سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 25 ئه‌م مانگه له دوو كۆنفرانسی
ڕۆژنامه‌گه‌ری جیاوازدا ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا
و لیده‌ری حزبی كریكارانی ئوسترالیا كیفن راد ،به
چاویكی فرمێسكاوی و قوڕگێكی گریاناویدا ده‌ست له كار
كیشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك دوای
ته‌واو بوونی رادو چونه ده‌ره‌وه‌ی له ژووری
كۆنفرانسه‌كه، جێگره‌كه‌ی جولیا گیله‌رد هاته
به‌رده‌م كامیراكان و ئه‌و به پیچه‌وانه‌ه‌وه به
بزه‌و خه‌نده‌و به كۆمه‌ڵێ په‌یمان و به‌ڵێنه‌وه
ده‌ستبه‌كاربونی خۆی وه‌ك یه‌كه‌م ژنی سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئوسترالیا خۆی ڕاگه‌یاندن له مێژووی سیاسی
ئه‌م وڵاته‌دا.
ئه‌م پانۆراما دراماتیكیانه هه‌مووی له ماوه‌ی 24
سه‌عات ڕویان دا‌و هه‌رگیز ،نه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ری
ئوسترالیا چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو به‌ڵكو بۆ خودی
چاودێرانی سیاسیش ، هه‌روه‌ك كه‌ش و هه‌وای ئوسترالیا
وابوو، كه جاری وا هه‌یه له چله‌ی زستاندا ماوه‌ی
چه‌ند ڕۆژ خۆره‌تاو سه‌ری كه‌چه‌ڵی من ده‌سوتێنێت
.یاخود له چله‌ی هاوینداو له‌وپه‌ری گه‌رمیدا هه‌روه
تریشقه‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات و یه‌ك ڕێژه‌نه بارانی
به‌خوڕ ده‌بارێت كه زیانی زۆری مادی و گیانیشی زۆری
لێده‌كه‌وێته‌وه‌و كاره‌ساتی دڵته‌زینی به دوادا دێت.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه نزیك به 3 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر له وتارێكی تری سیاسیمدا له‌سه‌ر
قه‌یرانی قوڵی ڕابه‌ری حزبی كرێكارانی ئوسترالیا نوسیم
كه چۆن به هه‌مان شێوه‌ی دراماتیكی و له پرێكدا كیم
بیزلی كۆنه لیده‌ری ئه‌م حزبه قورگی پر گریان ده‌ست
له كاركیشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو لابراو كیڤن ڕاد
به بزه‌وه هاته‌وه پێشه‌وه‌و توانی حزبه‌كه‌ی له‌و
قه‌یرانی لیده‌رشیپی یه رزگار بكات و له هه‌ڵبژاردنی
سالی 2007 گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت و
گه‌وره‌ترین شكستیش به حزبی لیبرالی ڕاستره‌و به
رابه‌ری جۆن هاوه‌رد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 13
ساڵه‌ی بێنینییت.هه‌ڵبه‌ت سه‌ركه‌وتنی كیڤن ڕاد له‌و
كاته‌دا ده‌گه‌رایه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێ بڕیار و به‌ڵێن كه
ده‌یاندا به جه‌ماوه‌ری داخ له دڵ له حزبی لیبرال و
جۆن هاوه‌ردی ڕاستڕه‌و.
