ئه‌مڕۆ سیوحه‌وت ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و چركه ساتانه‌دا
تێده‌په‌ڕێ , كه دایك‌وباوك و برا و هاوڕێیان و
كه‌سوكار و خۆشه‌ویستان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان
له‌وه دڵنیا ده‌بن , كه ڕۆڵه‌یه‌كی ئازا‌و جه‌سووری
خۆیان (سه‌رده‌شت عوسمان) یان له ده‌ستدا. سیوحه‌وت
ڕۆژ تێپه‌ڕی و تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌ك له ڕووخساری
ئه‌و گیانه‌وه‌ره چه‌كداره دڕندانه‌وه , كه ئه‌و
تاوانه‌یان ئه‌نجامدا دیار نیه!. سیوحه‌وت ڕۆژ
تێپه‌ڕی و جگه له‌پووچترین و پڕدرۆترین ڕاپۆرتی
(لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه)كه‌ی بارزانی ( كه ده‌ڵێ
له‌هه‌موو كه‌س ناڕه‌حه‌ترم به‌و ڕووداوه) شتێكی
ترمان نه‌بینی!. تۆ بڵێی كێشه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه(دیاره
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌بێت) چی بێت؟. هه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆ
به‌دواداچوونی هه‌ر كارێك پێك بێت , ده‌توانێ
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌چلوهه‌شت سه‌عاتدا ڕاپۆرتی خۆی بۆ
ڕای گشتی ئاشكرا بكات و بڵێ لێره‌وه ده‌ستمان پێكرد و
گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وێ , فڵان كێشه‌مان هه‌یه‌و له
فڵان نهێنی هێشتا حاڵی نین. به‌ڵام دیاره ئه‌گه‌ر
لیژنه‌یه‌ك خۆی ته‌ره‌فی سه‌ره‌كی بێت له‌و هێزه‌ی كه
كاره‌ساته‌كه‌ی خوڵقاندووه , ئیتر سه‌خته به‌ئاسانی
بێت وكڵافه‌ی درۆ بچنێت وبیكاته ملی خه‌ڵك. كه‌سانێك
كه خۆیان نه‌خشه‌كێش وجێبه‌جێكه‌ری خوڵقاندنی
به‌ئاشكراو به‌ڕۆژی ڕووناكی تراژیدیایه‌ك بووبن ,
هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی ڕوویه‌كی پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وتراژیدیایه كارێكی ئاسان نیه. هه‌ر بۆیه
له‌ماوه‌ی ئه‌م سیوحه‌وت ڕۆژه‌دا هه‌رچی لێدوانێك كه
پارتی و ده‌زگاحزبیه‌كانی ولیژنه بێ ناو‌و بێ
ده‌موچاوه‌كانی داویانه بۆ خه‌ڵك , نه‌ك هه‌ر
شكوگومانی خه‌ڵكی كوردستانی به تێوه‌گلانی پارتی
له‌تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا
نه‌ڕه‌واندۆته‌وه , به‌ڵكو خه‌ڵكی به پێچه‌وانه‌كه‌ی
گه‌یاندووه.
ئێستا ئیتر هیچ كه‌سێك , ئه‌گه‌ر ویژدانی
به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك نه‌فرۆشتبێ , گومانێكی له‌وه
نه‌ماوه‌ته‌وه كه پارتی و ده‌زگای پاراستنه‌كه‌ی به
تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان تاوانباره. به‌ڵام ئه‌م
ڕاستیه هێشتا نیوه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه. نیوه‌كه‌ی تری
ئه‌وه‌یه كه چۆن و چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران
بكێشرێنه دادگا‌و دادگایی بكرێن ؟. تا ئه‌گه‌ر
تاوانه‌كه‌یان سه‌لمێنرا سزای تاوانه‌كه‌یان وه‌ربگرن
وئه‌گه‌ریش به‌رائه‌تیان سه‌لمێنرا ئازاد بكرێن وده‌ست
له‌یه‌خه‌یان بكرێته‌وه. به‌ڵام لایه‌نی داواكراو
له‌لایه‌ن دادگای عادیلانه‌و سه‌ربه‌خۆ و ئاشكرای
خه‌ڵكه‌وه , كه‌سانێك نین كه له‌دادگا هه‌ڵهاتبن و
له هه‌مووان بخوازێت كه زانیاری له‌سه‌ریان
كۆبكه‌ینه‌وه‌و هاوكاری دادگا‌و پۆلیس بكه‌ین بۆ
ده‌ستگیركردنیان . لایه‌نی تاوانبار باره‌گای
مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی و ئۆفیسی سه‌رۆكه‌كه‌ی وان
له‌شاری هه‌ولێرو دووهه‌واری هاوینه‌ی گه‌وره‌و گرانی
خه‌ڵكیان داگیر كردووه . سه‌رۆكه‌كه‌ی به
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان پێری له ئه‌نكاراو
دوێنێ له به‌رلین و ئه‌مڕۆ وسبه‌ی قه‌راره بچێته
پاریس !. بۆیه هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ڕێكخراو‌و
به‌رچاو ڕۆشنی فراوان چ له‌ده‌ره‌وه‌و چ له‌ناوه‌وه‌ی
كوردستان پێویسته , تا بتوانێ تاوانباران ڕاپێچی
دادگایه‌كی عادیلانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئاشكرا بكات .
