له‌سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌ن یادی سه‌رده‌شت به‌رز ڕاگیرا
 

  

 



له‌ ژێر ناونیشانی سه‌رده‌شت سونبولی ئازادیه‌ له‌ ڕۆژی 12/06/2010 جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ کوردانی دانیشتوی له‌نده‌ن یادی سه‌رده‌شتیان به‌رزو پیرۆز ڕاگرت.
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێت بکوژانی ئاشکرا بکرێن و به‌زوترین کات ڕووبه‌روی کۆمه‌ڵگای بکه‌نه‌وه‌. تا چیتر له‌ کوردستاندا ترسی کوشتن له‌ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین نه‌ ڕۆژنامه‌نوس نه‌ هیچ که‌سێکی تر نه‌گرێته‌وه‌.
سه‌ره‌تا به‌ داگیرسانی 23 مۆم مه‌راسیمه‌که‌ ده‌ستی پێکرد که‌ تعبیر بو له‌ ته‌مه‌نی سه‌رده‌شت و دواتریش به‌ دانانی گوڵ له‌ ته‌نیشت مۆمه‌کانه‌وه‌ به‌رده‌وامی درا به‌ مه‌راسیمه‌که‌ ،وتاری ئارام علی (به‌کر عوسمان) برای سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن ئاسۆ گۆرانه‌وه‌ خۆیندرایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین په‌یامی جۆراو جۆردا.
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌بوان به‌ دروشمی ئازادی ئازادی یان کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌سه‌. له‌ ناو ئاپۆڕای ئاماده‌بواندا ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌.

وه‌ چه‌ندین پلاک کارت به‌ زمانی کوردی و عه‌ره‌بی به‌ده‌ست ئاماده‌بوانه‌وه‌بو.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م یاده‌ له‌ لایه‌ن چه‌تری ئازادیه‌وه‌ سازو ڕێکخرابو که‌ پێکهاتووه‌ له‌ چه‌ندین که‌سه‌یاتی ئازادیخوازۆ حیزب و لایه‌نی جۆراوجۆر


 

           

 

17/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com