رۆژی سێشممه, رێكه‌وتی 25ی مه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌ك
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵا ژماره‌یه‌ك له
نۆێنه‌رانی فیدراسێۆنی قوتابیان و خۆێندكارانی
كوردستاندا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا. ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه دیاربوو سه‌رجه‌م باسه‌كانی تایبه‌ت
بوو به دووسیه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان و
ئامانج لێی گه‌یاندنی په‌یامێك بوو به خه‌ڵكی
كوردستان و جه‌ماوه‌ری نارازی دژ به تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت عوسمان. ڕاستییه‌كه‌ی ووشه به ووشه‌ی
قسه‌كانی بارزانی پێویسته له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بكرێ,
له دوو توێی قسه‌وباسه‌كانی بارزانییه‌وه ده‌توانرێ
حه‌قیقه‌تی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
كه مه‌سعوود بارزانی به ووشیارانه ته‌نها وه‌ك
قووتابییه‌ك ناوی ده‌هێنێ ببینرێ، ئه‌مه‌یان ئیتر
لێكدانه‌وه و گیرانه‌وه‌ی قسه نییه , به‌لكوو
ووته‌ی ره‌ش له‌سه‌ر سپی نووسراوی مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پارتیه، ببورن سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان!!
مه‌سعود بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێ:
هه‌ندێ موقه‌دده‌سات هه‌یه تۆ ناكرێ پێشێلییان
بكه‌یت, ئازادی سنووری هه‌یه, هه‌ڵبه‌ستنی بووختان و
ئستغلاكردنی هه‌ندێ كه‌مووكوری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سكی حیزبی شتێكی خراپه, تۆ رای خۆت به مه‌عقولی
بده, به‌ڵام شتی ژه‌هراوی مه‌رێژه, چوونكه فیتنه‌ی
لێ دروست ده‌بێت. ئێمه ناڵێین كه‌موكوری نییه, به‌ڵێ
هه‌یه و خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنیانیین، به‌ڵام تۆ بێ‌ی
ئه‌و هه‌موو شته چاكانه نه‌بینی و ته‌نها
كه‌مووكورییه‌كان ببینی و به شێوه‌یه‌كی نادرووست
بیانوروژێنی، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقیاتی
رۆژنامه‌نووسیه، سه‌باره‌ت به ئێمه ته‌شهیركردن به
ئایین و مه‌زهه‌ب یان به هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان
یانیش كاركردن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌ی
كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی پێوه ناسراوه و هه‌روه‌ها،
درووستكردنی پشَێوی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا،
هێڵی سوورن و تا له‌و پۆَسته‌شدا بمێنم، بواری ئه‌وه
ناده‌م له ژێر په‌رده‌ی ئازادی پشێوی درووست
بكرێت،.... ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه
جووڵایه‌وه ئه‌و كات من هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ده‌گرم.
ئه‌مه به‌شێك له‌ده‌قی قسه‌وباسه‌كانی بارزانییه كه
له سایت و رۆژنامه ره‌سمییه‌كانی خۆیاندا
بڵاوكراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له چه‌ند رۆژی رابردوودا بارزانی له
په‌رله‌ماندا، ئه‌م قسانه‌ی له په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه
ئامێزی تردا دووباره‌كرده‌وه .