له‌و بڕیار و به‌ڵێنانه كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی
ده‌رامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی داهاتیان كه‌مه و زیاد
كردنی باج له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی داهاتیان زۆره
.هه‌روه‌ها به‌ڵێندان به جه‌ماوه‌ری نارازی له ده‌ست
سیاسه‌ته‌كانی لیبرال و هاورد له دژی په‌رنابه‌ران ،و
پیاده كردنی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه
به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران .یاخود به‌ڵێَندان به
په‌یڕه‌وی كردنی سیاسه‌تێكی دروست سه‌باره‌ت به
گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌ڵدان بۆ په‌یوه‌ست بوون به
بڕیار‌و په‌یمانه نیوده‌وڵه‌تی یه‌كان سه‌باره‌ت به
كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی و دابه‌زینی ڕێژه‌ی
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ڕێگای به‌كار نه‌هێنانی
ئه‌و كه‌ره‌سه خاوانه‌ی كه هۆكارن بۆ زیاد بونی
دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و گه‌رمی گۆی زه‌وی. ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی به‌ڵینی دابوو به ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵێ
ڕیفۆرم له مه‌یدانی بیمه‌ی ته‌ندروستی و خوێندن و
فێركردن و كه‌مكردنه‌وه بێكاری و زیاد كردنی بیمه‌ی
بێكاری و پاشه‌كشه‌ی هێزی سه‌ربازی له ئه‌فگانستان و
عیراق له كۆتایی ئه‌مساڵداو داوای لێبوردن له نه‌وه
دزراوه‌كانی دانیشتوانی ئه‌بوریجناڵ ....هتد.
ڕاد هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی
به‌جێگه‌یاندو و هه‌ندێك ڕیفۆرمی بچوكی كرد. به‌ڵام
گه‌ر ڕیفۆرمه‌كان به‌راود بكه‌یت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كان
ئه‌وه ده‌بینین نیوه‌شی ئه‌نجام نه‌داوه.ئه‌مه‌ش
ئه‌و ڕاستی یه ده‌رده‌خات كه جه‌ماوه‌ر هه‌میشه
له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌دایه كه چاوه‌ڕوانی لێی هه‌یه
كه خزمه‌تیان بكات .به تایبه‌تی له باری نه‌بوونی
یه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی شۆسیالیستی كرێكاری به‌هێز كه
جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌نده ڕێكخراو و ڕابه‌ری بكات كه
ته‌رازوی هێز به ته‌واوی به قازانجی كرێكاران و
توێژه بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا بشكێنێته‌وه كه ئیتر
نه‌ك چاوه‌ڕوانی ریفۆرم بن له چوارچێوه‌ی په‌رله‌مان
به‌ڵكو ڕێره‌وی ئاڵوگۆرو وه‌رچه‌رخانی ڕیشه‌یی بگرنه
به‌ر به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان.
به‌هه‌رحاڵ تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌م
ئاڵوگۆره دراماتیكیه‌ی ئه‌مڕۆوه ئه‌وه‌یه، كه
ئه‌مه ئاكامی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر حزبێكی سیاسی گه‌ر
بێه‌وێت به كرده‌وه ڕیفۆرم بكات به قازانجی
جه‌ماوه‌ری كرێكاران و توێژه‌كانی تری وه‌ك مامۆستایان
و ورده فه‌رمانبه‌ران و كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و
لاوان و په‌نابه‌ران و كۆچكردوان و ئه‌مانه، ئه‌وه
ئیتر ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌حمه‌تی چینی بۆرژوازی
گه‌وره سه‌رمایه‌داره مۆلتی ملیاردیره‌كانه‌وه‌و به
ده‌ردی كیڤن ڕاد ده‌چێت.
