که مردن ده‌رگات پێده‌گرێت
ده‌بێت بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆک و مه‌رۆک
ده‌ست له کار بکێشيته‌وه
ده‌بێت قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بخه‌يته کونی ئاوده‌ستێکه‌وه
ده‌ست له شيعر و میعر هه‌ڵگريت
ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی کاتت نه‌ماوه
بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌هوه‌تی ژنه‌که‌ت ، داوای
لێبووردن بکه‌يت
ده‌بێت ده‌ستێک به‌سه‌ری کچه بچکۆڵانه‌که‌تدا بهێنی و
پێيبڵێيت کچه‌که‌م درۆم کرد درۆ
ئه‌مڕۆ ناچين بۆ باخچه‌ی په‌پووله‌کان
ناچين بۆ هه‌رزان بازاڕ
که مردن ده‌رگات پێده‌گرێت
چراکان ده‌کوژێنه‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تايه هه‌ڵنابنه‌وه
گاکه قۆچه‌کانی ده‌جولێنێ و
دیواره‌کان به‌لادادێن
گونيه خۆڵه‌کان ژێره‌وژوور ده‌بن
ئيتر په‌نايه‌ک نامێنێ به‌که‌ڵکی به‌رگريکردن بێت
ده‌بێت تاخمه‌که‌ت بکه‌يته‌وه
تفه‌نگه‌که‌ت بخه‌يته جۆگه‌یه‌که‌وه‌و په‌ڕۆيه‌کی سپی
هه‌ڵکه‌يت
Esmael970@yahoo.com
|