خراپ نییه ئه‌گه‌ر تاوێك له‌فه‌لسه‌فه‌ی دیالێكتی
هیگڵا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتی دژه‌كان
بونیادنراوه، تێبفكرین‌و له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و
فه‌لسه‌فه‌یه، زۆر به‌كورتی موتاڵای گه‌شه‌ی مێژووی
ژیانی حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا بكه‌ین.
بابزانین ئایا حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا،
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دروست بووه‌و دواجاریش گه‌شه‌ی
كردووه؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی
دیالێكتی هیگڵدا، بۆ كۆمه‌ڵ‌و كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی
سیاسی‌و فكری ئاماژه‌ی پێكراوه، یان به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و پره‌نسیپانه‌وه، هه‌رگیز نه‌یتوانیوه
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌شه بكات، هه‌رواش زاوزێ
بكات؟
هیگڵا پێیوایه، كاتێك بابه‌تێك (هه‌ر بابه‌تێكی
فكری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی) دێته ئاراوه، ئه‌وا
ئه‌و بابه‌ته له‌پزدانی خۆیدا دژه‌كه‌شی هه‌ڵگرتووه،
چونكه له‌ناو ئه‌و بابه‌ته‌دا لایه‌نی باشه‌و خراپه
هه‌یه، تاسه‌رئه‌نجام هه‌ندێك لایه‌نی ناو ئه‌و
بابه‌ته، گه‌شه ده‌كه‌ن‌و هه‌ندێكی تریشی مه‌حف
ده‌بنه‌وه‌و له‌ناو ده‌چن.
به‌كورتی بڵێن: هیگڵا پێیوایه، كه كۆدژیی پره‌نسیپی
جوڵه‌و گۆڕانه له‌جیهاندا، هه‌موو گۆڕانێكیش
له‌خزمه‌تی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدایه، چونكه جێگیریی
شته‌كان گوزارشت له‌خه‌وتن‌و سڕبوونی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فكری ده‌كات، كه رێگره
له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی مێژوویی‌دا، هه‌موو گۆڕانێكیش
كه‌به‌رئه‌نجامی دژبوونه له‌نێوان دۆخه هاودژه‌و
كۆدژه‌كاندا‌و جه‌سته‌یه‌كی نوێ له‌دایك ده‌بێت،
كه‌پێشكه‌تووترو باڵاتره له‌وێنه‌و جه‌سته‌ی
پێشوو...
ئه‌وه‌ی هیگڵا له‌فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا خستویه‌تییه‌ڕوو،
بریتییه له‌گه‌شه‌ی ئاسایی كۆمه‌ڵگه به‌هه‌موو
پێكهاته‌كانییه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌سایه‌ی دۆخی
جوڵاوی كۆمه‌ڵگه‌دا‌و له‌به‌رئه‌نجامی جیاوازی‌و
ململانێی نێوان پێكهاته‌كاندا دێته ئاراوه.
به‌مشێوه‌یه، مێژوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆی
تۆمارده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، هه‌موو
ململانێ‌و جیاوازییه‌ك، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه
ببزوێنێت‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت، كۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و جێگیری‌و راوه‌ستان ده‌بات، كه هیگڵا ناوی
ناوه مه‌حف بوونه‌وه‌و له‌ناوچوون.
له‌ڕاستیدا، ئێمه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا، نه‌ده‌مانه‌وێت
قسه له‌فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵا بكه‌ین، نه‌پانتایی ئه‌م
وتاره كورته‌ی ئێمه رێگه ده‌دات كه ناوه‌ڕۆكی
فه‌لسه‌فه‌ی قوڵی هیگڵا به‌ته‌واوی موتاڵا بكات،
به‌ڵكو وه‌ك له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێكرد: ئێمه
ده‌خوازین گوڵه وه‌چه‌نییه‌ك له‌بیری دیاله‌كتیكی
هیگڵدا بكه‌ین‌و له‌خزمه‌تی بابه‌ته‌كه‌ی خۆماندا
به‌كاری بهێنین، كه تێفكرین‌و ره‌خنه‌گرتنه
له‌ململانێی‌و گه‌شه‌ی نائاسایی ژیانی حیزبایه‌تی
له‌كوردستاندا، كه‌چۆن هه‌ر حیزبه‌و هه‌ڵگری هێز‌و
دژه هێزی خۆی بووه، به‌ڵام جیاواز له‌شێوه
پۆزه‌تیڤه هیگڵییه‌كه‌ی.
