هۆتۆ له‌ به‌ڵچیکا
 

  

نوسینی: سه‌میر عه‌ته‌ڵڵا (*)
وه‌رگێڕانی :سه‌عید عارف



‌‌ کا تێک بۆ یه‌که‌مجار له‌ نێوان ساڵانی 1967 بۆ 1968دا چوم بۆ برۆکسل. له سه‌رتخوبه‌کانی فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا ،‌شارێکی ته‌و‌او ناڕیک و پێک و پاش گوێ خراو بوو .به‌ دوو زمانی دراوسێ ی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی ده‌ئاخاوتن ، له‌گه‌ڵ که‌مێک پاشماوه‌ی ئه‌ڵمانه‌کان . ئه‌و شاره‌ به‌ناوبانگ بوو به‌وه‌ی یه‌که‌مین بازاڕه‌ بۆ به‌کرێگرته‌ی جاش وجلخوار(**) . کاتێک دۆستێکم پێی گوتم ، که‌وا قاوه‌خانه‌کانی (برۆکسل) پڕن له‌ جاش و به‌کرێگرته ، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن به‌ڕێبکرێن بۆ لوبنان ، پێم گوته‌وه‌ :ئیتر ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای به‌رپا بوونی شه‌ڕێکی دورو درێژو چه‌په‌ڵه‌ .

به‌ته‌نیشت وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باکوره‌وه‌ ، له‌ ئوتێلێکی بێ ئه‌ستێره‌ دابه‌زی بووم . به‌ناوبانگترین گۆرانی بێژی به‌ڵچیکی ، جوانترین گۆرانی ئه‌و سه‌ره‌ده‌مه‌ی ده‌چریکاند ، سه‌ره‌تاو کۆتاییه‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو : (( باوکم ده‌ڵێت بای شه‌ماڵ گه‌رمی ئه‌وین ڕاده‌ماڵێت)).
هه‌موو ڕۆژێک ، کارمه‌ندی ئوتێله‌که‌ ، به‌سه‌ره‌ ڕوتاوه‌ و سیما وو شک و تاڵه‌که‌یه‌وه‌ ده‌چوو به‌ قاڵییه‌کی به‌رپێخراو ، پێی ده‌گوتم فه‌له‌مه‌نکی به‌ڵچیکی زۆرچاکترن له‌ هاوڵاتیه‌ فه‌ڕه‌نسی یه‌کان . هه‌موو ڕۆژێک . به‌ بۆنه‌و به‌بێ بۆنه‌ ، ئه‌مه‌ی ده‌جوه‌وه‌ ، کۆمه‌ڵه‌، فه‌له‌مه‌نکیه‌ مکوڕه‌کانی ده‌ڵێن:مۆنی و ڕوتاڵیه‌کی به‌ر هه‌مدارمان لا په‌سه‌ند تره‌ له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی بێ به‌رهه‌م . له‌دڵی خۆم داده‌مگوت ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت ، له‌ خۆپیشاندانه‌ خۆڕسکیه‌کانی ته‌رابلوس دا بۆ ئه‌مریکا . به‌ پیتی نوسخ له‌سه‌ر ئه‌فیش و ئاڵاکانیان نوسراوه‌ به‌بێ هیچ جوانیه‌ک .

پاش ساڵانێک برۆکسل بوو به‌ پایته‌ختی ئه‌ وروپای یه‌کگرتوو . هێشتا له‌ وێسته‌گه‌ی باکور فه‌له‌مه‌نکی و فه‌ڕه‌نسیه‌کان دانه‌چیڕه‌یانه‌ له‌یه‌کتر و هه‌مواری یه‌کتری ناکه‌ن و ماڵ جیایی ده‌خوازن .

به‌ هه‌موو ساده‌له‌وحیمه‌وه‌ ، هه‌ستم به‌ترسیێک ده‌کرد له‌ هه‌ر جۆره‌پێشه‌نگی و به‌ره‌و پێش چونێکی جیاخوازه‌ به‌ڵچیکی و که‌نه‌دیه‌کان . له‌ نه‌ستی خۆم و ناخودئاگام دا ده‌ترسام ئه‌و ئافاته‌ لوبنانیش بگرێته‌وه‌ ، که‌ به‌ شێوه‌ی چه‌کداریه‌کی کێویانه‌ دابه‌ش بوو بوون . وه‌لێ ئه‌مڕۆ به‌خۆم ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوویی ئه‌و هه‌موو ڕق کینه‌و ئه‌و هه‌موو تاوانکاری و کێوێتی یه‌ی به‌خۆ هه‌ڵگرتبێت ، ڕه‌نگبێ بۆ ئه‌و دنیایه‌ باشتر بێت لێک هه‌ڵوه‌شێنرێت . یه‌کگرتووی( عێراق) چی ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌گه‌ر نرخه‌که‌ی بۆ هه‌ر ده‌ساڵ جارێک یه‌ک ملیۆن که‌سی له‌ پێناو دا تیا بچێت . ئه‌و یه‌کگرتنه‌ چه‌په‌ڵه‌ی ( ڕوه‌ندا) بۆچیه‌ ، ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو خوازه‌کان یه‌ک ملیۆن که‌س به‌ ته‌ور و قیمه‌کێش بکوژن . یه‌کێتی (که‌مبۆدیا )بۆچی باشه‌، کاتێک (پۆل پۆت) به‌ سێ ملیۆن که‌له‌ سه‌ر پارێزگاری بکات .

