هۆیه‌كی هه‌ره‌سه‌ره‌كی و
ئاشكرای به‌رقه‌رارنه‌بوونی سه‌قامگیری و ئاشتی و
ئاسوده‌یی و، به‌رده‌وام بوونی گرژی و توندوتیژی و
كوشتن وبڕین و ڕق و دژایه‌تی كردنی یه‌كتری و
پێكه‌وه‌نه‌سازان ،له نێوان هێزو لایه‌ن و
پێكهاته‌كانی عێراقدا،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردان
و خۆتێهه‌ڵقورتاندنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی
وڵاتانی دراوسێ له كاروباری ناوخۆی عێراقدا.چونكه
فه‌رمانڕه‌واو دسه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌م وڵاتانه،باش
ده‌زانن كه كه‌ش وهه‌وای ئازادی و دیموكراتی و گۆڕان
و وه‌رچه‌رخان له عێراقدا،ڕه‌نگدانه‌وه‌و
كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر گه‌له‌كانیان
ده‌بێت،ترسی ئه‌وه‌شیان لێهاتووه كه لێیان ڕاپه‌ڕن و
له‌ناویان به‌رن..بۆیه بوونی عێراقێكی بێهێزو
لاواز،عێراقێكی پڕ له شه‌ڕوشۆڕ و فیتنه‌و ئاژاوه‌و
نائارام،له سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی ده‌زانن..ئه‌م
وڵاتانه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه گرفت
وكێشه بۆ عێراق دروست بكه‌ن،تا پێشیان بكرێت هێزو
لایه‌نه‌كان له یه‌كتری داببڕن و ته‌نگه‌ژه و ناكۆكی
له نێوانیاندا دروست بكه‌ن و به‌گژی یه‌كترییاندا
بكه‌ن.نه‌وتی زیاتریش به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا بكه‌ن..تا
بتوانن پێش له ته‌شه‌نه‌كردنی ئازادی و دیموكراتی و
گوڕان و پێشكه‌وتن بگرن.ئه‌م ئه‌زموونه تازه‌یه‌ی
عێراقیش،كه كاریگه‌ری و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌له‌سه‌رگه‌لانی هه‌موو وڵاتانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت،تووشی گۆجی وئیفلیجی
بكه‌ن. بۆ سه‌رگرتن وهێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌یان،به
ده‌یان تۆڕی سیخوڕی و ئیستخباراتی ومیت و به
ده‌یانیش شانه‌ی نۆكه‌ری و به‌كرێگیراوی خۆفرۆشیان به
پاره‌و به‌ڵێنپێدان كڕیوون.به ده‌یان ڕۆژنامه‌ی لۆكاڵ
و تۆڕ‌و ماڵپه‌ڕی به‌كرێگیراویان هه‌یه،كه خه‌ریكی
ئاژاوه نانه‌وه‌و درۆده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن و
چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كانن..ته‌نانه‌ت به چه‌ك
وته‌قه‌مه‌نی وپاره‌ش یارمه‌تی گروپه تیرۆرستییه‌كانی
قاعیده‌ش ده‌ده‌ن،سنووره‌كانشیان بۆ واڵا كردوون، تا
به ئاسانی بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه،بۆ ئه‌نجامدانی
كاری ته‌قینه‌وه‌و خۆكوژی و، به ناهه‌ق ڕشتنی خوێنی
عێراقییه‌كان.به‌ڵگه‌یه‌كی زۆری هاشاهه‌ڵنه‌گرتوو له
به‌رده‌ستی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه،كه تێوه‌گلانی
وڵاتانی دراوسێ ده‌سه‌لمێنن،له‌و ته‌قینانه‌وه‌ی كه
له عێراقدا ئه‌نجامدران وبه‌ده‌یان هاوڵاتیی سبیل
شه‌هید بوون و،زه‌ره‌رو زیانیكی زۆری ئابووریشیان
لێكه‌وته‌وه.هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی دراوسێی
عێراق،پاڵپشتی له‌و هێزولایه‌ن و پارتانه ده‌كه‌ن،
