تۆ تاکه میوانیت . یه‌که‌مین هاتنت
دواهه‌مین دیده‌نی و سه‌ردانی ته‌مه‌ن و ژیانه
تۆ ته‌نها ره‌نگێکی له هه‌موو ره‌نگه‌کان جیاوازتر
له هه‌موو هێزه‌کان به‌هێزتر
له هه‌موو واتاکان قووڵتر و
له هه‌موو هیچه‌کان هیچتری
ئه‌ی مردن
+ + +
تۆ لووتکه‌ی یه‌کسانی و دادخوازیت
هه‌ر خۆتیش تۆخترین پێناسه‌ی بێ دادییت
ئه‌ی مردن
+++
تۆ تاکه هه‌ساره و
تاقانه ئه‌ستێره و حه‌شارگه و مه‌نزڵگای
که هه‌رگیز
رۆشنایی تیژڕه‌وی خه‌یاڵ و داهێنان
ناتناسێ و ناتبینێ و تێت ناگات
ئه‌ی مردن
+ + +
ئه‌و ژماره ده‌گمه‌نه‌ی
به هه‌موو پێوانه و پێوه‌رێك
هه‌میشه یه‌کیت و نابیته دووان و سیان
سه‌ره‌تاو کۆتاییت دیارترین راناوی نادیاره
ئه‌و لوغزه‌ی
ساده‌ترین وه‌رامت پرسیاره
ئه‌ی مردن
+ + +
رازێکی ئه‌وه‌نده ئاڵۆزیت
زمانی سه‌رجه‌می رووه‌ك و زینده‌وه‌ر ده‌زانیت
له ئاو و ئاسمان و زه‌میندا
شاره‌زای ئه‌تۆم به ئه‌تۆمی
جوگرافیای جیهانیت
به‌ڵام هیچ مرۆڤێك
هیچ به‌رد و رووه‌ك و باڵدارێك
هیچ .. هیچ .. هیچ ، بێ گیان و گیاندا‌رێك
نازانێ تۆ چیت و چۆن و که‌ی
برووسکه‌ی ناوه‌خته‌ی هه‌وره‌که‌ت
چه‌خماخه ده‌دات و
به کامه زمانی گه‌ردوونی ده‌په‌یڤیت .....
14 / 04 / 2010-04-14
سه‌رنج : له ژماره 52 ی گۆڤاری هه‌ناردا
بڵاوکراوه‌ته‌وه
|