بڕیار وایه له ٢٤/١٠
/ ٢٠١٠ دا،له هه‌موو عێراقدا،سه‌رژمێری گشتی
دانیشتوان بكرێت. بێگومان سه‌رژمێری گرنگی و بایه‌خێكی
زۆری هه‌یه،هه‌موو پلان و نه‌خشه‌كان به پێی
ئاكامه‌كانی سه‌رژمێری
داده‌ڕێژرێن..خزمه‌تگوزاری،بودجه،ئابووری،په‌روه‌رده،زانینی
ژماره‌ی ڕاستیی پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان،پلادانان
له هه‌موو بواره‌كاندا،هه‌مووی پشت به ئاماری
ژماره‌ی دانیشتووان ده‌به‌ستن.ئه‌گه‌ر ئامارێكی ته‌واو
و ورد‌و ڕاست و دروست له عێراقدا ببوایه،به‌شێكی زۆری
كێشه‌و گرفت و ململانێكانی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڕه‌پانی
عێراق ناهاتنه كایه‌وه..ئه‌و سته‌م و فێڵ
وساخته‌كارییانه‌ش له ده‌نگداندا، بۆ هه‌ڵبژاردنی
لیست و كاندیدكراوه‌كان بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق به‌و
زه‌قیه ڕوویان نادا..به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ری و
ڕه‌واش،سه‌روه‌ت و سامان و بودجه‌و پرۆژه‌كانی
خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانی به پێی
ژماره‌ی هه‌رێم وپارێزگاكان دابه‌ش ده‌كران وهیچ
لایه‌ك گله‌یی وگازنده‌ی نه‌ده‌كرد. پێویسته حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و كومیسێۆنی باڵای سه‌رژمێری له
كوردستاندا، هه‌موو كوردێك ،بۆ سه‌رژمێری كردنی
داهاتوو ئاماده‌بین،به تایبه‌تیش له كه‌ركوك و
ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان.چونكه ئه‌م
سه‌رژمێرییه به نیسبه‌ت كه‌ركوك وئه‌و ناوچانه‌وه
چاره‌نووسازن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی
كوردستانی دایك.ئه‌مجاره‌ش ده‌یسه‌لمێنن كه كورد
زۆرینه‌ی كه‌ركوك و ئه‌م ناوچانه‌ن.هه‌ر بۆیه‌ش
به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به‌كان له ئێستاوه ڕازی
نین به‌وه‌ی كه كورد زۆرینه‌ی پارێزگای كه‌ركوك
بێت.گوایه ئێمه كوردمان له باكوور‌و ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه بۆ شاری كه‌ركوك هێناوه،ئه‌م
قسه‌و درۆیانه‌یان زۆر بێ مانا‌و بێ بنه‌مان،هێشتا
نیوه‌ی كه‌ركوكییه‌كان له‌به‌ر بێ شوێنی
نه‌گه‌راونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان. پێویسته میدیا‌و
ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كانمان ئه‌م درۆ‌و ده‌له‌سه
هه‌ڵبه‌ستراوانه به‌درۆبخه‌نه‌وه. هه‌ر له
ئێستاشه‌وه ڕۆڵی خۆیان ببین له باسكردنی گرنگی
سه‌رژمێری وهۆشیاركرنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌كه‌مان،تا وه‌كو سه‌رژمێرییه‌كانی پێشوو فێڵ و
غه‌درمان لێنه‌كه‌ن. له ئێستاشه‌وه پێشبینی كه‌م
وكوڕی و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین و
بیر له چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بكه‌ینه‌وه.من به
دووری نازانم هه‌ندێك له سه‌رژمێره عه‌ره‌ب و
توركمانه‌كان،له تۆماركردنی خێزانه كوردییه‌كاندا،
به تایبه‌تیش له شاری كه‌ركوكدا،به ئه‌نقه‌ست
چه‌واشه‌كاری له زانیارییه ڕاستیه‌كاندا بكه‌ن.
