ئایا سەردەشت رۆژنامە نوس بوو یان تەنها قوتابی بو ئەی بۆ تیرۆر کرا
 

  

 کۆیار ڕەووف
بەریتانیا


پاش تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن خەڵکی ئازادی خوازی کوردستانەوە ، دەسەڵاتی کوردستان دوچاری تەنگژەیەکی هەمەلایەنە بوەتەوە و نازانێت چۆن مامەڵە لەگەل ئەو کەیسەدا بکات لە لەسەراسەری دونیادا دوچاری ڕەخنەو ناڕەزایەتی بوەتەوە ،لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان هەموو چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە ئەو تاوانە گەورەیەدەخەنە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەولێر و هەموو پێشهات و پاشهاتەکانی ئەو تیرۆرەش ئەوە روون دەکەنەوە کە دەسەڵاتدارانی هەولێر کەمتەرخەم بوون لە و هەڕيشانەی کە ئاڕاستەی سەردەشت کراوەو پێش شەهید کردنی و هەروەک خەڵک بەگومانە لەدەسەڵات کە جۆن لەبەردەمی زانکۆدا بەبەرچاوی پۆلیسی زانکۆوە دەفڕێندریت و پاشان جۆن بەو هەموو بازگەیەدا دەر دەکرێت و مەیتەکەی لە موسڵ دەدۆزریتەوە ، هەموو ئەمانە گومانی ئەوە دەدەنە هەموو لایەک کە ئەگەر دەسەڵاتی هەولێر و پارتی بەتایبەتی دەسەتی نەبێت لەو تیرۆررەدا ئەوە ، بەدڵنیاییەوە بەرپرسن لەو تیرۆرە لەبەر ئەوەی کە پێش سەهید کردنی سەردەشت هاواری کردوە تیرۆرم دەکەن ئەی بۆ کەس بەفریای نەکەوت ؟
ئەی کاتیک ڕفیندرا بۆ بازگەکان ئاگادار نەکرانەوە لەو روداوە تاوەکوو ڕێگە بگیریت لەو تاوانە ؟
هەموو ئەوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی هەولیر بەرپرسن لەو تیررۆرە و دەبێت بەزۆترین کات تیرۆرریستان بدەۆزنەوە ،و دورر لە هەموو هەڵچونیک دەبێت دەسەلاتدارانی کوردستان لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و تاوانباران بدەۆزنەوە و دانیش بەوەدا بنێن کە
یەکەم : دەسەلات دارانی هەولێر بەگشتی و وەزارەتی ناوخۆ کەمتەر خەم بوە لە تیرۆر کردنی سەردەشت .
دوەم : دان بەوەدا بنێت کە سەردەشت قوتابی زانکۆ بوە لەهەمان کاتدا رۆژنامەنوس بوە .
پێدەجێت کە کەمتازۆر دەسەڵاتی هەولێر دان بنێت بەوەی کە دەسەڵات کەمتەر خەم بوە بەوەی کە رایگەیاندوە کە چەند کەسیک دەستگیر کراون لەوانەی کەمتەر خەمبوون لەڕوداوەکە وەکوو ئەو کارمەندەی پۆلیس کە لەکاتی ڕفاندنی سەردەشت دا لە زانکۆ بوە ، بەڵام پێ ناجێت کە دەسەڵاتدارانی هەولێر بەتایبەتی دەسەڵاتدارانی پارتی دان بەوەدا بنێن کە سەردەشت رۆژنامەنوس بوە ئەوەش لە پێناوی ئەوەی کە ئەو گومانە لە خۆیان دور بخەنەوە بۆیە لەزۆربەی راگەیاندن و نوسینەکانی سەربەدەسەڵات دا بە قوتابی زانکۆ ناوی دەبەن وەکوو ئەو لێدوانەی بەڕێز کەریم سنجاری بۆ رۆژانامەی حەیاتی چاپی لەندەن کە تانها بەقوتابی ناوی بردبوو هەرچەندە هەموو نوسینەکانی دەرەوەی دەسەلات و رۆژنامە نوسان و جالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان و هەندێک لە پارتە سیاسیەکانی ناوەوەو دەرەوەی کوردستان سەردەست بە ڕۆژنامەنوس و خوێدندکاری زانکۆ ناو دەبەن و سەردەشت لە