به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر به‌رهه‌م و ئاماده‌بوونی
ده‌سته‌یه‌ک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌تی کابینه‌ی شه‌شی
هه‌رێم و نوێنه‌ری کۆمپانیاکان و بزنس مانه‌کان له
به‌رواری 15 / 6 / 2010 کۆنفراسی بازرگانی و
وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان له ئوتێل ( Grange
st pauls ) له له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ئاماده‌ی
کۆنفراسه‌که بوون : ( وه‌زیری ناوخۆ که‌ریم سنجاری ،
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی سنان عه‌بدول خالق ،
وه‌زیری خوێندنی باڵا پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لادین ،
وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌کان جه‌لیل سڵێمان
، فه‌لاح مسته‌فا و ئاشتی هه‌ورامی، سامی
ئه‌لئه‌عره‌جی ) هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ندین
به‌رپرسی باڵا و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له
ووڵاتانی ده‌ره‌وه وه‌ک قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ر له
ئه‌مه‌ریکا و به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمن له
به‌ریتانیا و نوێنه‌ری کۆمپانیاکان له‌سه‌ر ئاستی
ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شدار بوون ....
ناوی هه‌ندێک له‌و نوێنه‌رانه‌ی که به‌ڕه‌سمی له
کوردستانه‌وه هاتبون ئه‌مانه بوون : ( به‌ختیار
ئه‌مین عه‌لی ، فه‌تاح محه‌مه‌د عه‌لی ، یاسین فه‌قێ
سه‌عید ، دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌مین بابان ، حه‌یده‌ر
مسته‌فا سه‌عید دزه‌یی ، عه‌بدولخالق محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
، دکتۆر عزت عیسی ، ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، سیهام
جه‌به‌لی مامه‌ند ، نه‌ورۆز مه‌ولود ، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر
قادر ، عومه‌ر ڕه‌شید ، دکتۆر خالید سالح ، دڵشاد ساڵح
، شوان ساڵح ، شێرزاد ئازاد سوڵتان، نسار تاڵه‌بانی )
.
هه‌ندێک له کۆمپانیاکان و نوێنه‌ره‌کانیشیان که
ژماره‌یان زۆر بوو به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌ی که به
پێویستم زانی ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م: گروپی زاگرۆس (
دڵسۆز شیروانی ، سه‌گڤان فه‌رهه‌نگ ، شێخ سامان
بارزانی ) کۆمپانیای زمزم ( بورهان عه‌لی عه‌بدوڵا )
کۆمپانیای ئاسیا سێڵ ( فاروقی مه‌لا مسته‌فا ) گروپی
زۆزک ( فه‌یسه‌ڵ برادۆستی ) . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا
چه‌ندین نوێنه‌ری سه‌فاره‌ته‌کان و سه‌فیرو نوێنه‌ری
زانکۆکان و مامۆستا‌و پسپۆڕی بواری بازرگانی و
پرۆفیسۆر، سیاسه‌تمه‌دارو ساخته‌مه‌دار له‌و
کۆنفراسه‌دا به‌شدار بوون . هه‌ندێک له ئه‌ندام
په‌ڕله‌مانه‌کانی به‌ریتانیاش بانگێشت کرا بون وه‌ک (
لۆرد ئه‌حمه‌د ، تۆنی بالدری ، ئانکلود ، نه‌دیم
زه‌هاوی ) . چه‌ندین مولحه‌قی میوانی تریش به‌شدار بون
. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌کاتی خوێنه‌ر نه‌گرم به کورتیه‌ک
هه‌ندێک زانیاریش ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆنفرانسه ئاماژه
پێده‌ده‌م . ئه‌گه‌رچی ئه‌م زانیاریه زۆر ڕوون نیه
لام به‌ڵام به پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه : پێده‌چێت کۆی
مه‌سروفاتی ئه‌و کۆنفراسه گه‌یشتبێته چه‌ند ملێۆن
دۆلار ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون بوو لام ئه‌وه بوو (
هه‌ر که‌سێک به‌شداری له‌و کۆنفراسه‌دا کردوه بێجگه
له نوێنه‌ره حکومیه‌کان و میوانه بیانیه‌کان یه‌کی
560 پاوه‌نیان بۆ ئه‌و ڕۆژی کۆنفراسه لێوه‌رگرتون ) .
