هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم خزمه‌تی كێ ده‌كات
 

  

پێشڕه‌و حه‌مید


هێرشه‌كانی ئیران بۆسه‌ر خاكی كوردستان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژێمه‌وه‌و بیده‌نگ بون و كاردانه‌وه‌ی شه‌رمنانه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان و بێده‌نگ بونی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی له‌م كاته‌دا , له‌به‌رامبه‌ر دوژمونكاریه‌كانی ئیران بۆسه‌ر خه‌ڵكی كوردستان دوباتكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تی و سه‌لماندنی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیرانیه‌كانه‌ له‌ نێو پێكهاته‌ و كایه‌جیاوازه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌ ی عێراقداو سه‌ره‌تایه‌كی ترسناكه‌ بۆ هاندانی دوژمونانی كورد بۆ به‌رده‌وامبونیان له‌سه‌ر تاونكاریه‌كانیان .
هه‌ڵویستی شه‌رمنانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كورد دووپاتكردنه‌وه‌ی كۆیلایه‌تیه‌ بۆ ئاغاكانی ئیران و نه‌رمیی نواندی له‌به‌رامبه‌ر سوتاندن و كوشتنی ڕۆڵه‌كانی كوردا خۆبردنه‌ پیشه‌وه‌و خۆخۆشه‌ویستكردنیانه‌ لای كاربه‌ده‌ستانی ئیران له‌سه‌ر حسابی شه‌رف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردو سوككردنی پرسه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانییه‌كانمان .
كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت كه‌ هیچ ڕێزێك بۆئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌و تاك به‌تاكی كوردی دانانێت , ئه‌گه‌ر چی له‌هه‌ر شوێن و وڵاتیكی تری دونیادابیت كاربه‌ده‌ستانی سیایاسی ئه‌و ولاتانه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یان و ئیهانه‌كردنی هاوڵاتیه‌كانی هه‌رگیز بێده‌نگ نابیت و له‌ئاستێكی باڵای حكومی دا هه‌ڵویسَت وه‌رده‌گرن و سه‌فیری وڵاتی ده‌ست درێژیكه‌ر بانگ ده‌كرێت به‌توندی سه‌رۆكۆنه‌ی هه‌ڵویستی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تێك چونی په‌یوه‌ندیكانیان , به‌ڵام ڕۆژانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌مو دونیاوه‌ ڕژێمی ئێران و توركیا سه‌روه‌ری خاكمان پێشێل ده‌كه‌ن و له‌خاكی خۆماندا ده‌مان سوتێنن و گه‌نجان و پیری نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كوژن و خانو به‌سه‌رماندا خاپورده‌كه‌ن , كه‌چی نابینین و نه‌مانیست هیچ هه‌ڵوێستێكی شلگیرانه‌و لێبڕاوانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم بدركێنرێت و هه‌ڵوێستێكی مه‌ردانه‌ی ئه‌وان هه‌ندێك له‌غه‌مه‌كانمان سوك بكات و زیاتر بڕوامان به‌خۆمان و كاربه‌ده‌ستانمان هه‌بێت و بڕوا به‌خۆمان بهێنین كه‌ سه‌رۆكه‌كانمان و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌كه‌مان هیچ جیاوازیی یه‌كیان نییه‌ له‌ سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاتانه‌ی تر كه‌ له‌پێناوی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌یدا ئاماده‌یه‌ بمرێت.
ئه‌گه‌ر بیانوی بوردومانكردنی كوردستان له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه‌ بونی چه‌كداره‌نه‌یاره‌ كورده‌كانی پارتی ژیانه‌وه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان (پژاك ) بێت, ئه‌ی بێده‌نگ بونی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم چی بیانویه‌كه‌ ؟ هه‌ڵوێستی شه‌رمنانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌پێناوی كام به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستاندایه‌ له‌كاتێكدا ڕۆژانه‌ ئیرانیه‌كان ئه‌تكی سه‌روه‌ری خاكمان ده‌كه‌ن ؟ ئایا سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م كاته‌دا بۆتوركیا پێوست بو یان سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مردن و ئاواره‌یدا ڕوبه‌ڕوده‌بنه‌وه‌ ؟ به‌شداری كردنی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له‌یادی له‌دایك بونی ئیمامه‌كه‌ی ئیران ( خومه‌ینی ) دا پیرۆزتره‌ یان ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌فیری ئیران له‌ توڕه‌بونی خه‌ڵكی كوردستان له‌ تاوانه‌كانیان .
لێره‌وه‌ به‌ كاربه‌ده‌سانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێم, ئه‌گه‌ر ئیوه‌ له‌سه‌ر حسابی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌تانه‌وێت زیاتر ده‌سكه‌وتی تاكه‌كه‌سی و حیزبی لای ئیرانیه‌كان بۆخۆتان مسۆگه‌ربكه‌ن , ئه‌وا خه‌ڵكی كووردستان هه‌رگیزبێ ده‌نگ نابیت و به‌توندی سه‌رۆكه‌نه‌ی تاوانكاریه‌كانی ئیران ده‌كه‌ن و شه‌رمه‌زاریان ده‌كه‌ن , به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵوێستی ترسنۆكانه‌و شه‌رمنانه‌ی ئیوه‌ شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ له‌تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی و مه‌ردایه‌تیدا ئه‌مجاره‌ سه‌ركه‌وتببن و ڕێگه‌مه‌ده‌ن له‌وه‌زیاتر منداڵان و گه‌نجانمان له‌خاكه‌كه‌ی خۆیاندا به‌ باروت و پارچه‌ ئاسنی ژه‌نگاوی تۆپه‌ دورهاوێژه‌كانی ئیران بكوژرین .


 

           

 

09/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com