له خوێندنه‌وه‌م بۆ (ڕونکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی
په‌رله‌مان له‌باره‌ی کڕینی ئوتومبێله‌وه) ه‌و ((*))
،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پیش‌تر له‌و باره‌یه‌وه
خوێندومه‌ته‌وه ئه‌م ئه‌م سه‌رنجانه‌م لا گه‌ڵاڵه
بوو .
من خۆم به‌پێ ی یاسای هه‌ڵبژارنی هه‌رێم له 2009ی
پارساڵ دا ، ڕێگه‌م پێ نه‌درا ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان بده‌م ، هه‌رچه‌نده به‌سه‌فه‌رێک له‌وێ
ئاماده بووم . به‌ڵام خۆم به‌وابه‌سته‌ی ئه‌و
نیشتمانه سه‌فه‌ریه ده‌زانم .
کاتێک هاوڵاتی کوردستان ده‌نگ ده‌دات به‌نوێنه‌ری
هه‌ڵبژێردراوی خۆی ، به لۆژیکی ئه وکاره ، له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که‌سی دڵسۆز‌و لێزان بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژیریت بۆ
نمایده‌یی کردنی ، ده‌بێت ئه‌وان له‌جێی ئه‌م
په‌رپرسیه ئه‌خلاقیه‌دا بن له‌و ده‌زگایه‌دا ،
که(په‌ڕله‌مانی کوردستان) ه .
خۆی ڕاسته په‌ڕله‌مانتار پێویستی به‌هاتۆچۆی زیاده‌بۆ
ئه‌رکه‌که‌ی و پێویسته چاره‌سه‌ریکی گونجاوی بۆ
دابنرێت ، من لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانه‌ی چاوه‌ڕوان
کراوی سیاسیه‌کانی لای خۆمان نه‌هێلم ، به‌وه‌ی کاتێک
بیانه‌وێت ئیشێک به‌دڵی خۆیان بێت ده‌ڵین :( له
هه‌موو شوێنێکی دنیادا واده‌کرێت).
له شوێنێکی دنیادا که لێره‌دا ووڵاتی سویده ،
به‌هه‌مان شیوه بیرله کێشه‌ی هاتو چۆی
په‌ڕله‌مانتارو سیاسی یه‌کان کراوه‌ته‌وه ، به
جۆرێکیش چاره‌سه‌رکراوه .
(گیودرون شیمان) ئافره‌تێکی زیره‌ک و لێهاتوو بوو ،
سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدی بوو ، ده‌ستی له‌کاره‌کانی
کێشایه‌وه .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێی ده‌رکه‌وت ئه‌و بڕه
پاره‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ هاتوچۆی کاری سیاسی بۆ
ئه‌که‌سانه‌ی دابینکردووه . ناوبراو جارێکیان خه‌رجی
کردووه له کرێی هات و چۆ کردنی کارێکی تایبه‌تی
خۆیدا . له‌وێدا له‌به‌ر هه‌موار نه‌کردنی ئه‌و
هه‌ڵه‌یه له‌هه‌ردوو پۆستی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی
پارته‌که‌ی خۆی که‌نارگیر کرد ، له وڕۆژه‌دا
پارته‌که‌ی هێنده‌ی هه‌موو دنیا پیویستی به‌و
ئافره‌ته زیره‌ک و لێهاتووه بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی
کردنی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ بڕیاره‌که‌ی ئه‌و دادێکی
نه‌دا.
ئه‌و حیکایه‌ت ڕا ستیه ، جۆری چاره‌سه‌رکردنی کێشه ی
هاتوچۆی په‌ڕله‌مانتار و سیاسیه‌کانی ووڵاتێکه به
شێوه‌یه‌کی مه‌عقول و‌ڕاشیونیستیانه ، به‌ڵام به‌تکا
مه‌ڵێن (خۆئێره سوید‌و ئه‌روپانیه ، ئێمه ماومانه
بۆ ئه‌وێ!!!) چونکه کیشه‌که له‌وێ هه‌ر پاره‌یه
بووه و لێره‌ش هه‌ر به‌پاره چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ،
به‌ڵام به‌دووجیاوازی زۆر گه‌وره .
ئیستا‌و پاش قه‌یرانی ئابوری جیهانیش ، هێشتا ووڵاتی
سوید زۆر پاره‌دار تره له ووڵاتی کوردستان و
هه‌رێمه تازه بوژاوه که‌ی .
ئه‌ی چ خێره له په‌رله‌مانی کوردستان دا تێر‌و
ته‌سه‌ل تر له سوید ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت
؟!!