چونكه له سه‌رژمێرییه‌كانی پێشوودا، گه‌لی كاری
ساخته‌كاری و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕه‌وا له دژی كورد له
كه‌ركوكدا كران.زۆر خێزانی كوردمان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه به ئه‌نقه‌ست له لاپه‌ڕه‌ی
سه‌رژمێرییاندا كرابوون،تووشی كێشه‌و وه‌ره‌و بڕۆیه‌كی
زۆر بوون و پاره‌یه‌كی زۆریشیان ڕۆیی تا به‌شێك له‌و
هه‌ڵانه‌یان ڕاست كرده‌وه،هه‌ندێ
له‌و سه‌رژمێره توركمان وعه‌ره‌بانه،خۆشییان به
ناوی كوردیدا ناهات،به تایبه‌تیش،ئه‌و ناوانه‌ی كه
ئه‌و پیته كوردییانه‌یان تیابوون كه له تیپی
عه‌ره‌بیدا نین، ده‌شیان توانی وه‌كو خۆیان بیان نووسن
به‌ڵام خۆیان گێل ده‌كرد و به ئه‌نقه‌ست به
هه‌ڵه‌یان ده‌نووسین،هه‌ر بۆ نموونه ئه‌م ناوه
ڕه‌سه‌نه كوردییانه‌یان وا ده‌نووسی«ژیان ـ
زیان،گۆران ـ كوران،گه‌وهه‌ر ـ جوهره،تارا ـ
طارا،گه‌لاوێژ ـ كلاویز،گوڵچین ـ كولجین،شڤان ـ
شفان،په‌یمان ـ بیمان، چنوورـ جنور،شنۆ ـ
شنو،...هتد»،ئه‌مه‌و نه‌خوێنده‌واری و دڵپاكی وساده‌یی
هه‌ندێ خێزانی كوردیان ده‌قۆسته‌وه‌و به عه‌ره‌ب یا
به توركمان ناونووسیان ده‌كردن بێ ئه‌وه‌ی كه خۆیان
به‌مه بزانن.من له‌و باوه‌ڕدام كه كۆمه‌ڵێك
بڕوبیانوو وگرفتی نابه‌جێ دروست بكه‌ن له پارێزگای
كركوكدا،به مه‌به‌ستی ناونووس نه‌كردنی ژماره‌یه‌كی
زۆری خێزانی كورده‌كان، ده‌ستێكی شۆڤێنیش له پشتی
ئه‌م هه‌و‌ڵه‌وه بێت.بۆیه نابێت به هیچ
ساخته‌كارییه‌ك ڕازی بین. نووسه‌ری كتێبی« مێژووی نوێی
كورد»مێژوونووس«د‌یڤید ماكدال»له مه‌ڕ ڕێكه‌وتنامه‌ی
١١ ی ئاداری ساڵی١٩٧٠وه ده‌ڵێ:"مسته‌فا بارزانی
ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه سه‌رژمێری
ساڵی١٩٦٥ بكرێت به بنه‌ماو پێوه‌ر بۆ پیكهاته‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له شاری كه‌ركوكدا،چونكه
سه‌رژمێرییه‌كی ساخته‌كاری بوو."بارزانی نه‌مر
ڕاستیكرد كه ئه‌و سه‌رژمێرییه ناته‌واو و پڕ له
ساخته‌كاری وچه‌واشه‌كاری بوو،له‌و كاته‌دا
مه‌به‌ستێكی به‌عسییه‌كانی له‌دوواوه بوو. من له ساڵی
١٩٦٥ دا،قوتابی بووم له پۆلی«پێنجه‌می وێژه‌یی» له
ئاماده‌یی موسه‌ڵڵا له شاری كه‌ركوك،من و چه‌ند
قوتابییه‌كی كورد‌و توركمان ناومان وه‌كو
سه‌رژمێر"عداد" ده‌رچوو،له گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی ساده
