هه‌مو ده‌زانین، خوداوه‌ند ئێمه‌ی دروستكردوه، تۆش
ئه‌م هه‌رێمه‌ت دروستكردوه كه تیایدا ده‌ژین!!
هه‌رچی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت‌و خۆشی‌و قاقای ئێمه‌یه،
له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه دێته‌دی، ئه‌وه‌یشی كه
شه‌ڕ‌و به‌ڵا‌و پشێوی‌و ناته‌باییه!!، هه‌موی وا
له‌ژێر سه‌ری تابوری پێنج‌و (ده‌ستی پشت
خۆپیشاندانه‌كان)و ناحه‌زانی ئه‌زمونی دیموكراسیی پاش
ئیفلاتۆن له هه‌رێمی كوردستان.. نان‌و ئاو‌و هه‌واش
هه‌ر لای ئێوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، تۆ خه‌مخۆری
گه‌وره‌و بچوكمانیت، هه‌موان بۆ تۆ (ره‌عیه‌ت)ن!!
ده‌رچون له‌قسه‌ی تۆ، ده‌رچونه له بونی خۆمان،
ده‌رچونه له كورد، له كوردستان، له كوردایه‌تی،
له پێشمه‌رگایه‌تی، له عورف‌و نه‌رێتی ئینسانی.
گوێڕایه‌ڵـی بۆ ئێوه، گوێڕایه‌ڵییه بۆ خۆمان، بۆ
باوك‌و باپیره گه‌وره‌كان، گوێڕایه‌ڵییه بۆ ویژدان‌و
هه‌ستی كوردایه‌تی‌و نیشانه‌ی پاكی شیری مناڵه‌كانه!
ئێوه ده‌یان ساڵه، ده‌یان سه‌ربه‌رزی‌و
سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌م گه‌له هێناوه‌ته كایه‌وه،
ئێوه خاوه‌نی (شاكاره‌كان)ن، چۆن ده‌توانین جگه له
(سه‌روه‌ری) ناوی ئێوه ببه‌ستینه‌وه به‌هیچ
(روداوێك)ی دیكه‌وه.. چاوی ئێوه بوه‌ته مینبه‌ری
ئارامی‌و ئاسایش له‌م هه‌رێمه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك كه
(مێشوله‌یه‌ك)ی ناحه‌ز ناتوانێت به (دزی)ی ئێوه‌وه
به‌م هه‌رێمه‌دا تێپه‌إێت.. ئێوه كه هه‌ناسه‌ی
ئێمه‌ن، دیاره (هه‌ناسه‌بڕین)یش ده‌گرێته‌وه. هه‌قی
خۆیه‌تی بپرسین، ئاخۆ له (وجود)ی ئێوه‌دا، كێ بو
هه‌ناسه‌ی له (سه‌رده‌شت عوسمان) بڕی؟!.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی پایه‌به‌رز...
باسكردن له حیكمه‌ت‌و دانایی ئێوه زۆری ده‌وێت،
ده‌بێت هه‌مو كورد ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت كه به
(بڕه) پاره‌یه‌كی كه‌می وه‌ك (9) ملیار دۆلار!! بۆ
عه‌شاماتێكی زۆر‌و زه‌وه‌ندی (3)پارێزگا!! ئه‌و هه‌مو
خزمه‌ت‌و ئاوه‌دانی‌و پڕۆژه‌یه‌تان له‌كوردستاندا
هه‌یه، هه‌ر ئاو كاره‌با نه‌بێت، ئه‌م هه‌رێمه، رێك
ده‌ڵێیت (دوبه‌ی)یه بوه‌ته هه‌رێم، كه‌س بێكار
نییه، كه‌س بێخانو نییه، كێ به (زه‌ڕه‌بین)یش
سواڵكه‌رێك ده‌بینێت، لای ئێوه له‌هه‌ر شوێنێك
كه‌موكوڕیی هه‌بێت، ئه‌وه (ئه‌وه‌لیات)ی حكومه‌ته
چاره‌سه‌ری بكات، بۆ نه‌گبه‌تی (كه‌موكوڕیی)یش هێنده
زۆره، زۆرجار به حكومه‌ت ده‌وترێت (حكومه‌تی
ئه‌وله‌ویات)!! به‌ڕێزتان رۆژانه باس له
به‌رقه‌راری‌و ئارامیی كوردستان ده‌كه‌ن، باشترین
به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه هیچ (له‌شكرێكی حیمایه)تان
له‌گه‌ڵدا نییه!! كه‌چی ناحه‌زان‌و نه‌یارانی
ئه‌زمونی دیموكراسی پاش (ڤۆڵتێر)ی هه‌رێم، ده‌ڵێن
گوایه (6)سه‌یاره‌ی جامإه‌ش، پارێزگاریتان لـێ
ده‌كه‌ن‌و كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه سلێمانی،
ئه‌مسه‌روسه‌ری جاده‌كه‌ی ماڵتان له‌هاتوچۆی ئۆتۆمبێل
قه‌ده‌غه ده‌كرێت.. ئه‌مه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌ر
به(وڵاتانی ئیقلیم) باسی لێده‌كه‌ن، تۆ بڵێی
به‌رقه‌راری ئاسایش، به‌ڕێزتانی نه‌گرتبێته‌وه؟ هه‌قی
خۆشیه‌تی بپرسین، ئه‌گه‌ر (سه‌رده‌شت عوسمان)
سه‌یاره‌یه‌كی (جامڕه‌ش)ی هه‌بوایه، وا به‌ئاسانی
له‌ناو ببرایه؟!.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان...
