ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت !
 

  

ڕۆشار

 

بانکی TBI کورتکراوه‌ی Trad Bank of Iraq .......
هه‌موو داهاتی پاره‌ی عێراق ده‌چێته‌ قوڕگی ئه‌م بانکه‌وه‌ له‌ داهاتی نه‌وتی کۆمپانیای نه‌وتی SOMO که‌ کۆمپانیایه‌کی نه‌وتی گه‌وره‌ی عێراقه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی سه‌رجه‌م گرێ به‌ستیه‌ بازرگانیه‌کان، ئه‌م بانکه‌ش به‌ستراوه‌ به‌ بانکی ( CitiBank ) و ( GB مۆرکن ) ئه‌م بانکه‌ش ڕاسته‌و خۆ له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ دزی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت که‌ ( ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیه‌ ) هه‌ر وه‌ک سه‌رۆکی ڕوسیا بۆتین پێ ی ده‌ڵێت دزی نێو ده‌وڵه‌تی . ئه‌و هێڵانه‌ی ده‌چنه‌ ناو ئه‌م بانکه‌وه‌ و له‌وێوه‌ پاره‌ به‌ویست خۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ نمونه‌ کۆمسیۆنی باڵای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی عێراقه‌ .
کۆمسێونی باڵای به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ، میزانیه‌یه‌کی کراوه‌ی هه‌یه‌ هه‌تا ئێستا که‌س نازانێت ئه‌و میزانیه‌ چه‌نده‌، هیچ ڕێژه‌یه‌کی دیاری کراوی نیه‌ به‌پێ ی خواست و ویستی خۆیان پاره‌ به‌کار ده‌هێنن له‌ هه‌مان کاتیشدا پێچه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی خۆیه‌تی و هیچ سه‌ربه‌خۆی یه‌کی نیه‌ ده‌سته‌ باڵا ترین که‌س تێیدا ( حه‌مدیه‌ حسێن و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ریه‌ ) و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکی دیاری کراو له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ کاره‌کانی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن .
داهاتی پاره‌ی عێراق /
میزانیه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2010 ده‌گاته‌ 74.4 ملیار دۆلار . ئه‌م میزانیه‌ یه‌کسانه‌ به‌ میزانیه‌ی چوار ووڵاتی دراوسێ له‌ ساڵێکدا ، وه‌ک سوریا 16 ملیار دۆلار . ئه‌رده‌ن 7.6 ملیار دۆلار . لوبنان 6.2 ملیار دۆلار . میسر 36.5 ملیار دۆلار که‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی 70 ملێون که‌سه‌ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ساڵی 2003 حاکمی ئه‌مریکی له‌ عێراق پۆڵ بریمه‌ر دای به‌وه‌دا نا که‌ میزانیه‌ی عێراق له‌و ساڵه‌دا 61 ملیار دۆلاره‌ .
ده‌رباره‌ی هه‌رێمی کوردستان /
ئه‌مه‌ ته‌نها به‌شه‌ داهاتی ئه‌و پاره‌یه‌ یه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌رده‌گیرێت بێجگه‌ له‌و داهاته‌ بێ شوماره‌ی له‌ناوخۆ به‌ده‌ستی ده‌هێنن . ته‌نها بۆ ئه‌م ساڵ نزیکه‌ی 17 ملیار دۆلاریان وه‌رگرتوه‌، که‌ له‌میزانیه‌ی ووڵاتی سوریا زیاتره‌ که‌ داهاته‌که‌ی له‌ساڵی 2010 ته‌نها 16 ملیار دۆلاره‌ به‌مه‌رجێک دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ 24 ملێون که‌سه‌، هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر له‌و داهاته‌ پاره‌یه‌ به‌شی حزبوڵای لوبنان و حه‌ماسی فه‌له‌ستینیش ده‌دات .