كورد نشیندا، هه‌ر یه‌كه له چله‌وه تا شه‌ست خێزانی
كوردمان درایه كه سه‌رژمێریان بكه‌ین. ماڵیشمان هه‌ر
له شۆڕیجه بوو.پێشیان وتین ته‌نها ناوی ئه‌و
كه‌سانه تۆمار بكه‌ن كه له‌و ماڵه‌دا
ئاماده‌ن،ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئاماده‌نه‌بوو تۆمار
بكه‌ن،قورسترین سزا ده‌درێن.ئێمه له‌وه گه‌یشتین كه
له ئاماده‌نه‌بوو مه‌به‌ستیان كێیه؟هه‌موو قوتابییه
كورده‌كان زۆر دڵسۆز‌و جێی بڕوا‌و متمانه‌ی یه‌كتری
بووین،پێكه‌وه دانیشتین و بڕیاماندا،ئه‌وه‌ی كوڕی یا
پیاوی پێشمه‌رگه‌ن تۆماریان بكه‌ین،ئه‌م نهێنیه‌ش
نه‌دركێنین، ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵیشمان ناهات
ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌و سزا قورسه بوو.پێشیان وتین كاتی
دیاری كرا‌و له هه‌شتی به‌یانییه‌وه بۆ هه‌شتی
ئێواره‌یه. شه‌ست خێزان كه‌وته لای من،بۆ ئه‌وه‌ی
ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی بچو‌وكیش نه‌كه‌م،تا له داهاتوودا
نه‌بێته كێشه بۆیان،زۆر به وردییه‌وه،ناوه‌كان و
زانیارییه‌كانم تۆمارده‌كردن،له كاتژمێری ته‌واوی
ده‌ی ئێواداره‌دا دوا خێزانم ته‌واوكرد و، هه‌ستم به
ئاسووده‌یی ویژدانم كرد.كۆڵانه‌كه‌ی پێش كۆڵانه‌كه‌ی
من،براده‌رێكی توركمانی لێ‌بوو كه له پۆلكه‌م بوو.كه
له‌ویوه ڕه‌تبووم چه‌ند خێزانێك له ده‌ره‌وه بوون
كه منیان بینی سه‌ریان سوڕما كه تا ئه‌و كاته
ماومه‌ته‌وه.وتیان ئه‌وه‌ی ئێمه له كاتژمێری دووی
دوای نیوه‌ڕۆه ڕۆیی، نیوه‌ی خێزانه‌كانی ته‌واو
نه‌كردووه،ئافره‌تێكیان وتی ،خواردنیشم بۆ دانا
نه‌یخوارد.دوایی تر زانیم كه هه‌موو ئه‌و سه‌رژمێره
توركمانانه‌ی كه كه‌وتبوونه گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌وه تا
كاتژمێری دوو مابوونه‌وه‌و له هیچ ماڵێكیش نانیان
نه‌خواردبوو؟كه گه‌ڕامه‌وه بۆ شوێنی ته‌سلیم كردنی
تۆماره‌كان، كه له بینایه‌ی به‌له‌دێی شۆڕیجه بوو
له گه‌ڕه‌كی پیریادیدا،به‌رپرسه‌كه‌مان كه عه‌ره‌ب
بوو،زۆر نه‌ڕانی و قیڕانی به‌سه‌رمدا،وتی ئێمه چوار
كاتژمێره چاوه‌ڕیی جه‌نابتان ده‌كه‌ین بۆ
دواكه‌وتن؟منیش وتم خێزانه‌كان زۆربوون و منداڵیشیان
زۆر بوو.وتی دوایان ببڕێته‌وه، تۆماریانت
نه‌كردایه.زۆری وت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی چوار
پێشمه‌رگه‌م تۆمار كردبوو،بێده‌نگی و وه‌ڵام
نه‌دانه‌وه‌م به باش زانی.
