وه‌ک
ئه‌نیماکارێک ، ئه‌نیماسیۆن چۆن پێناسه ده‌که‌یت ؟
به بروای تایبه‌تی من ئه‌نیماسیۆن ئه‌و ئامێره‌یه
که وا له ده‌رهێنه‌ر ده‌کات که سنووره‌کان
ببه‌زێنێت و دنیایه‌کی تایبه‌ت بۆ خۆی و ئایدیا‌و
بۆچونه‌کانی درووست بکات. ئه‌نیماسیۆن بێ سنووره و
یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ئیشه‌کانی ئه‌ویه که رۆح
له‌به‌ری بیگیانه‌کان ئه‌کات که
کاره‌کته‌ره‌کانیه‌تی. هه‌روه‌ها له‌مبه‌ر بۆ
ئه‌وبه‌ری فه‌نتازیاش ده‌هێنێته واقیعه‌وه و هه‌وڵ
ده‌دات موسته‌حیله‌کانی خه‌یاڵ به‌رجه‌سته بکات. بۆ
نموونه نوێترین فیلمی ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی ، تیم
بێرتن، که به ناوی ئه‌لیسۆن وه‌نده‌رلانده، له
باره‌یه‌وه بێرتن ده‌ڵێ تا ئێستا من ئه‌لیسۆن
وه‌نده‌رلاندم نه‌بینیوه و سه‌ردانی شوێنێکی ئاواشم
له ژیانمدا نه‌کردووه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م فیلمه‌م
به‌و شێوه‌یه ده‌رهێناوه.
خۆی چیرۆکی ئه‌لیسۆن وه‌نده‌ر لاند چیرۆکێکی فۆلکلۆری
ئه‌وروپیه و تا ئێستاش له دیزنیه‌وه چه‌ند فیلمێکی
له‌سه‌ر به‌رهه‌مهاتووه به‌ڵام هیچیان وه‌ک ئه‌مه
نین، چونکه‌ی ئه‌مه‌ی ئێره خه‌ێالی تایبه‌تی بێرتنه
بۆ چیرۆکه‌که . هه‌روه‌ها ته‌ماشای نوێترین فیلمی
ئه‌نیماسیۆن ئاڤاتار بکه ده‌بینیت چۆن خه‌یاڵ به‌هۆی
ئه‌نیماسیۆنه‌وه وێنه‌یگیراوه و ملیۆنه‌ها مرۆڤیش
له شاشه‌کانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و خه‌ێاڵه ده‌که‌ن.
ده‌رهێنه‌رانی به‌ناوبانگی بواری ئه‌نیماسیۆن برۆزه‌رس
کووه‌ی (برایانی کووه‌ی) پێیان وایه له هونه‌ری
ئه‌نیماسیۆندا پانتاییه‌کی فراوانتر هه‌یه بۆ
ده‌ربرینی بۆچونه تایبه‌تیه‌کانی ده‌رهێنه‌ر
به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا که پێده‌چێت له به‌رهه‌مێکی
فیلمی کاری ڕاسته‌خۆدا (live action ) به‌رته‌سکتربێت
یان تا ڕاده‌یه‌ک ره‌ت بکرینه‌وه، توانجی ئێوه
له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه چیه؟
خۆی به‌رهه‌مه‌کانی برۆزه‌رس کووه‌ی زۆر گرنگن چونکه
هه‌موو به‌هه‌می بیر و بۆچونه بونگه‌راییه‌کانی
هه‌ردوو براکه‌ن، ئه‌وان له فیلمه‌کانیاندا هه‌وڵی
ئه‌وه‌یان داوه جیاواز بن، کاره‌کانیان جیاوازه بێت
له به‌رهه‌مه باوه‌کان، نوێ بن و له‌وه‌و پێش هیچ
نه‌کرابێت، فه‌لسه‌فی بێت و دایالێکتیک بێت تا پرسیار
لای ته‌ماشاکه‌ر درووست بکات، له هه‌مووشی گرنگتر
په‌یامێکی مرۆڤانه یان مرۆڤدۆستی بگه‌یه‌نێت.
