رۆژنامه‌ی الحیاة له پاریس چاو پێکه‌وتنێکی گشتی له
گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا کردووه سه‌باره‌ت به
بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان که من ناچمه سه‌ر
وه‌ڵام به هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی لێ ی کراوه ،
ته‌نها ده‌چمه سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی که سه‌باره‌ت به
دۆسی "سه‌رده‌شت عوسمان "وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
له‌م وه‌ڵامه‌یدا مه‌سعود بارزانی سه‌رده‌شت عوسمان
ته‌نها به قوتابی ناو ده‌بات ، به رۆژنامه‌نوس ناوی
نابات ، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندن و
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم کا ناچار بکرێن باس
له‌م دۆسیه‌یه بکه‌ن هه‌ر به‌و جۆره سه‌رده‌شت
ده‌ناسێنن که ته‌نها قوتابی بووه . ئایا ڕاسته
سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ر قوتابی بووه و له سه‌ر قوتابی
بوون تیرۆر کراوه ؟ ئه‌گه‌ر وایه قوتابیه‌کی تربۆ
تیرۆر نه‌کرا ؟تۆ بڵێی سه‌رده‌شت کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێک
بووه و باندێکی تیرۆریستی بۆ مه‌سه‌له‌ی پاره
وه‌رگرتن له باوکی ئه‌م کاره‌یان کردبێ ؟ هه‌روه‌ک
چۆن له چه‌ندین شوێنی تر کاری له‌م جۆره ئه‌نجام
دراوه . وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به پێی هه‌موو
به‌ڵگه‌کان ، نه‌خێره ،نه سه‌رده‌شت ته‌نها قوتابی
بووه و ڕۆژنامه نوس نه‌بووه ، نه باوکی سه‌رده‌شت
ده‌وله‌مه‌ند و مه‌سول بووه و کوره‌که‌ی بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته بفرێێنن نه هیچ که‌سێکیش په‌یوه‌ندی به
باوکی وکه‌س وکاریه‌وه کردوه وداوای پاره بکه‌ن
ئه‌نجا کوڕه‌که‌یان ئازاد بکه‌ن . که‌وایه مه‌سعود و
پارتی و ناسیونالیزمی ده‌سه‌ڵاتدار بۆچی سه‌رده‌شت به
قوتابی ناو ده‌به‌ن؟ و بۆچی به هیچ جۆرێک دان
به‌وه‌دا نانێن که سه‌رده‌شت رۆژنامه نوس بووه ؟
ته‌نانه‌ت هه‌رگیز ئه‌وه‌ش ناڵێن که هیج نوسینێکی
هه‌بێ، له کاتێکا نوسینه‌کانی له چه‌ندین ماڵپه‌ری
کوردی‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه به چه‌ندین زمان
وه‌رگێڕدراون و له ماڵپه‌رو ڕۆژنامه جیهانیه‌کاندا
چاپ کراون بڵاو کراونه‌ته‌وه. تۆ بڵێێ مه‌سعود
بارزانی ئه‌وه‌نده نه‌زان بێ و نه‌زانێ
مه‌ڵپه‌ره‌کانی ناو ئه‌نته‌رنێت ئێستا هه‌مان رۆڵی
رۆژنامه‌یان هه‌یه به ماڵپه‌ره‌کانی خۆشیه‌وه (
خه‌بات و په‌یامنێر و ئه‌وانی تر ) ، پێم وانیه ئه‌م
ڕاستیه نه‌زانێ ، ته‌نها مه‌به‌ستێک له شاردنه‌وه‌ی
ئه‌و راستیه‌ی که سه‌رده‌شت رۆژنامه نوس بووه
ئه‌وه‌یه که به رای گشتی بڵین سه‌رده‌شت له سه‌ر
نوسینه‌کانی تیرۆر نه‌کراوه ، هه‌موو دونیا ده‌ڵێ
سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه نوس بووه بۆیه تیرۆر
کراوه که‌چی مه‌سعود وپارتی ده‌لێن نا ته‌نها ئه‌و
قوتابی بووه . سه‌دان که‌سایه‌تی و رێکخراوه‌ی
رۆژنامه‌گه‌ری و مه‌ده‌نی و سیاسی له جیهان و دونیای
عه‌ره‌ب و عێراق و کوردستان و جه‌ماوه‌ری ملیۆنه‌ها
که‌سی له خه‌لکی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان که
ئه‌م کاره تیرۆریسته‌یان ئیدانه کردووه و مه‌سعود و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به به‌رپرس زانیوه، سه‌رده‌شتیان
وه‌ک رۆژنامه نوس ناسیوه تا ئه‌وه‌نده‌ی قوتابی
بووبێ چونکه نوسینه‌کانی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆکیمینتن بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ، لێره‌دا پارتی و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی بێ به‌ڵگه یه وه ئه‌م خه‌ڵکه
به نه‌فام و گێل ده‌زانێ ده‌ڵێ نا سه‌رده‌شت رۆژنامه
نوس نه‌بووه .
