گه‌وره‌ترین
کۆڵه‌که‌ی راگرتنی سیستیمی دیموکراسی؛ ئازادیه.
ئازادیی ده‌ربڕین،
ئازادیی هه‌ڵبژاردن و ئازادیی نیشته‌جێبوون و...هه‌موو
ئازادییه‌کانی تر. هه‌ربۆیه له ونبوون یا لاوازبوونی
ئازادی‌دا ئه‌سته‌مه باس له دیموکراسی بکرێ.
مرۆڤ له سه‌ره‌تای له‌دایکبوونیه‌وه سنووری
ئازادیه‌کانیش له گه‌ڵیدا له دایکده‌بن، ته‌سکی و
فراوانیی ئه‌و سنورانه‌ش به پێی جۆری ژیان و ناوچه و
که‌شی کۆمه‌ڵگه ده‌گۆرین. به‌ڵام ئایا کێ ئه‌و
سنورانه بۆ مرۆڤ دیاریده‌کا و کێ به‌رته‌سک و
فراوانیان ده‌کات؟
بێگومان له سه‌ره‌تاوه خێزان و دواتر کۆمه‌ڵگه و
له کۆتایشدا سیستیمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
که‌لتوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیی باوی کۆمه‌ڵگه، رۆلی
سه‌ره‌کی له دیاریکردنی سنوره‌کانی ئازادیی تاکدا
وازیدهکهن و، هه‌رزوو هه‌وڵی له قاڵبدان و
قه‌تیسکردنی؛ له چێوه‌ی پرنسیپه‌کانی خۆیاندا
ده‌ده‌ن. ئیتر لێره‌وه مرۆڤ هه‌ست به هێڵه
سووره‌کانی ده‌وری خۆی ده‌کاو، دواتر و هه‌ندێجار بیر
له به‌زاندنیان ده‌کاته‌وه.
بێگومان لێره‌شدا چ ئازادی و چ هێڵه سووره‌کانی
ده‌وری ئازادی، شتێکی رێژه‌یین و له شوێنێکه‌وه بۆ
یه‌کێکی دی جیاوازن.
واتا ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتیدا هێڵی
سوور و نه‌نگی و خراپه‌یه؛مه‌رج نیه له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رۆژئاوایدا وه‌ها بێ و پێچه‌وانه‌ش
راسته.
ئه‌گه‌رچی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی، هه‌ردووکیان
پێکه‌وه رۆڵی گرنگ له بونیادی که‌سایه‌تی تاک و
دواتر پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن! به‌ڵام دواجار
ئه‌وه سیستیمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا
تایبهتیهکانیهتی دووباره و به‌شێوه‌یه‌کی
سیستماتیکی سنووره‌کانی ئازادی داده‌ڕێژنه‌وه و به
پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک، که‌ئه‌وان ناویان ناوه (
به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی) بازنه‌ی خولانه‌وه و هێڵی سووری
دهرنهچوونییشی بۆ ده‌كێشن .
ئیتر لێره‌وه " گوتاری ئاراسته‌کردن" ( خیتابی
ئاڕاسته‌کردن) له‌دایکده‌بێ و " تاک" هه‌میشه وه‌ک
رۆبۆتێک له لایه‌ن سیستیمه کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئایینیه‌که‌وه په‌روه‌رده و سازده‌کرێ و، دواجاریش
سیستمی سیاسی و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ئاڕاسته‌ی ده‌که‌ن.
له‌و وڵاتانه‌دا که سیستیمی دیموکراسی تیایاندا
گه‌شه‌ی کردووه و خه‌مڵیوه؛ ئه‌و سنوورانه‌ی بۆ تاک
دیاریکرابوون، ناکرێ بگووترێ نه‌ماون، به‌ڵام گه‌لێ
فراوانن و مه‌ودای ئازادی هێند به‌رینه ؛ سنووره‌کان
به ئاسته‌م ده‌بینرێن. به تایبه‌ت دوای نه‌مانی
ده‌سه‌ڵاتی ره‌های ئایینی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و
کۆمه‌ڵگه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئایین بۆ نێو
په‌رستگه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی و
ئیداریی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مه‌ش وایکردووه گوتاری ئاڕاسته‌کردن
کاریگه‌رییه‌کی ئه‌تۆی له سه‌ر تاک نه‌بێ و، له
بریارداندا نه‌بێته له‌مپه‌ڕ. به‌ڵکو ئاسۆی
ئازادییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ربڕین و نیشته‌جێبوون و
..هتد.. هێنده فراوان بێت! تاک به سانایی بتوانێت
له بڕیارداندا سه‌رکه‌وتوو بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا
ئه‌م گوتاره هێنده به هێزه ، سنووره‌کانی ئازادیی
ته‌سک کردۆته‌وه و تاکی تووشی رامان کردووه،
لێره‌شدا ده‌کرێ کوردستان به نموونه باس‌بکرێ.
