هیچ شتێک هێنده‌ی ئه‌وه بۆ نووسه‌ر جێگای دڵخۆشی
نییه که خوێنه‌ر یان گوێگری جیددی هه‌بێ و په‌یتا
په‌یتا ئه‌و خوێنه‌ره جیددیانه بکه‌ونه گه‌شت بۆ
دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کانی ده‌ق و په‌ی به
نهێنییه‌کانی ده‌ق ببه‌ن. ئێمه ئێستا له‌ڕۆژگارێکدا
ئه‌ژین که مه‌ودایه‌کی به‌رین که‌وتؤته نێوان
خوێنه‌ر و ده‌ق ، به‌تایبه‌تیش خوێنه‌ر و شیعر.
به‌زیاده‌ڕۆیی نازانم گه‌ر بڵێم به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و
له‌شکره بێشووماره‌ی شیعر له‌کۆمه‌ڵگای کوردی، که‌چی
به‌ده‌گمه‌ن خوێنه‌ری جیددی ئه‌دۆزیته‌وه بیه‌وێ ببێ
به‌به‌شێک له پرۆسه‌ی نووسین و به‌شداری
داهێنه‌رانه‌ی داهێنانی ده‌قنووس بکات. ئه‌ندریه جید
ئه‌ڵێ" به‌لای منه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسه‌رێک
ته‌نها ئه‌وه نییه تێبگه‌ی بزانی چی ئه‌ڵێ، به‌ڵکو
ئه‌وه‌یه بچی و گه‌شت بکه‌ی له‌گه‌ڵیا".گه‌شتکردن
له‌گه‌ڵ نووسه‌ر، گه‌شتکردنه له‌گه‌ڵ وشه و خه‌یاڵ،
گه‌شتکردنه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه، گه‌شتکردنه له‌گه‌ڵ
پرۆسه‌ی داهێنان و جوانی.گه‌شتکردنه له‌گه‌ڵ زمان و
ئیستاتیکا،
"شیعر خۆراکی بیرکردنه‌وه‌یه و هه‌موو خۆراکێکیش
پێکهاته‌ی خۆی هه‌یه"خوێنه‌ری شیعریش وه‌ک به‌شێک و
پێکهاته‌یه‌کی ده‌ق ئه‌بێ لێپرسراوانه ده‌قه‌کان
تاوتوێ بکات و بیانخوێنێته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیش
به‌گه‌لێ ڕێگای جیاواز ئه‌کرێ ئه‌نجام بدرێ.
مه‌به‌ستمه بڵێم له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق ئه‌بێ
له‌ململانێ و ده‌ست و یه‌خه‌دا بین له‌گه‌ڵ ده‌ق و
دۆزینه‌وه‌ی کۆده‌کان و ده‌رک کردن به نهێنییه‌کانی
پشت پرۆسه‌ی داهێنان و ئینجا بینینی ڕه‌هه‌نده
جیاوازه‌کان. وه‌ک چۆن ناکرێ له‌مڕۆدا دونیای ڕازاوه
و جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگ به ڕه‌ش و سپی ببینین، ئاواش
ناکرێ ده‌قی جوان و داهێنانی هونه‌ری و ئیستاتیکی به
چاویلکه‌ی تاک ڕه‌هه‌ندییه‌وه بخوێنینه‌وه. ئه‌رستۆ
ئه‌ڵی" ئه‌فلاتوون زۆر ئازیزمه، به‌ڵام له
ئه‌فلاتوون ئازیزتر هه‌قیقه‌ته" بۆ خوێنه‌ریش ئه‌شێ
شیعر ئازیز بێ، به‌ڵام له شیعریش ئازیزتر
خۆجیانه‌کردنه‌وه‌یه له ده‌ق و پرۆسه‌ی داهێنان.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵگه وه‌ک یه‌که‌یه‌کی
ئۆرگانیکی له بارودۆخی ڕاوه‌ستاودا نییه، به‌ڵکو
به‌رده‌وام له ئه‌نجامی کارلێکردنی ناوه‌کی و
ده‌ره‌کی له‌گه‌شه‌کردن وه یان له‌دوواکه‌وتن دایه.
گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیا توانیویه‌تی سه‌رله‌به‌ری
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بخاته دۆخێکی تایبه‌ته‌وه و
ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکان به‌ره‌و ملدان به‌و ڕاستییه‌دا
به‌رێ که هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و
گه‌شه‌کردنه‌وه ناتوانێ هه‌ناسه بدات. هه‌ر بۆیه
هونه‌ری نووسین له‌به‌رده‌م ئه‌ژدیهای ته‌کنه‌لۆجیا
تووشی ڕاته‌کانێکی به‌هێز هاتووه. له‌م نێوه‌شدا
ئه‌توانم بڵێم شیعر و شانۆ زۆرترین زیانیان
پێگه‌یشتووه. خوێنه‌ری چالاک له‌سه‌رده‌می گه‌شه‌ی
زه‌به‌لاحی ته‌کنه‌لۆژیا به‌رپاکه‌ری جه‌نگه له‌پێناو
ناسینه‌وه‌ی ده‌قی جوان و داهێنه‌ر. له‌پێناو
دۆزینه‌وه‌ی زمانی داهێنان و ئیستاتیکا. ولیه‌م فێڵپس
ئه‌ڵێ" من خوێنه‌ران به‌سه‌ر دوو پۆلدا دابه‌ش ئه‌که‌م
ئه‌وانه‌ی ئه‌خوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بیریان
نه‌چێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ئه‌شخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له‌بیریان بچێته‌وه." خوێنه‌رانی هه‌ردوو پۆله‌که‌ی
ولیه‌م هیچ نامۆ نین به خوێنه‌رانی چالاک و ته‌مه‌ڵی
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه. یاده‌وه‌ری
خوێنه‌ری کورد له‌پانتایی فراوانی دونیای چاپه‌مه‌نی و
کتێب‌دا دووچاری جۆرێک له کورت هێنانیی هاتووه
که‌ئه‌مه‌ش بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی
تراژیدیایه.هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی
له‌چاو بیست ساڵی ڕابردوودا جۆره ئاڵوگۆڕێکی
به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا له‌ئاستی پێویستدا
نییه.
سه‌باره‌ت به شیعری کوردیش وای ئه‌بینم که
له‌به‌رده‌م دوو ڕاستیدا خه‌ریکه ناسنامه‌ی خۆی
له‌ده‌ست ئه‌دات.
یه‌ک : لافاوی به‌ربڵاوی بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو
ده‌قانه‌ی شیعر که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێک بێڕێزییه
به خوێنه‌ر و به شیعر.
دوو : وابه‌سته بوونی خوێنه‌ری کورده به سۆز و
ئه‌ندێشه سیاسییه‌کان و بوونی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌یه
له نێوان هه‌ردوو جیهانی ده‌قنووس و ده‌قخوێن دا.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کوردیی له شیعری کوردی
تۆراندووه ئه‌توانین ئاوای چڕ بکه‌ینه‌وه :
یه‌ک/ خوێنه‌ری کورد بارهێنراوی که‌شوهه‌وایه‌کی
ئه‌ده‌بی وا بووه که ده‌قی ساده و ڕۆشنیان خستۆته
به‌رده‌م و بێ هیچ ماندوو بوونێک له‌په‌یام و
ناوه‌ڕۆکی ده‌ق حاڵی بووه.
دوو/ ئه‌ده‌ب و شیعری کوردی به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسی
کوردستان و سه‌رکوتکردنی میلله‌تی کورد له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کانه‌وه دووچاری
قه‌تیس بوون و خولانه‌وه هات له‌ده‌وری خاڵێکی
تایبه‌تدا، ئه‌ویش زه‌مینه خۆشکردن و سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌و جۆره له شیعر بوو که پێیئه‌گووترا" شیعری
شۆڕشگێڕانه".
سێ/ به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له په‌یامی شیعر و شاعیر و
بره‌و دان به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که شیعر ئه‌رکی
ئایدیۆلۆجی ئه‌بینێ و هۆکارێکه بۆ وشیارکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵک.