له دوای کۆتایی هاتنی کۆنفراسه‌که‌ش تابوورێک
سه‌یاره‌ی ڕه‌شی مارسیدس و سه‌یاره‌ی جۆری شاهانه و
مه‌لیکی له به‌رده‌رگای ئوتێله‌که ڕیزیان به‌ستبوو
بۆ ئه‌و به‌شدار بوه ئه‌رستۆقراتیانه‌ی کۆنفرانسه‌که
ته‌نها پڕۆفیسۆر عه‌لادین نه‌بێت که به خۆیی و
جانتایه‌که‌وه ده‌ستی له تاکسیه‌ک ڕاگرت و به‌ره‌و
شوێنی دیاریکراوی خۆی به‌ڕێکه‌وت .
ده‌رباره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفراسه‌که‌ش هه‌ر
یه‌ک له به‌یانی سامی عه‌بدولڕه‌حمن و دکتۆر به‌رهه‌م
و فاروقی مه‌لا مسته‌فاو که‌ریم سنجاری واته ( عه‌لی
حه‌سه‌ن مه‌جیدی کوردی ) و دلاوه‌ر عه‌لادین و
چه‌ندینی تر ووته‌ی خۆیان بۆ ئاماده‌بوانی کۆنفرانس
پێشکه‌ش کرد.. سه‌رجه‌م ووته بێژه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وتی
ناڕاستیه‌کان و په‌رده‌پۆشکردن، چه‌واشه‌کردن سه‌مای
ده‌ربڕینه‌کانیان ده‌کرد هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یانووت
ووڵات زۆر ئاسایش و ئارامه و ده‌ستی تیرۆر ناگاته
ناو هه‌رێم و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رقه‌راره،
سامانی سروشتی زۆرمان هه‌یه، له هه‌موو ی سه‌یر تر
که‌ریم سنجاری بوو که به‌و په‌ڕی ڕووقایمیه‌وه ده‌یوت
هه‌تا ئێستا که‌س له ده‌ڤه‌ری ئێمه نه‌کوژراوه و
که‌س نه‌ڕفێنراوه ، ده‌ستی تیرۆر ناگاته ناو هه‌رێم
ئازادیه‌کی ته‌واومان بۆ خه‌ڵکی دابین کردوه .
ئه‌وه‌ی که بوه جێ ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمان ، که‌س
پێشبینی لێنه‌ده‌کرد ووته‌که‌ی پرۆفیسۆر( دلاوه‌ر
عه‌لادین ) بوو که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ووته‌یان
پێشکه‌ش کرد پێچه‌وانه بوو کۆی ووته‌کانی باسکردنی
حه‌قیقه‌ت بوو به ته‌واوه‌تی په‌رده‌ی له‌سه‌ر
هه‌ندێک گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات لادا و به‌ئاشکرا دانی
به‌وه‌دا نا که حزب باڵا ده‌سته‌و ده‌ست ده‌خاته ناو
کاروباری حکومیه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی دیاریشی بۆ
ئاماده‌بوان خسته ڕوو.