فریوکاریه‌که‌ی پارتی و بارزانی له پێناو چیدایه؟ بۆ
چ مه‌به‌ستێکه؟ دیاره به‌و مه‌به‌سته‌یه که
ده‌یانه‌وێ دیمه‌نێکی درۆزنانه‌ی کوردستان نیشانی
خه‌ڵکی کوردستان و دونیا بده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
کوردستان دیموکراتیه و ئازادی هه‌یه، که‌س له سه‌ر
بیروڕا و نوسین و که‌سی رۆژنامه نووس ناکوژرێ و تیرۆر
ناکرێ وه هیچ رۆژنامه نوسێک له کوردستاندا تێ ی
هه‌ڵنادرێ و کامێراکه‌ی ناشکێنرێ و زیندانی ناکرێ و
حوکم نادرێ ....هتد. چاو له مێژووی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن
له کوردستان که ئه‌م دیمه‌نه چه‌نده ساخته‌یه و
درۆزنانه‌یه چه‌نده دیمه‌نێکی ته‌زویره ،
ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌کانیان گاڵته جاری و
ته‌زویره .
تۆ بڵێێ بارزانی و پارتی خه‌می له ده‌ست دانی
ئه‌زموونه‌که‌یان بێ ، بۆیه ئه‌م راستیانه
ده‌شارنه‌وه نه‌وه‌ک ده‌ستێکی بێگانه بێت و ئه‌م
ئه‌زمونه‌یان له ناو به‌رێ ، هه‌روه‌ک خۆشیان زۆر
ئه‌مه ده‌ڵینه‌وه که ئه‌م ئه‌زمونه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان به قوربانی و شه‌هیدانێکی زۆر به
ده‌ست هاتوه. منیش ده‌ڵیم ئه‌وه ڕاسته ئه‌م
بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆ به هه‌وڵ و خه‌باتی خه‌ڵکی
کوردستان به ده‌ست هاتوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی پارتی و
بارزانی باسی ناکه‌ن به‌رهه‌می ئه‌م خه‌باته‌یه
ده‌چێته گیرفانی كێوه ؟ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی قوربانیه‌که‌ی
داوه ؟ یا ده‌چێته گیرفانی چه‌ند که‌سێکه‌وه؟
وه‌ڵامه‌که‌ی رۆشنه بۆ نموونه ده‌چێته گیرفانی
بارزانی به هه‌موو نه‌وه‌کانیه وه ، له‌وانه‌یه
زۆربه‌ی خه‌ڵک له سه‌ر یۆتۆب ڤیدیۆی دانپێدانانی
که‌سێکی میتی تورکیان ببینیبێ که ده‌ڵێ :ته‌نها
نێچیرڤان بارزانی رۆژانه 2 تا 3 ملیۆن دۆلار له
رێگای ئیبراهیم خه‌لیله‌وه به لۆری ده‌نێرێته
بانکه‌کانی تورکیا. به‌ڵێ ئه‌وه‌ئ له بوونی ئه‌م
ئه‌زمونه‌دا به‌هره‌نده ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانن به
پارتی به یه‌کێتیه‌وه ،به‌شی خه‌ڵکی کوردستانیش نه‌ک
هه‌ر بێ‌کاری و مه‌ینه‌تی و هه‌ژاری و ئاواره‌یی ونا
ئاسوده‌یی و نابه‌خته‌وه‌رییه به‌ڵکو داسه‌پاندنی ترس
و تۆقاندن و کوشت بڕو تیرۆریشه . بارزانی هه‌قی