با بۆ چه‌ند ساتێك چاوی خۆمان له ئاست ئه‌و هه‌موو
راستی و فاكته‌رانه بنوقێنین كه په‌نجه‌ی تاوان بۆ
پارتی و ده‌زگای پاراستنه‌كه‌ی درێژ ده‌كه‌ن و بۆ
له‌حزه‌یه‌ك بروامان وابێت كه پارتی ده‌ستی نییه
له‌م تاوانه چه‌په‌ڵه‌دا و ئه‌و گریمانه وه‌ربگرین
كه پارتی دیموكراتی كوردستان له تاوانی تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت بێبه‌رییه . كه‌وایه له به‌رامبه‌ر
مسه‌له‌یكی ئاوادا كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان لێی
هاتۆته ده‌نگ و تیرۆره‌كه‌ش له شارێكی ژێرده‌سه‌ڵاتی
پارتی كراوه‌و به‌رامبه‌ر ئینسانیك كه له ژێر
ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ژیاوه، و خه‌ڵكی كوردستان و
به‌شێكی به‌رچاویش له ریكخراوه جیهانی و
رۆژنامه‌نووسانی دنیا په‌نجه‌ی تاوان یان لانی كه‌م
چاوی گومانیان بریوه‌ته پارتی، گه‌ر پارتی له‌م
تاوانه بێبه‌ریبوایه ده‌بوو یه‌كه‌مین كارێك كه
بیكردایه و له په‌یامی سه‌رۆكه‌كه‌یدا به رۆشنی
دیاربوایا سه‌لماندن یان هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی
بێتاوانی خۆیان بوایه.به‌ڵام پارتی نه‌ك ئه‌م كاره
ناكات به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات و تادێت تووندتریشی
ده‌كاته‌وه. وه‌نه‌بێ پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نه‌زانن
چی ده‌ڵێن و ئاگایان له ڕه‌وشی مه‌سه‌له‌كه و ئه‌وه
نه‌بێ كه پارتی به‌م كاره تاوانباركراوه. پارتی
خۆی ووشیارانه نایه‌وێت ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێ‌ی
وایه پارتی هه‌ڵسا به تیرۆری سه‌رده‌شت چونكه هێڵی
سووری به‌زاندبوو بره‌وێنێته‌وه.
به پێ‌ی وه‌رگرتنی فه‌ره‌زیه‌ی بێتاوانی پارتی لانی
كه‌م چاوه‌رێ‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه سه‌رۆكی پارتی
چاوێك له تیرۆرستان سوور بكاته‌وه و له
به‌رامبه‌ریاندا تووندییه‌ك نیشان بدات. به‌ڵام به
پێچه‌وانه‌وه سه‌رۆكی پارتی چاو له خه‌ڵكی
راپه‌ریووی كوردستان و رۆژنامه‌نووسانێك كه‌له ریزی
سه‌رده‌شتدان سوور ده‌كاته‌وه‌و خه‌ریكی دیاریكردنی
سنووره‌كانه بۆ نووسین و ده‌ربرینی بیرووڕایان. هیچ
هه‌لسووكه‌وت و راگه‌یاندنیكی پارتی یان سه‌رۆكه‌كه‌ی
ناتوانێ فه‌ره‌زیه‌ی بێتاوانی مه‌سعود بارزانی و
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بسه‌لمێنێ، به‌ڵكو ته‌نها خه‌ڵكی
به‌ره‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ. راستیه‌كه‌ی
پارتی ئه‌وه‌ی بۆ گرنگ نییه كه خه‌ڵكی كوردستان وا
حاڵی ببن كه پارتی ده‌ستی له تێرۆركردنی
سه‌رده‌شتددا نییه، به‌ڵكو به جۆرێك ده‌یه‌وێت
خه‌ڵكی له‌و باوه‌راددا بهێڵێته‌وه كه پارتی ئه‌م
كاره‌ی كردووه، هه‌ر بۆیه‌شه نه به‌یانی ره‌سمی
مه‌كته‌بی سیاسیان نه په‌یام و ووته‌كانی بارزانی
ناچنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڵین ئێمه به‌م كاره
هه‌ڵنه‌ستاوین. به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی كوردستان باش حاڵی ببن كه بۆچی سه‌رده‌شتیان
تیرۆر كرد، وه ته‌واوی قسه‌و په‌یامی بارزانی له نێو
ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و
ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی
سه‌رده‌شت له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك و ناوخۆییدا
بمایایاته‌وه ئه‌وه پارتی وه‌ك هه‌فته‌ی یه‌كه‌م
بێده‌نگه‌ی لێده‌كرد و سه‌رۆكه‌كه‌شی زه‌حمه‌تی
ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كێشا ئه‌م هه‌موو روونكردنه‌وه
ناروونانه بدات و ده‌یووت كه‌واته خه‌ڵكی باش حاڵی
بوون و موشكله‌یه‌كیان له‌گه‌ڵا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
پارتیدا نییه. مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێ بڵێ
سه‌رده‌شت چه‌مكی ئازادی خراپ به‌كارهێنا وه،
موقه‌دده‌ساتی ئێمه‌ی پێشێل كردووه ، رای خۆی به
مه‌عقوولی نه‌داوه و ته‌نها كه‌مووكورییه‌كانی
بینیوه‌و ژه‌هری رشتووه و به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه جووڵاوه‌ته‌وه.
