بۆردومانه كوێرانه‌كانی
چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ڕژیمی ئیسلامی دژی ئینسانی
ئیرَان، بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌ڵادزه‌و چۆمان ، به
به درێژایی نزیك به بیست و قۆڵایی دوو كیلۆمه‌تر ،
بۆته هۆی ئاواره بوونی هه‌زاران كه‌س و كوشتن و
برینداربونیی چه‌ندین كه‌سی تر،وه ئه‌مه نه
یه‌كه‌مجاره‌و نه دواجاریش ده‌بێت.به‌ڵكو له ماوه‌ی
18 ساڵی ڕابردووا به به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی
كوردستان و، زۆر جار به هاوكاری ئه‌وان ، ده‌یان جار
هێرشی وای كردوه. ئێستاش دوای چه‌ند ڕۆژ له‌و هێرش و
بۆردومانانه ئینجا ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له
ڕێگای پارله‌مانه‌كه‌یانه‌وه بۆڵه بۆڵێكیان لێوه
هاتووه، كه نه‌ك هه‌ر هیچ كاریگه‌ری یه‌كی نه‌بووه
له‌سه‌ر ڕاگرتنی بۆردومانه‌كه ، ته‌نانه‌ت بڕوا
ناكه‌م هیچ كاریگه‌ری یه‌كی دڵخۆشكه‌رانه‌شی هه‌بوبێت
بۆ خودی خه‌ڵكی ناوچه بۆردومانكراوه‌كان ،و گاڵته‌ی
ته‌واویشیان به‌و بۆڵه بۆڵه نه‌هاتوه‌و هیچ هیواو
ئومیدێكیان نه‌به‌ستۆته‌وه به
هه‌ڵویسته‌كانیانه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك سه‌رنجی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی
په‌رله‌مان بدات ،كه به واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان،
كه‌مال كه‌ركوكی یه‌وه، له ڕۆژی 9 ئه‌م مانگه
بڵاوكراوه‌ته‌وه ، یاخود سه‌رنجی قسه‌كانی ناوبراو
بدات ،كه له ڕۆژی 6 ئه‌م مانگه كردوێتی له‌و كۆڕه‌ی
بۆ یادی ڕه‌شی خومه‌ینی ساز درابوو له شاری هه‌ولیر
له ڕێگای سه‌فاره‌ی ڕژیمی ئێرانه‌وه، كه كۆمه‌ڵێ
قسه‌ی هه‌له‌ق و به‌له‌قی كردووه، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت
كه به‌هه‌ق ئیتر ئه‌م هه‌ڵویست و ڕاو بۆچونانه
ئه‌وه‌نده قێزه‌ون و نازلن ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی
دبلۆماسی بۆرژوازی تێپه‌ریوه وبۆته ڕاو هه‌ڵوێستێكی
زۆر ڕیاكارانه.
من داوا ده‌كه‌م كه هه‌ر كه‌س ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌یانه‌و
ئه‌و قسانه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی نه‌خوێندۆته‌وه بچن
بیخۆینه‌وه تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كه ئاخۆ ئیتر
چه‌نده ئه‌و ڕاو بۆچون و هه‌ڵویستانه ڕیاكارانه‌یه
و ته‌نانه‌ت هه‌موو سنوره‌كانی عورف‌و عاده‌تی
په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی و دبلۆماسیشی
تێپه‌راندووه_سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یم له
په‌یوه‌ندی دبلۆماسی_و چۆته خانه‌ی ڕیاكاری و دوو
ڕوویی ئاشكرا، كه بڕوا ناكه‌م دوا كه‌وتوترین و
لاوازترین ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
جهاندا په‌یڕه‌وی لێبكات.