هه‌تا ئێره هیچ گرنگی و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نیه لای
من ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ویستم هه‌ندێک زانیاری
ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆنفراسه بازرگانیه بۆ خۆێنه‌ری
خۆشه‌ویست بخه‌مه ڕوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سجێک
به‌ده‌سه‌ڵات بده‌م . که چۆن پاش ئه‌و هه‌موو
وورده‌کاری و هونه‌ری کۆنترۆڵ، ڕێگه نه‌دان به‌هیچ
که‌سێک که خۆیان نه‌یناسن وکۆکردنه‌وه‌ی زانیاری
ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی به‌شداری له‌و
کۆنفراسه ده‌که‌ن پاراستنی پرۆتۆکۆله‌کانی
به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی له بازنه‌ی دیاری کراو. ( هاوکات
توانیم ئه‌و دیواره ببڕم به‌و هه‌موو وورده‌کاریه‌وه
تێکه‌ڵ به‌و کۆنفرانسه ببم ).
لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ خوێنه‌ری ئاشکرا بکه‌م
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه .! ئه‌و ده‌سته
خیانه‌ته به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانه‌یه که بونه‌ته
ته‌ل و دڕک له ده‌ست و قاچی گۆڕانخوازانی حه‌قیقی
ئاڵاون ئه‌و ڕه‌وته‌یان هێواش کردۆته‌وه، ئه‌وانه
پێکهاته‌یه‌کن له دزو قه‌وزه‌کانی ناو زۆلکاوه‌که‌ی
یه‌کێتی جاران و هه‌لپه‌رستانه ترازانه ناو(
گۆڕانه‌وه ) . ئه‌و گۆڕانه‌ی که بزوتنه‌وه‌یه‌کی
فیکری ڕۆشنبیری بوو له ده‌ره‌نجامی ناعه‌داله‌تی ه
ناڕه‌وایه‌تی سه‌ریهه‌ڵدا . ئه‌و گۆڕانه‌ی
خوێندکاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌یوت من باوکم بنێشت
فرۆشه و خێزانێکی هه‌ژارین . ئه‌و بڕه پاره که‌مه‌ی
که باوکم ده‌مداتێ ده‌یده‌م به گۆڕان . ئه‌و
گۆڕانه‌ی که ئافره‌ته سه‌ربه‌رزه نانکه‌ره‌که‌ی
گه‌ڕه‌کی کانی سپیکه به چوار پێنج منداڵه‌وه له
ژوورێکدا ، ئاواره‌ی که‌رکوک بوون ! ده‌یوت مێرده‌که‌م
حه‌ماڵه له بازاڕ و من نانکه‌ری ماڵانم ژیان زۆر
قورسه ناتوانم جوتێ نه‌عل بۆ خۆم بکڕم ده‌نگ به‌گۆڕان
ده‌ده‌م . وه‌یاخود ئه‌و 25 خوێندکاره‌ی زانکۆ که له
زانکۆی دهۆک فه‌سڵکران و هه‌موو هیوایه‌کی پاشه‌ڕۆژیان
سوتێنرا وه‌یان ئه‌و گۆڕانه‌ی که گۆێچکه‌ی منداڵی تیا
بڕا خه‌ڵکی به گریانه‌وه ده‌نگی پێده‌دا. نانی
چه‌ندین که‌س بڕا ئه‌مانه‌و ده‌یانی تر که هه‌مووی
له ئه‌رشیفه‌کاندا بزر نابن . ئێستاش لێره‌دا
ده‌وه‌ستم ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی حه‌قیقه‌تی خیانه‌تی لێ وون نه‌کرێت ئه‌و
ده‌ستانه بناسێت که چۆن سۆزیان به‌رامبه‌ر به‌هیچ
شتێک ناجوڵێ ته‌نانه‌ت خیانه‌ت له خوێنی شه‌هیدیش
ده‌که‌ن ئه‌و سنوره‌ش ده‌به‌زێنن .... بۆ نمونه
شه‌هید سه‌رده‌شت . فه‌رموون :
له‌پاش شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌و شێوه
نامرۆییه که کاردانه‌وه‌یه‌کی ویژدانی له زوربه‌ی
ووڵاتانی جیهاندا دروستکرد هه‌تا گه‌یشته ئه‌فه‌ریکاو
له‌وێوێشه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو ئیدانه‌کراو
له‌سه‌ری نووسرا . به هه‌رحاڵ درێژه به‌مه ناده‌م
و دێمه سه‌رباسی ته‌نها به‌ریتانیا ...!