به‌كورتی هه‌ر بۆیه به‌م سه‌رئه‌نجامه گه‌یشت.
ته‌واوی په‌یامی بارزانی بریتییه له دیاریكرنی
تابۆكان و هێڵه سووره‌كان بۆ رۆژنامه‌نووسان و
نووسه‌ران به تایبه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به گشتی.
ئامانجیش له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت هه‌ر گه‌یاندنی
ئه‌م په‌یامه بوو به خه‌ڵكی كوردستان و هاوبیر و
هاوپیشه‌كانی سه‌رده‌شت، به‌ڵام ئێستا پارتی و
سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌بینن كه خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكی
به‌رگریكردنن له خۆَیانن و بۆ ئازادی بیر‌ورا
هاتوونه‌ته مه‌یدان و ده‌رسێك كه پارتی له رێگه‌ی
تیرۆركردنی سه‌رده‌شته‌وه وویستی بیدات به‌خه‌ڵكی
نه‌ك ناچێت به گوێیادا به‌ڵكو داوای ته‌سلیمكردنی
بكوژانی سه‌رده‌شت ونه‌خشه‌كێشه‌رانی ئه‌م
تیرۆره‌ده‌كه‌ن, ئینجا ده‌یانه‌وێ ده‌رسیك كه به
تیرۆر پێیان نه‌گه‌یه‌نرا له رێگه‌ی
چاووسووركردنه‌وه‌و ئامۆژگاری و په‌یام و شتی له‌م
بابه‌ته‌وه بیده‌ن به خه‌ڵكی. ده‌ڵێن، سه‌رده‌شت له
هێلی سوور لایدا بۆیه تیرۆرمان كرد، خه‌ڵكینه ها،
ئیوه‌ش لێره به دوا ئاگاداربن، ئه‌وه جارێكی تریش
هێله سووره‌كانتان بۆ ده‌ژمێرینه‌وه نه‌كا تای
خۆَپیشادان و ناره‌زایه‌تییه‌كانی دژ به تیرۆری
سه‌رده‌شت بیری بردبنه‌وه! هه‌ر كه‌س لێی ده‌رچێ وه‌ك
سه‌رده‌شتی لێدێ.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له ووتار و
ریپۆرتاژه‌كانیاندا ئه‌و هێله‌سوورو به‌ندانه‌ی كه
بارزانی بۆی دیاریكردوون ره‌چاوبكه‌ن ولێ‌ی ده‌رنه‌چن
ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها ئه‌و كۆمه‌ڵه
تاریكبیره ده‌مێنێته‌وه كه پارتی به پاره‌و
مه‌نسه‌ب له ده‌وری خۆی كۆیكردونه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ر
هه‌ڵسوراوانی سیاسی به پێ‌ی قسه‌كان و په‌یامه‌كانی
بارزانی كاره‌كانیان دیاری بكه‌ن ئه‌وه ته‌نها پارتی
و حیزبه كارتۆنییه معاش خۆره‌كانی ده‌وری پارتی له
ژێرده‌سه‌ڵاتی خكومه‌ته‌كه‌یاندا ده‌مێنێته‌وه،
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له هێڵه
سووره‌كانی بارزانی لانه‌ده‌ن، ئه‌وه ده‌بێ له ئاست
تیرۆركردنی هه‌زارأن ژن له كوردستان بێده‌نگه بكرێ
و سوپاسی تیرۆرستان بكرێ كه به‌رگرییان له‌هێماكان و
مه‌زهه‌بی بارزانی و كلتووره‌كه‌ی كردووه. ئه‌گه‌ر و
ئه‌گه‌ر....