ئه‌م هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک گووتمان شیوازێکی
شیعری هێنایه ئاراوه که دوواتر پێی گووترا شیعری
سیاسی یان به‌رگری یان شیعری شۆڕشگێڕانه. ئه‌م جۆره
شیعره خوێنه‌ری کوردیی له‌ئاستی هه‌ست و سۆزدا
هێشته‌وه و بواری بیرکردنه‌وه و که‌شفکردنی لێ
سه‌نده‌وه. ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی بۆ خوێنه‌ری کورد
فه‌راهه‌م نه‌کرد که بیر بکاته‌وه و بتوانێ خۆی
به‌به‌شێک له پرۆسه‌ی نووسین بزانێ و کۆد و
ڕه‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ده‌ق بناسێت،خوێنه‌ری کورد
ده‌قێکی ئه‌وێ ساده و ڕۆشن و بێ گرێ و گؤڵ بێ و
په‌یامه‌که‌ی به‌ئاسانی بداته ده‌سته‌وه و خوێنه‌ر
تووشی بیرکردنه‌وه نه‌کات. هه‌ر بۆیه که شیعر
گه‌شه ئه‌کات و زمانی شیعریش ئاڵوکۆڕی به‌سه‌ردا دێت
و بونیادی شیعر له تاک ڕه‌هه‌ندییه‌وه ده‌گؤڕێ بۆ
فره ڕه‌هه‌ندی. ئیتر ئه‌و خوێنه‌ره‌ی که‌ساڵه‌هایه
بزووتنه‌وه‌ی شیعری کوردی ئیشی له‌سه‌ر کردووه
بێتاقه‌ت ئه‌بێ و توانای به‌رگریکردن له‌ده‌ست ئه‌دا و
سه‌ره‌نجام له شیعر دوور ئه‌که‌وێته‌وه. ئه‌و
خوێنه‌ره ئیتر ئه‌گه‌ر ڕۆژی سه‌د شیعریش بخوێنێته‌وه
ناتوانێ بچێته نێو ماڵی شیعر، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ی
شیعره‌وه خه‌ریکه به‌بڕیاره سیاسییه‌کانی، شیعر
سه‌رئه‌بڕێ. ئه‌م جۆره خوێنه‌ره، خوێنه‌ری
ده‌ره‌وه‌ی ده‌قن و هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قیش ده‌ژێن.
بۆ خوێنه‌رێکی ئاسایی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق
به‌مانای وه‌ستانه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ق و
ده‌قنووسدا، ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق گه‌ڕانه‌وه‌یه
بۆ سه‌رزه‌مینه سه‌وزه‌کانی خوێنه‌رێکی ساده،ئه‌و
خوێنه‌ره‌ی بڕیاری داوه بۆ چرکه‌یه‌کیش بیر
نه‌کاته‌وه و ڕانه‌مێنی له ده‌ق،گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ
به‌رده‌م په‌یکه‌ری سه‌ربڕینی شیعر و زامدارکردنی
وشه‌یه، ژیان له‌ده‌ره‌ی ده‌ق جیانه‌کردنه‌وه‌ی جوان
و دزێوییه له‌یه‌کتر،جیانه‌کردنه‌وه‌ی داهێنانه له
پاشاگه‌ردانی.جیانه‌کردنه‌وه‌ی ژیانه له مه‌رگ و
جوانه‌مه‌رگ کردنی هه‌سته‌کانه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز... شیعردۆستان...له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ
زمانی پژاوه، سه‌ری شیعریشی له‌گه‌ڵ دووپه‌لکه