کاره‌کانیان سه‌یره له ڕێگای
کاره‌کته‌ره‌کانیانه‌وه په‌یامه‌کانیان ده‌نێرن له
راستیا پیویستت به‌وه‌یه بگه‌رێیت و تێبفکریتت تا له
مان قوڵه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانیان تێبگه‌یت، وه‌ک
به‌کارهێنانی بوکه‌ڵه‌ی کۆن ، کاره‌کته‌ره مرۆڤه‌کان
له مرۆڤ ناچن شتی ترن یان ره‌فتاریان له گه‌ڵ
ره‌فتاره باوه‌کانی مرۆڤ ناچێت وه به‌ڵێ
په‌یامگه‌لێکی شاراوه‌ن و ته‌ماشاکه‌ر هه‌تا بۆی
نه‌گه‌ڕێت نادۆزێته‌وه به‌ڵام له فیلمێکی ئاسایی
ده‌کرێت زۆر به ئاسانی ببینرێن و به‌ر توانج بکه‌وێت
له هه‌مو لایه‌که‌وه‌و ره‌ت بکرێنه‌وه. به‌ڵام وه‌کو
باسیشم کرد مادام ئه‌نیماسیۆن سنووره‌کانی بڕیوه
ئاسانه سانسۆریش بپه‌ڕێنیت بۆیه من له‌گه‌ڵ
بۆچونه‌کانیان تا راده‌یه‌کی زۆر هاوڕام.
له
به‌رهه‌مه ئه‌نیماسیۆنه‌کاندا ، Metaphor (خوازه) چ
ڕۆڵێک ده‌گێرێت له پۆرتره‌یتکردنی کاره‌کته‌ره‌کاندا
و چۆن ده‌بێته ده‌ربرینی بۆچونه فه‌لسه‌فیه‌کان؟
مێتافۆر ده‌وری گرنگی هه‌یه هه‌ر له ئامێره
سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه بیگره بۆ نمونه به‌کارهێنانی
مقه‌سه‌ت وه‌ک دوژمن که شتێکی باوه له ئه‌نیماسیۆن
ئینجا کرده‌وه‌کانی ئه‌م مقه‌سته و هه‌وڵدانی تۆ بۆ
ده‌رخستنی هه‌سته دڕنده‌کانی له چاوی و ده‌موچاوی و
ئینجا به کۆمیدیا یاخود به تراژیدیا کاره
ناشایسته‌کانی ئه‌نجام بدات، به‌ڵێ ده‌وری گرنگی
هه‌یه. ئه‌گه‌ر له کاره‌کانی برۆزه‌ر کووه‌یش سه‌رنج
بده‌یت، کاره‌کته‌رێک نیشان ده‌دات که سه‌ری به‌تاڵه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری لێئه‌که‌نه‌وه سه‌ری هیچی تیا
نییه، که به‌رائه‌ت و له هه‌مان کاتیش‌دا بێمێشکی
ئه‌و مرۆڤه و هاوشێوه‌کانی له فیلمه‌که‌دا
ده‌رده‌خات، یان به کارهێنانی ئامێری زۆر کۆن و ئه‌و
بوکه‌ڵه کۆنانه که بره‌زه‌ر کووه‌ی و چێرۆکه‌کانی
ئه‌وان ده‌یانهێننه‌وه ژیان، له کاتێکدا پیده‌چێت
ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌و رابردووه‌مان له‌بیرکردبێت و به‌دیار
بوکه‌ڵه نوێکانه‌وه یاری بکه‌ین، رابردوویه‌ک که
له بیرۆبۆچون و تێڕوانین و فه‌نتازای برۆزه‌رکووه‌یه
و بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه له ناو فیلمه‌کانیاندا.
که‌واته مێتافؤر ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت له
ده‌ربرینی په‌یامه رووکه‌ه‌ش و شاره‌اوه‌کانی فیلمه
ئه‌نیماسیۆنه‌کاندا.