خۆیه‌تی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی بۆ پیرۆز بێ ، به‌ڵام بۆ
ده‌بێ بۆ خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز بێ به‌م ده‌سه‌ڵات و
بارودۆخه‌یه‌وه وه له ژێر زه‌برو زه‌نگ و سته‌مدا
بن ، سته‌م هه‌ر سته‌مه ماناکه‌ی ناگوڕدرێ ئه‌گه‌ر
به کوردی بکرێ یا به عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی
وئینگلیزی و فه‌ره‌رنسی و ئیسپانی ..هتد .حکومه‌تی
به‌عسمان له بیره هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک بکرایه به
ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده‌دایه‌وه چونکه به‌وه
تومه‌تباری ده‌کردن که دژی حکموتی نیشتمانین ،ده‌ستی
بێگانه‌ی له پشته . بۆ سه‌دام و به‌عسیش ئه‌و
حکومه‌ته پیرۆز بوو به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی عێراق هیج
پیرۆزیه‌کی نه‌بوو که تیایدا خه‌لک بکوژرێ و هه‌ژار و
نابه‌خته‌وه‌ر بکرێ و ترس و دڵه‌راوکێ و تۆقاندن
به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ بۆ ده‌بێ پیرۆز بێ ؟!!. ده‌بێ بۆ
خه‌لکێ کوردستانیش ئه‌م ئه‌زموونه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم چ
پیروزیه‌کی هه‌بێ که تیایدا خه‌لک له سه‌ر بیرورای
ده‌کوژرێ ، هه‌ژارو نابه‌خته‌وه‌ر ده‌کرێ،له ناو
فه‌زایه‌کی ترس و تۆقاندندا ژیان به سه‌ر به‌رێ
.ناچار بکرێ ووڵات به جێ بهێڵێ و ئاواره بێ. کاتێ
ئه‌م ئه‌زموونه پیرۆز ده‌بێ که ئه‌م فه‌زایه نه‌بێ
.
له به‌شێکی تری وه‌ڵامه‌که‌ی بارزانی به" الحیاة
"ووتراوه ئه‌م ڕوداوه ئه‌مرۆله کوردستاندا گه‌وره
کراوه به ناوی رۆژنامه نوسانی ئازاده‌وه پیلانیکی
له پێشدا داڕێژراوه له لایه‌ن لایه‌نێکه‌وه‌یه!!
ئایا ئه‌م ڕوداوه بچوکه له ده‌ست دانی گیانی که‌سێک
که ته‌نها ووشه‌ی پێ بووه؟ ئایا نه‌خشه‌و پیلانی پێش
وه‌خت چه‌نده راسته ؟بارزانی چه‌نده به‌ڵگه‌ی
نیشاندا که پێش ڕووداه‌وکه ده‌ستی که‌وتبێ ؟ چۆن
توانی ئه‌مه بسه‌لمێنی ؟ دیاره نه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی
نیه له سه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو خۆشی چاک ده‌زانێ که
نه‌ک پیلانی پێش وه‌خت نیه به‌ڵکو هۆشیار بوونه‌وه‌ی
خه‌لکی کوردستانه له‌به‌رانبه‌ر سته‌مه‌کانی
ده‌سه‌ڵات و پر بوونی جامی ته‌حه‌مولیانه ، خه‌ڵک
ئیتر لێ ناگه‌رێ ده‌سه‌لات زوڵمی لێ بکا دیاره
پێشتریش خه‌لکی کوردستان هه‌ر ئه‌م کاره‌ی کردووه .
