ئه‌مڕۆ دوو هه‌فته به‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسماندا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م هه‌واڵه
له‌سه‌ره‌تادا بۆ زۆرێكمان بووه هه‌وێنی سڕبوونێك
كه‌سه‌راپای هه‌ناومانی داگرت ونیگه‌رانی
ونائارامیه‌كی زۆری پێ به‌خشین. به‌لام ئه‌مه دیوی
تراژیدی كاره‌ساته‌كه‌بوو، دیوه‌كه‌ی تری ڕاچه‌نین
وهاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی خه‌لكی
ئازادیخواز بوو دژ به‌م كرده‌وه قیزه‌ونه. هه‌ربۆیه
له هه‌ولێر تا سه‌یدنی، له له‌ندن تا سلیمانی،
كوردستان به‌گشتی و چه‌ندین ولاتی ئه‌وروپای
ناڕه‌زایه‌تیه‌كی تووند دژ به‌پارتی هاته‌مه‌یدان.
سه‌دان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن باس له‌مه‌رگی خۆێندكارێك
ده‌كه‌ن كه له‌حه‌ره‌می زانكۆی (پایته‌ختی) هه‌رێم،
مه‌ڵبه‌ندنی دیموكراسی وئاسایشدا ده‌ڕفێنرێت ودواتر
لاشه‌كه‌ی به تیرۆركراوی له موسل ده‌دۆزرێته‌وه.
بینمان ئه‌م ڕووداوه چۆن كۆمه‌لگایه له ده‌وری
ده‌نگ وشیعاری ئازادی ئازادی كۆكرده‌وه. هاوكات
ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نووسه‌روكه‌سایه‌تی و
رٍِێًكخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌راسه‌ری جیهاندا
هێنایه ده‌نگ. ئه‌م ڕووداوه وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوه
هه‌ڵوێستگرتنی به‌حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان ته‌حیملكرد،
دواتر بینیمان هه‌ندێ لایه‌ن وویستیان له‌نێو ئاوێكی
لێخندا ماسیه‌ك بگرن، كه بۆیان قوتنه‌درا ناچاربوون
به‌وه‌ی كه‌بچنه‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆیان وپاش هێنانه‌وه
سه‌ر خه‌تیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی نیوان
پارتی ویه‌كیه‌تی ناچار به یه‌ك هه‌لویستی بوونه‌وه،
تابتوانن پێكه‌وه خۆیان له‌ئافات وئاكامه‌كانی ئه‌و
بومه‌له‌رزه سیاسیه بپارێزن كه له‌هه‌ناویدا ده‌نگی
ئازادی ئازادیه‌وه بیستراو بووه هه‌نگاو
هه‌لهینانه‌وه‌یه‌ك بۆ گوڕینی هاوكێشه سیاسیه‌كانی
كوردستان.
مه‌رگی سه‌رده‌شت و ئازادی / ڕاپه‌رینی به‌هاری91
خه‌لكی راپه‌ریو ئازادیخوازی كوردستان دژ به‌حكومه‌تی
به‌عسی فاشیستی بۆ ڕزگاربوون له‌سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و
به‌دیهینانی ماف وئازادیه‌كانی خۆیان هاتنه‌مه‌یدان.
واته خه‌ونی ئازادی داینه‌مۆی سه‌ره‌كی ئه‌و
خه‌لكه‌بوو. به‌لام هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه
نه‌ڕامالینی به‌عس ونه‌ته‌نانه‌ت له گۆرانیشی ماف
وئازادیه‌كانمانی ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد. هه‌ربۆیه پاش
19 ساڵ خه‌ڵكی كوردستان ناچار به‌هێنانه‌وه گۆڕی
هه‌مان داواكاری ده‌بن كه ئازادیه. به‌و
جیاوازیه‌وه كه ئه‌مه نه‌ڕاپه‌رینه‌وه نه‌ڕامالین.
