ئه‌وه له چی راماویت و سهرنجهدهی؟!
گوێت له گیزه‌ی رسته گولله‌ی بیكهیسییه و
ههنسكهدهی؟!
بیرت لای كام لووتكه چیای پڕ گه‌ریلایه؟
ئه‌و خاڵه‌ی تۆ و پیاوهكانت لێی ده‌ڕوانن:
ئه‌وه سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و به‌رخۆدانه
ئه‌وه مه‌كۆی گیانبهخشینو پاراستنی
شه‌ره‌فی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانه..
ده ڕامێنه، تێر رامێنه!
هه‌تا هێزی تێڕامانت له گیاندایه، سه‌رنج بده‌و
تێڕامێنه!
من دڵنیام:
ئه‌وه‌ی له هزری تۆدا ده‌بزوێ..
سهرسووڕمانته، له‌وه‌ی چۆن
كچه گه‌ریللا..
به‌رگه‌ی نێو چڕه دوكهڵاو
بۆمبی فسفۆری فڕۆكه‌و
تۆپی دوورهاوێژی
ئێوه‌ی موسڵمان ده‌گرێ!
بێگم!!..
زۆر دڵنیابه‌و بزانه،
ئیدی ته‌واو، له‌گه‌ڵا ئێوه
دوا تنۆكی ئارامیمان تكاو نه‌ما
پردی ئاشتی و ئاشته‌وایی و
چاوه‌ڕوانیی گشتمان ڕما..
ئیدی ته‌نها زمانی گوولله‌و ئاگره
دێنه سه‌رمێزی گفتوگۆ..
بۆ دواجاریش دڵنیابه‌و گوێ بگره:
گه‌ر ده‌ته‌وێ وڵاته‌كه‌ت ئاسووده‌بێ:
ده‌وازبێنه له هه‌ڕه‌شه‌و پیلانگێڕان..
بڕیار بده به وازهێنان:
له خوێنڕشتن، له كوردكوشتن
له شه‌ڕی ماڵ به ماڵ و
شه‌ڕی گه‌ریللاو گوند سووتان..
شه‌ڕی تایبه‌تی منداڵان..
شه‌ڕی ئه‌نفالی كه‌لتوورو
بهجاشكردنی هاوڵاتیان..
شه‌ڕی نه‌هێشتنی زمان..
چ له زانكۆ، یان دبستان..
شه‌ڕی سڕینه‌وه‌ی كورد‌و
سووتماككردنی كوردستان!
هۆشتان بێننه‌وه سه‌رخۆتان:
زه‌مه‌نی خه‌لیفه نه‌ما..
مه‌لای خهتێیهك بێته‌گۆ
میلله‌تێك ده‌سخه‌ڕۆ بكا‌و..
میللهتێكیتر ده‌سته‌مۆ!
هه‌تا زووه:
سواری كۆپتهرهكهت ببه‌و بڕۆ..
له ئه‌نقه‌ره‌ی ئهتاتوركا
هه‌رچی مافیا‌و
ژه‌نه‌ڕاڵی به ئه‌زموونی خوێنڕشتنه،
كۆیانكهوهو دوا دیمه‌نی
سهرنجهكانتیان پێ بڵێ:
كه چۆن كچه گهریللایهك
له سه‌نگه‌ردا، چۆكداناداو
مانای هه‌ڵاتن نازانێ،
تاكو به‌سه‌ربه‌رزی ده‌مرێ..
كه چۆن لووتكه ده‌بێته گڕ،
قه‌دپاڵ ده‌بێته گڕستان..
رقی پێده‌شتیش ده‌ته‌قێ و
ئه‌ویش ده‌بێتن به گڕكان..
بۆ سووتانی دوژمنانی
ئازادی و یه‌كبوونی ئینسان!
23/6/2010
|