نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه حكومه‌تی هه‌ریمی
كوردستان به‌هۆی خۆبه‌خت كردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی
كوردستان بوو ، كورد به‌خوێن رشتن حكومه‌تی كوردی
دروست كرد ، هه‌موو كه‌س ئاماده‌ی خۆبه‌خت كردن بوو
له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه جیاوازی نه‌كرێت له‌نێوان
هاوڵاتییه‌كی كورد‌و هاوڵاتیانی تر، یان بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر به هاوڵاتی ده‌ره‌جه دوو نه‌ژمێردرێت
دیاره سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌شداربوون له
دروستكردنی حكومه‌تی كوردی ، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان
به‌بێ جیاوازی به‌شداربوون له‌پڕ كردنی ئه‌و ڕوباره
خوێنه‌ی كه پڕبوو لێی رژا به‌خوێنی كورد، دواتر له‌و
رژان و توره‌بونه‌ی خه‌ڵك حكومه‌تی كوردی دروست بوو.
دروست بونی حكومه‌تی كوردی هیوایه‌ك بوو بۆ سه‌رجه‌م
خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ جیاوازی ، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه بووین كه حكومه‌تی كوردی ئه‌و جۆره
حكومه‌ته‌مان پێ نیشان بدات كه چه‌ند ساڵ بوو
شێوه‌كه‌یان له مێشكی خه‌ڵكدا دروست كردبوو بۆئه‌وه‌ی
خه‌ڵكی به‌خه‌ونی ئه‌و حكومه‌ته‌وه راپه‌ڕین بكه‌ن ،
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی 18 ساڵ به‌سه‌ر دروستبونی
حكومه‌تی كوردی كه‌چی هه‌ر چاوه‌ڕوانین و ئه‌و
شێوه‌یه‌مان نه‌دی كه سیاسه‌ت مه‌داران له زه‌مانی
شاخ پیایان نیشان ده‌داین
سه‌ره‌تا له‌كوردستان دوو حكومه‌ت دروست بوو حكومه‌تی
زه‌ردو حكومه‌تی سه‌وز، یان حكومه‌تی (سلێمانی و
هه‌ولێر)، هه‌ر له‌و كاته‌وه حكومه‌تی زورد خه‌ریكی
جوانكردنی شێوه‌ی شاری هه‌ولیر بوو، رێژه‌یه‌كی زۆر
له‌بودجه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌و شاره سه‌رف ده‌كرد،
هه‌رچی حكومه‌تی سه‌وزیش بوو رێژه‌یه‌كی زۆر له
بودجه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی سه‌رف ده‌كرد
كات هاتوو چوو تا ئه‌و دوو حكومه‌ته به‌خیر یه‌كی گرت
، حكومه‌ت كه‌وته ده‌ستی نه‌چیرڤان به‌رزانی ، پاش
تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی داری
سیحری لێ درابێت بوبه دوبه‌ی ، شاره‌كانی تر هر وه‌كو
خۆیان مانه‌وه
له‌دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردی كه‌وته ده‌ستی دكتۆر
به‌رهه‌م ، هاوكێشه‌كه به‌ره‌و گۆڕان چوو ، هه‌ر
له‌خۆیه‌وه داری سیحری روی كرده شاری سلێمانی،
ته‌نانه‌ت هه‌ندیك جاده هه‌ر بۆ خوشی و چێژ لێ
وه‌رگرتن هه‌ڵده‌كه‌نن و دوای چاكی ده‌كه‌نه‌وه
دكتۆر به‌رهه‌م تا چوار ساڵ ره‌نگه سلێمانی بكات به
دووبه‌ی، له‌كوردستاندا دوبه‌یه‌كی تر دروست بكات،
به‌ڵام شارێكی وه‌كو شاری كفری تادێت خراپتر ده‌بێت ،
