارمەند بوون لەو شەوەدا هەمویان دەستگیر دەکرێن و
لێکۆڵینەوەیان لەگەل دەکرێت بەبێ جیاوازی تاوانبار و
بێتاوان پاس لیکۆڵینەوە دەڕۆن هەموو کامێراکان (چێک
دەکەن) دەپشکنن دەبینن لەو کاتەدا کە ئەو گیراوە
هێنراوەتە بنکەی پۆلیس بارودۆزی باش بوە و ژیان
لەدەستدانەکەی گوماناوی بوە بۆیە لیژنەی لیکۆڵینەوە ی
پۆلیسی تاون هەستا بە لێکۆڵینەوە و دواجار
کامێرایەکیان دۆزیەوە کە ئەو شەوە پێیان نەزانیوە
پۆلیسەکان تاوەکوو بیکوژێننەوە وئەو کامێرایە هەموو
گرتەی لێدانەکانی پۆلیسی تۆمار کردوە ، ئەو کامێرایە
بووبەبەڵگەو ئەو کەسانەی کە ئەوشەوە لە بنکەکەبوون
هەمویان دوچاری سزای یاسایی بونەوە بەپێی تاوانەکانیان
پاش زیاتر لەدەساڵە ساڵانە ئەو دۆسیەیە لە
ڕاگیەاندنەکاندا بس دەکرێت و گرتە ڤیدییەکەش پیشان
دەدرێت لەو کاتەوە کارەساتی لەو جۆرە روی نەداوەتەوە .
لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن کە بەریتانیاو کوردستان
چۆندەکرێت بەیەک لەوەلامی ئەو کەسانەدا دەلێم ئەگەر
دەسەلاتدارانی کوردستان مەبەستیان بێت ئەوە دەتوانن
نەک هەر کۆڵانێکی کوردستان بەڵکو دەتوانن هەموو ماڵێکی
کوردستان کامیرایەکی چاودیری بۆدابنێن و هێندەی
بوودجەی ساڵێکی حیزبەدەسەلاتدارەکانی تێناچێت ، یاخود
هیندەی بودجەی یەکیک لەو کەناکانەی تێناچیت رۆژانە
چەندین بەرنامەی سواو دوبارە پیشکەش دەکەن کە تەنها
خزمەت بە دەسەڵات و سەرمایەدارەکان دەکات ، ئەگەر
دەسەڵات ئەو کارە بکات سالانە دیان ملیۆن دۆلار
دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت لەبەر ئەوەی ئەگەر کامیرای
چاودیری هەبوو تاوان کەمتر دەبێت و لەهەموو رویەکەوە
هاولاتیان و حکومەت سودمەند دەبن بەڵام ئایا دەسەڵات
ئەو کارەدەکات ئەوە وەڵا مێکە کەبەخەونیش بە بەڵێ نیە
لەکۆتاییدا دەڵێم دەبێت دەسەڵاتداران چیدی ئەو ووتە
سواوە بەکار نەهێنن گوایە تیرۆر لەهەمولایەک هەیە
ئەگەر وایە بۆچی رۆژێک لەڕۆژان نوسەرەدەربارەکانی
دەسەڵات بە رۆژی نیوەڕۆ هێرسیان نەکرایەسەر یاخوود
بۆچی ئەوە بیست ساڵە کەسێکی سەربەدەسەڵات نەڕفیندراو
تیرۆر نەکرا؟
ئەگەر ئەوە بیانو بیت دەبوایە کە چەنیدن کە س لە
کەسوکاری بەرپرسەکان تیرۆر بکرایە !!کەواتە ئەگەر
ئاسایش هەبێت لەکوردستاندا بابۆ هەموو کەسیک بێت ئەگەر
یاسا هەیە با بۆهەموو کەسیک بێت .
Koyar-rawf@hotmail.co.uk
|