جگه له‌و لێكۆڵینه‌وه‌و وتارانه‌ی كه‌له‌باره‌ی
حیزبی كوردییه‌وه نووسراون، هه‌روه‌ها روداوه‌كانی
مێژووی ژیانی حیزبایه‌تی له‌كۆن‌و نوێ‌دا، ئه‌وه‌مان
نیشانده‌ده‌ن كه‌حیزبی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی
(جیاواز له‌وه‌ی كه له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو و
دیموكراتدا به‌رچاو ده‌كه‌ون) دروستبووه‌و درێژه‌ی
به‌ته‌مه‌نی خۆی داوه، قه‌ڵه‌و بووه له‌ڕبووه.
ئێمه له‌م چه‌ند دێڕه‌دا، خۆمان له‌باسی نائاسایی
بوونی دروستبوونی حیزبی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن
ده‌دزینه‌وه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه
سه‌ر نائاسایی بوونی جیاوازی‌و ململانێ له‌ژیانی
حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا.
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ساڵانێكی زۆر ته‌نیا
حیزبی نه‌ته‌وه‌یی بوو له‌كوردستاندا، به‌هۆی
نه‌بوون‌و بێده‌ره‌تانی پره‌نسیپی دیموكراتی‌و
حیزبایه‌تی به‌شێوه مۆدێرنه‌كه‌ی، باڵی مه‌كته‌بی
سیاسی، كه دواجار به‌باڵی جه‌لالی ناسرا،
لێجیابووه‌وه. ئه‌مه سه‌باره‌ت به (پارتی گه‌ل)یش
كه سامی عه‌بدولڕه‌حمان رابه‌رایه‌تی ده‌كرد هه‌ر
راسته.
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو
(ئاڵای شۆڕش) كه‌دروست بوو، فریا نه‌كه‌وت
به‌ته‌واوی‌و به‌ئاسایی له‌یه‌كێتی جیاببێته‌وه‌و
به‌ئاشكرا خۆی رابگه‌یه‌نێت، سه‌ركرده‌و لایه‌نگرانی
كه‌وتنه به‌رگرتن‌و راوه‌دونان، هۆكاری هه‌ره دیاری
ئه‌م حاڵه‌تانه، بۆ نه‌بوونی دیالۆگ‌و مجۆر بوونی
پره‌نسیپی دیموكراسی ژیانی حیزبایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه،
نه‌ك شتێكی تر.
هه‌موو ئه‌مانه سه‌باره‌ت به‌زه‌حمه‌تكێشان‌و حیزبی
سۆسیالیتی دیموكراتی كوردستان‌و چه‌ندین باڵ و حیزبی
ئیسلامی، كه له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی جیابوونه‌وه
له‌دایك بوون، چه‌ند له‌تبوونی ره‌وت‌و بزوتنه‌وه‌و
حیزبه چه‌په كۆمۆنیسته‌كان له‌ناوخۆدا له نموونه‌ی
ئه‌م جۆره له‌ململانێیه‌ن.
ئێستاش ده‌ركه‌وتن‌و دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،
كه له‌دوو هه‌ڵبژاردنی مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوو و
مانگی 3ی ئه‌مساڵدا، كه‌به‌ناوی (لیستی گۆڕان)ه‌وه
به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
كوردستان‌و عێراقی كرد هه‌ر راسته. ئه‌گه‌رچی
سه‌ركرده‌و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه،
خۆیان وه‌ك جیاوه‌بوویه‌ك له‌یه‌كێتی نانسێنن.
