مانگێک به‌سه‌ر ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نوس
سه‌ده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕی،وێرای ناڕه‌زایه‌تی
سه‌رتاسه‌ری چ له‌ناوخۆو چ له‌ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین
نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی
هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌ولێر تا ئێستا هیچ هه‌واڵ
و سه‌ره‌داوێک له بکه‌ران و هاوکارانی ئه‌م تاوانه
به‌ده‌ر نه‌که‌وه‌تووه، وێڕای به‌ڵینه‌کان هیچ
هه‌وڵێکی جدی به‌ده‌رناکه‌وێت،له‌وه‌ش خراپتر سه‌رجه‌م
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وێرای به‌ڵێن و له‌ولای
تریشه‌وه هه‌ڕه‌شه له خۆپیشانده‌ران و میدیاکان هیچ
کردارێکی جدیان دیارنیه‌و خه‌ریکه ئه‌م دۆزه که
بووه به سه‌ر قافڵه‌ی تاوان به‌رانبه‌ر به ئازادی
خه‌ڵکی کوردستان پشتگوێ ده‌خه‌ن،دوایین په‌یامی ڕه‌سمی
سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌رله‌مانی کوردستاندا که
پوخته‌که‌ی تۆمه‌تبارکردنی میدیاکان و خۆپیشانده‌ران
بوو به گێره‌شیوێن و هیچ هه‌ڵه‌و که‌مو کوڕیه‌که‌ی
نه‌دایه پاڵ به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌ریمی کوردستان و
شاری هه‌ولێر ڕاستی جدی بوونی حکومه‌ت و
ده‌سه‌لاتدارانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران سه‌لماند.
هاتنه ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی وڵات به‌رانبه‌ر به‌م تاوانه و بوونی
سه‌رده‌شت عوسمان به ڕه‌مزی ئازادی و شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
هه‌موومانی دڵته‌نگ کردووه‌و، سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای
کوردی و دۆسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ناڕه‌حه‌ت و
دردۆنگ کردووه به‌رانبه‌ر بێده‌نگی و خه‌م ساردی
ده‌سه‌لاتداران ، ڕۆژبه‌ڕۆژیش پرسی خه‌ڵک و گومانی
خه‌ڵک زیاتر ده‌کات له‌به‌رانبه‌ر پشگوێ خستنی ئه‌م
دۆزه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌سته‌کانی کوردستاندا،بۆیه‌ش هه‌ر ئێستا
که‌مپه‌ینی جۆراو جۆر به‌رده‌وامن و به‌ڕێوه‌ن بۆ به
چێگه‌ی خۆ گه‌یاندی ئه‌م دۆزه‌و ساغ کردنه‌وه‌ی
تاوانه‌که.
بۆهاوئاهه‌نگ کردنی ئه‌م هه‌وڵانه له هه‌موو وڵاتان و
ناوخۆی کوردستان، که‌مپه‌ینی سه‌راسه‌ری بۆ دۆزی
سه‌رده‌شت عوسمان پێک هات که کاره‌کانی خۆی به‌م
جۆره به‌ڕیوه ده‌بات:
1- که‌مپه‌ین هه‌فته‌ی هاوخه‌می و ناڕه‌زایه‌تی
له‌هه‌موو وڵاته‌کان له ڕۆژی 10-6-2010
به‌ڕیوه‌ده‌بات و له‌و هه‌فته‌یه‌دا خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی پانێڵی سه‌رتاسه‌ری بۆ که‌سایه‌تیی و
ڕێکخراوه بیانی و کوردیه‌کان ڕێکده‌خات و له‌وێشدا
ناڕه‌زایه‌تی نامه بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌نێردرێت.
2- که‌مپه‌ین ئاگاداری ده‌دات به هه‌موو ڕیکخراوه
ناوده‌وڵه‌تیه‌کان و وڵاتان ده‌رباره‌ی ئه‌م تاوانه‌و
خه‌م ساردی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و داواده‌کات
که پرۆتستۆی ئه‌م کاره بکه‌ن و ناره‌زایه‌تی بنێرن
بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم.
3- که‌مپه‌ین واده‌ی 3 مانگ تا 3-08-2010 ئه‌دات
ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و هه‌ولێر تا بکوژانی
سه‌رده‌شت بزدۆزنه‌وه‌و ئاشکرایان بکات و
له‌دادگایه‌کی عادلانه‌دا سزایان بدات،به
پێچه‌وانه‌وه که‌مپه‌ین له 4-08-2010 ناڕه‌زایه‌تی
سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناویاندا خۆپیشاندانی
گشتی و مانگرتنی به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر
و هێنانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و میدایا بیانیه‌کان
ده‌بێت بۆ کوردستان.
4- که‌مپه‌ین هاوکاری ڕاسته‌و خۆی په‌یکه‌ری سه‌رده‌شت
عوسمان له‌هه‌و‌لێرو کوردستان ده‌کات و داواش ده‌کات
که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان به ئه‌رکی خۆیانی بزانن
و هاوکاری بکه‌ن.
که‌مپه‌ینی سه‌رتاسه‌ری بۆ دۆزی سه‌رده‌شت عوسمان
خوازیاره هه‌موو که‌سێک له‌ده‌ره‌وه ناوه‌وه پێوه‌ی
په‌یوه‌ست بن و کۆمیته‌کانی له‌هه‌موو شوێنێک پێکبهێنن
و به هێزبکه‌ن و ده‌نگی سه‌رده‌شت و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و
خوێنه‌که‌ی وون نه‌که‌ن ، به‌هه‌موو هێزیان به‌رگری
له ئازادی و مافه گه‌ردونیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
بکه‌ن که ساده‌ترینیان ئازادیه‌کانی خه‌ڵک و
نوسه‌رانه.
که‌مپه‌ینی
سه‌رتاسه‌ری بۆ دۆزی سه‌رده‌شت عوسمان
|