له
جۆره‌کانی ئه‌نیماسیۆن وه‌ک کله‌ی ئه‌نیماسیۆن،
سڵۆۆوه‌یت، بوکه‌ڵه، وه‌ستانی جوڵه‌کان، سی جی ئای،
که ئه‌نیماسیۆنه به کۆمپیوته‌ر، ئێوه له کامیاندا
زیاتر کارده‌که‌ن و بۆچی ؟
به ڕاستی من هه‌موو جۆره ئه‌نیماسیۆنێکم به‌کار
هێناوه ، هه‌ندێکیان پرۆژه بوون، هه‌ندێکیان کار‌و
باری زانکۆ بوون و هه‌ندێکیشیان هه‌ر پرۆژه‌ی تایبه‌تی
خۆم بوون. ئه‌نیماسیۆن ئێستا چۆته ئاستێکی به‌رزه‌وه
و ئه‌و شێوازانه‌ی که تۆ باست کردن زۆرن و هه‌نووکه‌ش
هه‌موویان له جۆرایه‌تی چوونه‌ته ده‌ره‌وه و
بونه‌ته قوتابخانه، هه‌ر یه‌که قوتابخانه‌ی خۆی
هه‌یه و زۆر فراوانیش بووه له دنیا . له هه‌موو
قوتابخانه‌کاندا تا راده‌یه‌ک باکگراوندم هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆم زۆر چێژی لێوه‌رده‌گرم و به
سه‌ره‌کی کاری تیادا ده‌که‌م ئه‌نیماسیۆنی (سی جی ئای)
یه که ئه‌نیماسیۆنی کۆمپیوته‌ره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به ڕاشکاوی بیڵێم، له ئه‌نیماسیۆنی سی جی ئای تۆ
ته‌نها پێویستت به کۆمپیوته‌رێکی باشه له‌گه‌ڵ
بیرێکی باش بۆ داهێنان، ئه‌توانی له ژووره‌که‌ی خۆتدا
جیهانێکی گه‌وره درووست بکه‌یت و داهێنانه‌کانی
خۆتیان تیادا تاقی بکه‌یته‌وه و پاشان پێشکه‌شی
ته‌ماشاکه‌رانی بکه‌یت. ئه‌مه به‌و مانایه نا که
قوتابخانه‌کانی تر به‌که‌ڵک نایه‌ن یاخود باش نین ،
به پێچه‌وانه‌وه کۆمپانیا هه‌یه 600 کارمه‌ند
ده‌هێنیت له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی راسته‌وخۆ کار بکات
چونکه ماتریال و روناکی و کامێره و هتد پێویسته
به‌ڵام له (سی جی ئای) تۆ ئه‌توایت له ناو
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت 200 کامێرا و چه‌ند روناکیت هه‌بێت
وه خۆت به ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی کاره‌کته‌ره‌کان
درووست بکه‌یت و کورته فیلمێک یان فیلمێکی لێ
به‌رهه‌م بهێنیت . بۆیه من حه‌زم به‌م
قوتابخانه‌یه‌یه چونکه به ڕاستی له به‌ر جێگا و
ماتریال و کارمه‌ندی زۆر ، که له‌م قوتابخانه‌یه
پێویست نیه. حه‌زم له کاری (سلۆوه‌یتیش) هه‌یه که
ته‌نها روناکی و بڕینی وه‌ره‌قه‌ی پێویسته به‌ڵام
ده‌توانیت زۆر تیایدا داهێنان بکه‌یت، بۆ نموونه
فیلمی (شازاده ئه‌حمه‌د) که ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر
لۆوته‌یه که ژنێکی ئه‌ڵمانیه چه‌ندین خه‌ڵاتی
گه‌وره‌ی وه‌ک ئۆسکار و بافتا به ده‌ست هیناوه ،
له‌و فیلمه لۆۆتیهی ده‌رهێنه‌ر ته‌نها کاغه‌ز و
روناکی به‌کار هێناوه به‌ڵام فیلمه‌که ده‌ورێکی زۆر
گرنگی بینی له سه‌ر ئاستی فیلمی دنیا به هۆی
سه‌رسورهێنه‌ری کاره‌کته‌ره‌کانی و رووناکی و
جوڵاندنیان و په‌یامی سیناریۆکه‌ی.