بووه. له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه شیعر شیوازێک
بووه له شێوازه‌کانی ده‌ربڕین، هۆکارێک بووه که
مرۆڤه‌کان له ڕێگه‌یه‌وه توانیویانه گوزارشت له
دید و بۆچوون و خه‌ون و خولیا و ئاره‌زووه‌کانیان
بکه‌ن. شیعر و داستانه شیعرییه‌کان له مێژووی
ئه‌ده‌بیاتی میلله‌تان هۆکارێکیش بووه بۆ ناسین و
دیاریکردنی ئاستی ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگ و ئیستاتیکای
ئه‌و میلله‌تانه. زمان وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی چالاک و
زیندوو ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه له بردنه پێشه‌وه‌ی
ئه‌م چالاکییه هزرییه‌ی مرۆڤ. شیعر به‌رئه‌نجامی
چالاکی هزری مرۆڤه له دژه‌کردار یان ڕووداوێک یان
دیارده‌یه‌ک یان هه‌ست و سۆز ده‌ربڕینه یان ده‌شێ
شتێکی تر بێت که تا ئێستا نایزانین چییه. ڕه‌نگه بۆ
ئێمه گرنگ نه‌بێ بزانین شیعر چییه. ڕه‌نگه شیعر
هۆکارێک بێت بۆ چێژ وه‌رگرتن، ڕه‌نگه هۆکارێک بێت بۆ
زیندوو بوونی شاعیر، به‌ڵام گرنگه زۆریش گرنگه
بتوانین له خوێنه‌ر بگه‌ین و ئاستی جیددی بوونی
خوێنه‌ر بناسین و ڕێزی لێ بگرین. وه‌ک چۆن گرنگه بۆ
خوێنه‌ر که بزانێ چی ئه‌خوێنێته‌وه، ئاواش بۆ شاعیر
گرنگه بزانێ کێ گوێی لێئه‌گرێ و کێ ئه‌یخوێنێته‌وه.
خۆشه‌ویستان... په‌شێو زیاتر له چل ساڵه خه‌ریکی
شیعر نووسینه و هه‌مووش ئاگاداری توانای شیعری
په‌شێوین. په‌شێو نه‌ک هه‌ر جێ په‌نجه‌ی دیاره به
بزووتنه‌وه‌ی شیعری کوردییه‌وه،به‌ڵکو کاریگه‌ری
شیعره‌کانی به‌شێوه‌یه‌که که به‌بڕوای من
توانیویه‌تی جێگای خۆی له‌دڵی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
بکاته‌وه. په‌شێو به‌کۆمه‌ڵێ هه‌وراز و نشێوی شیعریدا
تێپه‌ڕیوه. عه‌بدوڵا په‌شێو پێش ڕاگه‌یاندنی
مانیڤێستی ڕوانگه له ساڵی 1970 ، نا‌که‌وێته
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ئه‌گووترێ "قوتابخانه‌ی شیعریی
گۆران".له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵه‌کانی په‌شێو له
دیوانه‌کانی" بتی شکاو" و " فرمێسک و زام" دا چڕ
ئه‌بنه‌وه. به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ڕوانگه ئیتر
ڕاته‌کاندنه‌کانی په‌شێو به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌ون
به‌تایبه‌تی له دیوانه‌کانی "دووانزه وانه بۆ
منداڵان" و "شه‌ونامه‌ی شاعیرێکی تینوو" و "شه‌و نییه
خه‌ونتان پێوه نه‌بینم".
