ژیان به‌م هه‌موو وه‌حشه‌ته‌وه
به‌م هه‌موو نه‌زيفييه‌ی خۆیه‌وه
هێشتا له مردن خوێن شيرينتره
***
مردن نوکته‌يه‌کی ناخۆشه
که ده‌يبيستم
له قاقای گريان ده‌ده‌م
***
چاوه‌ڕوانی خۆشتره له بێ چاوی
چاوه‌ڕوانی يه‌عنی هه‌ڵخستنی نيگا
به‌سه‌ر رسته‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی ئومێدێک
***
مرۆڤ مانگی ده‌ستکرد و
بۆمبای ئه‌تۆم دروست ده‌کات
ده‌چێته قووڵایی ده‌رياکان و
به ئاسمانه‌کاندا پياسه ده‌کات
که‌چی له‌وه‌ته‌ی هه‌يه
ده‌ستێک دامه‌ی له مردن نه‌بردۆته‌وه
***
میم .. را .. دال .. نون
ته‌نها چوار پیت
دنيايان پڕ کردووه له هيچ
***
که مردن هه‌ڵده‌کات
ژیان ده‌بێته درۆيه‌کی گه‌وره
عه‌شق وێڵ .. وێڵ له قووڵایی ده‌ریاکاندا
به‌دوای دڵؤپێک مانادا ده‌گه‌ڕێت
***
ته‌نهایی و مردن دوو بران جمک
به‌ڵام مردن به سه‌هوو له ناسنامه‌دا
رۆژێک گه‌وره‌تر تۆمار کراوه
***
esmael970@yahoo.com
|