ئه‌مڕۆ ئه‌نیماسیۆن ده‌توانێت موسته‌حیل بینێته سه‌ر
شاشه‌کان و به‌هێزی هونه‌ره‌که‌ش راستیه‌کی
له‌ویادایه، ئه‌وه‌ی که له چیرۆکه دێرینه‌کاندا
هه‌یه نا‌توانیت به فلیمی ئاسای بیکه‌یت، سیمرخێک به
ئاسماندا بفڕێت موسته‌حیله به ئه‌کته‌ر و
کامێره‌یه‌ک بتوانیت بیگریت. ته‌نانه‌ت ئێستا (ریالیست
فۆتۆ) هاتووه که ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت ده‌یکاته
واقیعی وه‌ک خانوو و ئوتوموبیل و شتی تر ، ئیدی ئه‌م
داهێنان و پێشکه‌وتنانه‌یه که وای کردووه
ئه‌نماسیۆن دنیای فیلمی ئه‌مرۆ به‌خۆیه گرێ بدات و
ئێمه‌ش خوازیاربین بتوانین ببینه به‌شێکی بچوک تیایدا
و کاری تیادا بکه‌ین.
له
دنیای سینه‌مای ئه‌مڕۆ. پێگه‌ی ئه‌نیماسیۆن له
کوێدایه ؟
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و فلیمانه‌ی که له 15 ساڵی
ڕابردوودا له دنیای سینه‌ما به‌رهه‌م هاتوون
وسه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه و خه‌ڵاتی
نموونه‌ییان وه‌رگرتووه، یان فیلمی ئه‌نیماسیۆن بوون
یاخود له نیوه زیاتری فلیمه‌که به کاری
ئه‌نیماسیۆن کراوه، چونکه له سیناریۆ و ئه‌ده‌بیاتی
مۆدێرنه‌دا فه‌نتازیا رۆلێکی زۆر کاریگه‌ر و
به‌رجه‌سته ده‌بینیت ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین
زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌کانیش فه‌نتازین، ئه‌م بابه‌تانه‌ش
که بناغه‌ی سیناریۆکانن و ئاراسته‌ی ده‌رهێنانی
فیلمه‌که دیاری ده‌که‌ن، به تۆمارکردنی راسته‌وخو
کارێکی نه‌کره و ته‌نها ئه‌نیماسیۆن ده‌توانێت رۆحێک
بکاته به به‌ری ئه‌و فه‌نتازیایانه.
ئه‌نیماسیۆن زۆر یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی ئاسایی
یاخود (Live Action) یشی داوه . له رابردودا ئه‌گه‌ر
له ئه‌مریکاوه ده‌رهێنه‌ره‌کان خوازیار بونایه
فیلمێک له میسر له پالی هه‌ره‌ماکن یان له پاریس
لای بورجی ئیڤڵه‌وه ده‌ربهێنن، ئه‌وا ده‌بوایه
هه‌موو کاسته‌که و ستاف و ئه‌کته‌ره‌کان بۆ ئه‌و
شوێنه بچونایه. به‌ڵام ئێستا به ئه‌نیماسیۆن تۆ
ده‌توانیت ئه‌و شوێنه بێنیته ناو ستۆدیۆ و له ناو
ستۆدیۆ کاره‌کانت له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کان ئه‌نجام
بده‌یت، که ئه‌مه له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه
باشتره و ده‌توانێت زیاتر یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ریش بدات
، تاوه‌کو داهێنه‌رانه‌تر کاره‌کانی له فیلمه‌که‌دا
ئه‌نجام بدات .
