دواین كه‌س نابم كه له‌و پرسیاره ده‌ست پێ بكه‌م كه
ئایا لێكۆلینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان پاش سێ هه‌فته به كوێ گه‌شت ؟ بۆیه جێگه‌ی
خۆیه‌تی به‌ر له‌بیستنی هیچ وه‌لامێك ونمایشكردنی هیچ
داستانێك به‌به‌رچاومانه‌وه، به‌رله‌وه‌ی كه هیچ
كه‌سانێكی تری وه‌ك ( ئازاد فاتح ڕه‌حیمی) به‌تاوانی
تیرۆر ڕاكێشرێته به‌رده‌م دادگا، جاریكتر خودی
داستانی ( ئازاد فاتح ) ببیستینه‌وه‌و دواتر جاریكیتر
گۆمان و تیاڕامانێك بخه‌ینه ڕوو. ئه‌م جاره‌یان
له‌ده‌زگا ئاسیشه‌كانی پارتی بپرسین ئه‌رێ به‌راست
كه‌س له كادر‌و گروپه جیاجیاكانی ئێوه ؛؛ به‌هه‌ڵه
؛؛ سه‌رده‌شت عوسمانی تیرۆر نه‌كردوه؟ ده‌كرێ
پرسیاره‌كه هه‌ڵه بێت، به‌یه‌قینه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك
له گۆڕێ‌دا نیه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا به‌وپه‌ڕی وشیاری
وئامانجدارانه به‌ئه‌نجامدراوه. ئه‌وه‌ی كه
هه‌ڵه‌یه لێكدانه‌وه‌و محاسه‌باتێكی لگه‌نگه‌وقوچی
ئه‌و لایه‌نه‌بوو كه ئه‌م كرده‌وه قێَزه‌ونه‌ی
ئه‌نجامدا. پێده‌چێت فه‌رمانده‌رانی تیرۆری سه‌رده‌شت،
گه‌لێك له‌خۆڕازیانه له خۆده‌رچووبن ودڵئارخابووبن
له‌وه‌ی كه له‌ناوبردنی (( ئه‌و گه‌نجه هه‌رزه‌كارو
)) سنووربه‌زێنه پێ ناچێت شتێكی وا بخولقینێت. نه
له نه‌زیر عمرو.. نه له سۆرانی مامه حه‌مه
زیاترنیه. دوورنیه لێكدانه‌وه‌یان وابووبێت
كه‌مه‌رگی ئه‌م كه‌سه له‌هه‌والێكی چه‌ند ڕۆژی
كۆمه‌لێك نووسه‌ری ده‌م هه‌راشو ڕۆشنبیرانێكی بێكارو
لایه‌نگه‌لێكی زیاتر به‌دواوه بێت كه‌هه‌میشه
له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تی كردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌دان.
به‌كورتی سه‌رمه‌ستی خۆشخه‌یالیه‌ك بوون كه ئه‌گه‌ر
بێت‌و ئاو له‌ئاویش ته‌كان بخوات ئه‌وا ده‌كرێ وه‌ك
ڕابردوو به چاوسووركردنه‌وه‌یه‌ك و دوو هه‌ڕه‌شه
فاتحه‌ی هه‌موو شتێك بخوێنن. هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه،
ئه‌وه‌ی كه وه‌ك خه‌ونه‌كانی سه‌رده‌شتیش بیریان لێ
نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌ستانێكی له‌چه‌شنی هاتنه‌مه‌یدانی
به‌وجۆره‌ی خه‌لكی كوردستان بوو به‌ده‌وری ده‌نگی
به‌رزو شه‌قام هه‌ژێنه‌ری ئازادی ئازادی‌دا. ڕه‌نگه
هه‌ڵه نه‌بم گه‌ر بڵێم ته‌نیا فاكته‌ری ئه‌م
هاتنه‌مه‌یدانه نائه‌منتربوونی ژیان وگوزه‌رانی
خه‌لكی كوردستان و تیرۆر‌و كوشتار‌و گه‌نده‌لی و
ناعه‌داله‌تیه‌ك بێت كه بالی به‌سه‌ر ئه‌م
كۆمه‌لگایه‌دا كێشاوه. خه‌لكی ئه‌م كۆمه‌لگایه لێوان
لێو بوون ولیان ده‌چووڕێت وچیدی ناتوانن له‌وه زیاتر
مل به‌م ژیانه بده‌ن كه‌سه‌راپا ناعه‌داله‌تی و
چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سایه‌ی ئه‌زموونێكدا
كه نزیك به دوو ده‌هه‌یه كۆمه‌لێك مافیا‌و
ملیۆنینه‌ری چه‌ند هێزێكی میلیشاو روخینه‌رو
كه‌مایه‌تیه‌كی گه‌نده‌ل و چه‌وسینه‌ری به‌رهه‌م
هیناوه‌و له‌ولاتریشه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌لیكی ئه‌م
كۆمه‌لیگایه هیشتا ڕه‌نج ده‌به‌ن له بێ به‌شبوونیان
له ماف وئازادیه سه‌ره‌تایه‌كانی خۆیان بۆیه ده‌بیت
ده‌ربرینی بیرورا‌و ئازادی به‌یان به فیشه‌ك وه‌لام
بدریته‌وه . لێره‌دا بابینَه‌وه سه‌ر ئه‌و گۆمانه‌ی
كه ئێمه له زمانی ( ئازاد فاتح ره‌حیمی )یه‌وه
ده‌یخه‌ینه سه‌ر ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كیه‌تی نـــا
پارتی . چونكه تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له پایته‌خی
كوردستانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتیدا ئه‌نجام دراوه.