به‌راستی من نازانم گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌پێی
قسه‌كانی بازانی بروات به‌رێوه، ئیتر چ شتَێك
ده‌مینێته‌وه ئینسان له كوردستاندا ره‌خنه‌ی لێ
بگرێت و چاكی بكات، ئه‌وه ده‌بێ ووشه‌ی ره‌خنه هه‌ر
هه‌ڵگیرێ و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ست بكات به
ره‌شبه‌ڵه‌ك و شایی و رۆژنامه‌نووسانیش سه‌رچۆپی بگرن
له پرسه‌ی سه‌رده‌شتدا.!
به‌ڵام پارتی و بارزانی ده‌بێ خه‌به‌رییان ببێته‌وه
و كه‌مێك دوورتر له سه‌ری ره‌شه‌وه سه‌یری دنیا
بكه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان چیتر فریوی ئه‌و هێما و
هێله‌سووره پووچانه ناخوات كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن،
خه‌ڵكی توانای سه‌یركردنی دنیای مۆدێرنی ده‌ووروبه‌ری
خۆی هه‌یه، خه‌ڵكی ژیانی پر ناز ونیعمه‌ت وقه‌سره
شاهانه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵا ژیانی بێ نازونیعه‌تی خۆی
وخانووه دارووخاوو بێ كاره‌باكانی خۆیان ده‌توانن
به‌راورد بكه‌ن. وه‌رگرتنه‌وه‌ی توانایی بیركردنه‌وه
و ره‌خنه‌گرتن نه‌ك له توانایی ئێوه‌دا نییه به‌ڵكو
به درێژایی مێژوو ئه‌مه هه‌وڵێكی بێ ئاكامی
دیكتاتۆری زۆر له ئێوه به‌هێزتر و قودره‌تمه‌ندتر
بووه ، چونكه ره‌خنه‌گرتن و ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر
ژیانی مه‌وجوود خه‌سله‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئینسانه،
ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته له ئینسان وه‌ربگیرێته‌وه،
ئیتر جیاوازییه‌ك له نێوان ئینسان و گیانله‌به‌رانی
ده‌وروبه‌ریدا نامێنێته‌وه.
بارزانی باتایبه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی
كوردستان به گشتی هه‌ر وه‌ختێك له به‌رامبه‌ر
جه‌ماوه‌رو ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكیدا ته‌نگه‌تاو
ده‌بن، ئیتر ده‌ستده‌گرن به كۆمه‌ڵێ چه‌مكی سواوه‌وه
وبۆ جڵه‌و كردنی خه‌ڵك و ووروژاندنی ئیحساساتی
دوواكه‌وتوترین به‌شی كۆمه‌ڵگه په‌یتا په‌یتا ئه‌و
چه‌مكانه ده‌ڵێنه‌وه، كه ناتوانی به‌ده‌ردی
كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرۆیی و به‌شه‌ری سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك
بخوات، وه ته‌نها له فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌ت و
بنه‌ماڵه‌یه‌كی داخراوی وه‌ك بارزان و
ده‌سه‌ڵاتدارانێكدا جیگای ده‌بێته‌وه كه بۆ
پایه‌داركردنی كورسی و ده‌سه‌ڵاتیان پێویستیان به
جه‌ماوه‌ری نه‌زان و بێ ئاگا ونه‌خوێنده‌وار هه‌یه.
مه‌زهه‌ب و كلتوور و ئایدۆلۆژیا هه‌ر چییه‌ك بن و
ته‌عبیر له هه‌ر جۆره بۆچوونیك بكه‌ن، مۆدێرن بن یان
دوواكه‌وتوو، زۆرینه‌ی خه‌لك پابه‌ندیان بن یان
كه‌مینه موقه‌دده‌س نین و قابیلی ره‌خنه‌لێگرتن و
ته‌نانه‌ت گاڵته پێكردن و نووكته له‌سه‌ردروستكردنن.
هێما نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان نه‌ك هه‌ر موقه‌دده‌س نیین
به‌ڵكو نه‌ته‌وه خۆی ناموقه‌دده‌سه .
