نه‌رویج ئه‌وهه‌موو سته‌م و
غه‌درو تاوانه قێزه‌وه‌نانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به
ئێمه‌ی كورد كراون،له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی
كوردستانه‌وه،هه‌ر یه‌كه له (توركیا و ئێران وعێراق
و سوریا).بڕواناكه‌م له هه‌موو دنیادا له وێنه‌ی
ئه‌و تاوانانه له هیچ گه‌لێكی تر كرابن.ئه‌و
تاوانانه هه‌تا هه‌تایه په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری و
ڕووڕه‌شین به ته‌وێڵی ڕژێمه دڕنده‌و خوێنرێژه‌كانی
ئه‌و وڵاتانه‌وه. بۆیه ئێمه‌ی كورد زیاتر هه‌ست به
چه‌وسانه‌وه و به كوێره‌وه‌ریی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی،
نیشتمان و ماف زه‌وتكراو ده‌كه‌ین..زووتر و زیاتر
ئازار و ناسۆرییه‌كانیان ویژدان و سۆزمان ده‌هه‌ژێنن و
كڕوزه ده‌خه‌نه هه‌ناومانه‌وه..یه‌كێك له‌و
گه‌لانه،گه‌لی فه‌له‌ستینی كۆڵنه‌ده‌ره،كه گه‌لی
كوردمان هه‌رده‌م پشتگیریی له خه‌بات و مافه‌كانی
گه‌لی فه‌له‌ستینی كردووه.هه‌رگیز عه‌ره‌ب ناتوانێت
نكوڵی له قاره‌مانێتی و پیاوه‌تی سه‌ركرده‌ی نه‌مری
كوردمان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی بكات كه به خوێنی
كورد فه‌له‌ستینی ڕزگار كرد.له شه‌ڕی عه‌ره‌ب و
ئیسرائیلشدا،له ساڵی (هه‌زارو نۆسه‌دو چل وهه‌شت)دا،
كه كورد به شه‌ڕی «سینه‌ده‌بان»ناوی ده‌بات ،تیپی
دووی سوپای عێراق كه له‌سه‌دا نه‌وه‌تی كورد بوون و
باره‌گاكه‌ی له كه‌ركوك بوو،ڕۆڵێكی زۆر
قاره‌مانانه‌یان بینی ولاوێكی زۆرمان له‌م شه‌ڕه‌دا
له پێناوی فه‌له‌ستیندا شه‌هید بوون،گه‌لێ جار باوكی
ڕه‌حمه‌تیم ده‌یگێرایه‌وه،كه (نامیق و ڕه‌فیق) دوو
لاوی دێیه‌كه‌مان«گۆگجه‌ــ شوان» له‌و تیپه‌و له‌و
شه‌ڕه‌دا بوون، هه‌ردووكیان شه‌هیدبوون و ئێستا‌و
ئه‌وسا ته‌رمه‌كانیان نه‌هێنرانه‌وه.. له (شه‌ڕی
شه‌ش ڕۆژه)ش ساڵی
(هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست وحه‌وت)یشدا، هه‌رله نێوانی
عه‌ره‌ب وئیسرائیلدا، سه‌ركرده‌ی نه‌مری كوردمان
مسته‌فا بارزانی،شه‌ڕی له دژی سوپای عێراق ڕاگرت، تا
سوپای عێراق به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا
بكا،ئه‌وهه‌ڵوێسته جوامێرییه‌ی بارزانی ی نه‌مریش
له‌وكاته سه‌خته دا گوزارشت بوو بۆهه‌ست و نیه‌تپاكی
و بۆ پشتگیریكردنی گه‌لی كوردمان له خه‌باتی ڕه‌وای
فه‌له‌ستینیه‌كان.كه‌واته كورد هه‌رده‌م داكۆكیكه‌ر
بووه له خه‌بات و مافی گه‌لانی چه‌وساوه. با بێینه
سه‌ر بابه‌تی سه‌رباسه‌كه‌مان،له ڕۆژی بیست وهه‌شتی
مانگی ئایاری ڕابردووی ئه‌مساڵدا،(كه‌شتیگه‌لی
ئازادی)كه ده هه‌زار تۆن خوارده‌مه‌نی وجل وبه‌رگ و
كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان باركردبوو،كۆمه‌ڵێ چالاكوانی