به بڕوای چاودێرانی سیاسی چه‌پڕه‌و و به پێی
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕاد به ڕاستی بووه قورربانی
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه ئه‌ندرۆ فۆرستی به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی كانه‌كان و مۆڵتی ملیاردیری خاوه‌ن
گه‌وره‌ترین پیشه‌سازی كانه‌كان كه دوای چه‌ندین
گفتوگۆ‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ رادی سه‌رۆك وه‌زیران و
نوێنه‌ری په‌یوه‌ندی یه پیشه‌سازی یه‌كان و یه‌كێتی
یه كرێكاری یه‌كان به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو ملبدات
به دانی ڕێژه‌ی له %40 باجی ده‌رامه‌ت كه له
كارنامه‌ی سیاسته‌كانی حكومه‌تی ڕاددا بوو. بۆیه
فۆریست به ئاشكرا كه‌مپه‌ینی ڕوخانی حكومه‌تی ڕادیی
ڕاگه‌یاندن و به كرده‌وه بانگه‌وازی كۆده‌تای له
دژی كرد.له‌م كه‌مپه‌ینه‌شدا به‌شێكی زۆری خاوه‌ن
سه‌رمایه گه‌وره‌كانی ئوسترالیا چونه پشتی ئه‌و
كه‌مپه‌ینه‌وه. له‌وانه ملیاردێری گه‌وره‌و ناوداری
جهانی ڕۆبه‌رت مه‌ردۆخ، كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین
میدیای جهانی یه له ئوسترالیا و ئه‌مریكاو
به‌ریتانیا . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕاد له هه‌مان
كاتدا پاشه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند له په‌یمان و
بریارنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی و هاوكات
گۆڕینی سیاسته‌كانی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران كه له
ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوا چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌ر به
نافه‌رمی و له ڕێگای كه‌شتی یه‌وه گه‌یشتونه‌ته
دوڕگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئوسترالیا و داوای پێدانی مافی
په‌نابه‌ریان كردووه‌و ملۆنه‌ها دۆلاریان سه‌رف
كردوه.هاوكات خاڵێكی تریش كه بووه لاوازی پیگه‌ی
سیاسی راد سه‌رف كردنی سه‌دان ملیۆن دۆلار بوو بۆ
دروست كردنی دابڕانی گه‌رمی(عازل حراری )خانوه‌كان.
كه ئه‌مه‌ش نه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو نه‌بوو
به‌ڵكو بووه مایه‌ی گیان له ده‌ستدانی چه‌ندین
كرێكار له‌سه‌ر كار و پاشان له‌غو كردنه‌وه‌ی ئه‌و
پرۆژه‌یه و دانی ته‌عویز به‌وانه‌ی كه زیانیان
لێكه‌توه.
هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه حزبی
كرێكارانی ئوسترالیا_ ئه‌ی ئیل پی_ كۆنترین حزبی سیاسی
یه له ئوسترالیا‌و بۆ یه‌كه‌م جار له ویلایه‌تی
سه‌نشاین(برس بن) له ساڵی 1863 دامه‌زراوه كه ئه‌و
كات ئه‌م ویلایه‌تانه هه‌ر یه‌كه بۆ خۆیان
موسته‌عمه‌ره‌ی به‌ریتانی بوون و نه‌چوبونه چوار
چێوه‌ی ده‌وڵه‌تیكی فیدرالی یه‌وه.وه هه‌ر له
زووه‌وه ،به تایبه‌تی له‌م نیو سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوو
كۆمه‌ڵێ فراكسیۆنی ڕاست و چه‌پ و ناوه‌ڕاست تیایدا
سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م حزبه وه‌ك ڕه‌وتێكی بۆرژوا
ڕیفۆرم له‌ناو كرێكارانی ئوسترالیا گه‌شه‌ی كرد‌و
توانیان ڕۆڵی زۆر نه‌گێتڤ ببینن له‌سه‌ر لاواز كردنی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئوسترالیا ،كه ده‌ورانێك
پێشه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری جهانی بوون له
به‌رزكردنه‌وه‌ی داخوازی هه‌شت سه‌عات كار و ڕۆژێكی
پشوی ساڵانه.به تایبه‌تی ئه‌وه چه‌ند ده‌یه‌یه
ئه‌م حزبه توانیوێتی زۆربه‌ی هه‌ر زۆری یه‌كێتی یه
كرێكاری یه‌كان بۆ ئامانجی سیاسی خۆی كۆنترۆڵ بكات و
تا ئێستاش توانیویانه به كردووه ڕابه‌ری یه‌كێتی
یه كرێكاری یه‌كان به ده‌سته‌وه بگرن و دایان ماڵن
له‌هه‌ر هه‌نگاوێكی خه‌باتكارانه له پێناوی
مافه‌كانی كرێكاراندا.ئه‌گه‌رچی چه‌ند یه‌كێتی یه‌كی
تیادایه له چوار چێوه‌ی كۆنفیدراڵی یه‌كێتی