هه‌ڵبه‌ت په‌روه‌نده‌ی ڕه‌شی سی ساڵه‌ی ڕژیمی ئسلامی
ئیرَان له سه‌ركوت و تۆقاندن و ڕه‌شه‌كوژی و تیرۆری
ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تی و له‌سێداره‌دان و سه‌نگساری
ژنان و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌ركوتی ڕه‌ها به‌رامبه‌ر
نیوه‌ی كۆمه‌ڵ، یانی ژنان ،و مناڵان و لاوان و خه‌ڵكی
ناوچه جیاجیاكانی ئێران، به تایبه‌تی كوردستان، و
ملپه‌ڕاندن و له‌سێداره دانی ئاشكرای لاوانی دڵ‌پڕ له
هیواو هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و، كۆمه‌ك و ده‌ست گرتنی
سه‌دان باندی لۆمپه‌نی ئیسلامی نێو ده‌وڵه‌تی و
ده‌خاڵه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتان و ده‌یان سیاسه‌تو
كرده‌وه‌ی دژی ئینسانی تر. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م
تاوانه ئاشكرایانه‌ش، ته‌نانه‌ت دژی خه‌ڵكی كوردستانی
عیراق و ئیران و توركیاش كه‌چی ئه‌م به‌ناو
به‌رپرسانه‌ی كوردستان هێشتا له قسه‌و ڕاو
هه‌ڵوێسته‌كانیان به هه‌زار ئه‌ماو ئه‌گه‌ر و به شان
و باڵا هه‌ڵدانی خومه‌ینی تاوانبار‌و وه‌سف كردنی به
ڕابه‌ری چه‌وساوه‌كانی جهان ئینجا ده‌پاڕێنه‌وه لێیان
تا تۆپباران و هیرَشه‌كانیان ڕاگرن و به‌زه‌ییان به‌و
خه‌ڵكه‌دا بێته‌وه.ئیتر ئه‌مه چ به‌رگری كردنیكه
له هاووڵاتیانی خۆ!!
وه ئه‌مه زۆر زیاتر له قسه‌كانی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانه‌وه دیاره كه له كۆڕه‌كه‌ی بۆ مه‌رگی
خومه‌ینی سازدرابوو له شاری هه‌ولیر.
هه‌ڵبه‌ت سێ به‌شی زیاتری قسه‌كانی بریتی یه له
مه‌دح و سه‌ناو پیاهه‌ڵدانی خومه‌ینی و به ڕزگاركه‌رو
به‌رگركه‌ر و پشت و په‌نای خه‌ڵكی كوردستانی
ده‌زانیت.له دوای ئه‌و هه‌موو قسه ڕیاكارانه‌یه
ئینجا داواده‌كات كه هیرَشه‌كانیان ڕاگرن و
به‌زه‌ییان به خه‌ڵكی موسته‌زعه‌فی كورددا بیته‌وه.
بۆیه ئیتر ئه‌م قسانه ناچێته ناو چوارچێوه‌ی
دبلۆماسیشه‌وه.به‌ڵكو داده‌به‌زێت بۆ ڕیاكاری بۆ
ڕژیمێك كه تا بینه‌قاقای سوره به خوینی هه‌موو
خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیران و كوردستانی ئیران و ..هتد.
وه پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه ئه‌م
په‌رله‌مان و سه‌رۆك په‌رلمانه له كاتێكدا ئه‌و
لاڵانه‌وه‌و قسه ڕیاكارانه‌یه ده‌كه‌ن ئێستا خۆیان
باش ده‌زانن كه له‌وپه‌ری عیراقه‌وه، یانی خه‌ڵكی
ناڕازی به‌سره له ده‌سه‌ڵاتَی ڕژیمَی ئیسلامی به
نیازن خۆپیشاندان بكه‌ن له دژی ئیران و
تۆپبارانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو
ئاڵای ڕژیمه‌كه‌شیان بسوتێنن.
دیاره ڕۆشنه ئه‌و خه‌ڵكه له خۆڕا نی یه
ئه‌وه‌نده داخ له دڵن له‌م ڕژیمه ئیسلامی یه و
ده‌زانن چۆن ده‌ستی تاوانباری درێژ كردووه بۆ ناو
قوڵایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگی عیرَاق و خه‌ریكه بیكات به به‌شێك له
ئیران له سایه‌ی حكومه‌ته پاشكۆكه‌ی عیرَاق.