ئاشتی نامەشدا لەبواری وەرگێڕاندا کاری کردوە تەنها وەرگێڕانەکانی سەردەسط بەسن بۆ ئەوەی کە بەڵێ سەردەشت نەوەک تەنها ڕۆژنامەنوس بەڵکوو وەرگێڕیش بوە لە بواری ڕۆژنامەنوسیدا بۆیە ئەو ڕاگەیاندنانەی دەسەڵاتدارانی هەولێر ناتوانن شەهید سەردەشت تەنها بو خوێندکار بناسینن ئەو شەهیدی رۆژنامەنوس بوو دواجار بەخوێنی خۆی ئەوەی سەلماند کە ڕۆژنامەنوس و وەرگێڕو خوێندکار بوو ، ئەگەر سەردەشت قەڵەمەکەی بفرۆشتایەو نوسەرێکی دەرباری دەسەلات بوایە پشتی لە خەڵک بکردبایەو تەنها خوینکار بوایە ، ئەوە نەک شەهید نەدەکرا بەڵکوو وەکو هەموو ئەو نوسەرانەی کە قەڵەمەکانیان کردوەتە تیر و ئاڕاستەی خەڵکی مەشمەینەتی کوردستانی دەکەن ئەویش نەک تەنها خۆی بەڵکوو بنەماڵەکەی لەسایەی دۆلاردا دەحەساندەوە بەڵام سەردەشت ڕازی بوو بە بەکۆمپوتەریکی کۆن و لە خانویەکی کۆندا هەوڵ بدات تاوەکوو لە ڕێی خویندنەوە خۆی پیبگەیەنێت و لەڕێی نوسینیشەوە بەرگری لە مافی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان بکات ، بەداخەوە وەکوو سەردەشت لەدوا ووتاریدا دەلێت :
بەدبەختی ئەم دەسەڵاتە باکی بەمردنی نەوەکانی خۆی نیە
ئەگەر نا دەسەڵات دەبوو لەسەر شەهید کردنی سەردەشت بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دەست گیر بکردبایەو تا دۆزینەوی تیرۆریستان ئازادی نەکردبایە ، من لیرەو لە هەموو ئەو کەسانە دەپرسم کە سەردەشت تەنها بە خویندکاریکی سادە ناو دەبەن ئەری بەڕاست هەموو کردستان چەند کەسی دیکەی تێدایە وەکوو سەردەشت بە پشت بەستن بەخۆی و بەبێ هیچ هاوکاریەکی ئەوتۆ بتوانێت بگاتە ئەو ئاستەی خویندن و کاری وەرگێڕی بکات و کاری رۆژنامەنوسی بکات ؟
ئەری بەڕاست ئەو وەرگێڕانەی کە لەگەل دەسەلآتدا کاردەکەن چەند ملیۆن دۆلاریان بۆخەرج کراوە تاوەکو خوێندنیان تەواو کردوە ئەی چەندی دیکەیان بۆ تەرخان کراوە تاوەکوو فێری زمان ببن ئەی رۆژانەکەیان مانگانەی چەندی وەکوو سەردەشت وەر دەگرن ؟
لە کۆتاییدا تەنها ئەوە بەدەسەڵات دەلێم ئەگەر دەتانەوێت بەوەی کە سەردەشت لە رۆژنامەنوسی داببڕن و لیکۆڵینەوەکەی بەلاڕیدا ببەن ئەوە نوسینەکانی شاهێدی دەدەن بەتایبەتی نوسینی (دوایەمین زەنگی کوشتنم لێی دا )
با کاربەدەستەکانی دەسەلات ونوسەرە دەربارەکانی دەسەڵات باش گوی بگرن دوا ووتەی شەهید و راست گۆیانە وەلامی ئەو پرسیارەم بدەنەوە
ئایا بەهەموویان لەمانای ئەو ووتەیەدەگەن کەدەڵێت :
تائەو شوێنەی کەماویین دەبێت قسەبکەین لەو شوێنەش کەنەماین کەتەمەنمان کۆتایی هات باهاوڕیکەم خاڵێکم بۆ دابنێت بێتە سەردێڕێکی نوێ و سەرلەنوێ دەست پی بکاتەوە !!!!
ئەگەر لەفەلسەفەی ئەو ووتەیە تیبگەن ئەوە چیدی سوکایەتی بە رۆژنامە نوسان ناکەن و لەوەتێدەگەن کە بە تیرۆر کردنی سەردەشتەکان هاوڕێکانیان لەو شوینەوە دەست پیدەکەن کە ئەوان کۆتاییان پێ هێنراوە نەوەک کۆیاییان پیهاتبێت .


Koyar-rawf@hotmail.co.uk

 



 

           

 

05/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com