له‌ دوای ئه‌م ڕێژه‌ دیاری کراوه‌ له‌ داهاتی پاره‌ بۆ میزانیه‌ی عێراق هاوکات 250 ملیار دۆلاری قه‌رزکردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی میزانیه‌ی عێراق کورتی هێناوه‌، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری مالیه‌ی عێراق ( باقر جه‌بر سۆلاغ ) . 5.5 ملیار دۆلار له‌و ماوانه‌ی پێشو قه‌رزکراوه‌ 5.5 ملیار دۆلار پێش مانگێک له‌مه‌وبه‌ر قه‌رز کراوه‌ ، وه‌ به‌نیازیشن 36.6 ملیار دۆلار له‌ ووڵاتی یابان قه‌رز بکه‌ن له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا . بۆ یه‌ ئه‌گه‌ر بتوانم ڕاپۆرتێکی زۆر وورد بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی یابان ده‌نێرم . هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر ئه‌م زاته‌ ( باقر جه‌بر سۆلاغ ) پێش ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام له‌ له‌نده‌ن ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد که‌سێکی زۆر ده‌ست کورت بوو له‌ خانوی به‌له‌دیا ده‌ژیاو جارجار سائیقی ڤانی ده‌کرد و شتی ده‌گۆێزایه‌وه‌، گه‌رچی ئه‌م کاره‌ کارێکی عه‌یب نیه‌ به‌ڵام ئه‌م پله‌و سه‌رمایه‌ زۆره‌ی که‌ به‌ده‌ستی هێناوه‌ عه‌یبه‌ .
بڕگه‌یه‌کی تر /
به‌پێ ی زانیاریه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی عێراق له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابوردوی حکومه‌تی مالکی میزانیه‌ی عێراق 311 ملیار دۆلار بوه‌ .
له‌میزانیه‌ 54 ملیار دۆلاری بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رف کراوه‌ 222 ملیار دۆلاریش بۆ باقی شاره‌کانی تر سه‌رف کراوه‌ ، تا ئێستاش که‌س نازانێت 36 ملیار دۆلاره‌که‌ی تر بۆ کوێ و چی سه‌رف کراوه‌ ؟ دیاره‌ سه‌ره‌و نگون کراوه‌ .
له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌دا 18.6 ملیار دۆلار بۆ به‌شه نه‌وتیه‌کانی وه‌زاره‌تی نه‌وت دابین کراوه‌ که‌چی له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا ته‌نها یه‌ک بیره‌ نه‌وتی له‌و ووڵاته‌دا هه‌ڵنه‌که‌ندراوه‌ و هه‌موو بیره‌ کۆنه‌کانن . تۆ بڵێ ی که‌س نه‌بێت ببپرسێت ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ کوێ ڕۆشتوه‌ .
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا 11.8 بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌با سه‌رفکراوه‌ که‌چی له‌و ووڵاته‌دا کاره‌با هه‌ر نیه‌ .!
هه‌ر له‌و ماوه‌ی چوار ساڵه‌ هه‌تا ئێستا چوار ملیار دۆلار بزره‌ که‌چی که‌س لێ ی ناپرسێته‌وه‌ و هیچ به‌دوا چونێکی بۆ ناکرێت . بالێره‌دا جارێ واز له‌م ته‌وه‌رانه‌ بهێنم بێمه‌ سه‌ر معاشه‌کان .
( 1 ) معاشی ( موچه‌ی ) سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی 2 ملێون دۆلاره‌ له‌ مانگێکا .
( 2 ) معاشی ( موچه‌ی ) سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق 1.5 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ مانگێکا .
موچه‌ی سه‌رۆک وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئۆباما 48 هه‌زار دۆلاره‌ له‌ مانگێکا . سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا 29331 یۆرۆیه‌ له‌ مانگێکا . ئه‌نگیلا مێرکل ی موسته‌شاری ئه‌ڵمانی 23000 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت له‌ مانگێکا . سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا نزیکه‌ی 22500 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێت له‌ مانگێکا ....
مانای موچه‌ی یه‌ک مانگی مالکی یه‌کسانه‌ به‌ موچه‌ی سێ ساڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا . موچه‌ی یه‌ک مانگی تاڵه‌بانی یه‌کسانه‌ به‌ دوو ساڵی ئۆباما .
هه‌ر بۆ زانیاریه‌کی کۆتایی میزانیه‌ی عێراق له‌ ساڵی 2020 ده‌گاته‌ 300 ملیار دۆلار .... خوا ده‌زانێت چه‌ند ملیۆنه‌ری دزی تر دروست ده‌کات .
19 / 06 / 2010


 

           

 

21/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com