به‌بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی(1/6)نامه‌یه‌ك بۆ كوڕه‌كه‌م
 

  

(ناڵه‌ عه‌بدولره‌حمان)*


ببوره‌ كۆربه‌كه‌م ئه‌م میسجه‌ی ئه‌مجاره‌م هیچی له‌ نامه‌كانی ئه‌وان ناچێ كاتێ‌ گرمۆڵه‌‌یه‌ك پشكۆن ئه‌گه‌ر جارێ دڵ ڕۆشنكه‌ن ده‌یه‌ها جار دڵ ده‌سوتێنن.....
ئه‌م میسجه‌م جیایه‌ له‌ مانیفیسته‌خۆڵه‌مێشیه‌كانی تارانتابابۆ و زۆربای كازانتزاكیس، بكره‌ جیایه‌ له‌ نامه‌ی هاورێ دێرینه‌كه‌شی كه‌به‌(مشكی كاغه‌زخۆر) له‌سه‌ری به‌نده‌ره‌كه‌ مالئاوایی لیكرد. جیایه‌ له‌نامه‌ نه‌گه‌یشتوه‌كانی رۆژانی فالانتاینی وولاته‌داگیركراوه‌كه‌م. جیاتره‌ له‌یه‌كه‌مین ترپه‌ عاشقانه‌كانی دڵی فروغ. جیایه‌ له‌ میسجه‌ ته‌زیوه‌كانی ووڵاتی چوار وه‌رزه‌ به‌فری كینوار... نا نا بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ هیچی له‌نامه‌ سره‌كانی(ماكان) بچێ بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌راپاگیری به‌سه‌ر رژیمێكی شۆفینیو له‌ جاوه‌كانی بزورك عه‌له‌ویدا له‌نیكاری بێجاوی زنیكدا وینای كردبێ‌.... نا مه‌ترسه‌ له‌ نامه‌ی كوناهه‌ به‌ریئه‌كانی سوهراب بجێ‌ بۆخوا...
كوربه‌كه‌م نامه‌ی من نامه‌ی (كافكا) نییه‌ له‌ مناڵیه‌وه‌ ته‌می شه‌رم له‌ جاوه‌كانی هه‌ڵیكرتبی و له‌ پیریدا هه‌وری دركانی جرۆ بكا..........، نامه‌ترسه‌ نامه‌ی من له‌ نامه‌ی دابرانی عاشقانی ووڵاتی ته‌رم بجێ كه‌له‌ماسكی هوتافه‌كانیانا: یان سێو یان به‌رد ده‌خوینیته‌وه، كوا له‌ فه‌رهه‌نكی عه‌شقی بوێردا ترازان هه‌یه‌؟
مه‌ترسه‌ درۆی ئه‌و نوسه‌رانه‌ بێ له‌ وه‌همدا كۆشك له‌ مرواری عه‌شق چێ بكه‌ن له‌ حه‌قیقه‌تیشا له‌خۆشه‌وسته‌كانیان راكه‌ن. ببن به‌ رۆماننوس... نانا ئه‌وان هونه‌رمه‌ند نین درۆزنن، عه‌شق ده‌كه‌نه‌ قوربانی كه‌ره‌سه‌ی نوسین
ئه‌كینا كه‌ی توانیویانه‌ روئیاكانین له‌ته‌لاری حه‌قیقه‌تدا به‌رجه‌سته‌ كه‌ن؟؟؟؟؟ من نامه‌وێ‌ له‌گه‌وره‌بونتا سه‌ری قوربانیه‌كی عه‌شق بكه‌یته‌ڕنگی تابلۆكانت نانه‌خێر عه‌شق زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌هونه‌ر چوون له‌وێوه‌ هونه‌ر و نه‌مری ده‌سپێده‌كه‌ن، لای من ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رێكیش شایه‌نی ڕه‌هه‌ندی مه‌زنی عه‌شق بوایه‌ كتێبه‌كانم ده‌سووتاند كتێبی سه‌رمه‌دی ئه‌وم ده‌خوێنده‌وه‌و جوانیه‌كه‌یم له‌زاكیره‌مدا ده‌كرد به‌درێژترین قه‌سیده‌.
نا نا نامه‌وێ‌ جارێ‌ سه‌رت به‌م خه‌مه‌ ئالۆزانه‌ قورس بكه‌م كه‌گه‌وره‌بویی خۆت له‌راستی و ناراستی قسه‌كانم وورده‌بێته‌وه‌... له‌وانه‌یه‌ بتوانی بگه‌یته‌ سه‌ره‌داوی حه‌قیقه‌تێكی گوم...یان له‌وانه‌یه‌ تامردن له‌گیژاوی ورینه‌كانم ده‌رنه‌چی.... پشتگوێی بخه‌ ئه‌وورێنانه‌ی له‌سه‌ره‌تادابۆم نوسی.... وه‌ره‌ بالێره‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین:
