لە درێژەی نارەزایەتییه جه‌ماوریه‌کان لە دژی تیرۆری
رۆژنامەنووس "سەردەشت عوسمان" . ئێمه وه‌ک خێزانی
سه‌رده‌شت به‌هاوکاری خوێندکاران و قوتابیان و
هاوڕێیانی سه‌رده‌شت له زانکۆی سه‌لاحه‌دین.
هه‌ڵده‌ستین به ڕێکخستنی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له یادی
ڕۆژنامه‌نوس "سه‌رده‌شت عوسمان" له شاری هه‌ولێر. ئەم
مه‌راسیمه‌ش لە راستای ئەوەدایە درێژه‌ی کەمپینێک بێت
بۆ بەرگرتن لە تیرۆر و کاری تیرۆریستی و هه‌وڵیک و
ده‌نگێکه بۆ ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردن و
دادگایی‌کردنی تاوانباران.
ئه‌وه نزیکه‌ی 40 رۆژ به‌سه‌ر تیرۆری دڕندانه‌ی
سه‌رده‌شت تێئه‌په‌ڕێت، به‌ڵام تاکو ئێستا بۆ ئێمه و
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان شتێک دیار نییه، ئه‌و
که‌یسه چۆن مامه‌له‌ی له‌سه‌ر ئه‌کرێ و به‌کوێ
ئه‌گات. ئێمه لێره‌دا جارێکی‌تر بانگه‌وازی هه‌موو
لایه‌ک ئه‌که‌ینه‌وه، که بێده‌نگی و تێپه‌ڕاندنی
تیرۆری سه‌رده‌شت، خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و
کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ره‌و ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره
و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ئه‌کاته‌وه.
هه‌رلێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی و پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و
کار و هه‌وڵانه ئه‌که‌ین، به‌شێوه‌ی به‌ردوام کار
له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌که‌ن، مه‌سه‌له‌ی سه‌رده‌شت به‌رز
ڕائه‌گرن تاکو به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی کۆتایی. هه‌روه‌ها
هه‌موو مه‌راسیمه‌کانی ڕێزلێنان له یادی سه‌رده‌شت و
هه‌موو ئه‌و ناوه‌ند و نیهادانه‌ی له‌م ڕاستایه‌دا
پێکهاتوون به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
به‌شداری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌و مه‌راسیم و بۆنانه
هه‌ڵوێستێکی ئازادیخوازانه و ئینسان دۆستانه‌یه،
ده‌نگ و هه‌وڵێکه بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و
گه‌یاندنیان به دادگایه‌کی عادیلانه.
کات و شوێنی بۆنه‌که:
کات: 5 ئێواره
بەرواری: سێشه‌ممه ڕێککه‌وتی15-06-2010
شوێن: هۆڵی "پێشه‌وا" له ناو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری،
له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری. ته‌نیشت "هۆڵی زه‌رد".
به‌کر عوسمان( ئارام عه‌لی)
له‌جیاتی خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان
Sardashtosman87@gmail.com
|