تۆ که ویستت شێی ژێر زمانی سه‌رابت ده‌ستکه‌وێت
بێ سه‌هو
گوێلێک لم ببه‌و بیژمێره...
تۆ که ویستت ماره ده‌یمییه بیابانیه‌که‌ت
مه‌له‌وانکه‌یت
ملی ڕوبارێک قه‌مچ بکه‌و
بڕۆ بۆ لای سه‌رچاوه‌یه‌ک،
لێی بپرسه کیلۆی ته‌ماته به چه‌نده؟
ده‌زانم ئه‌م ده‌ڤه‌ره پڕه له ماری ده‌یمی
پڕه له عه‌شقی مه‌له‌وانی
ئای له تۆش ئای
که‌ی دیته ڕوبارێک له سیحری ئاسمانه‌وه بێته خوار
ده‌کرێت ته‌ماته‌کان له سه‌ر مێزی فرۆشگاکان هه‌ڵگرین
و
بیماڵینه نێو چاوانی فرۆشگاکاندا
ده‌کرێت (با)یه‌ک هه‌ڵکاو ته‌ماته ڕه‌نگی خۆی بگؤڕێت
وه‌ک هه‌وا
له درزی هه‌موو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یه‌که‌وه بچێته
ژور
ده‌کرێت هه‌واش ببێته سیسه‌مێک و
ڕازی شێ لای مارێکی ماندوو باس بکا
ده‌کرێت ڕازێک مارێک بهێنیته پێکه‌نین
تا، ئاو له چاوی ده‌هێنێ و
ڕێچکه‌یه‌ک جێ دێڵێت
بۆ وه‌چه‌کانی ناو هێلکه.
تۆش گه‌ر ده‌ست له ملی فه‌نتازیا ناکه‌یته‌وه
تۆش گه‌ر هێشتا له ڕوئیای ڕوباره‌وه دێیته‌وه
بۆ سه‌رخه‌وێک ده‌ئاڵێیت له سێبه‌ری (با)یه‌ک
تا، موجرکه‌ی بێ هوده‌یی خه‌به‌رت ده‌هێنێت و
ملی ماره‌که‌ت ده‌گریت به‌ره‌و عه‌ده‌م.
01/1997
که‌لار
ته‌نیایی
که که‌س نه‌یخواست ده‌ستت بگرێت
که که‌س نه‌یخواست
ببێت به باڵنده‌یه‌ک و
تۆش له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌ت لانه‌یه‌کی بۆ
خڕکه‌یت
له پشت ده‌رگای ته‌نیایه‌وه ده‌چیته ده‌ر و وون
ده‌بیت
ئاوا ته‌نیایی په سێوێکی بێ منه‌ته
ده‌چیت و ده‌ستی ئه‌ندێشه‌کانت ده‌گوشیت
له به‌ر خۆته‌وه ده‌بێژیت
چ نامۆیه ته‌ره‌شوعی سه‌ر ئه‌م به‌رده
وه‌ختێک په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌بێت بۆ ڕامان.
09/1996
باوه‌نور
بۆنی ده‌م
حه‌ز حه‌ز
حه‌ز حه‌ز
حه‌ز حه‌ز
حه‌ززه‌ح
ڕق ڕق
ڕق ڕق
ڕق ڕق
کۆتایه‌کانی/1997
|