بۆ ڕه‌زامه‌ندی کۆمپانییه‌کان، بۆ دابینکردنی هێمنی
بارودۆخه‌که، پاره‌یه‌کی زۆر خه‌رج ده‌که‌ن، بۆ
ئه‌وه‌ی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکه‌نه
نموونه‌یه‌ک و خۆیانی پێ پێوانه بکه‌ن و به‌راورد
بکه‌ن. ئه‌وان به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، خه‌ڵکی
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لاپه‌سه‌ند و پیرۆز بێت، که
ده‌وڵه‌ت پشتگیری ده‌کات. هه‌روا وای پیشان ده‌ده‌ن
که ئه‌و پشگیریکردنه ده‌ستتێوه‌ردان و
به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نییه و بۆ ده‌ستخستنی
به‌رته‌ری نییه، به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست کاری
رێکخستنه و هیچی تر.
The amrican way ده‌ریخست، که ئه‌و هه‌وڵانه
سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، هه‌ر بۆیه له‌و
کاته‌وه به‌شێکی زۆر له کرێکاران به‌ره‌و ڕووی
سه‌ندیکاکان ده‌بنه‌وه و به وڕ و گهلحۆیان ده‌زانن،
چونکه دژ به هه‌موو بیروبۆچونێکی رادیکال و وه‌ك
“کۆمونیست” (یا ستالینیزم)، سه‌ره‌رۆ و سه‌ربه‌خۆیان
ده‌زانن.
له‌ساڵی 1978 رۆژانه کارگه و کۆمپانییه‌کان بڕی یه‌ك
ملیارد دۆلار بۆ پروپاگه‌نده‌ی خواره‌وه که
بهastrotur ناسراوه له ژێر چاودێری پارتی کۆماریدا
بۆ راکێشانی خه‌ڵکی و بۆلای خۆیان و کارتێکردنیان تا
بکرێنه ده‌مڕاستان و بۆ پڕوپاگه‌نده له
به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی، خه‌رج ده‌که‌ن.
ساڵی 1983 بیست و شه‌ش دامه‌زراوه‌ی جۆراجۆر هه‌بوون،
که زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاریان له‌به‌رده‌ستدا بوو.
ئه‌مه جگه له‌وانیش چه‌ند ده‌رزه‌نێك دامه‌زراوه‌ی
کارگه‌کان به پشتیوانی میدیاکان هه‌بوون،
له‌کارکردندا بوون، تا بیسه‌لمێنن ئیتر بوار بۆ
کۆنترۆڵکردنی کارگه‌که نه‌ماوه و خاوه‌ن نه‌خشه‌ی
خۆیانن، نهخشهلای دهوڵهتمهندهکانه ئه‌وی،
ئه‌وان نه‌یڵێن و بریاری له سه‌ر نه‌ده‌ن ئاوه‌زگیر
نییه.
ئه‌و پرۆسه ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند. نموونه‌یه‌کی تر
هه‌یه، له‌ساڵی 1947دا ئه‌نجومه‌نی رێکلام ده‌ریخست
که زیاتر له 100 ملیۆن بۆ به‌کارهێنانیان و بۆ
هه‌ڕاجکردنی سیستمی ئابووریی ئه‌مریکی ته‌رخانکراوه.
ئه‌و پرۆگرامه به فه‌رمی ناسێنرا، ئه‌مه هه‌مووی بۆ
ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکییه‌کان و راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی،
که پڕۆژه‌یه‌کی ئابووریی تر بنیات ده‌نرێت و جێگه‌ی
ده‌گرێته‌وه و له‌په‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکییه‌کان بێت.