خۆپیشاندانه‌کان و ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی و
یه‌کتیدا که به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه ،
ئه‌و به‌ڵگه رۆشنه‌یه که وه‌ڵامه‌که‌ی بارزانی به
درۆ ده‌خاته‌وه ، ئه‌و کاتانه نه نه‌و لایه‌نه
هه‌بوو نه رۆژنامه‌نوسانی ئازادیش رابه‌رایه‌تی
ناره‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌کرد. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌کی
تر بۆ به درۆ خستنه‌وه‌ی بارزانی به‌وه‌ی که ته‌نها
لایه‌نێک له پشتی ئه‌م خۆپیشاندان
وناره‌زایه‌تینه‌وه‌یه که دیاره مه‌به‌ستی "گۆڕان"
ه ئه‌مه نه‌ک هه‌ر راست نیه و بێ به‌ڵگه‌یه به‌ڵكو
زۆر هه‌ده‌فمه‌ندانه ئه‌م ئێدیعایه ده‌کا ، زۆر تر
ده‌یه‌وێ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به ناهه‌ق پیشان بدات وه
به پیلانێکی نیشان بدا ،و ئه‌وه نیشان بدا پارتی هیچ
گونا‌هێکی نیه هه‌موو خه‌ڵک له پارتی رازیه ته‌نها"
گۆران" نه‌بێ . چاو بگێرن به ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا
که له کۆرو کۆبونه‌وه‌کان خۆپیشاندانه‌کاندا
ده‌ببینرێن چه‌ندیان لایه‌نگری "گوڕان" و چه‌ندیان
کۆمۆنیست خه‌لکی ئازادی خوازن ،چاو له‌و که‌مپینانه
بکه‌ن که‌له‌م ماوه‌دا کراون به ده‌ست "گوران "ه‌وه
بووه یا به ده‌ست کۆمۆنیسته‌کان و خه‌لکی
ئازادیخوازه‌وه بووه ، چاو له ده‌یان ماڵپه‌ر و
رۆژنامه‌ی سیاسی و ئازاد بکه‌ن که مپینیان به‌رێ
خستوه له‌م پێناوه‌دا .ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن
نه‌ک ته‌نها لایه‌نێ نیه و پیلانێکی ئه‌و نیه له
دژی پارتی و بارزانی به‌لکو ده‌یان لایه‌نی مرۆڤی
وسیاسی و مه‌ده‌نی ومالپه‌رو رۆژنامه‌ی ئازاد ی
کوردستان و جیهان رابه‌ری ئه‌م خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تی و که‌مپینه‌نانه ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی به
تاڵه ده‌زوویه‌کیشه‌وه به‌سترابنه‌وه به" گۆڕان
"ه وه به‌لکو موخالیفشن به " گۆڕان" .
له به‌شیکی تری وه‌ڵامه چه‌واشه‌کاریه‌که‌یدا ده‌ڵی
له کوردستان یاسا هه‌یه‌و ده‌بوایه چاورێی ئه‌وه
بکرایه لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه کارتۆنیه‌که‌ی ئه‌نجامی
لێکۆلینه‌وه‌ی خۆی بدایه له سه‌ر رووداوه‌که
ئه‌وکاته کێ تاونباره یاسا بریار ئه‌دا!!!! ئایا
که‌سێک هه‌یه له کوردستان به خودی ئه‌ندامانی پارتی
و یه‌کێتیشه‌وه نه‌زانێ که له کوردستاندا یاسایه‌ک
نیه هه‌موو هاوڵاتیان به چاوێکی یه‌کسان ته‌ماشا
بکات!! .یاسا و دادگا ته‌نها له دژی خه‌لکی
به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان کار ده‌کا!!. تا ئێستا کام
به‌رپرس دادگایی کراوه حوکم دراوه ؟! چ جای ئه‌وه‌ی
بارزانیه‌کان بهێننه دادگاوه، که‌س هه‌یه نه‌زانێ
کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی هه‌ر له
سه‌ر بنه‌مای واسته‌و به‌رتیل و ته‌زکیه‌دا به‌رێوه
ده‌بڕی هه‌ر که‌س واسته‌ی نه‌بێ و به‌رتیل نه‌دات
وته‌زکیه‌ی نه‌بێ نه‌ک هه‌ر له‌دادگا ده‌یدۆڕێنێ
به‌لكو ناتوانێ ژیان بکات له‌و مه‌مله‌که‌ته‌تدا.