دیموكراسیبونی په‌رله‌مانه‌كه‌تان، بوه‌ته نمونه بۆ
هه‌مو جیهان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك په‌رله‌مانی وڵاتان
ده‌یانه‌وێت له‌ئێوه‌وه فێری دیموكراسییه‌تی (چرپه)
ببن، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن، بۆ
تێپه‌ڕاندنی بڕیارێك، له جیاتی دیالۆگ، به‌چرپه‌و به
(غیاب)ی ئۆپۆزسیۆن ببرێته‌سه‌ر، ئێوه هێنده
(ئۆپۆزسیۆن)تان خۆش ده‌وێت كه به‌چاوی (مامۆستا)
سه‌یری ده‌كه‌ن، پێیانده‌ڵێن (دانیشه... زۆر قسه
مه‌كه.. ده‌ست هه‌ڵبڕه.. ئیتر رێگه‌ت ناده‌م قسه
بكه‌یت.. ئێره په‌رله‌مانه‌و... نییه، هه‌ر
ئه‌وه‌یه، تازه بڕیاری له‌سه‌ردرا...هتد).. ئێوه
كه چاودێرن! له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و ده‌زگاكانی ئاسایش،
به‌و هیمه‌ته‌ی ئێوه‌یه كه ئه‌و ده‌زگایانه له
ئاست كه‌مته‌رخه‌می‌و بێموبالاته‌كانیانه‌وه،
هه‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و له‌ترسی
ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه كه هه‌ردو ده‌زگای
ئاسایش، تائێستا هه‌ریه‌ك له بالۆره‌یه‌ك ده‌خوێنن‌و
به(ماڵـی جیا) حوكم ده‌كه‌ن، خۆشبه‌ختانه (مافی
مرۆڤ) وه‌ك (نه‌زاهه‌تی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت)
له‌سه‌روی پره‌نسیپه‌كانی ئێوه‌وه‌یه، ئه‌وه
ئۆپۆزسیۆنه هه‌ر خه‌ریكی منجه‌منج‌و ورته‌ورته،
ئه‌گینا ئه‌وان نه‌بونایه، ئێوه ده‌مێك بو (نۆبڵـی
دڵسۆزی بۆ خه‌ڵك، نه‌ك بۆ حیزب)تان وه‌رده‌گرت...
ئێوه كه هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵكن! سه‌رده‌شت عوسمانیش
تاكێكی سه‌ر به‌م خه‌ڵكه بو، ئایا نه‌ده‌كرا له‌و
ده‌سه‌ڵاته دیموكراسی‌و مافی ئازادییه‌ی هه‌تانه‌و
هه‌ر له‌دیدی چاودێری حكومه‌ته‌وه، چه‌ند به‌رپرسێكی
ده‌زگاو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی
هه‌رێم‌و پاراستنی هاوڵاتییان، بانگ بكه‌ن بۆ
په‌رله‌مان‌و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییتان!! له كوشتنی
خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه بپرسنه‌وه؟! ئه‌گه‌ر
(سه‌رده‌شت) لایه‌نگری لیستی ده‌سه‌ڵات بوایه، چی
روی ده‌دا؟!.
|