ئه‌وه‌ی له‌ململانێی ژیانی حیزبایه‌تی له‌كوردستاندا،
جێگه‌ی تێڕامان‌و مایه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌وه‌یه كه
ئه‌م ململانێیانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ژیانی حیزبایه‌تی
نوێ بكه‌نه‌وه‌و گۆڕانكاری له‌ژیانی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست بكه‌ن، (به‌مانا هیگڵییه‌كه‌ی
كۆمه‌ڵگی ببه‌نه پێشێ)، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاڵی بوونه
له‌گیانی دیموكراسی‌و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان،
له‌لایه‌ك بوونه‌ت مایه‌ی كوشتنی جیاوازییه‌كان‌و
نه‌مانی ململانێ (به‌مانا هیگڵییه‌كه‌ی) دۆخی ئاوهاش،
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ببزوێنێت، ده‌بێته مایه‌ی
راوه‌ستان‌و چه‌قبه‌ستنی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه.
ئه‌گه‌ر له‌و پێشه‌كییه‌ی سه‌ره‌وه، زیاتر له‌ژیان‌و
روح‌و جه‌سته‌ی حیزبی كوردی بڕوانین، ئه‌وه
به‌دیده‌كه‌ین، كه‌پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌و
حیزب ناكۆكی‌و ململانێ و دواجاریش شه‌ڕ كه‌وتبێته
نێوانیانه‌وه، هه‌میشه ململانێ‌و ناكۆكی (جیاواز
له‌مانا هیگڵییه‌كه‌ی) به‌شێك له‌پێكهاته‌و هێزی خۆی
وه‌ك دژه هێز ده‌ركه‌وتووه.
روونتر بڵێین: حیزبی كوردی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێزی خۆی
له‌نوێبوونه‌وه‌و شكاندنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م
گه‌شه‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه، له‌خراپه‌وه بۆ باش
به‌كاربهێنێت، دژه هێزی بۆ خۆی به‌رهه‌مهێناوه، كه
سه‌رئه‌نجام دوژمنایه‌تی نێوان هێزه‌كانی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك كه‌س گومان
له‌هه‌بوونی جیاوازی نێوان هێز‌و دژه هێزه‌كانی حیزبی
كوردیدا ده‌كه‌ن، پێیانوایه، كه ئه‌وه‌ی هه‌یه
خواست‌و مه‌رام‌و رقی شه‌خسییه، نه‌ك جیاوازی
بیركردنه‌وه‌و فكر‌و دید‌و بۆچوونی سیاسی‌و ئیداری،
به‌ڵام ئه‌م قسانه هه‌رچه‌نده راستبن، هه‌رنیوه‌ی
راستن‌و هه‌رگیز پاساوێكی بنجبڕ‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه نین
بۆ ململانێكان، چونكه له‌دۆخی ئاماده‌بوونی گیانی
دیموكراسیدا بۆ جیاوازی‌و ململانێی ژیانی حیزبایه‌تی،
غه‌ره‌زی شه‌خسی‌و مه‌رامی تایبه‌تی ئه‌و وزه‌یه‌یان
نییه، كه‌حیزب دووله‌ت‌و سێ له‌ت بكه‌ن‌و هێز وه‌ك
دژه هێزه ده‌ربكه‌وێت.
ئاشكرایه، كه په‌ره‌پێدان‌و هۆشیاری سیاسی پشكی
هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رحیزبی سیاسی ده‌كه‌وێت‌و
له‌چوارچێوه‌ی كاری ئه‌ودایه، به‌ڵام له‌كوردستاندا
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به‌دیده‌كرێت، چونكه حیزبایه‌تی
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وه‌ك جۆرێك له‌قۆنته‌رات‌و
كاسبی‌و بازرگانی سیاسی‌و ئابووری‌و ئیداری لێهاتووه،
نه‌ك شتێكی تر. كاری قۆنته‌رات‌و كاسبیش،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی‌و
قازانجی شه‌خسی‌و تایبه‌تی بونیادنراوه، خاڵییه
له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، بۆیه له‌باشترین حاڵ‌دا هه‌ر
ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م، لێی سودمه‌ند ده‌بێت.