هه‌رچه‌نده کاروانی شیعری په‌شێو به‌ر له
به‌یاننامه‌ی ڕوانگه‌وه ده‌ست پێئه‌کات،به‌ڵام له
به‌یانی ڕوانگه‌وه ئیتر نه‌ک هه‌ر شیعری په‌شێو،
بگره سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی شیعری کوردی که‌وته
به‌رده‌م ئاڵوگۆڕ و هه‌لومه‌رجێکی نوێوه.شیعری کوردی
ئیتر له‌و چوارچێوه وه‌سفئامێز و ڕۆمانسییه‌ی که
ساڵانێک بوو هه‌ناسه‌ی تێدا ئه‌دا،هاته ده‌رێ ئاوێزان
و په‌یوه‌ست بوو به‌بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان و
ڕزگاری نێشتمانه‌وه.لێره‌وه شیعر به‌گشتی که‌وته
به‌رده‌م ئه‌م ئه‌رکه سه‌خته که ئه‌ویش ده‌رخستنی
غه‌م و ئازار و ژانی گه‌لی کورد بوو له ڕێگه‌ی ده‌قی
شیعرییه‌وه. تێکستی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و شیعر
به‌تایبه‌تی بوو به‌هه‌ڵگری جؤریک له په‌یامی سیاسی و
کێشه‌ی میللی گه‌لی کورد زۆر به چڕی قورسایی خسته
سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی.ئه‌م
لێکهه‌ڵپێکرانه وه‌ک ڕێبین هه‌ردی ئه‌ڵێ" نه‌ک هه‌ر
گه‌وره نووسه‌رانی هه‌فتاکانی له‌خۆی
کۆکردبۆوه،به‌ڵکو به توندیش له‌لایه‌ن هه‌لومه‌رجی
واقیعه‌وه پشتگیری ده‌کرا".په‌شێویش له‌و سه‌رده‌مه
وه‌ک ڕوخسارێکی چالاک و شیرین ده‌رکه‌وت به‌تایبه‌تی
له میهره‌جانی یه‌که‌می شیعریی کوردیی له ساڵی 1972
له که‌رکووک که به"دووانزه وانه بۆ منداڵان" نه‌ک
هه‌ر سه‌رنجی ئاماده‌بووان،به‌ڵکو سه‌رنجی هه‌موو
ڕه‌خنه‌ی کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.ئیتر په‌شێو
له‌وساوه بێپه‌روا و بێ هه‌دادان خه‌ریکه له‌ڕێگه‌ی
شیعره‌وه درێژه به‌و په‌یامه‌ی ڕوانگه
ده‌دات.هه‌رچه‌نده هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان
چه‌ندین ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه،به‌ڵام ڕێڕه‌وی
شیعره‌کانی په‌شێو هه‌ر به‌و ئاراسته‌دا ده‌ڕۆن که
ڕوانگه‌ییه‌کان دایان دا. بۆیه به‌ده‌ر له ناوه‌ڕۆکی
سیاسی شیعره‌کانی په‌شێو که شوێن سه‌رنجی ئه‌م کورته
پێشه‌کییه‌ی من نییه و ئه‌بێ و پێویسته خوێندنه‌وه‌ی
سیاسی-مێژوویی سه‌راپاگیری بۆ بکرێ و ورد
بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌کرێ به یه‌ک دوو دێر ئه‌وه
بڵێین که په‌شێو وه‌ک شاعیرێکی نه‌ته‌وه‌یی له
درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی و به‌تایبه‌ت له دیوانی "
سه‌ره‌تانی براکوژی یه‌ک و دوودا" دا ڕاچڵه‌کانێک
دێنێته ئاراوه. په‌شێو له‌ناو بزووتنه‌وه‌که‌ی
خۆیه‌وه،بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه ده‌نگی"نا" و
یاخیبوون به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئاڵای وه‌ستانه‌وه دژ
به شه‌ڕ به‌رز ڕاده‌گرێ. به‌بڕوای من سه‌روه‌رییه‌ک
که په‌شێو له‌م نێوه‌دا به‌ده‌ستی هێنابێ دژایتیکردنی
شه‌ڕی براکوژی و نه‌چوونه‌پاڵی ئه‌و حکومه‌ت و
ده‌سه‌ڵاته زه‌رد و سه‌وزه بوو که خوڵقێنه‌ری ئه‌و
کوشتارگایه بوون. په‌شێو ئه‌یتوانی پله و پایه و
ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ،ئه‌یتوانی به سه‌رله‌قاندنێک ببێته
ده‌وڵه‌مه‌ندترین نووسه‌ری کورد. په‌شێو نه مێژووی
خۆی فرۆشت و نه قه‌ڵه‌مه‌که‌ی،په‌شێو نه
هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌راج کرد و نه وشه. له‌بری ئه‌وه
په‌شێو له‌جیاتی نیشته‌جێ بوون له باڵه‌خانه
ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی خیانه‌ت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی پڕ
له باقوبریق گیرسایه‌وه. ئه‌م گیرسانه‌وه و
مانه‌وه‌یه‌ی کاک په‌شێو له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵات بووه مایه‌ی خۆشه‌ویستییه‌ک که په‌شێو
شانبه‌شانی ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی تر له
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا که له‌ده‌ره‌وه‌ی
میلیشیا ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌کاندا ده‌ژین، بتوانێ
له‌سه‌ر کورسی ڕێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک دابنیشێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا جێی خۆیه‌تی له خۆشه‌ویستی
شیعره‌وه ئه‌وه‌ش بڵێین که هه‌رچه‌نده زمانی شیعریی
لای په‌شێو زمانێکی ساده و بێگرێ و گۆڵ و سفته،
زمانێکه ده‌وڵه‌مه‌ند به وشه‌ی نوێی کوردیی ڕه‌سه‌ن
که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و زمانه هێشتا ئاو له
کانیاوی ڕوانگه‌ییه‌کان ئه‌خواته‌وه. خۆشبه‌ختانه
ئه‌گه‌ر په‌شێو له بیست ساڵی یه‌که‌می ئه‌زموونی
شیعریی خۆیدا تینوێتی ئێمه‌ی خوێنه‌ری به‌زمانێکی
ساده و ساکار شکاندبێ،که ئه‌ویش زمانی کرێکار و
جووتیار و کاسبکار بووه و ته‌نانه‌ت که‌سێکی
نه‌خوێنه‌واریش کێشه‌ی تێگه‌یشتنی له شیعره‌کانی
په‌شێودا نه‌بووه، ئه‌وا له بیست ساڵی دوواییدا
به‌ره‌و ڕووی زمانێکی چڕ و پڕی کردووینه‌ته‌وه که
به‌ڵگه‌ی کوردی‌زان و زمانزانی په‌شێو ده‌رده‌خات.
بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌کو خوێنه‌رێکی جیددی شیعر له کێرڤی
گه‌شه‌ی زمانی شیعریی په‌شێو بڕوانین ئه‌بینین له
ئه‌و کێرڤه تا دێت ڕوو له‌سه‌ر ئه‌ڕوات.ئه‌زموونی
تازه‌ی په‌شێو له دیوانی" به‌ره‌و زه‌رده‌په‌ڕ"دا
ده‌رخه‌ری توانایه‌کی به‌رچاوی شاعیر و ده‌سه‌ڵاتی
زمانه. بۆیه پێموایه له‌و ئه‌زموونه‌وه په‌شێو
هه‌مان پیرۆزیی بۆ زمانی شیعره سه‌ره‌تاییه‌کانی
نییه. ئه‌و پێی وایه ده‌بێ زمانی شیعر زمانی
سه‌رده‌م بێ جا بارودۆخه‌که هه‌رچییه‌ک بێت.په‌شێو
ده‌زانێ که‌ناتوانێ چیتر به زمانی "دووانزه وانه بۆ
منداڵان" بنووسێت و تا‌سه‌ی خوێنه‌ری سه‌ده‌ی
بیستویه‌کی پێ بشکێنێ! ئه‌و ده‌زانێ پیاده‌کردنی
ئه‌زموونی زمانی ڕوانگه‌ییه‌کان کاتی به‌سه‌ر چووه و
چاک ئه‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ستاو بێت و به‌رده‌وام
بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت ئه‌بێ ده‌ستبه‌رداری
زمانی ساده‌ی ڕوانگه‌ییه‌کان بێت و به‌زمانی
سه‌رده‌مه‌وه ئه‌زموونه‌کانیمان بخاته به‌ر ده‌ست.
په‌شێو لای ڕوونه که نابێ زمانی شیعریی دابگرێته
ئاستی خوێنه‌رێکی کوردزمانیی ساده، به‌ڵکو ئه‌بێ
خوێنه‌ره ساده‌که ببێته جێگای سه‌رنج و به‌رزی
بکاته‌وه بۆ ئاست زمانێکی شیعریی باڵا. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا زمانی شیعری په‌شێو
پێیه‌کی له‌ناو ڕابردوو دایه و پێیه‌که‌ی تریشی
له‌ناو ئێستایه.