ئازادی چه‌مکێکه، مرۆڤ پێش دیموکراسی بیری لێ
ده‌کاته‌وه. چونکه بێ بوونی ئازادی، باسکردن له
دیموکراسی، نوکته‌یه‌کی بێتامه.
ئه‌گه‌رچی ویستی ئازادی شتیکه خۆرسک له ناخی مرۆڤدا
رسکاوه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا باڵاده‌کا! که چی
بۆ پیاده‌کردنی پێویستی به فه‌راهه‌مکردنی زه‌مینه‌ی
له‌بار هه‌یه تا ببێته راستی.
زه‌مینه‌یه‌ک، مرۆڤ تیایدا مه‌به‌ست و ئامانج بێ؛ نه‌ک
که‌ره‌سه و مه‌قاش.
به‌ڵام به داخه‌وه مرۆڤی کورد وه‌ک زۆربه‌ی گه‌لانی
ده‌وروبه‌ر گیرۆده‌ی گوتارێکه پڕ ئاڕاسته‌کردن، به
میتۆدێک په‌روه‌رده‌یه، له بازنه‌ی ئه‌رک و
فه‌رمانه گشتیه‌کاندا قه‌تیس کراوه و ئازادیه
تایبه‌تیه‌کانی کراوه‌ته قوربانی رێسا باوه
گشتیه‌کان و به‌رده‌وام ئاماده‌ی ئاڕاسته‌کردنه.
کوردستان وه‌ک پارچه‌یه‌ک له جوگرافیایه‌کی گه‌وره‌تر
له خۆی که ده‌وروبه‌ریه‌تی، مه‌حکومه به چه‌ندین
دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی، که هه‌میشه
له‌مپه‌ر بوون له پێش فراوانبونی مه‌ودای
ئازادییه‌کانی مرۆڤی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا و، به‌رده‌وام
تاکیان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی تاقیکردنه‌وه بۆ
سه‌لماندنی به‌ره‌نجامی تیۆره جه‌نجاڵه‌کانی خۆیان
به‌کار هێناوه.
تاکی کورد هه‌میشه له‌سه‌ری پێویست بووه، وابه‌سته‌ی
ئه‌و کۆمه‌ڵه بڕیار و فه‌رمانه بێچهندوچوونانه بێ
که به‌رده‌وام رێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به سه‌ریدا
سه‌پاندویانه و ملکه‌چی وته‌ی ئه‌و ده‌قه پیرۆزانه‌ش
بێ که ئایین وه‌ک به‌شێک له که‌لتور و یاسا
شه‌رعیه‌کان سنوریان بۆ ئازادیه خۆڕسکه‌کانی کێشاوه.
به بیانووی ( ره‌وشته باوه‌کان، عه‌یب و ناعهیب،
رێز و بێڕێزی، گوناح و تۆببه و چاک و خراپ ...هتد) .
بێگومان ده‌شبێ بگوترێ چ سیستیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌که و
چ ئایینیه‌که‌ش ، خاڵی گرنگیان تیایه به مه‌رجێ بۆ
رۆشنکردنه‌وه بێت نه‌ک بۆ خنکاندنی ئازادیه‌کان، بۆ
لێکدانه‌وه و زانیاریبهخشین بێ؛ نه‌ک بۆ سه‌پاندن و
دۆگماتیزهکردنی هزری تاک و په‌راوێزخستنی.
له لایه‌کی تره‌وه جگه له سیستیمی کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئایینی، که رۆڵی گرنگیان له‌و په‌روه‌رده‌کردنه‌دا
هه‌بووه و تاکی کوردیان کردۆته دیلی کۆمه‌ڵێک سنوور
و هێڵ و بازنه و به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی ده‌که‌ن؛
هه‌مانکات بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڕاستهکردنهش ،
سیستیمی سیاسی و دیسپلینه‌کانی حیزبیش رۆڵی یه‌کجار
خراپ و ترسناکیان بینیوه و بۆ مه‌رامی خۆیان هه‌مان
تاقیکردنه‌وه و بگره سهرسهختابهتریش کۆمه‌ڵگه‌یان
ئاڕاسته کردووه، که ئه‌مه‌یان سامناکتره.