كه گوێڕایه‌ڵی خواست ومه‌رامه‌كانیانن،به پاره
یارمه‌تیان ده‌ده‌ن،هه‌روه‌ها یارمه‌تیی سیاسی و
مه‌عنه‌وی لۆجستیشیان ده‌ده‌ن..به‌ڵكو تا ئه‌و
ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێ له‌م هێزو لایه‌نانه، ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه به مه‌رجه‌عیه‌ت و په‌ناو پشتی خۆیانیان
ده‌زان،به‌بێ پرس و قسه‌ی ئه‌وان كورد وته‌نی كه‌وچك
له ئاو وه‌رناده‌ن.هه‌ر وه‌كو ماشه‌ش به‌كاریان
ده‌هێنن و، له كاتی پێویستیشدا وه‌كو كارتێكی گوشار
وان به‌ده‌ستیانه‌وه.ته‌نها ئێمه‌ی كورد نه‌بێ كه بۆ
كاری چاكه‌و خێر‌و خۆشی،هیچ وڵاتێكی دراوسێی كوردستان
وعێراق دانی خێرمان پیانانێنن و یارمه‌تیمان ناده‌ن
مه‌رجه‌عییه‌تیشمان ته‌نها گه‌له
دڵسۆزه‌كه‌مانه.دراوسێكانمان ،زۆر هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌ده‌ن كه لایه‌ن وهێزه كوردییه‌كان لێك دابڕن
ودرزێك بخه‌نه ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
كوردسنتان.ڕاستیش نیه كه بڵێین نه‌یان توانیوه هیچ
به‌رانبه‌ر به كورد بكه‌ن و، كه‌سانێكی به‌كرێگیراو و
خۆفرۆشیان نه‌خه‌ڵه‌تان دووبێ،بۆ لاوازكردنی پێگه‌و
ده‌سه‌ڵاتی كورد له عێراقدا.ئه‌وه‌تا به
تۆپبارانكردن وبه بۆردوومان كردنی كوردستان ڕێزمان
لێده‌گرن؟ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق،وابزانن بوونی
عێراقێكی بێهێزو ئاڵۆزی پڕ له شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نائارام
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه،بێگومان به هه‌ڵه‌دا
چوونه.چونكه كورد وته‌نی"ئه‌وه‌ی له نزیك كووره‌وه
بێت پریشكی ئاگری پیاده‌چزێت"یان ئه‌وه‌ی له ده‌رگای
خه‌ڵكی بدا، ڕۆژێك دێت كه له‌ده‌رگای ئه‌ویش
بده‌ن.ئه‌مڕۆعێراق به قوناغێكی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕێ،
قۆناغی دوای نزیكه‌ی نه‌وه‌ت ساڵ،له سه‌ركوتكردن و
پێشێلكردنی ئازادی وخنكاندنی دیموكراسی و له
سێداره‌دانی ماف وڕه‌واو دادپه‌روه‌ری.ئه‌و هه‌لپه‌رست
و تاوانبارانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وپله‌و پایه‌یان له
ده‌ست چوو،هه‌ڵبه‌ته چاویان به‌م ڕۆژه هه‌ڵنایاو
دژایه‌تی ده‌كه‌ن.عێراق ئه‌مڕۆ له جه‌نگیكی
بوێرانه‌دایه،له جه‌نگی ڕیشه‌كیشكردنی كۆنه‌په‌رستی
و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و زوڵم و نایه‌كسانی و ناهه‌قی
دایه.شه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری وماف
و،به‌رقه‌راربوون داد و ڕه‌واو نه‌هێشتنی زۆرداری و
سته‌م دایه، له شه‌ڕی سه‌ره‌وه‌ریی ڕێزگرتن له
یاساوڕێساو جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور دایه..ئه‌م
شه‌ڕه‌شمان ئاسان نیه و خۆڕاگرتن و قوربانیدانی
ده‌وێ، ئه‌مه‌ش سروشتی چه‌سپاندنی هه‌موو گۆڕانكاری و
نوێخوازی و داهێنانێكه.له لای گه‌لانی بڕوابه‌خۆ
وتێكۆشه‌ر،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ون وخه‌یاڵ و
مه‌حاڵه،سبه‌ی ده‌بنه ڕاستی ودێنه‌دی. ئه‌مڕۆ بێ یا
