لێره‌و له‌وێ هه‌ر سه‌راسیمه بوونه، ئه‌گه‌ر
سه‌راسیمه‌ش نه‌بین ژیان ئه‌و له‌زه‌ته‌ی نابێت...له
ژێر گه‌واڵه هه‌وری سه‌راسیمه بوونی من و ئه‌و
هه‌وارگه تازه‌یه‌شدا، نۆبه‌ره‌ی ئاوازێکی دیکه‌ی
نامۆبوونی رۆح و خه‌ون و هه‌ست و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه
له‌سه‌ره‌خۆ، له دایک ده‌بێت، هاوکات چه‌مانه‌وه‌ی
لاسکی حه‌زه سه‌وزه‌کان و دووره‌په‌رێز بوونی ئه‌و
خه‌یاڵانه‌ی جارێکی دیکه ده‌سته‌مۆی سنووری
ده‌ستکردیان نابنه‌وه..
ئه‌م سه‌فه‌ره، سه‌فه‌ری نا‌مۆ بوونی من و ئێوه‌یه،
فه‌رهه‌نگی هه‌ڕاج کردنی ته‌مه‌نه‌و یاخی بوونه له
کۆڵانه‌کانی دوێنێی رۆح وجه‌سته‌ی گڕوگاڵی به‌سه‌رچوو،
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له دیوه نادیاره‌کانی بزه‌و
فرـیسکی منداڵی وراچڵه‌کا‌نینیشه له بێشه‌ڵانی فرچک
و نمه‌ک وچرکه‌که‌نی رابردوو، ماڕاسۆنی گه‌له‌کی
گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌و ئاشبه‌تاڵێکه له لانکی ژان
وهه‌ژانی ده‌وروبه‌رو پسانی ده‌سرازه‌ی زێد‌و زایه‌گاو
زمان و که‌لتووریشه، هه‌لویست وه‌رگرتن و پێداگرتن و
هه‌ڵشاخانیشه له‌به‌ده‌م پێچ وچه‌رخه شێواوه‌کانی
چه‌پگه‌ردی ئه‌و زه‌مه‌ن و ژیانه‌ی کاتێک پاشه‌کشه
به واقیعێ ئه‌کات و به کاره‌ساتێکی ناجاوه‌ڕنکراو،
ده‌روازه‌و ده‌رووه‌کانی هه‌ناسه گاڵ وهه‌موو شتێکی
جوان و رۆحێکی جه‌وانیش زینده‌به‌چاڵ ئه‌کات و خۆفرۆش
به پاڵه‌وان و ناودار ناوزه‌د ئه‌کات...
گه‌ڕانێکه به دوای زار هه‌ڵدانێکی تری چاره‌نووس،
له لاپه‌ڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی دوور له ولات و رام کردن
و ماڵی کردنی مه‌لی بێ ده‌ربه‌ستی ژیانه، سه‌رله‌نوێ
ئنجا له هه‌ر کونج و گۆشه‌نیگایه‌که‌وه بێت....گرنگ
ئه‌وه‌یه سه‌راسیمه بین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له بیر
بکه‌ین، ئه‌گه‌ر خۆشمان له بیر نه‌کرد، ئه‌وا ده‌بێت
بکه‌وینه تام بۆی نان به رۆنی
ئازاره‌کانمان...هاوکات بازدانێکی زۆره‌ملێیانه‌و
باجێکی به‌خورتیشه به‌سه‌رمان سه‌پاوه....
ئێمه سه‌رده‌مانێک بوو، رێبوار بووین وناسکترین
په‌ڕه گوڵی رۆژانی پڕ له ئه‌وین و عیشق و خه‌ونی
ئه‌رخه‌وانیمان له‌به‌رده‌م مۆمی سوتاوی رۆژگار کرده
سۆته‌ک وسوتماک، توێشووی ئه‌و سه‌فه‌ره سه‌خته‌مان
جگه له ئازار، ئازاری رابردوو و مێژووی لێواو له
خه‌بات و هه‌ره‌س و کۆلنه‌دان و به‌زین و قوربانی و
به قوربانی بوون وخۆکوشتن و رۆح برژان وپاکانه‌ی
حه‌ربا کلکداره‌کان، شتێکی دیکه نه‌بوون..که ئێستا
له که‌نده‌ران و هه‌ڵه‌موتی پرسیاره سه‌خته‌کانی
زارۆکه‌کانمان، تێنوێتیان به قومی ئه‌و به‌رسڤه
له‌رزۆکانه‌ی ئێمه ناشکێت...