ده‌توانین
بڵێین ئه‌نیماسیۆن پێگه‌ی له فراوانبوون و
په‌لهاوێشتندایه له دنیای سینه‌مای ئه‌مڕۆ؟
رۆژ به رۆژ ئه‌نیماسیۆن له دنیای سینه‌مادا پێگه‌ی
فراوان تر ده‌بێت و ده‌رهێنه‌ران خۆیانی لێ نزیک
ده‌که‌نه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان. ئه‌گه‌ر باس
له‌سه‌ر فیلمی
( live action ) بکه‌یت به‌بێ ئه‌نیماسیۆن، ئه‌وا
بێگومان فیلمی زۆر زۆر هه‌ن به‌بێ که هێشتا هه‌ر
بازاڕیان هه‌یه ، فیلمی مه‌زنیش که په‌یوه‌ندیان به
ئه‌نیماسیۆنه‌وه نیه به‌تایبه‌تی ئه‌و فیلمانه‌ی که
دیعایین و بۆ پاره په‌یداکردن درووسکراون، به
شیوه‌یه‌کی گشتی با بلێین فیلمه‌کانی هۆڵی وود. به‌ڵام
ئێستا هۆڵی وودیش خه‌ریکی ئه‌نیماسیۆنه به‌هۆی ئه‌و
به‌رفراوانییه‌وه ، بۆ نممونه : فیلم هه‌یه به‌س
ده‌نگی ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی تیادا به‌کار ده‌هێنن،
چونکه له ڕاستیدا وجودی ئه‌کته‌ره‌که چه‌نده
به‌ناوبانگیش بێت گرنگ نییه. چونکه له
ئه‌نیماسیۆندا ده‌توانیت کاره‌کته‌رێکی زۆر به‌هێزتر
درووست بکه‌یت. و داهێنانه‌تریش رۆڵ ببینێت. به‌ڵام
ئه‌کته‌رێکی به‌ناوبانگ ده‌هێنیت له‌وانه وه‌ک جۆنی
دێپ که سێ تا چوار فیلمی هه‌یه که هیچی خۆی تیا
نیه ته‌نها ده‌نگه‌که‌یتی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
مه‌سه‌له‌ی بازاڕ، چونکه ده‌نگی ئه‌و زیاتر بازاڕی
هه‌یه و ته‌ماشاکه‌رێکی یه‌کجار زۆریش بۆ فیلمه‌که
راده‌کێشیت ، به‌ڵام دێپ هیچ ڕۆڵێکی جه‌سته‌یی
نابینێت، ئه‌وه کاره‌کته‌ره دروستکراوه‌که‌یه که
ده‌وره‌که ده‌بینێت. بۆیه به‌ڵێ په‌لهاویشتنێکی
خێراش ئه‌وانه‌ی که ئه‌نیماسیۆنیشیان له ڕابردودا
به‌کار نه‌هێنابێت ، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره
به‌ناوبانگه‌کاندا خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانین له
بازاردا، کاره‌کته‌ره به توانا ئه‌نیمه‌یته‌که
له‌گه‌ڵ ده‌نگه به‌ناوبانگه‌که حه‌تمه‌ن فیلمێکی
بازاری به‌ناوبانگ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌ی له
دنیای سینه‌مای کوردی‌دا ئه‌نیماسیۆن پیگه‌ی له
کوێدایه؟
له کوردستان و له دنیای سینه‌مای کوردی‌دا
به‌داخه‌وه ئه‌نیماسیۆن به کۆنسێپتیکی تر ده‌ناسرێت
زۆر جیاواز له‌وه‌ی له‌و پیناسه‌یه‌ی له دنیای
ده‌ره‌وه‌ی ئێمه هه‌یه بۆ هونه‌ره‌که. ئه‌مه‌ش
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندین هۆکار، یان ئه‌وه‌یه توانا
نه‌بووه، یان پیویست نه‌بووه یان به‌بۆنه‌ی ئه‌و
کێشه سیاسیانه‌ی که به‌سه‌رمان هاتوون و مه‌جالی بۆ
ئه‌م جۆره له‌سینه‌مادا نه‌هێشتۆته‌وه.
ئیمه ئه‌و قوتابخانه و زانکۆ و په‌یمانگایانه‌مان
بۆ فیلم و ئه‌نیماسیۆن بۆ هه‌ردووکیان نه‌بووه له
کوردستان .به‌م دواییانه چه‌ند دامازراوه‌یه‌کی فیلم
درووست بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ش
ئه‌نیماسیۆنییان تیادا نییه. ئه‌مه من پێم وایه له
رووی که‌لتووره سینه‌ماییه‌که‌یه‌وه سه‌یری بکه‌ین ،
ئه‌وه‌یه که ئه‌نیماسیۆن له‌لای ئێمه به کۆنسێپتی
کارتۆنی منداڵان ناسێندراوه، لێره‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌رنج
بده‌ین کارتۆنی منداڵانیش ئه‌وه بوو که له دوای
قورئانه‌که منداڵ دانیشتون ته‌ماشایان کردووه و
ته‌نها بۆ منداڵانیش بوون، منداڵه‌که‌ش که
ده‌گه‌یشته ته‌مه‌نی 10 ساڵان باوکی ده‌یوت
شه‌رمه‌زاریه، خۆ تۆ منداڵ نیت ته‌ماشای بکه‌یت.
