... له هه‌رێمه‌كه‌ی كوردستان "ئه‌و هه‌رێمه‌ی
دراوسێكان حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن!".
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كیه‌وه، كه
هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌مو ده‌زگا
ئیداریه‌كانیشدا كشانه‌وه، روداوی وا دێته
پێشه‌وه، جگه له پێكه‌نین ناكرێت به‌هیچی تر
وه‌ربگیرێت، پێكه‌نینێك كه له روی ده‌سه‌ڵاته و
ئه‌ویش خۆی كردوه به (كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت)... بێ
سه‌روبه‌ری به‌شێوه‌یه‌كه كه مه‌گه‌ر هه‌ر له
هه‌رێمدا وێنه‌ی هه‌بێ و له دونیادا (تاقانه)
بێت...
به‌رنامه‌یه‌كی پرسیار و وه‌ڵام له كه‌ناڵی چواری
سویدا هه‌یه كه له هه‌مو به‌رنامه‌كانی تری
پرسیار و وه‌ڵام جیاوازتره، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه وه‌ڵامێك ئه‌دا به
به‌شداربویه‌ك، تا ئه‌ویش به (پرسیار) بیدۆزێته‌وه.
بۆ نمونه پێشكه‌شكاری به‌رنامه ئه‌ڵێت: به شاری
هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناسراوه، ئه‌بێ به‌شداربوه‌كه
بڵێت (شاری سلێمانی به‌چی ناسراوه؟)... یان: ساڵی
1975 گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد
هێنا، به‌شداربوه‌كه ئه‌بێ بڵێت: هه‌ره‌سی شۆڕشی
ئه‌یلول كه‌ی بو؟!.
ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌له‌فزێونیه، رێك وه‌ك
به‌رنامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
وایه له دابه‌شكردنی پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆری.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌جیاتی دابه‌شكردنی
پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆری ئاماده‌ییه‌كانی
بازرگانی، به‌بێ خۆی تێكدان و شڵه‌ژاندن،
وه‌ڵامه‌كانی ناردوه بۆ هه‌ڵه‌كانی تاقی
كردنه‌وه! جالێره‌دا یان ئه‌وه‌تا ئه‌و فه‌رمانبه‌ره
دڵسۆزه به‌توانایانه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه، كاریگه‌ری
به‌رنامه سویدیه‌كه‌یان له‌سه‌ره، یان له‌سه‌ر
میزاجی (یه‌كی نیسان) ئه‌و كاره‌یان كردبێت، ده‌نا
ئه‌چێته ئه‌قڵی كێ وه، ئه‌و (له پشته‌وه
لغاوكردنه) به‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر
و بێ پرسانه‌دا تێبپه‌ڕێت تا ئه‌گاته هۆڵه‌كان؟!
ئه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده رۆڵ و به‌رپرسیارێتی
چیه؟! ئه‌ی حكومه‌تی ئه‌وله‌یاتی هه‌رێم
چیكرد؟!... هیچ... ئه‌ی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و چه‌ند
به دواچوندا كرا بۆ ئه‌و "هه‌ڵه
په‌روه‌رده‌یی"یه؟!.. هیچ...
سه‌رۆكی هه‌رێم كه له خه‌می (تاك)ی كوردایه!
هه‌ڵوێستی چی بو؟!
...هیچ ...له‌وانه‌یه گومانی ئه‌وه بكرێت كه
ئه‌وانه‌ی سندوق یان زه‌رفه‌كانی پرسیار و
وه‌ڵامه‌كانیان گواستبێته‌وه، تابوری پێنج بن!! یان
سه‌ر به لایه‌نێكی ئیقلیمی بن بۆ تێكدانی
"ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی"!... یان كێ ئه‌ڵێ
"گۆڕان"نین؟!.
تاكه شانازی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه‌یه كه
ئه‌ڵێت نۆزده ساڵه خۆمان حوكمی خۆمان ئه‌كه‌ین، جا
به‌راوردی ئه‌م هه‌ڵه ته‌كنیكیه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده بكه‌ین به‌و هه‌مو هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و
گه‌نده‌ڵی و حوكمی بنه‌ماڵه‌ییه، باشتر و رونتر
ئه‌گه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی: ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و داموده‌زگا حكومیه‌كانی بێ
ئه‌بێ شه‌و به‌برسێتی سه‌ربنێته‌وه...
...كار وابڕوات و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده به‌رده‌وام بێ، ئه‌گاته زۆر
داموده‌زگای تر: دورنیه خه‌سته‌خانه‌ی له دایك بون
لێی تێك بچێت و له جیاتی (شه‌هاده‌ی ولاده)،
(وه‌فات نامه) بدات به كه‌سوكاری مناڵه‌كه، یان
كه‌لتوری سه‌ردانی ماڵان بگۆڕدرێت، كه‌ی له
ماڵه‌كه هاتیته ده‌ره‌وه، ئه‌نجا جه‌ڕه‌سی
لێبده... یاخود دوای عه‌مه‌لیات كردن نه‌خۆش به‌نج
بكرێت!.
* ناوی به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ناڵی چواری سوید
(JEOPARDY)یه
|