به‌جۆرێک بری چل هه‌زار دۆلار( نزیکه‌ی سه‌رو چاره‌که
ملێۆنێک کرۆنی سویدی ده‌کات به‌بانه‌وه) به‌کاش و
نه‌ختینه‌یی ده‌کاته مستی په‌رله‌مانتاره‌وه جگه
له موچه‌ی زۆر‌و بره ده‌سکه‌وتی تری ــ که‌من زۆر
شاره‌زای نیم ــ .
له‌وێدا سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان ، به‌پێی وه‌ڵامه‌که‌ی ،
ئه‌و بڕه مۆڵی پاره‌یه ته‌رخان ده‌کات بۆ ئوتومبیل
کڕین له بیانو نه‌هێشتن و ڕێبڕینه‌وه ی
په‌رله‌مانتار له خۆ دزینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر
ئه‌رکه‌کانی ، ، وه‌کو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه قوتابی
لاساری قوتابخانه بن و به‌ڕیوه‌به‌ره‌که‌یان ڕێی
ده‌وام نه‌کردنیان لێ ببڕێته‌وه .
لام سه‌یره ، لێره‌دا کێ موزایه‌ده به‌سه‌ر کێوه
ده‌کات .
( خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ، خۆی به‌ته‌نها ،
له‌سه‌داحه‌فتای ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه و ،
نازی زۆرینه‌یی و بێمنه‌ت بونی خۆی ده‌کات به‌سه‌ر
که‌مینه وه)
به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ، به‌سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و
ئه‌ندامه‌ئاساییه‌کانیه‌وه له‌ڕووی لۆژیکی
هه‌ڵبژاردنه‌وه ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیان هاوتایه ،
ته‌نها بۆبیرۆکراتی و به‌ڕیوه‌بردنی کاری ده‌زگاکه ،
پله‌و هیرارکیه‌تی ئیداری دروست ده‌کرێت ، بۆچی ده‌بیت
هه‌ڵبگه‌ڕینرێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان
به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌و قوتابیه لاساره‌کانی ؟!!!
به‌راوردی ڕایی کردنی دوکاری جیاوازلیره‌دا
له‌په‌ڕله‌مان دا دێنه پێشه‌وه .
یه‌کێکیان ، پاره‌خستنه به‌رده‌می په‌رله‌مانتاره بۆ
ماشین کڕین ،زیاتر بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی سیفاتی
په‌ڕله‌مانتاره ، دواتر بۆ به‌بارمته گرتی سیفاتی
چڵێسی وچنۆکییه‌که ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌وان دا ، هه‌تا
چاوشۆڕو ڕام بکرێت بۆ ڕایی کردنی کاری نابه‌جێی
زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار . یان ساکارتر ی بکه‌ینه‌وه
(پیشاندانی دوگه به‌پشیله) . ئه‌گینا بۆچی له بواری
دابینکردنی موچه‌و باربۆ ی یارمه‌تی بۆ بێکارو کابانی
ماڵ و دایکایه‌تی ، ئه‌و به‌ده‌مه‌وه چون و قالب
سوکیه پیشان ناده‌ن .
به‌هادین و ماڵ‌و منداله‌که‌ی له چه‌مجه‌ماڵ
له‌برساده‌مرن ، لێره‌ش له په‌ڕله‌مان به‌نده‌خوێنی
پڕ له نه‌خش و نیگاری ته‌ڵایی ده‌کڕن بۆ ناو پزوی
شه‌رواڵه‌کانیان .
له‌کاتێک دا داوای چێک کردن وتاوتوێ کردنی بودجه
ده‌کرێت ، ده‌نگی په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزیسیۆن پاش گوێ
ده‌خرێت و به (ته‌پڵ لێدان)ی کورسیه‌کانی قوتابخانه
ــ ببورن په‌رله‌مان ــ ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ مشت‌و ماڵ
کردن و ده‌نگ له‌سه‌ردان .
ده‌ڵێن : (قسه قسه‌ی تر دێنێته پێشه‌وه ).
هه‌ر په‌یوه‌نده به ڕونکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی
په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی مێدیا ...
لێره‌دا بابه‌تێکی ڕوداوی ڕاستی تر له‌سه‌ر بابه‌تی
بودجه‌و ده‌نگ له‌سه‌ردانه‌که‌ی و کاریگه‌ری
پۆزه‌تیڤانه‌ی میدیای ئازاد‌و سه‌ربه‌ست.
نرخی ئه‌و تۆمارکردنه له پیلکه ده‌رچووه‌مان بۆ
ده‌رده‌که‌وێت ، که به‌هه‌ڵه‌و زه‌له‌یه‌کی تیپه‌ڕیو
به‌سه‌ر سانسۆر کردن دا ، دزه‌ی کردبوو بۆ ده‌ره وه‌ی
په‌رله‌مان . له‌وکرته پیشاندراوه‌دا ، چۆن به‌چرپه
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مانی
هاولیسته‌که‌ی ده‌ڵیت:( با بڕیار ی په‌سه‌ند کردنی
بودجه بده‌ین تائه‌وان نه‌هاتونه‌ته‌وه) به‌جۆری
ده‌ربرینی خۆی .