من ناتوانم بڵێم نرخی نه‌بووه به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای
ئێمه نرخی زۆر زۆر که‌م بووه. ئه‌نیماسیۆن به‌م
شێوه‌یه له کوردستاندا ناسراوه ، ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ش که ئه‌نیماسیۆن بتوانێت یارمه‌تی فیلمی کوردی
بکات، به بروای من ئه‌وه زۆر زۆری ماوه ، تۆ
ته‌ماشای فیلمه‌کانی ئێمه بکه، زۆرینه‌یان هه‌مووی
له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و چه‌وساندنه‌وه‌ی
حکومه‌تی به‌عسن، ده‌رهێنه‌رێکمان نه‌بووه که باز
به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌دا بدات و بابه‌تێکی تر بخاته
روو بۆ ته‌ماشاکاران، که له کاتێکدا چه‌ندها کێشه‌ی
تری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و مێژوویی و ئابووری
هه‌یه که ده‌رهێنه‌ر ده‌توانێت له کۆمه‌ڵی ئێمه
کاری تێادا بکات و ته‌ماشاکه‌رانی پێ ئاشنا بکات.
پێتوایه
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بوونه‌ته بابه‌تگه‌لێکی باو له
که‌لتووری سینه‌مای کورد ؟
زۆر به دڵنیاییه‌وه، من خۆم چه‌ندین فیلمم بینیوه
له‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و سه‌ربازی و رژێمی
به‌عس و هتد له فیستیڤاڵه سینه‌ماییه‌کان، به‌ڵام
هه‌ر چه‌ند فیلمی یه‌که‌م بوو له‌وه‌ی دووه‌م باشتر
بوو، دووه‌میش له‌وه‌ی سێهه‌م باشتر بوو و تا ده‌هات
به‌ره‌و خراپی و بێتوانایی رێ‌یان ده‌کرد. من پێم وایه
ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر بابه‌تێکیش فیلمێک ده‌که‌یت ئه‌وه
زۆر باشه به‌ڵام له دووباره بوونه‌وه‌یدا، ئه‌و
بابه‌ته خراپ ده‌بێت، چونکه من ته‌ماشام کرد، خۆشیم
لی بینی ناخۆشیم لێ بینی، هۆشیاری کردمه‌وه
ئایدیاکه‌م وه‌رگرت ته‌واو، بۆ ناچن فیلمیک له‌سه‌ر
خۆشه‌ویستی نێوان کچ و کچێک بکه‌ن ، ، منداڵێك که کار
ده‌کات و رۆژانه ده‌چه‌وسێته‌و و کێشه‌یه‌کی
واقیعیشه یان چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان یان کیشه‌ی ناوچه
و ناوچه‌گه‌ری، با چیرۆکی کابرایه‌ک ده‌ربهێنن که
توشی نه‌ژاد په‌رستی ئه‌بێت کاتێک له گوندێکه‌وه بۆ
گوندێکی تر ئروات، له ناو دنیای ئێمه به ملیۆن
چیرۆک و سکرێپتت هه‌یه کاری تیادا بکه‌یت هه‌ر ئه‌و
دوو کێشه میژووییه نییه. ئه‌وه‌ی که
ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئیمه گیرۆده‌ی بوون ئه‌وه‌یه
هه‌موو توانای خۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ ناساندنی کورد
به‌م سێه‌وه‌یه ( ئێمه کوردین ته‌ماشامان بکه‌ن
ئێمه میلله‌تێکی بێده‌سته‌ڵاتین)هه‌تاوه‌کو ئیستا
ده‌رهێنه‌رێک نه‌هاتووه بڵێت به دنیا ئێمه کوردین و
توانا‌مان هه‌یه و ئه‌وه‌ش تواناکه‌مانه فه‌رموون
بیئبینن، ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێن ئه‌وه‌یه که تیایدا
به دنیای ده‌ره‌وه ده‌ڵێین (ئێمه کوردین تکاتان لێ
ده‌که‌ین یارمه‌تیمان بده‌ن، چاره‌سه‌رێکمان بۆ
بدۆزنه‌وه ، ده‌مان کوژن ، کوردستانێکی گه‌وره‌مان
هه‌یه) به‌ڵام ئه‌وه‌مان زانی ده با کارێکی تر
بکه‌ین، بابه‌تێکی هه‌ستیاری کۆمه‌ڵایه‌تی نێخۆیی
بوروژێنین و داهێنان بکه‌ین.