ئاشتیخوازیشیان له‌سه‌ر بوو،له به‌نده‌ری شاری
ئه‌نتالیای توركیاوه،به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی
ئیسرائیل،به مه‌به‌ستی شكاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووری
له سه‌ر كه‌رتی (غه‌زه)ی فه‌له‌ستینی
كه‌وتنه‌ڕێ.ئه‌وه‌بوو سوپای ئیسرائیل نۆ جالاكوانی
توركی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه كوشت.گه‌رچی
ئه‌م كۆمه‌كردنه‌ی توركیا زیاتر له‌وه‌ی كه مرۆیی
بێت،مه‌به‌ست و ده‌سكه‌وتێكی سیاسی‌یان له پشته‌وه
بوو..بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بووبێ،ئێمه‌ی كورد
ده‌ستخۆشیمان له‌م هه‌وڵه‌كردودڵگرانی خۆشمان ده‌ربڕی
به كوشتنی ئه‌و چالاكوانه خێرخوازانه..چونكه هیچ
گه‌لێك به قه‌ی گه‌لی كورد،ده‌رد و زیان وئازاری
گه‌مارووی ئابووریی و ئیعلامیی نه‌چێشتووه. كام گه‌ل
به‌قه‌ی كورد توانیوێتی له‌ڕووی برسێتی و تووینێتی و
بێ ده‌رمانی و بێ تیماریدا خۆی ڕابگرێ و ملكه‌چی
داگیركه‌ران نه‌بووبێت؟دوو نموونه‌تان
بۆده‌گێڕمه‌وه.له ساڵی نۆسه‌د و شه‌ست و سێ‌دا له
بازگه‌ی پشكنینی نێوان (كه‌ركوك ـ شوان)ته‌نها دوو
كیلۆگرام چایان به كوردێكی دێی حه‌ساری سه‌ر به
ناحیه‌ی شوان گرت،له‌سه‌ر ئه‌و دووكیلۆ چایه گرتیان و
له سێداره‌یاندا.له سه‌ره‌تای ساڵی دوو هه‌زار
سێشدا،له بازگه‌ی(كه‌ركوك ـ چه‌مچه‌ماڵ)ته‌نها
گاڵۆنیك نه‌وتیان به‌ژنێكی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
گرت،نه‌وته‌كه‌یان پرژان به سه‌روچاویداو ئاگریان
پێوه‌نا.ئه‌مه دوو نموونه‌ن له ده‌ریایه‌كی تاوانی
گه‌مارووی ئابووریی سه‌ركورد.جا ئێمه چۆن به‌زییمان
به غه‌زه‌و هه‌رشۆینێكی تر نایاته‌وه كه گه‌مارووی
ئابوورییان له‌سه‌ربێت..ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی
سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا،له‌و وتاره‌ی كه ڕۆژی
پانزه‌ی ئه‌م مانگه له ئاهه‌نگی زانكۆی شاری ترابزۆن
دای وتی:" ئیسرائیل به‌وه‌ی زیاد له پێویست گوشاری
خستۆته سه‌ر غه‌زه،كاره‌ساتێكی مرۆیی
لێكه‌وتۆته‌وه" وتیشی:"ئیسرائیل به فرمێسكی منداڵان
و ژنانی سته‌ملێكراو،به فرمێسكی دایكانی ڕۆڵه
كوژراو..نوقم ده‌بێت."ئه‌ردۆگان هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا
گله‌یی له یه‌كێتی ئه‌وروپاش كرد،كه په‌نجا ساڵه
توركیا هه‌وڵی به ئه‌ندابوون له یه‌كێتی ئه‌ورپادا
ده‌دات،كه‌چی تا ئه‌مڕۆ وه‌ریان نه‌گرتووه.؟ دێڕه
شیعرێكی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری كورد خوالێخۆشبوو
موفتی پێنجوێنیم دێته‌وه یاد كه ده‌ڵێ:"عه‌یبێكی
خه‌ڵكی ده‌بینی ،خۆت خاوه‌نی هه‌زاری ــــ خه‌ڵكت لا
خه‌راره، خۆتیش وه‌كو ده‌واری".