كرێكارانی ئوسترالیا( ئه‌ی سی تی ی‌و ) له‌وانه،
یه‌كێتی كریكارانی به‌نده‌ره‌كان و بیناسازی كانه‌كان
و جه‌نگه‌ڵه‌كان و تا ڕاده‌یه‌ك جۆرێك له هه‌نگاوی
سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی له
ژێر ئۆتۆریته‌ی ئه‌م حزبه‌دان .هه‌ر بۆیه‌ش له‌م
ئاڵوگۆڕه‌شدا ئه‌وه‌ندی من زانیاری هه‌بیت خودی ئه‌ی
سی تی ی‌و ڕۆڵی به‌رچاوی خراپی هه‌بوو له‌م ئاڵوگۆڕه
دراماتیكیه‌ی نێوان ڕادو جولیا گیرله‌رد. ئه‌مه‌ش وای
كرد تا ناوه‌نده‌كانی بڕیار به‌ده‌ستی ڕاستره‌و،
له‌وانه سه‌رۆكی حزبه‌كه‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی یه‌كیان،
بڕیاری ئه‌وه‌یان له شه‌و و ڕۆژیكدا دا ،تا له
پێناوی مانه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌ڵاتدا ، ئاڵوگۆڕ له
ده‌موچاوه‌كاندا بكرێت و له هه‌مانكدا پاشه‌كشه له‌و
بڕیارنه بكرێت. له‌وانه باجی ده‌رامه‌ت و كێشه‌ی
په‌نابه‌ران و گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی توند و زۆر
به‌ڵین و بریاری تر كه هه‌مووی به قازانجی گه‌وره
سه‌رمایه‌داره‌كانی ئوسترالیایه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م واقعیه‌تانه‌ی كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا
له گۆڕه‌پانی سیاسی ئوسترالیا ڕویاندا چه‌ند ڕاستی
یه‌ك بۆ ئیمه ده‌رده‌خات كه له چوارچێوه‌ی یاسای
په‌نابه‌ری و كۆچبه‌ری هاتووین و بوینه به به‌شێك
له چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م وڵاته. ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه ئیتر ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی له‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژئاوا هه‌یه
به كرده‌وه په‌رله‌مانی و دیموكراسی و فره حزبی
یه‌و خه‌ڵك له‌كۆمه‌ڵێك مافی سیاسی و مه‌ده‌نی
سه‌ره‌تایی به یاسایی به‌هره‌مه‌ندن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا زۆر ئاشكراتر
و ڕوونتر و سه‌خترو تاقه‌ت پڕوكێنتر په‌یوه‌ندییه
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی سیسته‌می
سه‌رمایه‌رداری خۆی سه‌پاندووه. وه ده‌سه‌ڵاتیش له
لایه‌ن دوو حزبی دوو باڵی بۆرژوازی سه‌رمایه‌داری
لیبرالی و سۆسیال دیموكراسی وه‌ها له چوار چێوه‌ی
سیسته‌می په‌رله‌مانی و حكومه‌تی هه‌لبَژیردراودا
كۆنترۆل كراوه كه بوارێكی زۆر زۆر كه‌می تیایه بۆ
ریفۆرم به قازانجی جه‌ماوه‌ری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان. وه ده‌بیت له پێناوی هه‌ر ڕیفۆرمێكدا
چینی كرێكار و رێكخراوه‌كانیان و ته‌واوی
ڕێكخراوه‌كانی تر‌و جه‌ماوه‌ری ده‌ست ته‌نگ
ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی كاریگه‌ر بكه‌ن له پێناوی
بچوكترین هه‌نگاوی باش له ژیانیادا.به تایبه‌تی ئه‌م
بواره له‌م چه‌ند ساڵه زۆر زۆر كه‌مبۆته‌وه‌و خودی
خه‌ڵكی كه‌مترین چاوه‌ڕیێان له هیچ گۆڕانێكی سه‌یره‌و
سه‌مه‌ره نی یه له‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ته له
سایه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌دا .هه‌ڵبه‌ت ئه‌م واقعه دوای
قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری جهانی زۆر زۆر ژیانی خه‌ڵكی
سه‌ختر كردۆته‌وه .هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵكی ئیتر به‌هۆی
ئه‌وه‌ی هیچ چاوه‌روانی یه‌كی سه‌یریان له په‌رله‌مان
و حكومه‌ت نی یه بۆیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م
به‌شداری هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
ئیتر بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ترین خه‌ڵك به‌شداری بكات و ده‌نگ
به یه‌كێك له‌و حزبانه بدات وا پێویست ده‌كات كه
په‌یڕه‌و له سیاسه‌تی وا بكه‌ن وكه‌سایه‌تی وا بێننه
پێشه‌وه تا هه‌ر لایه‌نیك بۆ خۆی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست
بێنێ.
