ئەو هێزە ئۆپۆزسیونانەی کە لە ئەنجامی شۆڕشی چەکداری
دژ بەڕژێمی دیکتاتۆریەت سەر هەڵدەدەن و چمکی
دەسەڵاتیان دەکەوێتە دەست جا ئیتر لەهەر قەوارەیەکی
ئایدیۆلۆژیایی یان عەقیدە ڕوحیه‌کان خوێندنەوەیان بۆ
بکرێت ، لەکاتی گرتنه‌ده‌ستی میکانیزمی بەڕێوەبردنی
دەسەڵات ( دەسەڵاتێکی توند ڕەوی خۆسەپێنەریان
لێدەردەچێت ) .... گەر چی لە ڕووی ڕوخسار‌و شێوازی
میکانیزمی دەسەڵاتیەوە بە پێ ی ئاستی ڕۆشنفیکری ئەو
کۆمەڵگەیەی تیایدا سەرهەڵدەدەن هەندێ جیاوازیان لێ
بەدی دەکرێت ، بەڵام لەڕووی پراکتیزە کردنی دەسەڵاتیدا
لێکچوونێکی تەواویان هەیە و لە دەسەڵاتی
دیکتاتۆریەتەکەی پێشویان زۆر توند تر، بێڕەحم و
خۆسەپێنەر دەبن . تۆڕه دهسهڵاتیهکهیان له کاتی
به‌ڕێوه‌بردندا تەنها لەسەر ئاستی سیاسەتی سەرکوت کردن
، تۆقاندن ، سامان و ئابووری ووڵات داگیر کردن ،
زەوتکردنی ئیرادەکانی تاکی کۆمەڵ و کۆمەڵ بەگشتی
دەبینرێتەوە زۆر ترین هەوڵیشیان بۆ ئەوەیە کە ڕوحی
مقاوەمە و ڕۆشنفیکری ڕه‌وتی گۆڕانکاریه‌کان لە
کۆمەڵگەدا نەهێڵن، لە بازنەی دروشمە دروستکراوە
هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی خۆیاندا بەسستی بیانهێڵنەوە .
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرەتای بەیسی
بزوتنەوەکەیان لەسەر سیستماتیکی ( تۆڵەکردنەوە ) لەڕێ
ی چەك و کوشتن و خوێن ڕشتنه‌وه بنیات نراوه.
یەکێك لەدیاردە هەرە مەترسیدارەکانیشیان ئەوەیە بێجگە
لە خۆیان و لایەنگرانی خۆیان زیاتر هیچ کەسێکی تر بە
شیاو ، دڵسۆز، نیشتمان پەروەر نازانن . کۆی مێژووی
خۆشیان بەهەموو کەم و کورتی و ناعەدالەتی و
خیانەتەکانیشەوە بەقارەمانێتی ، نیشتمان پەروەری و
سه‌روه‌ری پێناسە دەکەن ، هەموو بەها کۆمەڵایەتی
یەکانی تر بەکەم و بێ‌نرخ دەزانن کۆی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی
خۆیان به مێگه‌ل ته‌ماش ده‌که‌ن ( ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی
که ڕۆژانێك خۆیان له‌ژێر دروشمی خه‌باتکردندا ئیدعای
ئازادی ، عه‌داله‌ت، مافی دیموکراسیان بۆ ده‌کردن ) .
له‌گه‌ڵ کۆی هه‌موویدا پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه،
په‌لاماری ڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه . خۆیان
ده‌که‌نه سونبلی نیشتمانی جۆرێکی تر له خه‌باتێکی
نوێ ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه، لێ ئه‌مجاره‌یان بۆ کوشتنی
خه‌ونه جوانه‌کان و سه‌رجه‌م ئه‌و دروشمانه‌ی که له
سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریدا ئیدیعایان بۆ کردوه دژ
به دیکتاتۆریه‌ت. خاڵێکی گرنگ که زۆر بایه‌خی
پێده‌ده‌ن، داهێنانی جۆرێک له تیۆریهکانه بۆ لێدانی
دیموکراسی به چه‌کی دیموکراسی . جا لێره‌دا من هه‌مان
شێوه‌ی پێچه‌وان بوونه‌وه‌کانی ئه‌وان ، له‌گه‌ڵ
ووته‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال پێچه‌وانه ده‌بمه‌وه
که له دیمانه‌یه‌کی ئه‌لحه‌یات سازی کردبوو ده‌ڵێت :
( خراپترین دیموکراتی له باشترین دیکتاتۆری باشتره )
. که ئه‌وه پێناسه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیداره .
ده‌بوایه به‌ڕێزی ئه‌وه‌ی لا ئاشکرا بوایه که
هه‌موو پێناسه‌یه‌ک فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
خراپ هه‌ر خراپه و باشیش هه‌ر باشه ، له‌ته‌ك
ئه‌مانه‌شدا خراپ و خراپتر هه‌یه باش و باشتریش
هه‌یه . خراپ و باش دوو شتی زۆر جیاوازن یه‌کناگرن
وه‌ک ( نه‌گه‌تیف و پۆزه‌تیف ) . دیموکراتیه‌ت و
دیکتاتۆریه‌تیش هه‌ر وه‌ك ئه‌و دوو جیاوازیه‌ن و
یه‌کناگرن ته‌نها خراپ یان باش ده‌یانگرێته‌وه .
دیموکراتیه‌ت ئه‌گه‌ر خراپ بوو مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وه
دیموکراتیه‌ت نیه و جۆرێکی تر له دیکتاتۆریه‌ته .
ئاخر ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌یه که به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ
قاموسی فه‌رهه‌نگی به‌هه‌ڵه ده‌ربڕینی بۆ ده‌کرێت ،
نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی تێکده‌دات . ئالێره‌دا
ئه‌گه‌ر به ووته‌که‌ی به‌ڕێز کاك مه‌سعود بارزانی بێت
ده‌بێت به‌ڕێز مام جه‌لال له کوردستاندا جێ ی
نه‌بێته‌وه ، چونکه به‌ڕێزی له کۆنگره‌ی سێ ی
یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر تیژی کرد‌و ووتی (
ئه‌وه‌ی نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی تێکبدات له
کوردستاندا جێ ی نابێته‌وه ). من له‌سه‌ر ئه‌و
هه‌ڕه‌شه تیژه هیچ ناڵێم ! به‌ڵام دیاره 31 ی ئاب و
سجنه‌که‌ی ئاکرێ و کوشتنی ڕۆژنامه نووس و فرۆشتنی
سه‌ره‌وه‌ت و سامانی باو و باپیران و نه‌وه‌کانی
داهاتوشمان له ڕوانگه‌ی به‌ڕێزیدا...... نه‌ریتی
کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیه ....! قه‌ڵه‌مه‌که‌ی من ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌ك بگرم که له‌و قه‌ڵه‌مه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه‌ك له‌ئاستی ده‌رگا کردنه‌وه به‌ڕووی
تێگه‌یشتن له ڕاستیه‌کان زیاتر هیچ شتێکی تر شك
نابه‌م که به‌هه‌موو که‌نزی دنیاشی ناده‌م ... !
نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی نیه‌و...... فتوای ڕه‌شی
سیاسیم به‌نهێنی بۆ ده‌درێت .
07 / 06 / 2010
|