کامه دادگا ؟کامه حوکم؟ کامه یاسا ؟بۆ نه‌گه‌ر
به‌رپرسێک حوکم بدرێ به واسته ئازاد ناکرێ ، ئه‌مه
له‌کاتێکا ئه‌گه‌ر گریمان دادوه‌رێکیش ئه‌م حوکمه‌ی
ده‌رکرد ،ئه‌گه‌ر وادا بنێین مه‌سعود و کورو که‌سانی
سه‌ر به بنه‌ماڵه‌که‌ی حوکمیان به سه‌ردا درا(
دیاره ئه‌مه ئه‌فسانه‌یه )،بۆ ملیشیاکانی بنه‌ماڵه
ناچن ئازادیان بکه‌ن و ته‌ڕو وشک پێکه‌وه بسوتێنن
ودادگا تێک پێک بده‌ن ودادوه‌ر بکوژن کارێکی وا بکه‌ن
که‌هیچ دادوه‌رێ نه‌بێ هه‌رگیز جورئه‌تی ئه‌وه‌ی
هه‌بێ کاری وه‌ها بکا.
ئایا بارزانی راست ده‌کا ئه‌گه‌ر یاسا بریاری دا ئه‌و
تاوانباره یه‌که‌م که‌س ده‌چێته به‌رده‌م دادگا ؟
ئه‌مه نه‌ک راست نیه به‌لكو جێگای پێکه‌نینیشه.
جارێ له ژیڕ حوکمرانی ئه‌ودا که‌س هه‌یه بتوانێ بڵێ
تۆ تاوانباری که‌س ده‌توانێ سکاڵا له سه‌ر ئه‌و تۆمار
بکا، نه خێر هیچ که‌س ناتوانێ ، هه‌روه‌ک چۆن که‌س
ناتوانێ له حکومه‌ته دیکتاوریه‌کاندا جورئه‌تی کاری
له‌و جۆره بکا له‌ماوه‌ی که‌متر له 24 سه‌عاتدا
سه‌رنگون ده‌کرێ و له ناو ده‌برێ له‌کوردستانیشدا
هه‌ر وا ده‌بێ،مێژوو ئه‌مه‌ی نیشان داوه.
بارزانی ده‌ڵێ ده‌بی چاوه‌روانی ئه‌وه بکرایه تا
لیژنه‌ی لێکۆلێنه‌وه بریاری خۆی بدایه‌و نه ده‌بوو
خه‌لک خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام بدایه وه
نه‌ده‌بوو کوردستان به ناشرینی پیشان دونیا
بدرایه.مه‌به‌ستی ئه‌و لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌رچی
ده‌سه‌ڵات و پارتی وبارزانی ده‌یکات ده‌بێ قبول کرێ
که‌س نارازی نه‌بێ.پاشان کامه لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه ؟
. به رای من و زۆربه‌ی خه‌لکێ کوردستان و دونیاش شتێک
نیه ناوی لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه بێ بۆ دۆسیه‌ی
سه‌رده‌شت عوسمان به مانایه‌کی واقیعی و مه‌نتێقی.
لیژنه‌ی لێ کۆلینه‌وه‌که‌ی بارزانی ته‌نها شتێکی
کارتۆنیه‌و تاکتیکێک بوو بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی
توڕه‌یه‌کانی خه‌لکی له ده‌سه‌ڵات. وا ئه‌مڕۆ ئه‌مه
بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان رۆشن بووه‌ته‌وه که
ئه‌ولیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌لوه‌شێته‌وه و
لێژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ دابنرێ که‌چی پارتی و ده‌سه‌ڵات
خۆیان له‌م داوایه‌ی خه‌لک بێ ده‌نگ کردووه ، لیژنه
کارتۆنیه‌که‌ش هیچ کارێکی نه‌کردووه وه هه‌رگیزیش
نایکات .