سبه‌ی ڕه‌وا به سه‌ر ناڕه‌واداو،ڕووناكیش به‌سه‌ر
تاریكی‌دا سه‌رده‌كه‌ون. ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وڵاتانی
دراوسێ له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌وتی مانگی ئاداری
ئه‌م ساڵ تا ئه‌مڕۆش كه هێشتا حكومه‌تی تازه‌ی عێراق
پێكنه‌هێنراوه،زۆر به ئاشكرا‌و بێشه‌رمانه‌یه. هه‌ر
وڵاته‌و بانگهێشی ئه‌و لایه‌نانه‌یان ده‌كرد، كه به
گوێڕایه‌ڵی خۆیانیان ده‌زانن. ڕه‌نگه نه‌خشه‌و پلانی
ئه‌وه‌شیان بۆ كێشابن كه چیبكه‌ن وچیشنه‌كه‌ن، به
دووری نا زانین كه له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت و
دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كاندا مشت‌ومڕ گه‌رمتربێت و
هه‌ر یه‌كه له لایه‌نكان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ یا
باڵیۆزخانه‌كانیان، له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆندا ببن.؟
هه‌ندێ سه‌ركرده‌ولایه‌نی عێراقیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ومه‌رامی تایبه‌تیی خۆیان،یان له دژی هێزو
لایه‌نه‌كانی تر،ماستاو بۆ وڵاتانی دراوسێ
سارده‌كه‌نه‌وه.ئیبراهیم جه‌عه‌ری كه له ساڵی
دووهه‌زارو پێنج‌دا بۆ پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق
هه‌ڵبژێرا،هێشتا ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتبوو،له ساڵی
دوو هه‌زارو شه‌شدا، به شێوه‌یه‌كی نا یاسای و
نافه‌رمی سه‌ردانی توركیای كرد،به ناوی عیراقه‌وه
گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردوگان دا كرد‌و پێیوت:"ده‌بێ
ئه‌مریكا له عێراقدا نه‌مێنێ و هێزی نێوده‌وڵه‌تی به
سه‌رۆكایه‌تی توركیا شوێنیان بگرێته‌ه،چونكه
به‌رقه‌راربوونی ئاشتی وسه‌قامگیری له عێراقدا،له‌ژێر
سه‌ركرایه‌تی توركیا دێته‌دی،هه‌ر توركیا ته‌نها
وڵاته كه بتوانێت ئه‌م ئامانجه
بهێنێته‌دی."جه‌عفه‌ری له‌و كاته‌دا مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بوو كه گوزاشت له ڕای هه‌موو عێراقییه‌كان
بكات،ده‌شیزانی ئاڵۆزی وگرژی له نێوان حكومه‌تی
كوردستان و توركیادا هه‌بوو،كوردیش باش ده‌یزانی كه
مه‌به‌ستی جه‌عفه‌ری له‌و مامه حه‌مه‌ییه چییه؟ ئه‌م
قسانه‌ی سه‌ری خوارد‌و باجه‌كه‌شی له‌ده‌ستدانی
پۆسته‌كه‌ی بوو. ئه‌مه‌و ململانێی نێوان ئه‌مریكا و
ئێرانیش،هۆیه‌كی تره بۆ نائارامی له عێراقدا،كوردی
لێده‌رچێ،هێزو لایه‌نه‌كانی ناو عێراق بوونه‌ته دوو
به‌شه‌وه،به‌ره‌ی شیعه‌كان كه ئێران هاوكارو
پاڵپشتیانه.به‌ره‌ی سونه‌ی عه‌ره‌ب كه وڵاتانی
عه‌ره‌بی وتوركیاو ئه‌مریكایان
له‌پشته‌وه‌یه..ئه‌گه‌ر له عێراقییه‌كان بگه‌ڕێن
خۆیان ده‌توانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
پێویسته پردێكی متمانه له نێوانیاندا دروست بكه‌ن
و،حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبهێنن،كه به
شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، هه‌موو پۆسته‌كان دابه‌ش
بكه‌ن...
ڕه‌زا شوان /نه‌رویج
|