موقه‌دده‌س ئینسان و ژیان و مافی ئینسانه كه ده‌بێ
له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت، موقه‌دده‌س بۆ خه‌ڵكی
كوردستان ژیانی سه‌رده‌شته‌كانه.
پشێوی درووست مه‌كه‌ن، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
مه‌خه‌نه خه‌ته‌ره‌وه و هه‌لوومه‌رجه‌كه ناسكه،
چه‌مكێكی تری ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌مجاره‌شی بارزانییه
بۆ رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵا ناره‌زایه‌تییه‌كانی
خه‌ڵك و خامۆشكردنه‌وه‌ی.
رفاندنی ئینسانێك به‌رۆژی رووناك و له‌به‌رده‌م
ده‌رگای كۆلیژه‌كه‌یدا و تیرۆركردنی و دواتریش فرێدانی
جه‌سته‌كه‌ی پشێوی درووست كردن و تێكدانی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستانه! یاخود بانگه‌واز وناره‌زایه‌تی
ده‌ربرین بۆ ریسواكردنی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و
تاسه‌ر مۆخ نا ئینسانییه؟! شمشیر به‌رزكردنه‌وه‌ی
مه‌زهه‌ب به‌رووی خه‌ڵكیدا و فتوای كوشتن و برین و
هه‌لڕشتنی ژه‌هراوی پیاوسالاری و دژ به‌ژنی مه‌لا
به‌شیره‌كانی دیووه‌خانی بارزانی پشێوی دروستكردن و
تێكدانی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانه یاخود
داوای دانانی دادگای ئاشكرا و عادیلانه بۆ تیرۆرستان
و گه‌یاندیان به سزای موسته‌حه‌قی خۆیان؟! درووست
كردنی ده‌زگای له‌شێوه‌ی مافیای پاراستن و زانیاری
پشَێوی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست ئه‌كه‌ن یان ئه‌و
سه‌رده‌شتانه‌ی كه ته‌نها چه‌كی ده‌ستیان
قه‌ڵه‌مه‌كانیانه بۆ دیفاع له‌جوانی ژیان و باشتر
كردنی ژیانی پر له نه‌بوونی و بێ‌ناز ونیعمه‌تیان؟!
هێنانی له‌شكری دڕنده‌ی به‌عس له 31ی ئابی 1996دا بۆ
كوردستان و له‌و رۆژه‌شدا گرتنی سه‌دان ئینسان به
ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی به‌عس و دواتر ئیعدامكردنیان
وبه ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵپروچقاندنیان
له شوێنی ژیان و كاریان پشێوی دروستكردن و تێكدانی
ئاسایشی خه‌ڵكی كوردستانه، یان خه‌باتی حه‌قخوازانه
بۆ به‌ره‌سمی ناسینی ئازادی و یه‌خه‌گرتنی
ده‌سه‌ڵاتتان كه ده‌ستتان گرتووه به‌سه‌ر ته‌واوی
ناز ونیعمه‌ت و پاره‌وپوولی خه‌ڵكی كوردستاندا
ومۆنۆپۆلتان كردووه بۆ خۆتان؟! راستییه‌كه‌ی گه‌ر
ته‌واوی ئه‌و پشێوییانه بژمێرم كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان
بۆ خه‌ڵكی كوردستان درووستی كردووه, ئه‌وا ڕه‌نگه
پێویستم به ده‌یان لاپه‌ره‌ی تر وهه‌ڵدانه‌وه‌ی
ده‌یان دۆسیه‌ی ترتان بێ.
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گره‌وه‌ی
به‌رقه‌راربوونی ئازادی بێقه‌یدو شه‌رت و بێ ئه‌مما و
ئه‌گه‌ری سیاسیدایه، له گره‌وی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌زگاكانی تیرۆر و رفاندنی له بابه‌ت پاراستن و
زانیاری دایه، له گره‌وه‌ی كۆتایی هێنان به
ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی و عه‌سكه‌رتاریه‌تی حیزبی و
جێگرتنه‌وه‌یان به ده‌سه‌ڵاتی نۆێنه‌رانی
هه‌لبژێردراوی خه‌ڵكدایه.
31.05.2010
|