لەستۆکهۆڵم ٧ پارت و ڕێکخراو پانێلێک ،
لەسەر تیرۆری سیاسی و شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان ئەنجام دەدەن
 

  

 


بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدی قەڵەم ( سەردەشت عوسمان ) و پێشگرتن لە دیاردەی تیرۆر کەبەردەوام دوژمنانی کوردو ئازادی ، وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی دەنگ و داخوزیە رەواکانمان بەکاریان هێناوە، لەلایەن چەند پارت وڕێکخراوێک ، پانێلێک دەربارەی دیاردەی تیرۆر و هۆکارو مێژوی تیرۆر لەکوردستان وکاریگەری و کاردانەوەی لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و دواین زانیاری و هەولەکانی لەسەر دۆسیەی شەهید سەردەشت عوسمان ...دەبێتە گفتوگۆی سیاسی ئەم لایەنانەی خوارەوە
. 1-(ئەڤین چەتین) ئەندامی یەدەگی پەرلەمانی ئەوڕپا و کاندیدی پەرلەمانی سۆسیال دیموکراتی سوێد تەوەری ئاخافتنی ( چۆن لەهەندەران پێش بەتیرۆری سیاسی لەکوردستان بگرین)
٢(-ئەمینە کاکە باوە) ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەسەر لیستی چەپ..قسەو باس لەسەر تیرۆری سیاسی دەکات
3 جەبار سۆرانی لە بزوتنەوەی گۆڕان قسە و باس لەسەر تیرۆری سیاسی دەکات
4 عەبدوڵلا مەحمود لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ،تەوەری باسەکەی ڕیشەی ناڕەزایەتی فراوان بەدژی تیرۆری سەردەشت چیە؟ چۆنيه‌تی به‌رینکردنه‌وه‌و به‌رده‌وامی پێدانی، له‌گره‌وی چيدایه‌"؟
5 (سیامەند موعینی) کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان /ئەوڕپا تەوەری ئاخافتنی ، مێژوی تیرۆری سیاسی کوردەکانی ڕۆژهەلات ، لەئێران و کوردستانی باشور
6 پؤڵا زیندان (پارتی چەپی کوردستان ) تەوەری ئاخافتنی ( تیرۆری دەولەتی )
7 )حەسەن جودی( وەک ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆ تەوەری ( چۆن خەبات دژ بەتیرۆری سیاسی بکەین ) دەکاتە قسە و باسەکەی
8 )قادر نادر( لە چاودێری کوردۆساید /چاک , تەوەری ئاخافتنی ( تیرۆرە سیاسیەکانی دوای راپەڕینی ١٩٩١ )
پاش قسه‌وباسی لایه‌نه‌کان ده‌رگای گفت و گۆ ئاوه‌ڵا ده‌بێت وە کاتی تایبه‌ت بۆ ئاماده‌بووان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ده‌ربڕینی تێڕوانین و پرسیاری خۆیان
بەروار و کات و شوێنی پانێلەکە
شەممە 2010 06 12 کات 16:30 …..13:30

هؤل شیستا ترێف



 

           

 

11/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com