من له ژماره 18 ی 'ڕووبه‌ری داهێنان' که پاشکۆیه‌کی
ئه‌ده‌بیی ڕۆژنامه‌ی 'ڕووبه‌ر'ه و له چاوپێکه‌وتنێکدا
به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ ناوی هه‌ردوو نووسه‌ر شێرکۆ
بێکه‌س و ڕه‌ئووف بێگه‌ردم هێناوه. دیدگای من له‌سه‌ر
ئه‌و دوو به‌ڕێزه ئه‌وه بوو که ئه‌وان وه‌ک دوو که‌س
له‌نه‌وه‌ی شه‌ست و حه‌فتاکان ڕێز له نه‌وه‌کانی دووای
خۆیان ده‌گرن و ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی کاری لێده‌که‌ن
ده‌خه‌نه خزمه‌ت ڕۆشنبیریی کوردیه‌وه.ئه‌و ناو‌هێنانه
له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێک بوو له هه‌وڵی من بۆ داننان به
هه‌وڵی که‌سانی دڵسۆز، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی
فراوانکردن و هاندانی نییه‌تی باش، به مه‌به‌ستی
گه‌وره‌کردنی تروسکاییه‌ک له تاریکستانی وڵات‌دا
ئه‌گه‌ر بچووکیش بێت. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی
نووسینه‌که‌ی کاک شوان ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ده‌زگای
سه‌رده‌م که له ژماره‌کانی 227 و 228 هه‌فته‌نامه‌ی
ئاوێنه‌دا بڵاوی کرده‌وه، به‌ته‌واوی بۆچوونی منی
له‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ڕێزه گۆڕی. مایه‌ی داخه که رۆژ
به‌ڕۆژ بارودۆخی کوردستان زۆرتر ئا‌ڵووده ده‌بێت و
ئومێد هه‌ڵچنین له‌سه‌ر که‌س و ده‌زگاو دیارده‌کانی
ناوی نه‌ک هه‌ر کارێکی سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵکو له ڕۆیشتن
به‌ناو کێڵگه‌ی میندا زۆرتر ووریایی ده‌وێت . که
بێگومان ئه‌وه‌ش جێگای نائومێد‌ییه‌کی زۆره. بۆیه من
لێره‌وه داوای لێبوردن له خوێنه‌ره‌کانم ده‌که‌م و
به‌ته‌واوی له ستایشکردنی ئه‌و دوو به‌ڕێزه
په‌شیمانم.
ماردین ئیبراهیم
16/06/2010
|