كه‌واته بابزانین ئازاد فاتح چی ده‌گێڕیته‌وه.
ژماره 244ی بڵاوكراوه‌ی هاوڵاتی چاوپێكه‌وتنێكی
له‌گه‌ڵ ( ئازاد فاتع ڕه‌حیمی ) ئه‌نجامداوه له
په‌یوه‌ند به ئه‌ركێك كه ده‌زگایه‌كی ئه‌منی یه‌كیتی
نیشتمانی كوردستان پێیان سپاردبووه، سه‌باره‌ت به
تیرۆركردنی كه‌سێك كه گوایه ئه‌میرێكی
ئه‌نساروئیسلامه‌یه‌كانه. ئازاد له
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كیه‌تیه‌و یه‌كێك له
كادره دیاره‌كانی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی یه‌كیه‌تی
نیشتمانی كوردستان بووه له شاری كركوك كه چه‌ندین
كاری تیرۆریستیان ئه‌نجامداوه‌و به گروپه‌كه‌ی ( ف )
كاری كردوه‌و ئێسته زیاتر له ساڵێكه له زیندانی
ئاسایش هێڵاویانه‌ته‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی كه ڕێگه‌ی پێ
بدرێت نه پارێزه‌ر بگرێت و نه هیچ كه‌سێك سه‌ردانی
بكات. ناوبراو له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا چۆنیه‌تی داستانی
تیرۆركردنی كه‌سێك ده‌گێڕێته‌وه كه به فه‌رمانی
ده‌زگایه‌كی ئه‌منی نهێنی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان
پێَی هه‌ستاوه.
( چیرۆكه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات
كه ڕۆژێك كارێكی پێده‌سپێرن و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات
پاش سێ مانگ بێنه‌وبگره‌و چه‌ند دانیشتنێك له‌سه‌ر
ئه‌و مه‌وزعه ڕیكه‌وتوون. ئازاد ده‌ڵێ: پێیانووتم
كابرایه‌كی ئه‌میری تیرۆریست هه‌رجاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك
دێته ناو كه‌ركوك، ئێستا ئه‌ندامێكیان به‌ناوی مه‌لا
مه‌حمود سێ ڕۆژه گیراوه‌و ئه‌و ئه‌میره مه‌وعیدی
له‌گه‌ل مه‌لا مه‌حمود هه‌یه، به‌لام ئه‌میره‌كه
مه‌لا مه‌حمود ناناسیت .. ئازاد فاتح ئاماژه‌ی
به‌وه‌كردوه كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كه ڕایانسپاردووه
كه بڕۆن خۆیان به مه‌لا مه‌حمود به‌و كه‌سه‌ی كه
به‌حساب ئه‌میری ئه‌نساروئیسلامه بناسێنن..))
سه‌رئه‌نجام به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی پێشتر ئاماده‌كراو
كه‌سێك كه‌به‌حساب ئه‌میری گروپێكی تیرۆریستی بووه
ده‌كوژن. پاشان ئازاد ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن له
دادگای بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ده‌زگا ئه‌منیه‌كه
كه‌سێكی تریان پێكوشتووه نه‌ك ئه‌میری گروپێكی
تیرۆریست. دواین په‌یام و داواكاری ئازاد له‌كاتی
دادگای كردنا به‌م شێوه‌بوو : ... ڕاسته من ئه‌مڕۆو
سبه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م قه‌زیه‌یه حوكم ده‌درێم ، به‌لام
با ئه‌مه دووباره نه‌بێته‌وه له‌ناو كۆمه‌لدا، كه
حیزبه‌كه‌م كلاوی كردووه‌ته سه‌رم ).