حیزبی كوردی، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا،
هۆشیاری سیاسی بڵاوبكاته‌وه، رقی شه‌خسی‌و گیانی
تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و دواجاریش دوژمنایه‌تی به‌رهه‌م
هێناوه. جگه له‌مانه، ده‌بێت باش بزانین، كه
گۆڕینی هێز بۆ دژه هێز له‌رۆح‌و جه‌سته‌ی حیزبی
كوردیدا، بۆ لاساری‌و به‌له‌سه‌بوون‌و ئاژاوه‌گێڕی‌و
خیانه‌ت‌و به‌كرێگیراوی ئه‌م‌و ئه‌و..هتد. ده‌سته‌و
باڵ‌و سه‌ركرده‌ی دژه هێز ناگه‌ڕێته‌وه،وه‌ك
هه‌میشه باڵی خاوه‌ن هێزی ئه‌سڵی حیزب، بۆ پاساوی
مجرۆ بوونی گیانی دیموكراسی، ژیانی حیزبایه‌تی خۆیان
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئێمه پێمانوایه
هۆكاری خودی‌و بابه‌تی، دروستبوونی دژه هێز له‌ناو
هه‌ناوی حیزبی كوردیدا، بۆ زیاتر له فاكته‌رێك
ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دیارترینیان بۆئه‌و به‌ڵگه‌نامه
یاسایی‌و سیاسییه بێگیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌پێی
ده‌گوترێت (په‌یڕه‌و پرۆگرامی حیزب) كه له باشترین
حاڵ‌دا، جگه له‌هه‌ندێك رسته‌ی پاكه‌تی جوان‌و خۆش
هیچی دی نه‌بووه. هه‌رگیز رابه‌رانی حیزبی كوردی،
نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی‌و به‌شێوه‌یه‌كی
دیموكراتییانه (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو
دیموكراتی هه‌یه) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵد بكه‌ن.
به‌درێژایی مێژوو (ئێستا له‌هه‌ركاتێك زیاتر) حیزبی
كوردی، نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌نده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی
حیزبه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، كه تایبه‌ته به
گۆڕین‌و نوێبوونه‌وه‌ی رابه‌ر‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی،
چونكه حیزبی كوردی (ئیدی ته‌مه‌نی هه‌ر چه‌نده بێت)
له‌یه‌كه‌م رۆژی دروستبوونییه‌وه، هه‌تا نووسینی ئه‌م
چه‌ند دێڕه، سه‌رۆكه‌كه‌ی، سكرتێره‌كه‌ی،
رابه‌ره‌كه‌ی، ئه‌میره‌كه‌ی، لیده‌ری
حیزبه‌كه‌ی...هتد. هه‌ر له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه‌و
هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه، ئاڵوگۆڕێك چه‌ند یاسایی‌و
ئاسایی بووبێت، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بكات.
نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆی
له‌لوتكه‌ی هه‌ره‌می حیزب‌دا، ئاماده‌بووه ماڵ‌و حاڵی
حیزب، به‌رۆح‌و جه‌سته‌وه، به‌ره‌و نغرۆبوون‌و مه‌حف
بوونه‌وه به‌رێت.
له‌رابردوودا، بینیمان‌و ئێستاش ده‌یبینین، كه كه‌سی
یه‌كه‌می هه‌ندێك له‌حیزبی كوردی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه،
به‌وپه‌ڕی خوێن‌و ساردی‌و ئه‌عساب ساردییه‌وه،
ته‌ماشای خواری خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی وێران‌و كه‌لاوه
ئاسای حیزبه‌كه‌ی ده‌كات، كه‌چی فره دڵخۆشه‌و خۆی
به‌شاسواری مه‌یدانی سیاسی كوردی ده‌زانێت! به‌ڵام
ده‌بێت باش بزانین، كه‌ئه‌مانه ئه‌گه‌ر پاشاش بن،
ئه‌وا ( حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) وته‌نی (پاشای عه‌رشی
كه‌لاوه)ن! ئه‌مه چه‌ند بۆ حیزبه گه‌وره‌كان راست
بێت، بۆ حیزبه بچووكه‌كان، به‌عه‌لمانی‌و ئیسلامی‌و
چه‌پی كۆمۆنیستیشه‌وه هه‌ر راسته.
حیزب له‌پێكهاته‌یه‌كی ئاوه‌هادا، ناتوانێت كۆمه‌ڵگه
له‌جێگیرییه‌وه به‌ره‌و جوڵان‌و نوێبوونه‌وه
ئاراسته بكات، به‌ڵكو له‌بری ئه‌مه، ره‌وشی گه‌شه‌و
بزوێنه‌ری مێژووی كۆمه‌ڵگه په‌كده‌خات.
* مامۆستا له كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵا.
|