جا هێنانه پێشه‌وه‌ی یه‌مكجاری ژنكیش وه‌ك جولیا
گیله‌رد و ئه‌م هه‌را سازكردنه له‌مڕۆدا به وێنه‌ی
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌یه تا بتوان له سبه‌ی ڕۆژی
هه‌ڵبژاردن ئه‌م ژماره‌یه له سه‌رمایه‌داران كه
له‌م حزبه‌دا به ناوی حزبی كریكاران كۆبونه‌ته‌وه
زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێین و دوباره حكومه‌ت
بگرنه‌وه ده‌ست.ده‌نا ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره له
ئوسترالیا ژنیك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران هیچ شتێك له
ژیانی كرێكاران و په‌نابه‌ران و كۆچكردوان و ته‌نانه‌ت
مافه‌كانی ژنانیش ناگۆریت له ڕیشه‌وه.ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له‌ی ژن بوون ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری هه‌بوایه
له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌م
سیسته‌مه‌ی كه گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی داڕزیوی خۆی به
قازانجی خودی ژنان وجه‌ماوه‌ری بێ به‌شه‌وه،ئه‌وه
ده‌بوو ده‌مێك بوایه ژیانی خه‌ڵكی به‌ریتانیا له
سایه‌ی مارگریت تاتشه‌ر و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی
سه‌رۆكه‌كانیان ژنن له رۆژئاوا ئه‌و ئاڵوگۆڕه
ڕیشه‌یی یه‌مان به‌دی بكردایه.دیاره ده‌ورانێك
پێگه‌ی ژنان به پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی
ژنان و گشت بزوتنه‌وه رادیكاله‌كانی تره‌وه ڕۆڵ و
گرینگی مێژوویی خۆی هه‌بووه .به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی
وه‌ك ئه‌مڕۆی ئوسترالیا هیچ ئاڵوگۆڕو وه‌رچه‌خانی
سه‌ڕسورهێنه‌ر به‌ی دوادا نایه‌ت .بۆیه نابێت
جه‌ماوه‌ری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان توشی خۆش خه‌یاڵی
ببن به پڕوپاگه‌نده‌كانیان.چونكه بۆرژوازی و
سیسته‌مه سه‌رمایه‌داری یه‌كه‌ی به ووته‌ی لینین
له‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست و گه‌یشتۆته
قۆناغی گه‌نده‌ڵی خۆی به دوو شێوه فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌كات. یان دكتاتۆری ڕه‌هاو بێ په‌رده وه‌ك
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵات ،یانی به شێوه‌ی
ته‌فره‌دان و په‌یمان و به‌ڵێن دان .
27-6-2010
* تیبینی :مه‌به‌ست
له‌م نوسینه بۆ زانیاری زیاتر و ئاشنا بوونی
خوینه‌رانی كورد زمانه به گشتی و په‌نابه‌ران و
كۆچپێكردوانی كوردستانه له ئوسترالیا به
تایبه‌تی.دیاره وه‌ك به‌رچاو ده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆری
ئه‌وانه به پێی پێگه‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییان
ده‌بنه به‌شێك له چینی كرێكاری ئوسترالیا بۆیه‌ش
پیویسته تێكه‌ڵ بن به خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی
یه‌كانیان له پێناوی ژیانێكی باشتردا.
|