جه‌نابی ئه‌ردۆگان، چۆن له‌ڕووتان دێت باسی كاره‌ساتی
مررۆیی و فرمێسكی منداڵان و
جه‌رگسووتانی دایكان بكه‌ن؟ بۆ هێنده
دووڕووهه‌ڵوێستن؟بۆتۆ ڕۆژێ له ڕۆژان،به‌زه‌ییت
به‌ڕه‌شه‌كوژیی كوردی بێ‌تاوان له باكووری كودستاندا
هاتووه؟ئه‌ی ویژدانت ئازارت نادا كه‌زیاتر له دوو
هه‌زار منداڵی بێتاوانی كورد له زیندانه
سامناكه‌كانتاندا،پیسترین ئه‌شكه‌نجه
ده‌درێن؟ئه‌ی نابێ بڵێن ئه‌م منداڵه كوردانه‌ش وه‌كو
منداڵه فه‌له‌ستینییه‌كان دایك و باوكیان هه‌یه و
شه‌و ڕۆژ ئه‌شكی خوێنینیان بۆ ده‌ڕێژن و دڵیان كزه‌ی
لێوه دێ؟ ئه‌ی نابێ بڵێی هه‌موو منداڵێك چ
فه‌له‌ستینی یا كورد بێ بێ‌تاوانن؟ئه‌ی خۆت منداڵت
نیه؟كچ وكوڕت و
خوشك وبرات منداڵیان نیه؟ بۆ كوردیش وه‌كو
فه‌له‌ستینیه‌كان وڵاتان لێ داگیرنه‌كردووه؟ ئه‌ی
كوردتان سه‌ركوت نه‌كردووه‌و له ساده‌ترین ماف
بێبه‌شتان نه‌كردوون؟پێم ناڵێی ئێوه‌و ئیسرائیل چ
جیاوازییه‌كتان هه‌یه؟ هێشتان ئه‌وان له ئێوه به
به‌زه‌یترن.ئه‌ی ترسی ئه‌وه‌تان نیه كه ده‌ریای
فرمێسكی منداڵان ودایكانی كوردیش،توركیا نوقم بكات؟
ئه‌ی تاوانی ژنه قاره‌مانی كورد ،په‌ڕله‌مانتاری
تێكۆشه‌ر(له‌یلا زانا) هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو،كه له ناو
په‌ڕله‌ماندا به زمانی كوردی سوێندی یاسایی خوارد؟
ئه‌مه‌تان به تاوان زانی وپانزه ساڵ زیندانیتان كرد؟
یان ئێوه له تورك زیاتر دان به هیچ گه‌لێكی تردا
نانێن؟ له زمانی توركیش زیاترهیچ زمانێكی تر به زمان
نازانن؟ئایا جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌تان هه‌یه به ڕاشكاوی
و به ویژدانه‌وه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان
بده‌نه‌وه؟ بڕوا ناكه‌م بوێرن؟ گوایه پارتییه‌كه‌ی
ئێوه(پارتی داد‌و گه‌شه‌كردن)ڕێبازێكی ئێسلامیتان
هه‌یه،به‌ڵام كرده‌وه‌كانتان هه‌مووی به پێچه‌وانه‌ی
ئاینی ئیسلام ودادو یه‌كسانییه.پێم سه‌یره كه
هه‌ندێ كورد،بڕوای به بانگه‌شه ناڕاسته‌كه‌تان كرد (
كرانه‌وه به‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له
باكووری كوردستاندا) وادیاره له
ترسی چاوزه‌قكردنه‌وه‌ی كه‌مالیسته‌كان و جه‌نه‌ڕاڵه
له خۆباییه‌كان و بازرگانه‌كانی خوێن، نا‌وێرن هیچ
هه‌نگاوێكی پراكتیكی بنێن؟ئایا ئه‌مه سیناریۆیه‌كی
درۆی چه‌واشه‌كاری بوو، یان ویستان،چاوپۆشی له
قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیا بكه‌ن؟ ئێوه
جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌شان نیه كه‌دان به جینۆسایدكردنی
ملیۆن ونیوێك ئه‌رمه‌نیی بێتاواندا بنێن و داوای
لێبووردنیان لێبكه‌ن.مێژوونووسی ناسراوی نه‌رویجی
(ئێرلنگ فۆڵكه‌ڤۆت) كه كتێبێكی به زمانی نه‌رویجی
نووسیووه به ناوی (كوردستان). به ئاماده‌بوونی خۆی
له شاری بێرگن له نه‌رویجدا،له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك
ڕۆشنبیری كورده‌وه،به ووردی بایه‌خی كتێبه‌كه
هه‌ڵسه‌نگێنرا،
خۆی بۆی گێراینه‌وه و وتی:"له توركیا له
قاوه‌خانه‌یه‌كدا دانیشتم،خاوه‌نی قاوه‌خانه‌كه خۆی
به ڕۆشنبیر ده‌زانی،باسی توركه‌كانی بولگارستانی بۆ
