ئێمه وه‌ك جهنجهڕیكی
شكاو به پیسایی كاره‌كه‌ین ,
له ره‌نگی بۆر روناكی ئه‌بینین و مۆڵه‌تی بینینمان
چاو تروكانێكه ,
خۆ ئێمه له ( با ) نه‌گه‌یشتوین .. ته‌نانه‌ت گوێمان
له كچه خرپن وتاریكایی ده‌نگیش نه‌گه‌یشتوین ,
ئه‌ڵێن جوانی ره‌سه‌نی ( په‌پوله ) یه یان له
ره‌نگی پێستی شێر
یاخود ده‌نگی خشپه‌ی پێیه گه‌وره‌كانی هه‌وره ،
ئه‌ی هاوار شینم بۆ نهگهیشتنمه ! دواجار به
شهلالهكان توره بوون
كه له پێكهاته‌ی خڕۆشی جیابوونه‌وه‌ی زه‌وی
هه‌ڵئه‌قوڵێ ، كاتی ته‌ڵاقدان ..
ئاو زۆر به ترسه ، كه هه‌ورێك له تووڕه‌یی و بۆنێ
له شیری عزرائیل ئه‌ڕژێ ....
خۆ ئێمه جگه له ئاو له خۆڵیشین؟!
تاوانمان چییه !؟
دوو له‌تمان ئه‌كه‌ن و وێڵی ده‌ستی شینی و دووری
ووڵاتمان ئه‌كه‌ن ؟!؟!
|