(كۆرپه‌كه‌م راسته‌ له‌ده‌یه‌ها په‌یمانامه‌ی جیهانی دا به‌و قه‌له‌مانه‌ی بریاری شه‌ریان داوه‌ بریاری پاراستنی مافی ڕه‌وای تۆشیان داوه،‌ ڕِاسته‌ ئه‌وقه‌ڵه‌مانه‌ هه‌مان ئه‌و قه‌له‌مانه‌ن كه‌بریاری چاره‌نوسی هه‌ڵه‌بجه‌و ناكازاكی و هێرۆ شیما وهۆلۆكۆس و جینوسایدی سور پیست و ئیباده‌ی ره‌ش پیسته‌كانیان داوه‌ ،به‌ڵێ‌( 1/6)یان بۆتوش بریارداوه‌ ....
نازانم كۆرپه‌كه‌م ئایا‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ڕقم له‌دروست كردنی به‌رواری ده‌ستكردی بۆنه‌كانه‌ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ناتوانین هه‌مورۆژه‌كانمان بكه‌ین(1/6) و (14/2) (8/3) (21/3)(14/4)(1/5)............بێت وانییه‌ ئه‌مه‌یان خوبه‌كه‌م زانینێك بێ له‌ئاست مه‌سه‌له‌كان یان نه‌بونی توانا بۆ قه‌ناعه‌ت هێنانی به‌رامبه‌ره‌كانمان؟ دێنین ته‌نها رۆژێك بۆ هێنانه‌دی حه‌زی ما فخوراوه‌كان چێ ده‌كه‌ین ......؟به‌رای تۆ راسته‌ته‌نها رۆژێكت هه‌بێ داوای (كتێب و جل و پیڵاو و سه‌فه‌رو خواردنی شیرین و یاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بكه‌ی؟)
به‌ڕای تۆ ڕاسته‌ من (27)یه‌كی شه‌شم بینی له‌ (16)هه‌مین ساڵی ته‌مه‌نما زانیم (1/6)یش هه‌یه؟ ئه‌وكات بۆ ساڵی دواتر كه‌خۆم بۆ ئاهه‌نگ سازاندبوو دامیان به‌شوو؟ ئاهه‌نگی 1/6 م بووبه‌ ئاهه‌نگێكی دیكه‌ی شه‌وی سوور، مه‌ترسه‌ نامه‌ی من له‌وه‌ ناچێ هه‌وڵبده‌م له‌به‌رده‌متا پاك ببمه‌وه‌ چوون له‌وانه‌یه‌ تۆی پیاوی دوارۆژ ده‌سه‌لاتت له‌من باڵاتربێ‌ وبتوانی ده‌ستت بچێته‌ خوینێ دایكته‌وه.... ئه‌گه‌ر بۆت ڕوون بووه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می گه‌نجێتی دا به‌رله‌ له‌مسی ئیرۆتیكی باوكت عه‌شقی له‌گه‌ڵ بێكانه‌یه‌كا كردبێ.... نانا كۆربه‌كه‌م من به‌درێژایی ته‌مه‌ن ترسم نه‌بووه‌ له‌باجهترسناكه‌‌كانی عه‌شق ...ترسم نه‌بووه‌ له‌ده‌می نامه‌ردانی بكوژانی كۆتره‌كانی رۆحی ژن... بێباك هه‌نگاوم ناوه‌و هه‌رگیزیش له‌تاریكیا نه‌كه‌وتووم... له‌لای خۆمان ده‌لێن (مه‌رد به‌و برۆ رێ ی شێران)تۆ بێوایه‌ ڕاست بێ‌؟!
من نه‌مده‌ویست له‌م به‌رواره تایبه‌ته‌‌دا سه‌رشێتیه‌كی له‌م جۆره‌ی خۆمت بۆ بنوسم....بۆیه‌ له‌ (27/5) ئه‌م نامه‌ پر ورینه‌یه‌ت بۆ ده‌نوسم ....ناشمه‌وێ ڕۆژنامه‌كان له‌یادی 1/6 بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ ... له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانیش وایان نه‌وێ به‌لام دڵنیابه‌ دووباره‌ ده‌ستێك له‌ناو خوماندا وای ده‌وێ ....