بارزانی له وه‌لامی الحیاة دا وا خۆی ده‌رئه‌خات که
ئه‌ویش نیگه‌رانه له کوشتنی قوتابی (به قه‌ولی
ئه‌و) سه‌رده‌شت عوسماندا. ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی
ئه‌و له‌م باره‌وه چاو لێ بکه‌ی هیچ نیگه‌رانی ئه‌و
نابینرێ چونکه ئه‌م ڕووداوه به بچوک ده‌زانێ خۆی و
لیژنه‌که‌یشی نایانه‌وێ هیچ کارێ بکه‌ن بۆ ئه‌م
دۆسیه‌یه، له‌وه‌ش خراپتر بارزانی و پارتی له رێگای
ریکخستنه‌کانی خۆیانه‌وه به خه‌ڵک ده‌ڵێن سه‌رده‌شت
عوسمان بۆیه کوژراوه چونکه ئه‌و باسی ناموسی
مه‌سعود بارزانی کردووه ووتوویه‌تی( هه‌رکه‌س کچی
مه‌سعودی ده‌وێ من ده‌وانم بۆی بێنم). له‌وانه‌یه
خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار و ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شت
ونوسینه‌کانی نه‌ناسن باوه‌ڕ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی
نوسینه‌کانی سه‌رده‌شتی خوێندبێته‌وه ده‌زانێ که
ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه چه‌نده ساخته‌و درۆیه و
چه‌نده پوچه به ناوی ئه‌وه وه ده‌کرێ .ته‌نها
به‌ڵگه‌یه‌کیشیان نیه له‌م باره‌وه چ نوسینێکی
سه‌رده‌شت بێ یا ده‌نگی ئه‌و بێ . له نوسینێکی
سه‌رده‌شدا که به ناوی ( من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم
) ته‌نها ناکوکی چینایه‌تی له کوردستاندا پیشان
ئه‌دات نه مه‌به‌ستی ئه‌و ئه‌وه‌یه که عاشقێکی
واقیعی کچه‌که‌ی مه‌سعوده نه هێچ جنێوكی داوه و نه
هێچ سووکایه‌تیه‌کی شه‌خسی کردووه به کچی مه‌سعود
بارزانی ، ئه‌و نه‌ک هه‌ر ئاوا نه‌بووه به‌ڵکو
ئینسانیکی خه‌باتکار بووه بۆ له نێو بردنی ئه‌و
عه‌قله پیاو سالاریه‌ی ده‌سه‌ڵات که ژنان و کچان به
سووک و که‌م عه‌قل چاو لێ ده‌که‌ن بۆیه خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و بۆ ژنان زۆر له‌وه واوه تره که سوکایه‌تی
کردبێ به کچی مه‌سعود بارزانی بنه‌ماڵه‌که‌ی .
ئه‌گه‌ر راست بێ له ده‌می پارتیه‌کانه‌وه ئه‌م
پروپاگه‌نده‌یه کرابێ ئه‌وا گۆمان زیاتر ده‌کا که
کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان راسته‌وخۆ له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه کراوه ئه‌مه بێجگه له
به‌ڵگه‌کانی تر که له سه‌ره‌وه باس کراوه .
شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه‌وه پێویستیه‌کی حه‌یاتیه بۆ دریژه دان
به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته ناعادیلانه‌که‌یان بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی خۆیان بۆ هه‌ژار کردنی خه‌ڵک ، بۆ
سه‌پاندنی کۆنه‌په‌رستی و سه‌رکوت و وه‌گرتنه‌وه‌ی
ئازادی . به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر
،تا چه‌وسانده‌وه هه‌بێ خه‌باتیش له به‌رانبه‌ریدا
به‌رده‌وام ده‌بی ،تا ئازادی و یه‌کسانی نه‌بێ خه‌بات
بۆ به‌ده‌ست هێنانیان به‌رده‌وام ده‌بی . به‌ری خۆرێش
به بێژنگ ناگیرێ .
22/6/2010
|