هیوا یه‌که‌م پێکی سه‌رخۆشبوونی رۆح و جه‌سته‌و
هه‌نگاوی کاروان کوژه‌مان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی سۆمامان
ئاشنای خه‌ڵوه‌تی ژوانی ئه‌و خۆره‌ی که‌ڵله مه‌ستی
بزه‌ی نه‌به‌زینه، تا له جینگلدان و ته‌پاوتلی ناو
پێخه‌فی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی له‌گه‌ل گه‌ردی به‌یانیان
ئاسۆی خۆری ده‌مکه‌ڵیان له ناو رۆحمان خاپه‌رۆک کرد،
خه‌ونه ره‌نگاوره‌نگه‌کانی ژیانی سه‌ر رسته‌و ته‌نافی
ده‌روونمانیان به‌دزی دزی، له که‌نار زه‌رده
خه‌زانه‌که‌ی پاییزی (خۆکوژ)ی هه‌موو شتێکیان کوشت و
کوژانده‌وه ئێمه‌شیان به ئه‌نقه‌ست له‌ناو برد...
ئه‌و ساته هه‌موو چرپه‌یه‌کی زیندووی رۆح و
جه‌سته‌مان سولاوکه‌ی جه‌لیت وشه‌خته‌به‌ند بوو، بای
خه‌زان وه‌کو باهۆزێکی هاروهاجی خۆکوشتن، په‌لاماری
هێناو داره‌به‌ستێکی له‌به‌رده‌م تانۆکی حه‌ساری
حه‌سره‌ت وشنه شه‌ماڵیاوه‌کانی حوزه‌یرانی
هه‌لقرچانمان، هه‌ڵبه‌ست، سه‌رتاپای کوارگه
خۆڕسکه‌کانی له که‌لک خست و میزاجی کورده‌واری کۆڵ
وکۆر کرد و ره‌ونه‌قی سروشتی راسته‌قینه‌ی مۆرکه
دێمه‌کاره‌کانی، بڕی..
له‌و ساته‌وه هاوکێشه‌ی ململانێی نێوان (خود وبوون)
لای زێد و خودی ئێمه به‌راوه‌ژو هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه،
ئه‌مجاره گه‌ڕان و هه‌نگاو و کاروان، ره‌وتیان گۆڕان
وپێخه‌ف و بارگه‌و هه‌وارگه‌ش ئاڵ‌وگۆڕیان پێکرا و
خه‌ون وئۆخه‌کانیش له جێنزرگه‌یه‌کی دیکه، نزرو نزای
نیشته‌جێ بوونی خۆیان چڕاند..
نیگاکانیش رووه‌و رووگه‌یه‌کی تر رووچوون و سه‌فه‌ری
سه‌راسیمه بوونی رۆح وگۆڕینی ناو‌و زه‌مه‌ن و
ناسنامه‌و ته‌مه‌ن ومێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی ئازار‌و
له‌زه‌ت ده‌ستیپێکرد، هه‌گبه‌ی سه‌فه‌ریشمان چه‌پکێک
یاده‌وه‌ری به‌کوڵ وکۆڵه‌پشتێکی له‌ته‌کێک و ڤانتاو
هه‌ندێک تمه‌ن ولیره‌و دراخمه‌و دۆلار بوو.....هه‌ر
تووله‌رێ وجۆگه‌له‌یه‌که سه‌ره‌و لێژ ده‌بێته‌وه به
دوای ئه‌و سه‌فه‌ره بێ کۆتاو نادیاره‌ی چاره‌نووس
نادیاره...