وێنه هاوشیوه‌كانی ئه‌م تیرۆرانه گۆمانه‌كان زیاتر
ده‌كه‌ن
هێنانه‌وه گۆری ئه‌م باسه‌و ئه‌م دانپانانه‌ی
كادریِكی یه‌كیه‌تی به ئه‌نجام دانی تیرۆری كه‌سێك
به فه‌رمانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كیه‌تی لێره‌دا
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌مان لاپه‌ره یا هیچ
به‌دواچوونێك نیه له‌وباره‌وه نیه، چونكه من
هه‌ركاتی خۆی له‌مباره‌وه بابه‌تێكم نووسی و له
هاولاتدا بلاوم كرده‌وه نه یه‌كیه‌تی نه‌هیچ
ده‌زگایه‌كی ئه‌منیه‌تی یه‌كیه‌تی هیچ داكۆكیان
له‌خۆیان نه‌كردو منیش له گۆمان كردنیك زیاتر
له‌نێوان تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه‌و ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌م جۆره كرده‌وانه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی
یه‌كیه‌تی هیچ به‌دواچوونێكی ترم نه‌بوو. ئیسته پاش
تیپه‌ڕبوونی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م گۆمانه‌دا
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له شكل و شێوازێكی تر زۆر
ڕۆشنتر ئه‌و پرسیاره به‌دوای خۆیدا كێشده‌كات كه
ئایا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ده‌نگه گه‌وره‌ی كه
ئاماژه به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن
ده‌زگانی سه‌ربه پارتی، جێگه‌ی خۆی نیه كه‌بڵین
دانپیانانه‌كه‌ی ( ئازاد فاتح )یش پالپشتیكی تری ئه‌و
ده‌نگه‌یه كه‌پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی سه‌ر به
پاتیه‌وه ئه‌نجام درابێت ؟ خه‌لكی كوردستان هه‌قیانه
بۆهه‌ر تیرۆرێكی له‌م چه‌شنه یه‌كه‌مین پرسیار‌و
یه‌كه‌مین گۆمانیان له حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان خۆیان
بێت. ئاخر ئه‌مڕۆ له كوردستان جیاواز له ده‌زگاكانی
زانیاری و پاراستن كه هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایشیان
نیه هاوكات جۆره‌ها ده‌زگای به‌ناو ئه‌مینشیان
دروستكردوه بۆ نائه‌من كردنی ژیانی ئه‌و خه‌لكه.
ئاخه‌ر كاتیك كه سه‌رنجی دانپیانانه‌كه‌ی ئازاد فاتح
ده‌ده‌ین باس له ئه‌نجامدانی چه‌ندین عه‌مه‌لیات و
تیرۆركردنی چه‌ندین كه‌سی تر ده‌كات، بۆیه جیگه‌ی
خۆیه‌تی ئه‌و دانپانانه ئه‌و پرسیاره بوروژێنێ كه
ئایا گروپه هاوشێوه‌كانی له چه‌شنی گروپه‌كه‌ی ( ف
)و به فه‌رمانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌م حزبانه
نه‌بووه كه فیشه‌ك به ده‌می ئه‌و كه‌سانه‌وه
ده‌نێن كه سنووری پیرۆزیه‌كان ده‌به‌زینن و گوێ
شه‌یتان كه‌ڕ بیت مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ؛؛ ئه‌منیه‌تی
قه‌ومی ؛؛ هه‌یه ؟ تا ڕۆشنكردنه‌وه‌و یه‌كلای
كردنه‌وه‌ی فایلی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ڕه‌نگه
هیچ كه‌سێك یه‌قینی نه‌بێ له‌وه‌ی كه كێ و چ لایه‌نیك
ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه. به‌لام هه‌رچۆن بێت ((
خودایه )) بمانپارێزی له بیستنه‌وه‌ی داستانێكی تری
له چه‌شنی ئه‌وه‌ی كه به ( ئازاد فاتح ره‌حیمی)یان
ئه‌نحامداو دواتر هه‌ر خۆشیان پێ تاوانبار كرده‌وه.
|