كردم،كه گوایه زۆرگوناهن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه
توركن ده‌یان چه‌وسێننه‌وه." ئێرلنگ وتی:"منیش پێموت
ئه‌ی خۆ توركیا وڵاتێكی ئیسلامییه،كورده‌كانیش
ئیسلامن،ئه‌ی ئێوه بۆ كورده‌كان
ده‌چه‌وسێننه‌وه؟"ئه‌وه‌شی وت،كه قاوه‌چیی ڕۆشنبیر
وتی:"ئه‌مه‌یان جیایه"به‌ڵێ ئه‌م جیاوازییه له
ده‌وڵه‌تی عوسمانی و
ئه‌تاتوركه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.ئه‌وان ماف و ڕه‌وا
و داد و یه‌كسسانی به دوو پێوه‌ری جیاواز ده‌پێون،لای
ئه‌وان بانێك دوو هه‌وایه.ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر دوو په‌ت
یاری ده‌كات،ویستی به (كه‌شتیگه‌لی ئازادی) وا خۆی
پێشانبدات كه دوستی عه‌ره‌به‌و،ناحه‌زی
ئیسرائیله،ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی
داگیركه‌ری فه‌له‌ستینه،مافی فه‌له‌ستینییه‌كانی
زه‌وتكردووه، بۆپه‌یوندییه‌كانتان له‌گه‌ڵدا نه‌بڕێ
وڕێكه‌وتننامه سه‌ربازی وسیخوڕییه‌كانتان
هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه؟
بۆ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆ گیانی كورد لێده‌كڕن؟هه‌ر
سوپای ئیسرائیل نیه،مه‌شق به كۆماندۆزومیتی
وڵاته‌كه‌ت ده‌كات؟ئه‌گه‌ر ڕاستده‌كی بۆ
ڕێكه‌وتننامه ئابووری و بازرگانی و
گه‌شتگوزارییه‌كانتان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه،بۆ
بازاڕه‌كانتان له‌به‌رده‌م كه‌ل وپه‌لی ئیسرائیل‌دا
واڵا كردووه؟.به‌ڵام تۆ له‌گه‌ڵ شوان‌دا شینده‌كه‌ی و
له‌گه‌ڵ گورگیشدا گۆشت ده‌خۆی..ئه‌ی هه‌ر ئیسرائیل
نه‌بوو سه‌ركرده‌ی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی بۆ گرتن
ودایانه ده‌ستان؟ جه‌نابی ئه‌ردۆگان ئێوه ده‌ستان
به خوێنی كورد سووره و تا ناقڕگه‌تان له
تاواندایه،بڕواش ناكه‌م له فه‌رهه‌نگی توركیای
عه‌سكه‌رتاریدا ماف ومافی مرۆڤ و داد‌و یه‌كسانی
وبه‌زه‌یی بوونیان هه‌بێ؟جا به‌م پاشه‌ڵه
پیسه‌تانه‌وه ده‌تانه‌وێ،یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ئه‌ندام
وه‌رتان بگرن؟ ئه‌وان باشتان ده‌ناسن،كه
كرده‌وه‌كانتان به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانتانه‌وه‌ن و
ڕاست ناكه‌ن. ئێوه‌ش ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد،سه‌رۆكی كۆماری
سێداره‌و تاوان،به‌ناوه هه‌ڵگری ئاڵای"الله"ن و
له‌سه‌ر ده‌ستووری قورئان و فه‌رماییشه‌كانی
پێغه‌مه‌ر«د.خ» ده‌ڕۆن.به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی خوا
و پێغه‌مه‌ر پێیان ناخۆشه ئێوه له‌وه‌ش زۆر خراپتر
ده‌كه‌ن،هه‌ر ئیمامه‌كه‌ی ئێوه نه‌بوو له دژی گه‌لی
بێتاوانی كوردمان،له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا" جیهاد"ی
ڕاگه‌یاند؟ هه‌رئێوه نین ڕۆژانه چه‌ند منداڵ و
لاوێكی بێتاوانی كورد له سێداره ده‌ده‌ن؟ئه‌وه‌ی
داوای ئازادی ودیموكراسی وماف و یه‌كسانی بكات به‌دژی
خوای داده‌نێن و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن؟ تۆ تاوانباری و
ده‌ستی قێزه‌وه‌نت به شه‌هید كردنی دكتۆر