به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخوازی عیراق به گشتی و كوردستان
به تایبه‌تی، نابێت چاوه‌ڕێیان له ،ئه‌وه‌ی پێی
ده‌ڵێن ناوه‌ندو هه‌رێم، له‌وه زیاتر بێت. چونكه
ئه‌مانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان به سواری تۆپ و
ده‌بابه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتونه به‌ده‌سه‌ڵات
هه‌رگیز ممكن نی یه هیچ هه‌ڵوێستێكی جه‌رئانه
بنوێنن.
بۆیه ئه‌وه ئه‌ركی جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و هێزه و
لایه‌نه ئازادیخوازه‌كانه كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و
هه‌ڕه‌شه‌یان له دژی ڕژێمی ئیسلامی به‌رز كه‌نه‌وه‌و
بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه تا ئه‌و ڕژیمه ڕیسوا
بكه‌ن ،و ته‌نانه‌ت هه‌ر داموده‌زگایه‌كی كه له
كوردستاندا هه‌یه‌تی وه‌ده‌ری نێن .چونكه ڕژیمَی
ئیسلامی ئیران نه خۆی و نه هیچ داموده‌زگایه‌كی
شه‌رعیه‌تی نی یه‌و ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی
په‌یوه‌ندی یه نێوده‌وڵه‌تی یه‌كانیش شوێنێكی شه‌رعی
و ستانداردی یاسایی نی یه .هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
هه‌یه‌تی له سه‌فاره‌و كۆنسڵگه‌ری و ده‌موده‌زگای تری
ڕۆشنبیری و بازرگانی و هه‌ر شتێكی له‌و چه‌شنه،
هه‌موویان داموده‌زگای جاسوسی و تیرۆریستی و ئینسان
ڕفاندن و تۆقاندنه.وه له18 ساڵی ڕابردوو ئه‌مه بۆ
خه‌ڵكی كوردستان چه‌ندین جار ئاشكرا بووه كه چۆن
باندو تاقمه تیرۆریستی یه‌كانی ئه‌و ڕژیمَه له
كوردستان ته‌ڕاتێن ده‌كات. به تایبه‌تی له دژی
ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی به گشتی و ،به تایبه‌تی لایه‌نه
به‌رهه‌ڵستكار و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستانی
ئیران كه دژی ئه‌و ڕژێمه‌ن.
له كۆتایی دا ئه‌وه‌ش بڵێم كه پێویسته له‌سه‌ر
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان ده‌ستبه‌رن بۆ
به‌ڕێخستنی ناڕه‌زایه‌تی له دژی بۆردومانه‌كانی ئیران
و، هاوكات ئه‌و هه‌ڵویست و قسه ڕیاكارانه‌یه‌ی
په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌یشی ڕیسوا بكه‌ن له هه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی یه‌ك كه به‌ڕێی ده‌خه‌ن و هاوكات له
ده‌وری خواست و دروشمی به‌رپاكردنی ده‌نگ دانێكی
ئازاد‌و گۆڕینی كوردستان بۆ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ
كۆببنه‌وه كه 15 ساڵه حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و
زۆرێك له كۆمۆنیسته‌كان به‌رزیان كردۆته‌وه‌و كاری بۆ
ده‌كه‌ن.
به دڵنیایی یه‌وه به بێ بوونی كوردستان به وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی باوه‌رپێكراوی نێو
ده‌وڵه‌تی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێكی
به‌هێز و هه‌ڵبژیردراوی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكی و وه‌لانانی
ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی وریاكارانه‌ی ئه‌م حزبانه
هه‌رگیز ممكن نی یه ئه‌م ده‌خاڵه‌ت و بۆردومانانه‌ی
ڕژیمی ئیسلامی ئیران و ته‌نانه‌ت توركیاش ڕاگیرێت.
15-6-2010
|