چونكه له چله‌ی هاویندا نه‌متوانیوه ساتێك له‌ژێر
بای فێنكدا بحه‌سێمه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با،
چونكه شه‌و تا به‌یانی له‌نێو چڕه گه‌رمای ته‌مموزدا
له‌نێو گه‌رما و شاری پڕ له مار و مێشووله له بێ
كاره‌باییدا رۆژم كردۆته‌وه، چونكه نه‌خۆشه‌كه‌م
شه‌و تا به‌یانی له بێ كاره‌باییدا ناڵاندوێتی،
چونكه منداڵه ساواكه‌م له نیوه‌ڕۆی هاوینی سه‌ختی
شاره 14%سه‌وزه‌كه‌م له بێ كاره‌باییدا هه‌میشه بێ
ئارام بووه، چونكه نه‌مانتوانیوه له نیوهڕۆكاندا
له بێ كاره‌بایی نانێك به حه‌ساوه‌یی بخۆین، چونكه
له بێ كاره‌بایی ئاوێكی ساردم له ته‌مووزی ئاگریندا
چنگ نه‌كه‌وتووه له ماڵ، چونكه له‌به‌ر بێ
كاره‌بایی ژینگه‌ی شاره‌كه‌م وه‌ك كوره‌خانه‌ی
لێهاتووه له‌به‌ر مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، چونكه
به‌شێكی ژیانی جوانمان به لێدانه‌وه‌ی سركێته
فیوزكراوهكان ده‌به‌ینه سه‌ر، چونكه بڕێك مووچه
زیادنهكراوهكانمان ده‌چێت بۆ گیرفانی مۆلیده
ئه‌هلیه‌كان، چونكه كاره‌با بۆ كۆمپانیا و كارگه‌كانی
به‌رپرسه‌كان هه‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و
زه‌حمه‌تكێش وشكه ساڵیه و كاره‌با به خشته‌یه،
چونكه ماڵی به‌رپرسه‌كانمان هه‌میشه چراخانه و
گه‌ڕه‌كه‌كانی هاووڵاتیانیش وه‌كو گوندێكی سه‌رده‌می
عهباسیهكانه، چونكه و زۆرچونكهی تر......
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌گه‌ر وه‌زیری كاره‌با
بوومایه یان ده‌ستم له‌كار ده‌كێشایه‌وه و یانیش
له‌پێش په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ك
وه‌زیرێكی قاره‌مان و رۆڵه و هه‌ڵبژێردراوی ئه‌م
میلله‌ته مانم ده‌گرت و هه‌موو حكومه‌تم ده‌هه‌ژاند
تا هاوكارم ده‌بوون له چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای
وڵاته‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌زیری كاره‌با بوومایه له
راپۆرتی مانگانه‌ی وهزارهتهكهم بۆ ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیران ده‌منووسی(بڕوخێ حكومه‌تی بێ كاره‌با)، گه‌ر
وه‌زیری كاره‌با بوومایه هه‌موو پسپۆر و ئه‌ندازیار و
زانا و دانا و كادیر و كارمه‌نده‌كانی وهزارهتهكهم
مۆڵه‌ت ده‌دا بۆ یه‌كجاری بچنه ماڵه‌وه و ئیفلاسم
به وهزارهتهكهم ده‌هێنا و پێشنیارم ده‌كرد بۆ
حكومه‌ته‌كه‌م كه وهزارهتهكهم بكرێته(وه‌زاره‌تی
مۆلیده‌كان)، گه‌ر وه‌زیری كاره‌با بوومایه به‌خۆم و
دارودهستهكهم ده‌چوومه سه‌ر ماڵه به‌رپرسه‌كان و
ئه‌و ماڵانه‌ی كاره‌بای حكومیان لێم دزیوه و
ده‌مدانه میدیاكان و سكاڵام دژیان تۆمار ده‌كرد،
چونكه ئه‌م ره‌فتارانه وهزارهتهكهم سووك
ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌زیری كاره‌با بوومایه دوای دوو