عه‌بدولره‌حمان قاسملو و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری
كوردمان سووره.به‌بێ هۆ تۆبارانی ڕۆژانه‌ی گونده‌كانی
باشووری كوردستانتان كردووه به پیشه،ئه‌گه‌ر تنۆكێ
ویژدانتان هه‌بێ،مروڤی بێ‌تاوان ناكوژن و ماڵ‌وێران و
سه‌رگه‌ردان ناكه‌ن.جه‌نابیشتان ئیسرائیل به تاوانبار
داده‌نێ كه ئاوپرژێنی منداڵه خۆپێشانده‌ره
فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كاو به ته‌قه ده‌یان
ترسێنێ..ئێوه‌ی به ناوه موسڵمان به‌تۆپی قورس
گوندنشین و منداڵانی كورد ده‌كوژن..لێتان ده‌پرسم
ئایه كچه قوتابی په‌پوله ئاسا،خونچه‌گوڵی
شه‌هید(به‌سۆز جه‌باری)ی چوارده ساڵان،ئه‌ندامی پژاك
بوو؟چه‌كی لێتان هه‌ڵگرتبوو؟ له خۆپێشاندانێكدا
گرتان؟ تاوانی چی بوو؟یان له گه‌ڕانه‌وه‌ی له ڕێی
قوتابخانه بێنازه‌كه‌ی گونده‌كه‌یاندا به گوله
تۆپی ئێوه خۆی و جانتاكه‌ی سه‌ر شانی و
پێنووسه‌كه‌شیتان شه‌هید كرد؟ئه‌ی خوای گه‌وره
ناڵێ،ئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێ‌تاوان بكوژێ وه‌ك ئه‌وه وایه
هه‌موو خه‌ڵكی دنیای كوشتووبێ.؟ئه‌گه‌ر تنۆكێ غیره‌ت و
ویژدانت هه‌بوایه خه‌لكی سفیل وبێتاوان
ناكوژن.هیوادارم به‌و ده‌رده بچیت كه سه‌دامی
تیاچوو.ئه‌وه‌ی سته‌م له كورد بكات خوا
ده‌یگرێت..ئه‌ی ئه‌فله‌قییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی
سوریا،ئێوه‌ش بچنه به‌ر ئاوێنه‌و سه‌یری په‌ڵه
ڕه‌شه‌كانی شه‌رمه‌زاریی نێوچه‌وانتان بكه‌ن،به
ڕه‌شه‌كوژییه‌كه‌ی قامیشلی و به‌كوشتنی لاوه
ئاهه‌نگێره‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی ڕه‌قه،یان به
شه‌هیدكردنی زانا‌و دانی كوردمان دكتۆر مه‌عشووق
خه‌زنه‌وی،به‌گرتنی ده‌یان لاوی
كوردمان،چاكه‌وپیاوه‌تی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یووبی و
ڕۆڵه‌كانی ده‌ده‌نه‌وه؟گوایه ئێوه‌ش هه‌ڵگری«ذات
رساله خالده»ن ویه‌كێك له‌ئامانجه‌كانتان
«ئازادی»یه،بۆ ڕیساله‌كه‌تان و ئه‌و ئازادییه‌ی
ئێوه،كوشتن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و زمان
بڕینه؟؟ته‌نها ئه‌وه‌تان پێده‌ڵێم له چاره‌نووسی
به‌عسییه‌كانی براتان له عێراق په‌ند وه‌ربگرن.
ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركیا‌و ئێران وسوریا،باش
بزانن كه نه ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ندیخانه، نه
له‌سێداره‌دان و كوشتن،كوڵمان پێناده‌ن.شاعیری
نیشتمانپه‌روه‌ری عه‌ره‌ب خوالێخۆشبوو
محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری له‌مه‌ڕ خۆڕاگری
وئازایی و نه‌به‌ردی گه‌لی كوردمان ده‌ڵێ «گه‌لێك
كۆڵه‌كه‌كانی كاسه‌سه‌رو خوێن بێ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
دنیا وێران بێ ئه‌و ناڕووخێ» جه‌واهیرلال نه‌هرۆش له
مه‌ڕ سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عید، له باكووری
كوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌تاتوركی گوڕبه‌گۆڕه‌وه،ده‌ڵێ
:"گه‌لێكی خۆڕاگری وه‌كو كورد، كه ئاماده‌ی قوربانی
دان بێ، مه‌حاڵه له ناوببرێت " ـــــ ڕه‌زا
شوان/نه‌رویج:٨ ١/ ٦ /٢٠١٠
|