ده‌ریای پڕ له شه‌پۆڵی هاروهاجی ته‌مه‌نی ئازاریش
قه‌تماغه‌ی ته‌ڕ ده‌بێته‌وه،(مه‌نفاش) وه‌کو مه‌نفا
بوون به هه‌موو شتێکی رابردوو وئێستاو ئاینده، له
ژێرساباتی سه‌ر بانی به‌ر بارانی ته‌مه‌نمان،
بێشه‌رمانه هه‌ڵده‌چێت و له دایک ده‌بێت و
مۆزه‌خانه‌ی هه‌ڕاج کردنی سه‌رجه‌م هیواو حه‌زو خه‌ون
و هه‌ست نه‌ست و به‌هره ته‌ڕو په‌مه‌یی و
رۆحداره‌کان، نمایش ده‌کرێ.....
له‌و رووگه‌وه، نیگای شاعیر به خه‌ڵوه‌تگه‌ی شیعری
ده‌زانێت، عاشقانیش به مه‌نزلگه‌ی شۆڕه‌سواری وئازادی
ده‌زانن، هه‌میشه له ره‌شبه‌ڵه‌کی شایی کردنی
به‌هره‌یاندا له‌زه‌تی (مه‌نفا) ده‌بێته سه‌رقافله‌و
سه‌رچۆپی ئیراده وقه‌ده‌رێکی ناوه‌خت وده‌ست
له‌ملانێی یه‌کتر ده‌بن، که‌چی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر
ئه‌وه‌یه که من خۆم ده‌یزانم..
ئه‌و ئازاره‌ی دوێنێ له تاو ئازار، ئازاری دیکه‌ی
ده‌خه‌ساند، ئازاری له پێناو نه‌مانی ئازار ده‌کرده
سروودی رزگار بوون له ئازار،، ئه‌مڕۆکه لافاوی
ئازارێکی تر ده‌هێنێ ورۆحی جوانه‌مه‌رگمان به لاوک
ولایلایه‌ی (سه‌رهه‌لگرتن)، ده‌ستنوێژی ئازارگه‌لێکی
تر ده‌شۆرێته‌وه..به‌ڵام ئاخۆ لێره له دوا وێستگه‌ی
هێور کرد نه‌وه‌ی هه‌نگاوه ماندووه‌کان، له
به‌هه‌شتی(هه‌نده‌ران)، ئه‌و ئازاره ره‌وپێکئراوانه‌ی
ئه‌وێی (وڵات)، ئاسووده ده‌که‌ونه سه‌رخه‌وی خۆیان و
به هیوای به زاوابوونێکی تری له‌زه‌ت، ده‌که‌ونه
پێخه‌فی ژیانێکی ئارام ... ؟؟
لێره‌شدا.. له‌و ده‌ربه‌نده‌ی په‌پووله‌و پاساری دا،
له ده‌ست ئازار مه‌لی رۆحی ئازادمان ده‌ربه‌ست، نابێت
وله‌گه‌ل هه‌ر چرکه‌یه‌ک له کۆسپینداری چڕ‌و چرووداری
حه‌وانه‌وه‌ی ژیانی تازه‌مان، کۆزه سپیندارو قۆپه‌نه
کوارگێکی ئازار ده‌زێت وگه‌رای قۆزاغه بوونی سوڕی
ژیانی خۆیان، به خوێنی رۆحی مۆمیا بووی شه‌که‌تیمان
خۆیان نوێ ده‌که‌نه‌وه..
په‌تای ده‌رباز نه‌بوون له‌ته‌ونی داپیرۆچکه‌داری
رابردوومان، سه‌قامگییر نه‌بوونی مرازه‌کانیش له‌و
سه‌رچاک وجێنزرگه تازه‌یه‌شدا، نه‌وایه‌کی نائاسوده
بوونی دیکه، ده‌چڕن ودووپات ده‌که‌نه‌وه...