مانگی تر، شه‌ش مانگ و ساڵێك و چوار ساڵی تر به‌ڵێنم
پێتان نه‌ده‌دا كاره‌با به یه‌كجاری چاك ده‌بێت،
راستیه‌كه‌م نه‌ده‌شارده‌وه ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێنی بێ
بنه‌مام نه‌ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌كه‌م له‌ق نه‌بێت،
ئه‌گه‌ر وه‌زیری كاره‌با بوومایه له بری ده‌ركردنی
گۆڤارێك و چێكردنی ماڵپه‌ڕێك بۆ وهزارهتهكهم ئه‌م
خه‌رجییه زۆره‌م به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌دا، به‌ڵكوو چرا و
لامپا و فانۆسم به‌دیاری بۆ ماڵه هه‌ژاره بێ
كارهباكانی شاره گوناهه‌كه‌م ده‌برد، ئه‌گه‌ر
وه‌زیری كاره‌با بوومایه به كاره‌با خۆم ده‌كوشت، بۆ
ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌م وشیاربێته‌وه له‌وه‌ی كه ئیتر
به‌سه تاكه‌ی میلله‌ت ههڵدهخهڵهتێنرێ، ئه‌گه‌ر
حكومه‌تێك له‌ماوه‌ی 17 ساڵ كاره‌بای یه‌ك دوو شاری پێ
دابین نه‌كرێت، ئه‌ی چۆن ده‌توانێ مافه‌كانی
هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكات و چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ئه‌ستۆ بگرێت؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌تێك
بتوانێ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی كه
گه‌وره‌تربێت له پڕۆژه‌كانی كاره‌با به ماوه‌ی
كه‌متر له ساڵێك جێبه‌جێ بكات و نه‌توانێ كێشه‌ی
كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات ئه‌و حكومه‌ته نه‌بێت
باشتره..؟!
به‌رپرسه حكومیه‌كانی ئێمه چونكه پێشتر له بێ
كاره‌بایی شاخدا ژیاون و له زیندانه‌كانی رژێمیش
هه‌میشه به كاره‌با ئه‌شكه‌نجه دراون، بۆیه ئه‌وه
حه‌ڤده ساڵ ده‌بێت دژایه‌تی سه‌رسه‌ختی كاره‌با
ده‌كه‌ن و ناخوازن گرفتی كاره‌با چاك بكه‌ن، بۆیه
نامه‌وێ وه‌زیری كاره‌با بم، چونكه به‌رگه‌ی
شه‌رمه‌زاربوونی تاكه كه‌سێك ناگرم، چ جای ملیۆنه‌ها
كه‌س، بۆیه نامه‌وێ وه‌زیری كاره‌با بم، چونكه
له‌به‌ر 17 ساڵ بێ كاره‌بایی وا خه‌ریكه ئێمه‌ش
ده‌بینه دوژمنی كاره‌با، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و پۆسته‌م
قه‌بوڵ نییه، چونكه به‌سای منه‌وه ئه‌منی قه‌ومی
ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه.
كرێكاره بهنگلادیشییهكانی هه‌ولێریش كه تازه
هاتبوونه كوردستان پێیان سه‌یر بوو كاره‌باكه‌مان
به‌و چه‌شنه‌یه، بۆیه ده‌یانگوت: ئه‌وه چییه
كاره‌بای ئێمه له كاره‌باكه‌ی ئێوه زۆر چاكتره و
نازانین كاره‌با بڕان چییه، بۆیه نامه‌وێ ببمه
وه‌زیری كاره‌با، چونكه نامه‌وێ ببمه بنێشته
خۆشه‌ی سه‌ر زاری خه‌ڵك، به‌ڵام بۆ یه‌ك كاتژمێریش
ئه‌گه‌ر بكرێم به وه‌زیری كاره‌با ئه‌وا ده‌ست له‌كار
ده‌كێشمه‌وه..!!
|