ده‌کرێت
بڵێین ئه‌م دوو بابه‌ته تراژیدیه مێژژوییه
بونه‌ته به‌ربه‌ست و سنووری خۆشیان به‌چوارده‌وری
داهێنانه‌کاندا کێشاوه له فیلمه کوردییه‌کاندا؟
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه بونه‌ته به‌ربه‌ستێکی گه‌وره
له به‌رده‌م داهێنانی ده‌رهینه‌ره‌کانمان، ئێمه توش
بووین ، له ڕاستیدا پێویستمان نییه به‌ڵام تازه توش
بووین. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت قوتابخانه‌ی
فیلمی کوردی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته
دامه‌زراوه و زۆر زۆر که‌م بابه‌ته‌کانی تر بڵاو
ده‌کاته‌وه بۆ ته‌ماشاکه‌ران .
پێش چه‌ند مانگێک له‌مه‌و به‌ر من ئاماده‌ی
گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی سینه‌مای کوردی بووم له جیهان
، که شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی کوردی له‌نده‌ن بوو و
تیایدا له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌رهێنه‌رێکی تری کورد‌و بیانی
دادوه‌ر بووین له‌سه‌ر فیلمه‌کان ، له‌و فیستیڤاڵه‌دا
ته‌ماشای 127 فیلم و کورته فیلمم کرد، بێجگه له
فیلمه‌که‌ی من، ته‌نها دوو فیلمی تر ئه‌نیماسیۆن بوون
و ئه‌وانیش یه‌کێکیان خوله‌کێک بوو، ئه‌ویتریشیان سێ
خوله‌ک بوو. ئه‌و 127 فیلمه‌ی تریش که من ته‌ماشام
کردن ، وامزانی هه‌موویان دوو فیلمن، یه‌کێکیان کورد و
ئه‌نفال ئه‌وی تریش رژێمی به‌عس و چه‌وساندنه‌وه له
ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌موویان
یه‌ک چیرۆک بوون ، ته‌نها ئه‌کته‌ره‌کان و شوێنه‌کان
جیاواز بوون . بینیم و بینیم و بینم ، بڕوات بێت 127
جار هه‌مان چیرۆکم بینیه‌وه.
سه‌رباری
ئه‌کادیمیا و ئه‌و کۆنسێپته‌ی که کورد بۆ ئه‌نیماسیۆن
هه‌یه‌تی، وه‌لانانی ئه‌نیماسیۆن له فیلمه
کوردیه‌کان بۆچی تر ده‌گه‌ڕێنیته‌وه
؟
ئێمه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و له ئێستاشدا ،
ئه‌و فیلم کارتۆنانه‌ی که له شاشه‌کانه‌وه
ته‌ماشامان کردون، هه‌مووی فیلمی ده‌ره‌کی بوون و
هاورده بوون به ئێستاشه‌وه . به‌رهه‌می سروشت و
که‌لتوور و دنیای ئێمه نه‌بوون، ئێمه ئه‌گه‌ر فیلمی
په‌روه‌رده‌یی کارتۆنی خۆمان هه‌بێت له منداڵیه‌وه
ئاشنای خۆمان ده‌بین و له‌وێشه‌وه ده‌توانین به
کێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی ئاشنا بین و له
گه‌وره‌بونیشدا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بده‌ین و
حه‌زێکمان له به‌رهه‌مهێنانی جۆه هونه‌رێکی ئاوادا
تیادا درووست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه له
کوردستان، که‌واته له بنه‌ره‌ته‌وه بناغه‌ی درووست
بوونی ئه‌م هونه‌ره که حه‌زێکی تایبه‌تییه له‌و
ناوچه‌یه‌دا بوونی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له
هۆکاره بنه‌ڕه‌تی و گرنگه‌کان که ئێمه‌ی تا ئیستا
بێبه‌ش کردووه له‌م هونه‌ره.
