که‌ی وه‌ڵامی مامۆستا (شێرکۆ بێکه‌س) و ئێمه‌ش
ده‌ده‌یته‌وه؟!!
ئه‌وه‌ی ڕۆژێک گوێی له گۆرانی کوردی گرتبێت ده‌نگه
ڕه‌سه‌نه پڕ تاسه‌که‌ی ( زیاد ئه‌سعه‌د) ی ژنه‌فتیوه
، ئه‌و ده‌نگێکه کاتێ ئاشقان و دڵشکاوان گوێڕادێری
ده‌بن ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی که به ڕاستی ئه‌م
ده‌نگه‌یه تاکه داڵده‌ده‌ر و نه‌وای خه‌مه‌کانیان ،،
چونکه ده‌نگێکه له هه‌ناوی تاراوگه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت و ئاهی دوری و ته‌نیایی ده‌نێرێته‌وه
نیشتمان ! به گوێگرانی ده‌ڵێت ئه‌وه منم له کۆڵانه
بێ کۆتاییه‌کانی مه‌نفادا به دوای ڕێگه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێم بۆ نیشتمان و دێره
ئه‌وه‌ڵینه‌کانی ئه‌وین! ده‌خوازێت ڕۆژگاره‌کانی
ته‌نیایی خۆیمان به ملوانکه‌ی گۆرانیه‌کدا بۆ
بنێرێته‌وه و عاشقێکی دڵشکاو ریوایه‌تی بکات و له
کۆڕی ئێواریه‌ک‌ی ونبودا بیکات به مۆم و کوانوی
ساردۆبوی عاشقێکی پێ گه‌رم و ڕوناککاته‌وه ! ئه‌و که
له کۆڵانه‌کانی ئه‌وێ پیاسه ده‌کات و له
ئێواره‌کانی ئه‌وێ که ڕاده‌مێنێت ده‌زانێت ئه‌وه
هێلانه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی نیه،، به‌ڵام کاتێک به
دوای ڕیگه سه‌وزه‌کاندا ده‌گه‌ڕێت ئه‌رخه‌وانی پایزێک
ده‌مامکێک ده‌کاته ناونیشانی کۆڵانه‌کان و هه‌موو
شتێکی پێ ئاشنا ده‌کات ته‌نها ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی
نیشتیمان نه‌بێت ،، ئه‌و نه‌وره‌سه(
زیادئه‌سعه‌د)هێنده به‌سه که له گه‌ڵ ناوه‌که‌یدا
هه‌موو ماناکانی تێبگه‌ی ،، تێبگه‌یت و بزانی که ئه‌و
ده‌نگه بوو ئاوازی کوردی له به‌رگێکی نوێ‌دا هێنایه
سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی پێشکه‌وتن ،،ئه‌و خاڵی
وه‌رچه‌رخانی هونه‌ری کوردی بوو به ڕوی مۆدێرندا
،به‌ڵام مۆدێرنێک که ناوه‌ڕۆکه جوانه‌که‌ی هونه‌ری
کوردی نه‌ک تێک نه‌دا به‌ڵکوو هێنده‌ی تر شیرین و
جوانی کرد،، ئه‌و هونه‌ری کوردی ڕوتکرده‌وه‌و به‌رگێکی
تازه‌ی به به‌ریا کرد به شێوه‌یه‌ک ئه‌و که‌لتوره
جوانه‌ی جارانی دێر به دێڕ دانایه‌وه ، ئه‌و
حه‌یرانی پیره هه‌ولێر و لاوکی مه‌لا و به‌سته‌ی
سازگاری کوردستانی تێکهه‌ڵکێش ئه‌کرد و به جیلی دوای
خۆیی ئه‌وت ئه‌مه که‌لتوره ڕاسته‌قینه‌که‌تانه و
له سه‌ر ئه‌م مینبه‌ره تازه‌گه‌ری بکه‌ن ! ئه‌و
ئه‌گه‌ر باسی دێڕ به دێڕی جوانیه‌کانی بکه‌ی ئه‌بێ
موژده‌ی دابزینی ئینجیلێکی نوێ بده‌ی به‌ڵام موخابن !!
ئێستا ئه‌و کوا ؟؟! بۆ ونه ؟ ونێک به‌و مانایه نا
که بڵێن ئه‌م ده‌نگه کاڵبۆته‌وه له هزری هونه‌ری
کوردی‌دا ناااا،، به‌و مانایه‌ی که بۆ هه‌نگاوه‌کانی
له گه‌ڵ قافڵه‌ی هونه‌ری کوردی‌دا هه‌ڵنه‌گرت و له
چاوگی کانیه‌کی به‌هاره‌دا به بیانوی پشویه‌که‌وه
سه‌رخه‌وێکی درێژی ده‌ستپێکرد ! ئه‌و ئێستا خه‌ریکه
وای لێدێت ئه‌گه‌ر ده‌نگه ژێکانی خۆراک بێت نه‌ک
هه‌موو گوێ گرانی تێر ناکات به‌ڵکوو ناتوانێت تاسقی
چه‌ند هه‌وادارێک و عاشقێکی بشکێنێت ! ئه‌بێت ببورێت
ئه‌و چونکه ئه‌مه ڕاستیه‌که ئێستا له کوردستاندا
که عاشقانی هونه‌رمه‌ندان باس له شاسواره‌کانی خۆیان
ده‌که‌ن ته‌نها ئێمه‌ی تینووی به‌سته‌کانی ئه‌وین که
به بێده‌نگی داده‌نیشین و سه‌یری ئه‌و پیاهه‌ڵدانه
ده‌که‌ین که ئه‌وان بۆ به‌رهه‌مه تازه‌کانی
شاسواره‌کانی خۆیانی ده‌که‌ن !! نابێ کاکه زیاد زویر
بێت ئاخر ئه‌و هێنده غه‌مگینی کردوین که ڕوناکبیر و
شاعیرێکی گه‌وره‌ی وه‌ک مامۆستا( شێرکۆ بێکه‌س ) بێته
وه‌ڵام و داوای شکاندنی ئه‌و خه‌ڵوه‌ته بکات ! چونکه
ئه‌ویش ده‌زانێت عاشقانی ده‌نگی ئه‌م بولبوله
هه‌ندێکیان توشی شۆکماون له‌م بێده‌نگیه‌و هه‌ندێکیان
به ناچاری حه‌زه‌کانی خۆیان هه‌ڵواسیوه به ده‌نگێکی
دووه‌مدا و هه ن‌دێکیش هه‌تا ئێستاش له چاوه‌ڕێ
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگه‌ن ! نازانم که‌ی کاتی ئه‌وه
دێت به هه‌موومان ئه‌ڵێت عاشقانی ده‌نگم وه‌رن و
دووباره له ده‌وری سفره‌ی ئاوازه‌کانم وشه‌کانم
کۆببنه‌وه ئه‌وه منم وازم نه‌هێناوه‌و واز ناهێنم،
که‌ی وه‌ک جاران له گه‌ڵ تریفه‌ی کازیوه‌یه‌کی تردا‌و
به ده‌نگێکی تری پڕ تاسه‌وه خۆی ده‌کات به
تۆمارگاکانی پیره قه‌ڵاو مه‌وله‌وی و شێروانه و
بابه گوڕ گوڕدا ! به ڕاستی کاتی ئه‌وه گه‌شتووه
که سه‌دایه‌کی نوێ هه‌ڵببڕیت به‌ڵام که‌ی؟؟ ئه‌وه‌یان
نازانم !!
سالار جاف
|