ئه‌وا هاتن کوڕگه‌ل وکیژگه‌لی ئێمه، سێ به‌ردی
تووڕه‌شیان له مسته‌وه خستۆته به‌ر باخه‌لی
تاریکستانی خه‌م، خۆشاوی ئه‌ڵقه ماره‌بڕینی
مه‌نزڵگه‌ی هه‌نگوین و زه‌رده‌خه‌نه‌یان (سوقرات)
ئاسا، فڕ کرد ..گه‌یشتنه ئێره‌و ئازاریش بار‌و
بارگه‌ی هه‌ر له‌کۆڵه وهه‌موو شتێکیش گۆڕاوه ،به‌ڵام
ئازار هه‌ر ئازاره‌و تامی هه‌رگیز نه‌گۆڕاوه..
له‌وێ ئازاری (کۆچ)ی ئاسووده بوون بوو، کۆچ وره‌وێکی
نائاسووده‌ی پێکهێنا، لێره‌ش له‌و هه‌واره
تازه‌یه‌دا، ئازاری نه‌گه‌یشتن به شه‌می ئاسووده‌یی
وتێر نه‌بوون له‌و وه‌همانه‌ی به هه‌ورازو نشێوی
ته‌مه‌نمان هه‌ناسه‌یان سوار ده‌کردین.... ئازاری به
هه‌نده‌رانی بوونی له‌تێکمان وگینگلدانی له‌ته‌که‌ی
ترمان له که‌وله دانه‌ماڵراو وسواوه پێشینیه‌که‌ی
ئه‌وێمان...
ئازاری نه‌بان بوونی به‌ر ئاوازگه‌لی سه‌داو نه‌واو
نۆته‌ی ته‌ڕو به‌تامی (غوربه‌ت)، ئازاری به‌ر بارانی
ره‌هێله‌ی نامۆیی بوونی(بوون وکیان وناسنامه‌و مێژوو
ورابردوو) وسۆزو هه‌ست ونه‌ست..ئینجا ئازاری نه‌فره‌ت
کردن له هه‌موو شتێک، له نامۆیی وغه‌ریبی وئاسوده‌یی
ومه‌نفاو هه‌نده‌ران ودووره‌وڵاتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی
قومارچیه‌کی دۆڕاوی ئاسا له شه‌وێکی نه‌گبه‌تیشدا،
ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر به خه‌ون و به‌قاچاغ و
به‌دزیش بێت، دووباره سه‌ر ده‌نێینه‌وه به
خمخانه‌که‌ی خه‌مگه وژانگه‌ی دوێنێمان سه‌رله نوێ
....
سه‌دای ئه‌و ئاوازه به‌رده‌وامه‌ش، سه‌ری کاسمان
کاستر ده‌کات و هه‌میشه سیمفۆنیایه‌کی دووباره
له‌راوه‌یه به شمشالی گه‌رووی شه‌قارمان هه‌وراز
ده‌چێت و هه‌ناومان داخ وده‌روونمان ده‌برژێنێ..
دیاره به‌زمی یه‌کبینه چه‌ندباره‌ی هه‌ڵکشان
وداکشانه‌ی ئه‌و حه‌یرانه، نۆت وهه‌ستان
ولاوه‌نه‌وه‌ی لاوک وقه‌تاروه‌یسه‌ی به‌رحه‌رف
وفاریزه‌و خاڵه‌کانی (سه‌راسیمه‌بوون) شیله‌مژ
وگه‌ڵارێز وئاوزه‌ڕ کراوه... بۆیه گه‌ر سه‌راسیمه
بین، هه‌قمانه، گوناهمان نیه، بیتاوانین..گه‌رنا
لێره ده‌وه‌ستین، له دووره‌وڵاتی، دوور له گۆڕستانی
جه‌نگڵستانی (وڵات ) مۆمان ده‌کوژێته‌وه...ده‌مرین و
له‌ناو ده‌چین وله‌بیر ده‌کرێین.........
شوان عوسمان
هۆڵه‌نده-دێلفت
به‌هاری 1997
|