كه‌ده‌بوو پاش تیپه‌ڕبوونی دوو ده‌هه گومانێك له
مسۆگه‌ربوونیان نه‌كرایه. به‌لام ئه‌فسوس ئه‌مڕۆ
سه‌رده‌شتێك كه ڕه‌نگه له‌به‌راهاری هه‌مان ساڵدا
چاوی به‌دنیا هه‌ڵدێنێت به‌تاوانی ده‌ربرینی بیر‌ورا
واته له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادی بیروراده‌ربرین تیرۆر
ده‌كرێت. ئایا به‌راستی ئه‌م فه‌رهه‌نگ و سوونه‌ته
سیاسی پاشماوه‌ی چ ده‌سه‌لاتیكه ؟
هه‌موومان ده‌زانین كه 19 ساله هێزه ملیشیاكان
وده‌سه‌لاتی كوردایه‌تی ده‌خوازێ كه مل بده‌ین
به‌شه‌ڕی ناوخۆ به برسیه‌تی، بیكاری، نه‌داری و
جۆره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌شانخاڵیكردنه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌سه‌لاته به‌رهه‌می هێناوه...پێیان ووتین
خه‌ونی شاعیرانه مه‌بینن وباس له‌جیابوونه‌وه‌ی
كوردستان و هه‌لسپاردنی یاساكانی به‌عس وله‌گۆرنِانی
قانونی ئه‌حوال شه‌خسی مه‌كه‌ن با له‌گه‌ل نه‌عره‌كه‌ی
به‌عسدا ڕووبه‌ڕووی كۆره‌وێكیتر نه‌بینه‌وه. باس له
گرانی وهه‌ژاری مه‌كه‌ن وچاو له‌و قڵشه گه‌وره
چینایه‌تیه بنوقێنن كه‌فیرعه‌ونئاواكان
ومیلیاردره‌كانی هه‌ولێرو سلیمانی به‌رهه‌م هێناوه.
شوكرانه ژمێربن به‌بۆردمان وله‌شكر كێشیه‌كانی
توركیا‌و ئیران ده‌نا ئه‌زمونه‌كه‌مان هه‌ڵده‌پێچن.
نه‌كه‌ن كای كۆن به‌با بكه‌ن وگۆڕی قوربانیانی
شه‌ڕه‌كانی ناوخۆدا هه‌ڵده‌نه‌وه ده‌نا جگه
له‌هه‌ردوو سه‌رۆك مسعود به‌رزانی وجه‌لال تاله‌بانی
ده‌بێ هه‌موومان راپیچی به‌رده‌م دادگاكرین.
به‌ویژدانه‌وه قسه‌بكه‌ین دیاریده‌یه‌ك كه گه‌وره‌و
بچوكیان ناچاربوون پێی لێنێن گه‌نده‌لیه، خۆشحالانه
ئه‌ویش ئه‌وه‌نده كه‌م بووته‌وه كه سه‌رۆكۆمار
پاداشت ده‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه گه‌نده‌ڵیه‌ك
ئاشكرا بكات. نیگه‌ران مه‌بن سه‌نگه‌ری پاراستنی
كوردایه‌تی وبرایه‌یتی هه‌موو قه‌وم وعه‌شیره‌ت وهۆزو
ئاینیك تۆكمه‌و به‌هیزه‌و تۆی هاولاتیش ئه‌گه‌ر ڕازی
نیت وێڵبه‌و سه‌رپه‌نایه‌كی باشتر بۆ خۆت بدۆزره‌وه.
به‌لام ئه‌وكاتانه‌ی كه‌سه‌رده‌شت ده‌لێ لێره ناڕۆم
وه‌رن گیانم ده‌رهێنن تا ئازادی سه‌رده‌رهێنێته‌وه،
ئیتر تای ترازوی هاوكێشه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا
ده‌چه‌رخێن، ئیتر ئه‌وه دیموكراسیه‌ته كه ناخوات.
هه‌ربۆیه سه‌بری ئه‌یوبی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بارۆمه‌تری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی
كوردستاندا هاته‌خوارو ئه‌مجاره‌یان پاش هه‌فته‌یه‌ك
تیپه‌ڕبوون به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شتدا، ڕاگه‌یاندنێكی
له‌خوێن هه‌لكێشراویان ده‌ركردو ناچاربوون خۆیان بلین
ئیست، پیرۆزیه‌كان پیرۆزڕاگرن. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م راگه‌یاندنه ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نه‌بوو
له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵكو به‌كرده‌وه ئه‌و كای
كۆنه‌ی به‌باكردنه‌ش بوو كه ساله‌ها ده‌لێن
كوردایه‌تی له‌به‌رژوه‌ندیدا نیه مه‌له‌فی شه‌ڕی ناخۆ
هه‌ڵده‌ینه‌وه، عه‌یبی نیه كاتێك كوردایه‌تی پیویستی
بێت،ئاساییه كه‌پارتی وئه‌م حزبانه گۆڕه‌كانی
قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌نه‌وه.
ترسی ده‌سه‌لات و دیۆزمه‌ی ئازادی / ئازادی ته‌نیا
ئه‌و ده‌نگه نه‌بوو كه ده‌سه‌لاتی دووچاری
هستریایه‌كی كه‌م وینَه‌ی له‌وچه‌شنه‌كرد، به‌ڵكو
زه‌نگی ووشیاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش بوو
كه‌ناتوانێ ئازادی قبوڵ بكات. ئه‌م ڕۆژانه شیعارێك
كه خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه بۆ داكوكی
كردن له‌ماف وئازادیه‌كانی خۆیان، به‌زه‌ڕه‌بینیش هیچ
په‌یوه‌ندیه‌كی به‌شیعاروئامانجه‌كانی حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه نیه. بازنه‌یه‌ك كه‌ئه‌وان
كایه سیاسیه‌كانی خۆیانی تێدا تاوده‌ده‌ن، ماف و
ئازادیه‌كانی قه‌وم وعه‌شیره‌ت وهۆزو ئاین وداب
ونه‌ریته‌كانیانه بۆیه ته‌حه‌مولكردنی ئه‌و ده‌نگه
ئیتر مه‌حال و دوور له به‌رژه‌وه‌ندیانه. هه‌ربۆیه
ده‌لێن ئه‌ستمه ئازادی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م حزب و
لایه‌نه قه‌ومی ومه‌زهه‌بیانه‌دا ئیمكانی هه‌بێت و
به‌كرده‌وه ئه‌و حزب و لایه‌نه‌نانه خۆیان له‌مپه‌ری
ڕاسته‌خۆی به‌رده‌م ئازادی به‌یان وئازای ڕاده‌ربرینن.
لێره‌دا بابگه‌ڕینه‌وه لای ووته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كیه‌تی كاك مه‌لا به‌ختیارو بزانین هۆی چیه به‌و
هه‌له‌داوانه هێشتا (مره‌كه‌بی) نووسینه‌كه‌ی چه‌ند
ڕۆژ پێشتری وشك نه‌بووته‌وه ده‌كه‌وێته جه‌مسه‌رێكی
تر‌و هه‌والی پلان و گۆبه‌نێكیتر ڕاده‌گه‌ینیت و
له‌دواین وتاریدا به‌ناونیشانی ؛؛ شه‌هید سه‌رده‌شت و
ئازادی ؛؛ له مالپه‌ری چاو‌دێر بلاوكرایه‌وه‌و به
زمانێكی ڕۆشن و شه‌فاف، خه‌لكی كوردستان له‌و
مه‌ترسیه ئاگادار ده‌كاته‌وه تاخۆیانی لێ بپارێزن،
ده‌نا دوورنیه كاره‌ساتی گه‌وره به‌دوای خۆیدا
بهینت. له‌م وتاره‌دا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه
شیعاری ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی زۆرتر
په‌یره‌وانی كۆمۆنیزمی كریكاری ئه‌م تێزه‌یان هێنایه
ئاراوه. دواتر ده‌لێ: ((دروشمی واناخوات، له‌ناو
حزبه سیاسیه‌كانی ئێسته‌دا قبول ناكرێ، له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌لاتده‌كاندا، سته‌مه، له‌به‌رامبه‌ر به‌ئاین
ومه‌زهه‌به‌كاندا، مه‌حاله)) ئه‌م هه‌لویسته‌ی مه‌لا
به‌ختیار وه‌بیری ڕووداوه‌كانی به‌هاری91 ده‌خاته‌وه
كاتێك كه‌بزوتنه‌وه‌ی شورای زۆربه‌ی زۆری شار‌و
شارۆچكه‌كانی كوردستانی ته‌نیه‌وه، به‌ڕێز جه‌لال
تاله‌بانی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا
په‌نای برد بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆنیزمی كریكاری و
منسوری حیكمه‌تی به‌وه تاوانباركرد كه‌گوایه ئه‌و
خه‌ت ونیشانی بزوتنه‌وه‌ی شورای ده‌كێشن بۆیه هاوكات
كه‌وتنه ته‌هیدی كردنی كریكاران و زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان وبزوتنه‌وه‌ی شورایی به گومان لێكراو
دارده‌ستی حكومه‌تی به‌عس له‌قه‌مداو خوازیاری ده‌ست
به‌جێ هه‌لپیچان و قه‌ده‌غه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی شورای
بوو. ئه‌مڕۆ پاش نزیك به دوو ده‌هه مه‌لابه‌ختیار
هێمای مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته كه‌تنده‌ره
دات وخه‌لكی كوردستان له مه‌ترسی ئه‌و كه‌تننه
سیاسیه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌و
هێزه‌وه خۆی مه‌لاس داوه. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاوڕێك له
باسی ئازادی بی قه‌یدو شه‌رتی سیاسی بده‌ینه‌وه.