سیستیمی سیاسی و ئیداریی کوردستان که له بنه‌ڕه‌تدا
حیزب ده‌یباته رێوه و به پێی تێگه‌یشتنی خۆی چێوه‌ی
ئایندهی کۆمه‌لگه دیاریده‌کا. ده‌کرێ بڵێین ئه‌م
سیستیمه؛ کۆپیه‌کی کاڵی وه‌رگیراوه له وڵاتانی
ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و تێکڕای وڵاته تاکحیزبی و
تاکڕه‌ویه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه. ئه‌و
سیستیمانهی مرۆڤ ده‌که‌نه ئامێری جێبه‌جێکاری حیزب و
گروپ و تاکهدهستڕۆیشتووهکان و به‌رده‌وام له
گوتاری ئاڕاسته‌کردندا تاک له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی
گشتی و به‌رژه‌وه‌نیی گشتیش له خزمه‌ت خۆیاندا
ده‌توێننه‌وه. له‌وێدا چاوخشاندنه‌وه به پرۆگرامی
حیزب‌دا یاخیبوونه و ده‌رچوون له سێبه‌ری سه‌رکرده
خیانه‌ته و، خوێندنه‌وه‌ی نوێ و راڤه‌کردنی جیاواز بۆ
ده‌قه‌کانی ئایین حه‌رامه و، ده‌رچوون له رێساکانی
عه‌شیره‌ت ئابڕووچوونه. له‌وێدا تاک گه‌وره‌ترین
ئه‌رکی له ئه‌ستۆیه و بچوکترین مافیشی لێ ده‌کرێته
به‌خشین و به‌رات و مننه‌ت. له‌وێدا حیزب باوک و
سه‌روه‌ری هه‌مووانه و هه‌مووانیش ده‌بێ به‌نده و
ده‌سته‌مۆی سه‌رکرده بن.
مێژووی دروستبوونی حیزب له کوردستاندا؛ مێژوویه‌کی
ئاسیی نییه. واتا له ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی
هێمنانه‌ی له‌سه‌رخۆدا نه‌هاتۆته کایه‌وه و، به
فلته‌ره زانستی و تیۆریه گونجاوه‌کاندا
تێنه‌په‌ڕیوه. به‌ڵکو حیزب هه‌میشه له بارودۆخی
نائاسایی و ناجێگیر و ناته‌ندروستدا له دایکبووه و
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رانبه‌ر کاری توندوتیژی و
سته‌می ئه‌وانی دی‌دا دروستبووه. بێگومان ئه‌مه‌ش
گوناهی خۆی نه‌بووه، به‌ڵکو وه‌ها له سه‌ری
سه‌پێندراوه.
که‌واته هه‌ر ئه‌و دروستبوونه نائاسییهش وای
کردووه حیزبه‌کانی کوردستان ئه‌گه‌رچی به ناوی جیا‌و
له ژێر دروشم و ئایدۆلۆژیای هه‌مه‌ڕه‌نگدا
ده‌رکه‌وتوون! که‌چی له‌م په‌ڕی راسته‌وه تا
ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ و به سیکولاریست و
ئیسلامیستهکانیشهوه، له ره‌فتار و گوفتاردا وێکبچن
و تێڕوانینیان بۆ تاک و کۆمه‌ڵگه هه‌مان گوتاری
ئاڕاسته‌کردن بێت.
گوتارێک تیایدا " تاک " ی بێئراده و ملکه‌چ، هه‌میشه
ئاماده‌ی فرمان بێ و دواجاریش کۆمه‌ڵگه وه‌ک
پێکهاته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی؛ له ئه‌رکه‌کانی خۆی
داببڕێ و خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی ئاره‌زووه‌کانی حیزب،
گروپ، سه‌رکرده بێت. له‌م بواره‌شدا یه‌کێتی و پارتی؛
پێشه‌نگن، به‌و پییه‌ی ئیداره‌ی سیاسی و سه‌ربازی و
دارایی و، هه‌موو کایه‌کانی تر له ده‌ستی ئه‌ماندایه
و هه‌ر خۆیان نه‌خشه‌ی ژیانی وڵات داده‌ڕێژن.
گوتاری ئاڕاسته‌کردن لای ئه‌م دوو حیزبه هێند چالاکه
، ده‌کرێ بگوترێ مانه‌وه‌یانی له سه‌ر به‌نده.
چونکه ئه‌وه‌نده‌ی کاریان له‌سه‌ر به رۆبۆتکردنی تاک
و ئاڕاسته‌کردنی کردووه؛ نیو هێنده و بگره هیچ
کاریان بۆ ئازادبوونی نه‌کردووه. ئازادبوونێک
وایلێبکات بتوانێ پێش هه‌مووشت وێنایه‌کی تایبه‌تی
خۆیی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیای بۆ ئاینده هه‌بێ، تا
بتوانێ بڕیار بدا. بڕیارێک، له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ی
ویستی حیزب و عه‌شیره‌ت و ئه‌و ترادیتسیۆنه
کۆمه‌ڵایه‌تیه باوانه بێ، که کوڕ له سه‌ر رێبازی
حیزبیانه‌ی خێزان و، خه‌باتی باوک و برا و
سه‌روه‌ریه‌کانی بنه‌ماڵه‌وه بڕوا، نه‌ک له‌سه‌ر
رێبازێک له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه‌ی خودی خۆیدا
خوڵقابێ.