هیچ هیوایه‌ك له‌و شاره‌دا به‌دی ناكرێت
كفری یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌شداری
سه‌رجه‌م خوێن رشتنه‌كانی كوردی كردووه، و له
ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 دا كه‌وته ژێر ده‌ستی كورد،
به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر ئه‌و كاته كفری له جوگرافیای
كار‌و پروِژه‌كانی حكومه‌تدا سڕایه‌وه،و زور به‌كه‌می
خێری پێ ده‌كرا
هه‌زاران جار خراوه‌ته به‌ر چاوی لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار به‌ڵام كه‌س چاره‌سه‌ری نه‌كردووه،
وه‌ك وتم له‌جوگرافیای كار‌و پڕوژه‌دا سڕاوه‌ته‌وه
له‌بواری په‌روه‌رده‌ییه‌وه كفری پیویستییه‌كی زۆری
به‌بینای په‌روه‌رده‌یی هه‌یه، ئه‌مه به‌ده‌ر
له‌كه‌می مامۆستا بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشایی كه‌می
مامۆستا له‌و شاره ، كه‌چی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه
خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بواری
په‌روه‌رده‌یی بكه‌ن ده‌بنه به‌نزین فرۆش و ده‌ست
به‌تاڵی چایخانه‌كان
له‌بواری ته‌ندروستییه‌وه به‌هۆی نه‌بونی پزیشك و
ئامیری ته‌ندروستییه‌وه بچوكترین نه‌خۆشی ره‌وانه‌ی
سلێمان ده‌كرێت،كه تا ئێستا ده‌یان هاوڵاتی ئه‌و
شاره له‌و رێگایه گیانیان له‌ده‌ست داوه،ده‌یان
هاوڵاتی به‌دوو گیانی له‌ناو ئوتومبێلی فریا كه‌وتن
له‌رێگای كفری سلێمانی منداڵیان ده‌بێت، تۆ بلێی
له‌سه‌ده‌ی 21 دا مودیلێ ئه‌م روداوانه مابێت .
له‌ڕوی خزمه‌ت گوزارییه‌وه شارێكی وێران و ماندوو ،
ئاوه‌ڕوی خراپ، جاده‌ی خراپ، هتد .......
بونی شوێنه‌واری دێرین له‌شاری كفری وه‌كو (قه‌یسه‌ری
كونی كفری و خانوی مه‌جید پاشای بابان هتد ......)
ده‌بێت له روخان و ون بوون رزگار بكرێت كه‌چی ده‌یان
جار حكومه‌ت به‌ڵێنی چاككردنییانی داوه به‌ڵام
ئه‌وانه‌ش نه‌كران و به‌ره‌و روخان ده‌چن ، كه
ره‌نگه گوناهی ئه‌و شوێنه‌ه‌وارانه ته‌نها ئه‌وه
بێت كه له شاری كفریدان ئه‌گینا گه‌ر له‌هه‌ولێرو
سلیمانی بونایه حه‌وت زه‌مان بوو چاك ده‌كرایه‌وه‌و
ده‌پارێزرا
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م
دروست بوو، پێمان وابوو ئه‌وه مافه‌ی كه‌چه‌ند ساڵه
لێمان ده‌خورێت به‌زیاده‌وه بۆمان
ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵام نه‌مان زانی كه‌س خه‌می
ئه‌م شاره كه‌نار كه‌تووه ناخوات ،ه‌دتور به‌رهه‌میش
ده‌یه‌ویت مافی شاری سلێمانی بگه‌ڕێنێته‌وه،بۆیه
ده‌بێت تا مردن له‌وه تێبگه‌ین كه كاك
نه‌چیرڤانه‌كان و بو هه‌ولیر و دكتۆر به‌رهه‌مه‌كان
ته‌نها بۆ سلێمانی كارده‌كه‌ن ،بۆیه ئێمه‌ی خه‌ڵكی
كفری چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو كه‌سێكمان ده‌بیته
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وكاته ئێمه‌ش كفری ده‌كه‌ینه
دوبه‌ی.
|