جیاواز له‌وه‌ی كه مه‌لابه‌ختیار به چ مه‌به‌ستێك
ده‌یگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان كۆمه‌له‌و
حزبی دیموكرات به‌لام هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه‌مێژووی ئه‌م یاسه ده‌گه‌ڕیتَه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی
شۆڕشی 1979ئیران و بۆ یه‌كه‌م جار منسوری حیكمه‌ت له
نووسراوه‌یه‌كدا له‌به‌رامبه‌ر به چریكه فیدایه‌كانی
ئیران‌دا باسی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی هێنایه گۆڕێ،
ئه‌م باسه ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو چه‌پی
ئینرانیش له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستانه‌وه به‌لام
دواتر‌و تائێسته‌ش هه‌موو حزب ولایه‌نه چه‌پ و
رادیكاله‌كانی ئیران، ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رت به‌شیعاری
خۆیان ده‌زانن. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه ئازادی بێ
قه‌یدو شه‌رتی سیاسی ئه‌وه‌نده ئه‌م به‌رێزه تووڕه‌و
بێ ئوقره ده‌كات كه كار بگات به فتودانی سزای
سه‌رله‌نۆێ سه‌رده‌شت عوسمان. ڕۆژكارێكی سه‌یره، له
نێوان دوو وتاری (( هه‌لویستی ئه‌مڕۆ))ی یه‌ك
هه‌فته‌دا، مه‌لابه‌ختیار له ده‌ربرینێكی به‌م
شێوه‌وه (( ئه‌نجامدانی تاوانی وا، له‌سه‌ر هه‌رچیه‌ك
بێت، تاوانه، چ جای له‌سه‌ر بیری ئازادی بێ)) ده‌گات
به‌وه‌ی هه‌رپاش كۆبوونه‌وه‌ی نیوان هه‌ر دوو
مه‌كته‌بی سیاسی خه‌رمانی قه‌له‌مه‌كه‌ی به‌و
ئاراستیه‌دا شه‌ن بكات كه بلێ (( ئه‌گه‌ر ئێستا
شه‌هید سه‌رده‌شت بمایه، نووسه‌رێكی تر له‌سه‌ر
خۆشێكی خۆی یا له‌سه‌ر دایكی یا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر
خزمێكی به‌م شێوه‌یه‌ی كه‌خۆی نووسیویه‌تی بنووسیبایه
ئاسان بوو قبولی بكات ؟ له‌وباوه‌ردام ئاسان
نه‌ده‌بوو،.. ته‌نانه‌ت له‌ئه‌وروپاش ئازادی
نه‌گشتووته ئه‌وه‌ی په‌لاماری ژن وخۆشكی یه‌كتر به‌بی
به‌لگه بدرێت)) كاره‌ساته‌كه هه‌ر ئه‌وه نیه كه
مه‌لابه‌ختیار له به‌شی یه‌كه‌می نووسینه‌كه‌یدا
ده‌لێ (( تاوانی ئاوه‌ها، قێزه‌ون ونامه‌ردی ومۆری
شه‌رمه‌زاری هه‌میشه‌یی یه كه‌هه‌رگیز لیان
نابیته‌وه )) چه‌ند ڕۆژ دواتر پیمَان ده‌لێ: ئه‌گه‌ر
كه‌سێك له ئه‌وروپاش ئه‌م كرده‌وه‌یه ئه‌نجام بدات
سزای یاسای تووندی له‌سه‌ره)). به‌ویژدانێكی زۆر
ئاسووده‌وه پێمان ده‌لێ ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش
ئازادی نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه په‌لامالای ژن
وخۆشكی یه‌كتر به‌بێ به‌لگه بدرێ. ئه‌ری به‌ڕاستی
ئه‌م تاوانبار كردنه له‌پای چی ئایا ئه‌مه
به‌كرده‌وه دادگای كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نۆی سه‌رده‌شت
عوسمان نیه؟ به‌لام جیاواز له هه‌ر ئامانجیكی ئێوه،
ئه‌و كه كاتیك یه‌ك جار بێ باكانه به‌هه‌مووتانی
ڕاگه‌یاند ئه‌م شاره جێناهێلم و وه‌رن تیرۆرمكه‌ن.