وه‌لانانی
ئه‌نیماسیۆن بێجگه له ناو فیلمه کوردیه‌کاندا، له
ڕاگه‌یاندنه‌کانیشدا به‌دی ده‌کرێن، ئێمه
خوێندنه‌وه‌ی نوسه‌رێک ناخوێنینه له‌سه‌ر فیلمه
ئه‌نیماسیۆنه‌کان ته‌نانه‌ت له گۆڤاره
سینه‌ماییه‌کانیشدا، ئایا ئه‌مه هۆی بێهێزی فه‌نتازیا
نییه له دنیای رۆشنبیری ئێمه ؟
نا ، من پێم وایه رۆشنبیرانی کورد و نووسه‌رانی
ئه‌ده‌بی کورد توانایه‌کی باشیان هه‌یه له فه‌نتازیا
و خه‌یاڵکردن ، به‌رهه‌می زۆر جوان و پڕ له فه‌نتازیا
له چیرۆک و رۆمانه نووسراوه‌کاندا به‌دی ده‌کرێن،
بێجگه له‌وه‌ش سه‌رنج بده له دنیای رۆژهه‌ڵاتدا له
رووی مێژژوییه‌وه چیرۆک و به‌سه‌ر‌هاتی زۆر
فه‌نتازیمان هه‌ن ، بۆ نموونه گه‌لگامیش که کۆنترین
چیرۆکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که نایه‌ت ئه‌مانه بکاته
ئه‌نیماسیۆن و تێکه‌ڵیان بکات له‌گه‌ڵ داهێنان و
فه‌نتازیای خۆیان و ئینجا په‌یوه‌ستیان بکات به کێشه
که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پرسه
واقیعیه‌کانه‌وه ده‌رهێنه‌ره‌کانن، بۆ ده‌رهێنه‌رێک
زۆر ئاسانتره که بچێت کۆمڵێک پیشمه‌رگه و سه‌رباز
بێنێت و له ده‌شتێکدا فیلمیان بکات و پیشانی
ته‌ماشاکه‌ران بدات ده‌ی ئه‌مه ئه‌نفاله یان
هه‌ڵه‌بجه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی بیه‌وێت قوڵ بچێته
کیشه‌کانه‌وه و داهێنانیان تیادا بکات. بۆ
راگه‌یاندنیش سه‌رباری ئه‌و کۆنسێپته باوه و نرخه
که‌لتووریانه‌ی پیش‌تر باسمان کردن که بێگومان
ره‌نگادانه‌وه‌یان له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران
و راگه‌یاندنه‌کانی هه‌یه چونکه ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه
به‌شیک بوون له‌و کۆمه‌ڵگایه ، به‌ڵام سه‌رباری
ئه‌وانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی هۆشیاری
ئه‌و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ره سینه‌ماییانه که تا
چه‌ند هه‌وڵیان داوه له‌و دنیایه‌ی سینه‌مای ئه‌مڕۆ
تیبگه‌ن، یان تا چه‌ند له ده‌ورانی گه‌وره‌ییدا
توانیویانه سنووره‌کان ببه‌زێنن بۆ زانینی زۆرتر،
ئه‌مه‌ش دیسان پرسی ئه‌وه دێنیته پێشه‌وه که
ته‌ماحی "رۆناکبیرانی" ئێمه بۆ زانییاریه‌کان چه‌ند
بوون ، ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری ئه‌وه‌ی که له
راگه‌یاندنه کوردیه‌کاندائه‌مڕۆ بڵاو ده‌بیته‌وه
قسه بکه‌ین ئه‌وا به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم که ئه‌و
هۆشیاریه زۆر لاوازه ، هه‌م له ئاستی دنیای فیلمی
ئه‌مڕۆ و هه‌م له ئاستی راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆشد
په‌یوه‌ند به‌م هونه‌ره .
دوا وته‌ت بۆ
خوێنه‌رانی ده‌نگه‌کان
زۆر سوپاسی ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان ده‌که‌م بۆ رێکخستنی
ئه‌م دیمانه‌یه و هه‌روه‌ها وروژاندنی ئه‌و پرسیاره
گرنگانه که هه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له
ئه‌نیماسیۆن، که له دنیای ئێمه به گشتی پشتگوێ
خراوه و هه‌م ده‌رفه‌تێکیش بوو که پێکه‌وه ده‌ست
بخه‌ینه سه‌ر برینه‌کان و که‌لێنه‌کانی ئه‌م هونه‌ره
له دنیای کوردی‌دا. هه‌ر سه‌رکوتن و پێشوه‌چونتان بۆ
ده‌خوازم .
|