به‌ریتانیا ووڵاتێکه سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه له
هه‌موو ڕوداوێکدا پێشه‌نگه ، ئه‌توانم بڵێم :
یه‌که‌مین ئیدانه‌کردن وهه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژ
به‌شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له به‌ریتانیاوه
سه‌رچاوه‌ی گرت . لێره‌دا نامه‌وێت زۆر ڕۆڵی به‌رچاوی
کورده‌کانی به‌ریتانیا باسبکه‌م هه‌ر له تواناوه
تاده‌گات به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی بوێریان به‌ڵام جێی
داخه به‌رده‌وام له‌ژێر کاریگه‌ریگه‌ری فرت و فێڵی
هه‌ندێک که‌سانی مقاولی ژێر به‌ژێری ده‌سه‌ڵاتن بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و هیچ شتێکی تر
به‌لایانه‌وه گرنگ نیه دڵنیاشم هه‌موو گۆڕان له
گیرفانی خۆیانه‌وه سه‌یر ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت
گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته نزمه بێویژدانیه که خوێنی
شه‌هید سه‌رده‌شتیش بقۆزنه‌وه و به‌کاری بهێنن بۆ
جۆرێک له مه‌رامه‌کانی خۆیان ئه‌مه‌ش بۆ کاتی خۆی
ده‌هێڵمه‌وه هه‌تا ڕاپۆرتێکی به‌ربڵاو له‌سه‌ریان
ئاشکرا ده‌که‌م .
له به‌رواری 21/ 5 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا
له‌به‌ریتانیا خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایی سازکرا
نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی دژ به شه‌هید سه‌رده‌شت درایه
سه‌فاره‌ت و ئه‌وانیش به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه
به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌و په‌یامه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی
و به‌ڵێنی به‌دواچوونی ته‌وایان دا ، دوا به‌دوای
ئه‌وه وه‌ک لیژنه‌یه‌کی کاتی بیر له‌وه کرایه‌وه
که ده‌بێت بۆ چله‌که‌شی کارێکی جدی به‌رچاو دیاری
له‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت کێسی ئه‌و خوێنه
گه‌شه به فیڕۆ بڕوات ، پاش چه‌ند ڕۆژێک ده‌نگۆی
ئه‌وه په‌یدا بوو که دکتۆر به‌رهه‌م و شاندکی
بازرگانی دێنه له‌نده‌نه‌وه له به‌رواری 15 / 6
کۆنفراسی بازرگانی ده‌به‌ستن ، که له ڕاستیدا ئه‌م
کۆنفراسه سیاسی بوو نه‌ک بازرگانی . له لایه‌ن
ئه‌ندامانی لیژنه کاتیه‌که‌وه بڕیاردرا ئه‌مه
فرسه‌تێکی باشه‌و چونکه ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌وێته یادی
چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه پێویسته له‌و ڕۆژی
چله‌یه‌دا له‌به‌رده‌م ئه‌و شوێنه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی
لێده‌به‌سترێت چالاکیه‌کی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت و
کارێک بکرێت که له‌به‌رچاوی ئه‌و هه‌موو میدیانه‌وه
بخرێنه ژێر به‌رپرسیارێتی، لێیان بپرسرێت بۆ شه‌هید
سه‌رده‌شتان شه‌هید کرد . به‌ڵام به‌داخه‌وه به
ئیتفاقێکی مخابه‌راتی ژێربه‌ژێر ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه
گۆڕدراو ڕێ له‌و چالاکیه گیرا و پلانێک داڕ‌ێژرابوو
که له‌و ڕۆژه‌دا و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و خه‌ڵکه
له‌هۆڵێکی بچوکدا کۆ بکرێته‌وه ، ئه‌و فرسه‌ته
گه‌وره‌یه‌یان به فیڕۆداو که به‌پێ ی هه‌موو
سه‌رچاوه زانیاریه‌کان ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی ڕۆحی
له‌و ڕۆژه چووبوو چونکه بیستبویان ناڕه‌زاییه‌کی
وه‌ها دژیان ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین
کایگه‌ریان له‌سه‌ر دروست ده‌کات و هه‌موو
معاده‌له‌کانیان ده‌گۆڕدرێت . من زانیاری ته‌واوم
لایه که چۆن ئه‌و فێڵه پلانی تایبه‌تی بۆ
داڕێژراوه و له‌لایه‌ن کێشه‌وه به‌ڕێوه چوه چونکه
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌رکم پێ‌کردبوو، بڕیارم دا که
به‌دواچونی ووردی بۆ بکه‌م و توانیم ئه‌و زانیاریانه
به‌ده‌ستی بهێنم، به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه بۆ ئێستا
ناگونجێت بیخه‌مه ڕوو ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌و فێڵه
موخابه‌راتیه نه‌بوایه من قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دا
نه‌بووم ئه‌و شانده مافیا‌و بکوژانه‌ی سه‌رده‌شت
عوسمان و چه‌ندینی تر بیانتوانیایه به‌و ئاسانیه
بێنه ووڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیاوه کۆنفرانسی
سه‌رکه‌وتو ببه‌ستن ، که به‌ریتانیا قوتابخانه‌ی
ئازادی و دایکی دیموکراسی مافی مرۆڤه که‌چی له‌وێوه
هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته‌بردن
بکه‌ن . هه‌رگیز پێم وانیه کورده‌کانی به‌ریتانیا
هێنده لاواز بن ئه‌وه‌یان پێ قبوڵبکرێت ڕێگه
به‌خۆیان بده‌ن ئه‌و ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وانه چۆڵبکه‌ن
ئه‌گه‌ر نه‌خرێنه بۆسه‌ی فێڵ و له‌خشته‌بردنی ئه‌و
درۆزن و قه‌وزانه‌ی ناوگۆڕان. ئێستاش وه‌ک ده‌رفه‌تێک
هیچ ناڵێم: ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که به‌گۆڕان بڵێم :
ئیتر خه‌ڵکی له‌مه زیاتر له‌سه‌رتان ناوه‌ستێت گۆڕان
بکرێته که‌لاوه کۆنه‌که‌ی بنکه‌ی وه‌کری خائینان ،
هێنده که‌سی خائین خۆی له ناویدا مه‌ڵاس بدات
پێویسته ئه‌و ده‌ستانه له‌ناو گۆڕاندا نه‌هێڵن،
ئێوه ئۆپۆزسیۆنن ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع
بیسه‌لمێنن که ئۆپۆزسیونێکی حه‌قیقین ده‌نا به‌زوترین
کات معاده‌له‌که‌ی ئێوه‌ش ده‌گۆڕدرێت . من به‌شبه‌حاڵی
خۆم ئۆپۆزسیون بونێک نابینم هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات بێت
وه‌ک ئه‌م ئۆپۆزسیون بوونه‌ی گۆڕان که به‌بێ ئه‌وه‌ی
هیچ مه‌رجێکی هه‌بێت و چۆته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه به
25 کورسی لاوازه‌وه هاوبه‌شیانه و تائێستا به‌ردێکی
بچوکیان نه‌جوڵاندوه . کورد وه‌ته‌نی من قه‌شمه‌ریم
به هه‌ر 25 کورسیه‌که‌و هه‌شته‌که‌ی به‌غاش دێت .
دڵنیاشم ئه‌وانه کورسی ئۆپزسیون نین فه‌رمانبه‌رێکی
بچوکی گیرفانن .
|