ئه‌وه‌ی حیزب له کوردستاندا کردویه‌تی و ده‌یکا،
داماڵینی مرۆڤه‌کانه له ئازادی، گۆڕینیانه له
بکه‌رێکی خاوه‌ن ئیراده‌وه بۆ جێبه‌جێکارێکی بێ
ئیراده. ئه‌مه‌ش له سه‌ندنه‌وه‌ی مافی بڕیاردانه‌وه
ده‌ستپێده‌کات که سه‌ره‌کیترین خاڵی ئازادبوونی
ئینسانه.
کاتێ حیزب ده‌یه‌وێ بێت و ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ
ده‌سته‌مۆکردنی تاک پیاده بکا! پێویستی به کۆمه‌ڵێک
ئامراز و که‌ره‌سه هه‌یه.
سه‌ره‌تا دێت و ئه‌ستۆی تاک به کۆمه‌ڵێک دروشم و
مانشێتی قهببهو گرانی گشتی بارده‌کا و، به کێشه و
ئامانج و هیوا گه‌وره‌کانه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه و
له‌و چێوه‌یه‌دا ده‌یکاته که‌سێکی گوێڕایه‌ڵ و پاسیڤ.
دێت و ده‌یان مانشێتی وه‌ک پاراستنی نیشتیمان، خوێنی
شه‌هیدان، دیاریکردنی سنوور، نه‌هاتنه‌وه‌ی دیکتاتۆر و
دژایه‌تیکردنی تیرۆر ده‌خاته ئه‌ستۆی تاک و، پاشان
به گوتارێک که خۆی ده‌یخوازێ؛ ئاڕاسته‌ی ده‌کا.
ئه‌مه له کاتێکدایه هیچکام له‌و مانشێتانه ئه‌رکی
تاک نین و بارکردنیان له ئه‌ستۆی، سته‌مێکی
گه‌وره‌یه. به‌ڵکو سه‌راپایان له رووی پراکتیکه‌وه
ئه‌رکی حکومه‌ت و ده‌زگانی ده‌وڵه‌ت و له پێش
هه‌مووشیانه‌وه حیزبه، چونکه ئه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌ری
هه‌موو ئه‌وانه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
بینرا ؛ به‌شێک بوو له‌و بارکردنه‌ی ئه‌ستۆ، دیمه‌نێک
بوو له زنجیره‌ی ئه‌و درامایانه‌ی هه‌میشه حیزب
تیایدا ده‌رهێنه‌ره و لێپرسراوه‌کان پاڵه‌وان و
سه‌رجه‌م تاکه‌کانیش کۆمبارس.
ئه‌و دروشمانه‌ی ده‌کرانه نۆته‌ی هارمۆنیاتی
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هێنده گشتی و پڕ ئاڕاسته بوون؛
کهلینێکیان نه‌هێشتبۆوه هه‌تا مرۆڤ سه‌رنجێکیان
لێوه ده‌رکا، ساتێکیان نه‌هێشتبۆوه بۆ هه‌ناسه‌دان،
بۆ تێڕامان له‌وه‌ی چ ده‌گوزه‌رێ. به‌ڵکو کارکردن له
سه‌ر میتۆدی بارگاویکردنی کۆمه‌ڵگه به ئه‌فسوونی
سه‌روه‌ریه‌کانی حیزب و کاریزمای سه‌رکرده؛
گه‌وره‌ترین گوتاری ئاڕاسته‌ی زه‌قکرده‌وه و،
جارێکیترش سه‌لماندی، ئامانج ته‌نها پاوانکردن و
ته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی زۆرترین
ژماره‌یه له تاک، نه‌ک ئازادکردنی بیری که‌مترینیان.
ئامانج راوکردنی مه‌لی خه‌یاڵاتی ئه‌و که‌سانه‌یه،
زه‌مانێکه ده‌یانه‌وێ قسه‌یه‌کیان هه‌بێ له
ئایندهی خۆیاندا. زه‌مانێکه ده‌یانه‌وێ له گه‌مه‌ی
گۆڕینی کورسیه‌کاندا ده‌ستێکیان هه‌بێ، له ئاهه‌نگی
وازهێنانی سه‌رۆکێکدا هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشن ، له
مه‌راسیمی دادگایی‌کردنی گهندهڵێکدا قاقایه‌ک
لێبده‌ن.
شاهۆ تۆفیق
ئه‌ڵمانیا
|