بۆ دوو به‌یانیش كه ئه‌و هاوڕێ توركمانه‌ی
پۆله‌كه‌مان بینی،لێیم پرسی،بۆ له كاتژمێری دووه‌وه
گه‌ڕابوویته‌وه‌و نیوه‌ی زیاتری خیزانه‌كانت ته‌واو
نه‌كردبوو؟ له وه‌ڵامدا وتی:"خۆ هه‌رمن نا زۆری كه‌ش
ته‌واویان نه‌كردبوو و گه‌ڕانه‌وه." زۆرم لا مه‌به‌ست
بوو كه هۆی ئه‌وه بزانم كه بۆچی هه‌موو ژمێریاره
توركمانه‌كان وه‌كو ته‌گبیریان كردووبێ ته‌واویان
نه‌كردبوو و له دووه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه ؟ تا ئه‌و
هاوڕێیه‌م دركاندی و وتی:"پێیان وتین تا كاتژمێری دوو
زیاترنه‌مێننه‌وه،ئه‌گینا له شۆڕیجه‌دا سه‌رتان
ده‌بڕن»هه‌رچه‌ندم كرد پێم بڵێ كه كێ وای پێوتوون
پێینه‌وتم..هه‌ر به‌و هاوڕێیه‌م وت:"تا ئێستا
بیستووته توركمانێكیان له شۆڕیجه یا هه‌ر
گه‌ڕه‌كێكی تری كوردی سه‌ربڕیبێ؟" وتی:"له ڕاستیدا
نه‌م بیستووه." وه‌نه‌بێ ته‌نها له گه‌ڕه‌كی
شۆڕیجه‌دا وایان كردووبێ،به‌ڵكو له گه‌ڕه‌كه
كوردییه‌كانی تری كه‌ركوكدا خێزانێكی زۆریان تۆمار
نه‌كردبوو.له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به
ئه‌نقه‌ستیش كردبوویان،بوونه گرفت وكێشه‌ی وه‌ره‌و
بڕۆی چه‌ند مانگێكی ئه‌م دایره ئه‌و دایره‌و،په‌ڵپ
گرتن و خاوه وه‌رگرتن له‌وخێزانه كورده
هه‌ژارانه‌مان..له سه‌رژمێرییه‌كه‌ی ساڵی١٩٧٧
به‌عسییه‌كان هه‌ر عه‌ره‌بیان دانا بۆ سه‌رژمێری
كردن،من ئه‌و كاته مامۆستا بووم له قوتابخانه‌ی صهیب
كه پێشتر ناوی ـ مه‌شخه‌ڵ ـ بوو.جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری
قوتابخانه‌كه‌مان كه خه‌ڵه‌فی ناوبوو خه‌ڵكی
فه‌لووجه بوو،به‌عسییه‌كی ـ ده هه‌زارییه‌كان ـ
بوو،به‌ڕێكه‌وت ماڵ ئێمه‌و كۆمه‌ڵێ خێزانی تری كورد
له گه‌ڕه‌كی بوڵاق كه‌وتینه لای خه‌ڵه‌ف،له‌گه‌ڵ
ماڵی سه‌ید عه‌لی به‌رزنجی كه پیاوێكی به ته‌مه‌ن
بوو دیوارێك نێوانمان بوو،خه‌ڵه‌ف سه‌ید عه‌لی به
عه‌ره‌ب نووسیبوو،وتبووی به‌رزنجی عه‌ره‌بن،ئه‌وه‌تا
مامۆستا عادیل ی كوڕت خۆی به عه‌ره‌ب نووسیوه،ئه‌م
كێشه‌یه گه‌یشته لای پارێزگاری كه‌ركوك،پارێزگاریش
سه‌ید عه‌لی بانكرد و پێی وتبوو تۆ كوڕه‌كه‌ت خۆی به
عه‌ره‌ب نووسیوه،چۆنه‌بێ تۆ خۆت به كورد بنووسی؟
سه‌ید عه‌لیش به‌بێ ترس وتبووی:"من كوردم و ئه‌ژداو
ئاباشم هه‌ر كورد بوون ،به‌رزنجییه‌كان هه‌ر كوردن
وعه‌ره‌ب نین،ئه‌وه‌ی نكوڵی له نه‌ته‌وه‌ی خۆی بكات
حه‌رامزاده‌یه،ئگه‌ر كوڕه‌كه‌شم خۆی به‌عه‌ره‌ب
نووسیبێ به كوڕی خۆمی نازنم و زۆڵه " به‌ڵێ ئه‌وه
دوو نموونه بوون ده‌رباره‌ی سه‌رژمێری كه من پێم
زانین،ئاخۆ ده‌بێ چه‌نده‌ها غه‌درو فێڵێ تر هه‌بن و
پێمان نه‌زانیبن ،بۆیه پێویسته له سه‌رژمێری
داهاتوودا وریابین ساخته‌كاری و فێڵمان
لێنه‌كه‌ن..چیتریش بوختانی بێ بنه‌ما بۆ ێمه‌ی كورد
هه‌ڵنه‌به‌ستن.
ڕه‌زا شوان/نه‌رویج: ٢٤/٦ /٢٠١٠
|