كۆرپه‌كه‌م ده‌مه‌وێ لێره وه‌ داوای لێبوردن له‌ ره‌ندێ خانی خوشكت بخوازم كه‌ تائیستا نامه‌ی واپر ورینه‌م بۆ نه‌نوسیووه‌ نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ (1/6)له‌دایك نه‌بووه‌ نا... به‌لكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رواره ده‌ستكرده‌كان به‌گشتی ده‌مخه‌نه‌ به‌ر رێژنه‌ی گومان و پرسیارگه‌لێكی سه‌خته‌وه‌....تۆش ناپرسیت بۆچی ته‌نها رۆژێك ماچت بكه‌م و بتگر‌مه‌ باوه‌ش؟ بۆچی هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵمان جگه‌ له‌م رۆژه‌ پربێ له‌ ڕق و كینه‌و نامورادی؟ بۆچی ئیوه‌ش وه‌ك گه‌وره‌كان هه‌موو رۆژێ‌ خاوه‌ن حه‌زو بریاری خۆتان نه‌بن..........؟ له‌(ناو)ه‌كانتان نارازین....ناخۆشن؟ بیانگۆرن بیانكه‌ن به‌(شایی. هه‌لپه‌ركی . به‌زم.خۆشی.خه‌نده‌،خه‌نین. به‌خته‌وه‌ر.سه‌رفراز.....)له‌ ڕه‌نگی پۆشاكه‌كانتان په‌ستن؟ له‌ ڕه‌نگی مردووی گه‌وره‌كان ده‌چن؟ به‌ره‌نگی به‌هارو نێرگزو په‌لكه‌زێرینه‌ بیانگۆرنه‌وه‌.....له‌ژه‌مه‌كانی خواردن ڕه‌خنه‌تان هه‌یه‌؟ نارازین به‌خواردنی گۆشت و چه‌وریه‌كان؟ بیكه‌ن به‌خواردنی سه‌وزه‌و بسكویت و شه‌ربه‌تی میوه‌.... له‌ وانه‌ی قێزه‌ونی مامۆستایانی پیری قوتابخانه‌كانتان نارازین بیانگۆِڕن بیانكه‌ن به‌وانه‌ی نوێی‌قوتابخانه‌یه‌كی سه‌رده‌میی، پربێ‌ له‌حیكایه‌تی جوان، ‌یاری تازه‌بابه‌ت و‌كتێبی نوێی ره‌نگاوره‌نگ و له‌ماموستای رۆخوشی بێ عه‌ساوبێ دار... له‌په‌روه‌رده‌ی دایك وباوكه‌كانتان نارازین؟ خه‌به‌ری پۆلیس بده‌ن بابیانگرن، بیانخه‌نه‌ زیندانه‌وه‌ ... به‌شكو بگۆرێن بیریان پڕبێت نوێبوونه‌وه‌و ئاواز، كۆرپه‌كه‌م بڵێ‌ به‌ مناڵه‌كان شۆڕش بكه‌ن، هه‌رچی به‌دڵێ ئێوه‌ نییه‌ توری هه‌ڵده‌ن یاخی بن ... هه‌رچی ره‌نگی جوان و تامی شیرین نییه‌ لایده‌ن ..هه‌رچی بۆنی له‌گه‌وره‌كان ده‌چێ مه‌یخه‌نه‌ ناو ئاوه‌زتان و فرێی ده‌نه‌ ئه‌رشیفه‌وه‌... ئه‌گه‌ر له‌منالی فێری شۆرش و ئازایه‌تی نه‌بن، له‌گه‌وره‌یشا مافتان ده‌خۆن، به‌دووپوڵی قه‌ڵپ بێده‌نگتان ده‌كه‌ن ...دوایی ناوێرن كوده‌تا بۆ هیچ سیسته‌مێكی زاڵم بكه‌ن... ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌خانه‌ی خیزانیشابێ...(خوی شیری هه‌تا پیری..)ئه‌گینا ده‌ترسم ئه‌مه‌یان ڕاست بێ‌، تازووه‌ بیگۆرن هه‌رچی به‌دلێ ئێوه ‌نییه‌ بیگۆڕن تائه‌وانی تریش بیر بكه‌نه‌وه‌ خویان بگۆرن..


 

           

 

01/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com