ئه‌و کاره‌شیان به‌تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی سه‌ره‌کی
سه‌رمایه‌گوزاری سپارد، که قازانجێکی له
ڕاده‌به‌ده‌ری کردبوو تا ئه‌و رۆژنامه‌یه هانی خه‌ڵکی
بدات و بیانخاته ژێرکاریگه‌ری حه‌ز و ئاره‌زووی
به‌شداریکردن له خوله ئابوورییه‌کاندا و له‌ته‌ك
ئه‌وه‌شدا تاقیکردنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان
گوایه بۆ کارگه‌ی –سه‌به‌ست و سه‌ر به‌خۆ- به‌و
ئاڕاسته‌یه که ئه‌و کاره بۆ ئهمهریکانیزمی
ئابووری، به‌واتایه‌کی تر به میللی‌كردنی ئابووری
ئه‌مریکی پێویستن. له باسێکدا به‌گشتی که
دامه‌زراوه‌کانی، جهستوێنی (سیستەمێکی تری کار و
بەرهەمێهنان)، ئه‌مریکیA.M.A كردبووی که زۆربه‌ی
سه‌رکاره هه‌ره‌وه‌زییه‌کان کردبوویان، ئه‌و پرۆگرام
و په‌روه‌رده ئابوورییه ته‌نها هاوواتاکهیان
ده‌زانی و هیچێکی تر. ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵکی ئه‌و
وشانه وه‌ك فه‌رمان ببینن، نه‌ک وه‌ك جێگره‌وه‌کان یا
ڤۆکابلێر و هاوواتای. به‌وه‌ش ناوزه‌ند بکرێت، كه
شه‌ڕێکی وهفادارانهیه دژ به سه‌ندیکاکان که بۆ
خۆی شه‌ڕێکی ناڕه‌وا و نابه‌رامبه‌ره، که هه‌موو
که‌لوپه‌ل و ئامرازێکی بۆ خراوه‌ته گه‌ڕ noam chos ky
wen by 89.90 زۆر له دامه‌زراوه‌کان بوەته خوویان
وه‌ڵامی نامه‌کانی کارگه و کۆمپانییه گه‌وره‌کان
بده‌نه‌وه. بۆ نموونه ئه‌نجومه‌نی په‌روه‌رده‌ی
ئابووریی که به ڕواڵه‌ت ئۆرگانێکی خێرخوازه،
له1974 به‌کرێگیراوی په‌روه‌رده‌ی ئابووری بوو -
به‌ڵگه‌نامه به په‌رتووك و فیلمیان ده‌دا به 200000
پرۆفیسۆر به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه لای قوتابیه‌کانیان
کارگه‌کان وا پیشان بدرێن تا نه‌بنه جێگه‌ی ره‌خنه
پارهپێدانی ئه‌و ماشێنه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن
دامه‌زراوه‌ی بانکه‌کانی ئه‌مریکی و
داموده‌زگایfordوroebuk ه‌وه دابین ده‌کرا
وه‌ك domhoff وG.WILLAM باسی ده‌که‌ن،- ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته وه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی تر وایه - به
واتایه‌کی تر ده‌سه‌ڵات هه‌ر ده‌سه‌ڵاته و له
ناوه‌ڕۆکدا هه‌مووان وه‌کو یه‌کن.
پڕوپاگه‌نده‌کانی کارگه و کۆمپانییه‌کان کاریگه‌ری
گه‌وره‌یان له هه‌موو بواره‌کانی ژیا ندا هه‌یه،
به‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، كه چینی سه‌رمایه‌دار له
دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا به‌رامبه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ته‌واو هۆشمه‌نده، باقی
خه‌ڵکه‌که‌ش وشه‌ی – چین- به سوکایه‌تی و جنێو
ده‌زانێت.
حکومه‌تی له‌یبه‌ر(کرێکاران)ی بریتانیا1964 تا1970 وتی
ئێمه زوو تێگه‌یشتین که بڕیاردان له‌سه‌ر خانه‌نشینی
و باج ئیتر وه‌کو پێشان نه‌ماوه، که بڕیاردان
له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نها به‌ده‌ست په‌رله‌مان بێت، ئه‌م
تێهه‌ڵکێشی زیادکردنی باج و کۆمەکی کۆمەڵایەتی (social
securety) پرسی هێرشێکی پەیگیری وروژاند بۆ سه‌ر
پاره‌ی بریتانی له‌لایه‌ن هه‌ڵسوراوانی سه‌رمایه‌داران
ئه‌وانی تریش که به نه مایه‌ی هه‌راسانکردن و
ئابڵوقه‌دانی حکومه‌تی له‌یبه‌ر بۆ پێنج ساڵی
حوکمه‌که‌یان.
له‌یبه‌ر ده‌بوایه هه‌موو شه‌وێک گوێی له ده‌مڕاستی
داواکارییه‌کانی مەنێجەری بانکی ناوەندی به‌ریتان و
بۆرسه بگرتایه له که‌مکردنه‌وه‌ی خەرجکردن،
به‌تایبه‌تی ئه‌و خەرجانهی که په‌یوه‌ندی به
خزمه‌تگوزارییه‌کانی کۆمهلگەوه بوو، ئه‌مجاره‌یان
هه‌ر داواکاری نه‌بوو، بەلکو ده‌مانچه هەڵکێشان بوو
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خەرجهکان.
وەرگیراو لە بەشی (D) ی an anarchist FAQ
|