ــ مه‌به‌ستی جێگری به‌ڕێز ،په‌ڕله‌مانتارانی ناڕازی
لیستێکی ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌و ساته‌دا له‌ده‌ری هۆڵی
په‌رله‌مانه‌که‌دا بوون ــ .
دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌شه‌رمه‌وه ده‌ڵێت :( بڵی
وه‌کو پیشنیار) .
له‌وێدا سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان له‌بغی دزێوی و ناقۆڵایی
بۆ چونی جیگره‌که‌ی ده‌کات ، هه‌رچه‌نده هاوحه‌زیشه
له‌گه‌ڵ جێکره‌که‌ی دا .
له‌وێدا نرخی شه‌فافیه‌تی ڕاگه‌یاندن ده‌رده‌که‌وێت .
له‌کاتێک دا ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان به‌بی
سانسۆر‌و لێ هه‌ڵبژاردن تۆمار بکرێت، له‌لایه‌ن
میدیایه‌کی سه‌ربه‌خۆوه . مافێکی ساده‌و ئاسایی
خه‌ڵکه بیزانێت نماینده‌کانی چۆن ویست و
خواسته‌کانیان جی به‌جێ ده‌که‌ن . ئیتر بۆ چی بۆ ئه‌م
خواری به‌ڕیکردنه ، نمونه‌ی(هاوشێوه‌بوونی هه‌موو
دنیا ده‌هێننه‌وه) بۆ ڕێگری کردن له میدیای
سه‌ربه‌خۆ و یان میدیای حیزبه‌کانی تر له‌کاتێک دا
زۆرینه‌ی بڕیارده‌ر ی په‌رله‌مان ، سه‌ربه‌دووحیزبی
ده‌سه‌ڵاتدارن . ئاخۆ له دنیایه‌کی ، که سه‌رۆکی
په‌ڕله‌مان به‌نمونه ده‌یهێنێته‌وه ، کاری
په‌ڕله‌مانیه‌کانیان به‌و جۆره به‌چرپه‌وه فرسه‌ت
هێنان له کاتی خیش کردنی ئۆپۆزیسیۆن دا جێ به‌جێ
ده‌که‌ن ؟!!
ده‌کرێت زۆر به‌ئاسانی ، زمانی کلاس باڵایی و ،
هه‌ڵبواردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی له‌ڕونکردنه‌وه‌که‌ی
دا هه‌ست پێ بکرێت ، به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزسیۆن وه‌کو
(هه‌ردو حیزبی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ) ، بگره
هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و ، هاو لیسته‌کانی خۆشیان ، له
حیزبی سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان و ئازادی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و تورکومان و کلدان و سریان و ئاسوری
وئه‌رمه‌ن ، له ناوبراواوانی ڕونکردنه‌وه‌که ،
ئه‌وانه‌ی ئاره‌زومه‌ندی خواردنی( دوگه)که‌بوون .
خۆ دوور تر له‌هه‌موو ئه‌مانه ، ئاخۆ سه‌رۆکایه‌تی
په‌ڕله‌مان ، هاوڵاتی و ده‌نگده‌ری کورد به بێ
ئاگاده‌زانن و توانستی لێکدانه‌وه‌یه‌کی مه‌عقول و
ڕاشیونیستیان بۆ ناکه‌ن ، یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه ؟
من له م دوری کوردستانه‌وه به‌هۆی میدیاوه هه‌ست
به‌و که‌مو کورتی و که‌له‌به‌ره‌کانی کار ڕایی کردنی
په‌ڕله‌مان ده‌که‌م .
ئاخۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌وێ به قامچی نادروستی
بڕیاره‌کان پشتیان سورده‌کرێته‌وه چۆن ئه‌و راستیه
یانه‌یان لا زه‌ق تر نه‌بێت؟!!
ئه‌گه‌ر دوور بێ سه‌رۆکی په‌رله‌مان گره‌و له‌سه‌ر
نه‌زانی بی ئاگایی هاوڵاتیان ده‌کاته‌وه ده‌بێت بڵێم
:
(حه‌یف ، سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مان زۆر له‌دواوه‌ی
خه‌ڵکن ، هێشتا ڕه‌شیان له‌سپی بۆ جیانه‌کراوه‌ته‌وه
!!!).
5 ــ 6 ــ 2010
saidaraf@hotmail.com
تێبینــــــــــــــــــــــــــێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
((*)) سایتی په‌یامنێر
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=185823
|