گریمان پاش ئه‌و دادگایه‌ش جاریكیتر سزای مه‌رگتان دا
به‌سه‌ریا. به‌لام كه‌ی ڕه‌وایه تشهیرو
تاوانباركردنێكی له‌م جۆره بخه‌نه پال كه‌سێك كه
به خه‌ونی قه‌له‌م به سه‌رۆك بڵێ كچه‌كه‌تم خۆش
ده‌وێ، ئه‌وه چ راستگۆییه‌كه داواكاریه‌كی خه‌یاڵی
له‌وچه‌شنه به‌په‌لامار بجوێنرێ. مه‌گه‌ر خه‌لكی
كوردستان نازانن ((تاوانی سه‌رده‌شت)) ته‌نیا
ئه‌وه‌یه كه‌بیروڕای خۆی به‌نووسین راگه‌یاندوه،
به‌راستی پێده‌چێت كه له‌م ولاته‌دا مۆڕالی سیاسی له
موی به‌رلوت باركترو ئیزعاجتربێت ده‌نا به‌كام
پێوانه‌ی و یاسا‌و ڕێسا ده‌كرێت ووته‌بێژی حزبێك ڕێگه
به‌خۆی بدات وه‌ها بۆچوون وداستانیك بخاته پال
كه‌سێكه‌وه كه‌بووه ڕه‌مزی ئازادی. له‌پال هه‌موو
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ك یه‌كێك
له په‌یڕه‌وانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه مه‌لا
به‌ختیاری لێ نیگه‌رانه، دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێم
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێزه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات
راِستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه‌ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی
سیاسی شیعار‌و هه‌لوێستی په‌یڕه‌وانی كۆمۆنیزمی
كریكارییه. به‌لام كاك به‌ختیار دلنیابه زه‌نگی ئه‌و
كه‌تنه سیاسیه‌ی گه‌وره‌ی كه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر بۆ ئێوه مه‌ترسیداره ئه‌وا بۆ خه‌لكی
كوردستان مزگینیه‌كه كه نزیك به دوو هه‌فته‌یه
ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌لدا نه‌رم ده‌كه‌ن وشیعاری
ئازادی ئازادی كۆمه‌لگایه‌كی ئومێده‌وار كردوه. بۆیه
پیناچێت له‌م دۆخه‌دا له‌پشتی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه
جه‌ماوریه بیرتان له میهره‌بانیه‌كی تری له چه‌شنی
ڕووداوه‌كه‌ی 14/ 7/ 2000 دژ به‌و حزبه كه‌تنكه‌ره‌ی
كه به‌هاوخه‌باتی ده‌یان ڕۆشبیرو نووسه‌رو هه‌زاران
ئازادیخواز‌و بوونه‌ته په‌رچه‌م دارای شیعاری ئازادی
بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی، كاك به‌ختیار دلنیابن
به‌ڕیگه‌ی سه‌ركوت وقه‌ده‌غه كردن مه‌حاله بتوانن
ڕێگه به نه‌عره‌كه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه بگرن. مه‌خابه
ئێوه ده‌ڕۆن وئالا هه‌لگرانی ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی
سیاسی ده‌مێننه‌وه !
|