خۆشه‌ویستان... با جارێکی تر له‌ماڵی شیعر یه‌ک
بگرینه‌وه، با له‌په‌نجه‌ره‌ی شیعریشه‌وه بڕوانینه
جوانی و له‌سیحری سه‌فه‌ر ڕامێنین و به‌ده‌م فڕینی
خه‌یاڵه‌وه بچین دیوی دووه‌می داهێنان ببینین. بچین
له‌ناو بیابانی ته‌نیاییدا، خودی ته‌نیایی بدۆزینه‌وه
و بیدوێنین، له‌ناو باخچه‌کانی بووندا، وێنه‌ی مه‌رگ
بکێشین و ده‌ست به‌رین بۆ هه‌وره‌کان. با له‌گه‌ڵ
"با"دا گه‌مه بکه‌ین و زمانی ده‌ریا ئاشنا بین .با
له‌به‌رده‌م دیمه‌نه ڕه‌نگینه‌کانی وه‌رینی گه‌ڵا و
سوێندخواردنی باڵنده‌دا نیگا ببڕینه گۆرانی
زێوانه‌کان. با له‌ماڵی شیعره‌وه سه‌رێک بکێشین به
نیشتمانی تاراوگه و غوربه‌تا و هه‌ناسه کورت و درێژ
و سارد و سڕه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه و هه‌ر به شیعرێکیشا
بینێرینه‌وه بۆ به‌رده‌م په‌یکه‌ره زامداره‌که‌ی
ئازادی. با خه‌ونه‌کان له ماڵی شیعره‌وه فێری فڕین
بکه‌ین. ژیان جوانه چونکه شیعری جوان هه‌یه و
خه‌یاڵی ڕازاوه هه‌یه. ژیان جوانه چونکه له‌ڕێگه‌ی
شیعره‌وه ئه‌توانین به‌سه‌رهاته‌کانی چرا و ناڵه‌ناڵی
هه‌وره‌کان و دوعا و نزای دایکه‌کان و گۆرانییه‌کانی
قه‌ره‌جێک ڕاگه‌ێنین. چه‌ند جوانه ژیان وه‌ختێ شیعری
لێ ئه‌چۆڕی و چه‌ند بێ تامیشه کاتێ شیعر ئه‌تۆرێ و
ئه‌چی له‌سێبه‌ری هه‌ورێکی کۆچه‌ریدا پشت له‌دڵداری
ئه‌کات و نامه‌کانی خۆشه‌ویستی ئه‌دڕێنێ. بۆ ئه‌وه‌ی
له جوانی ژیان بگه‌ین ئه‌بێ شیعر بخوێنینه‌وه.
به‌ڕێزان... بۆ ئه‌وه‌ی له چاوه‌ڕوانی زیاتردا نه‌تان
هێڵینه‌وه، من کۆتایی به‌م پێشه‌کییه ئه‌هێنم و
لێتان ئه‌گه‌ڕێم کاک په‌شێو به گه‌شتێکی ئه‌فسووناوی
به‌ره‌و که‌له‌به‌ره په‌نهان و تاریکه‌کانی ژیانتان
ببات، ئه‌و که‌له‌به‌رانه‌ی هه‌ر شیعر رێی پێ ئه‌بات و
هه‌ر شیعر ئاشنای پێچ وپه‌ناکانیه‌تی. با بزانین کاک
په‌شێو له‌م كۆڕه‌دا ڕووبه‌ڕووی چ ئه‌زموونێکی تازه و
چ به‌ره‌و پێشچوونێکی شیعریمان ئه‌کاته‌وه؟
هه‌ر سه‌رفراز بن.
عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)
سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2010
سه‌رچاوه‌کان :
1- ڕێبین هه‌ردی پێشه‌کی دیوانی ته‌یره‌کانی
ئیسماعیل"ی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی 1997 چاپی دووه‌م.
2- یه‌ک دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌نته‌رنێت.
تێبینی : ئه‌م نووسینه له ئێواره کۆڕه‌که‌ی به‌ڕێز
عه‌بدوڵا په‌شێو له 12-06-2010 له ڤانکۆڤه‌ر
له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ) خۆیه‌وه
خوێنرایه‌وه.
|