یه‌کگرتنه‌ کێوی و کوشنده‌کان بگۆڕن به‌ جیابونه‌وه کامه‌رانیه‌کان . با ئیتر هه‌ر که‌سه‌و په‌رچه‌م وئاڵای ڕقه‌کانی له‌سه‌ ر بانی ماڵی خۆیان بشه‌کێنێته‌وه‌ . بائیتر فه‌له‌مه‌نکیه‌کانی به‌ڵچیکا و فه‌ڕه‌نسیه‌کانی که‌نه‌دا و باسکه‌کانی ئیسپانیا برۆن بۆ دۆزه‌خێک . یان هه‌ر کوێ یه‌ک که‌ حه‌زی پێ ده‌که‌ن . به‌ مه‌له‌ ، له‌گه‌ڵ شینه‌شاهۆکان دا بڕۆن بۆ که‌نداوی مه‌کسیک ، . با خیڵ به‌ خێڵ بگه‌ڕێنه‌وه‌ . ئه‌فریقا ملیۆنان جار به‌ختیار تر بوون کاتێک هێنده‌ی ژماره‌ی پۆلی‌ مراوی و که‌وه‌کان ده‌بون . ئه‌مڕۆ به‌ملیۆنیان توشبوی نه‌خۆشی ئایدز هه‌یه‌ . پێنج ملیۆن کوژراو له‌جه‌نگی یه‌کگرتوخوازی( کۆنگۆ ) که‌وته‌وه‌ . ئێوه‌هه‌مووی لێک بده‌نه‌وه‌ بزانن ئه‌وه‌یه‌ یه‌کگرتن . بافه‌له‌مه‌نکیه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ (کۆنگۆ )و (بۆرۆندی) و( ڕوه‌ندا) ، به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ (هۆتسی ) و (تۆتسی)یان له‌ دوای خۆیانه‌وه‌ به‌جێ هێشت(***) .


17 ــ 06 ــ 2010‌


saidaraf@hotmail.com
تیبـــــــــــــــــــینی
ــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)سه‌میر عه‌تاڵڵا، نوسه‌رێکی لوبنانی ستون نوسه‌ ،له‌ ڕۆژنامه‌ی(الشرق الاوسط)دا
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=11523&article=574200

(**) (المورتزقة) ، له‌و سێ ناوه‌دا (به‌کرێگیراو ، جاش ، جلخوار) دا کۆم کردونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی کوردی ده‌گه‌یه‌نێت ،له‌ چه‌مکی ئه‌و پیشه‌یه‌دا . ئه‌گه‌ر به‌ده‌ق وه‌ربگێڕدرێت(‌ جه‌نگاوه‌ری به‌کریگیراو) ده‌کات ،ئه‌و جۆره‌ به‌کرێگرتنه‌ ، له‌ ڕۆژئاواد هه‌ندێک جیاوازی مێژویی له‌گه‌ڵ ئه‌وی خۆمان دا هه‌یه‌ ، ئێمه‌ی کورد بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێک له‌وانه‌ نمونه‌یه‌کمان هه‌بووه‌ ، له‌ کوندا (جلخوار ) له‌ نوێ دا (جاش) و بۆ گشته‌که‌ی (به‌کرێگیراو) ، ئه‌وه‌ش تێڕامانی ده‌وێت و به‌سوده‌ به‌تایبه‌ت بۆ لێکۆلێنه‌وه‌و زانستی ( جاشۆلۆجی) که‌ڕۆژێک ده‌بێت کورد بۆ حاڵی خۆی گرنگی به و‌ لقه‌ زانستیه‌ بدات.

(***) شایانی باسه‌ به‌ڵچیکی و هۆڵه‌ندیه‌کان ،‌ ده‌سه‌ڵاتی کۆڵۆنیالی بون به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌ ئه‌فریقیه‌ ناوبراوانه‌وه‌ .

 

           

 

17/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com