به‌یاننامه پڕ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و
دواتر لێدوانه‌كه‌ی مه‌سعودبارزانی له په‌رله‌مان ,
ئه‌و ڕاستیه ده‌خاته نێو ووشكترین كه‌لله‌وه. كه
ده‌زگا نهێنیه ئینسانكوژه‌كانی پارتی , به‌وهۆیه‌وه
كه سه‌رده‌شت عوسمان كۆمه‌ڵێك ووشه‌ی له‌دژی
ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی مشتێك سه‌رمایه‌داری كورد
خستووه‌ته سه‌ر كاغه‌ز و به‌مه‌ش هێڵه‌سووره‌كانی
ئه‌وانی به‌زاندووه , ناوبراویان تیرۆر كردووه.
په‌یامی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بۆ خه‌ڵكی كوردستان
ده‌مێكه گه‌یشتووه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك تائێستا له
ناوه‌ڕۆكی په‌یامی سه‌رمایه‌دارانی ده‌سه‌ڵاتداری
كوردستان , له‌مه‌ڕ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك بۆ
بیركردنه‌وه و عه‌قیده , بۆهه‌ڵسوڕانی سیاسی
وڕێكخراوه‌یی , بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین وچاپه‌مه‌نی
وڕۆژنامه‌وانی حاڵی نه‌بووبێ , تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان وهه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و
هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌سعودبارزانی ده‌بێ ئیتر حاڵی كردبێ.
په‌یامی ئه‌وان گه‌یشت , ماوه‌ته‌وه په‌یامی شایسته‌و
پڕ به‌پێستی جه‌ماوه‌ری ناڕازی ملیۆنی خه‌ڵكی
كوردستانیش بگات به‌وان . هاتنه‌مه‌یدانی شایسته‌ی
خه‌ڵكی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان , خوێندكاران و
لاوان و ژنان و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان
له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان له دژی تیرۆری
سه‌رده‌شت عوسمان , سه‌رباری ناڕێكخراوی و په‌رشوبڵاوی
و نه‌بوونی ناوكۆكه‌یه‌كی مه‌حكه‌می ڕابه‌رایه‌تیه‌كی
به‌رده‌وام وئاسۆیه‌كی ڕۆشن , سه‌ره‌تای ئه‌و
په‌یامه‌یه كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان
ده‌یانه‌وێ بیده‌ن به ده‌سه‌ڵاتداران.
بۆیه به‌بێ هیچ پێچوپه‌ناو ئه‌مما وئه‌گه‌رێك .
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی چۆن بیرده‌كه‌ینه‌وه ,
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی چ بیروبڕوایه‌كی جیاوازمان
هه‌یه وبه‌سه‌رلایه‌نگری له چ حزب وپارت و
كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا دابه‌شبووین , ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق
ده‌مانه‌وێ خوێنی سه‌رده‌شت وئه‌و سه‌رده‌شتانه‌ی كه
ماون وئاواته‌خوازی ئه‌وه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام
وئازاد وئینسانیدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن وجارێكی
ترنه‌كرێنه قوربانی دووقسه‌ی نێو ڕۆژنامه‌و میدیاكان
, یان فه‌نتازیایه‌كی هونه‌ری وئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌وانی.
ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ به‌خوێنی سه‌رده‌شتی دوێنێ , خوێنی
سه‌رده‌شته زیندووه‌كانی ئه‌مڕۆ بپارێزین , ئه‌گه‌ر
ده‌مانه‌وێ خوێنی سه‌رده‌شتیش وه‌ك خوێنی سۆرانی مامه
حه‌مه و ده‌یانی پێش خۆی له‌ئه‌رشیفی تاوانه‌كانی
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌ڵنه‌گیرێ , ئه‌گه‌ر
سه‌رده‌شت ووته‌نی قه‌رار بێ له‌و شوێنه‌دا كه ئه‌و
نوقته‌ی داناوه , بواری ئه‌وه هه‌بێت هاوڕێیه‌كی تری
بێ ترس بچێته‌وه سه‌ری دێڕ. ده‌بێ نه‌هێڵین ئه‌م
زیانه گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان هه‌روا
به‌ئاسانی بڕوات.
بڕوا بكه‌ن خۆ كوژیه , ئه‌گه‌ر كه‌مترین گومانمان
له‌و ڕاستیه هه‌بێت , كه ڕاده‌ی كرانه‌وه یان
داخرانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به ڕووی ئازادی‌دا له
دوای تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌ته‌واوی
به‌ستراوه‌ته‌وه , به‌ڕاده‌ی له‌مه‌یداندا مانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی خه‌ڵكی كوردستان و پێداگری
جه‌ماوه‌ریان له‌سه‌ر ئاشكراكردنی تیرۆریستانی
سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خشه‌كێش و
جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و تاوانه بوون . ئه‌م بزماره تیژه
ژه‌هراویه به جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا بچێته خواره‌وه
, نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی تیرۆر و ده‌م به‌ستن ده‌بێته
كاری هه‌مه ڕۆژه , ئامانج له‌م سیاسه‌ته ئه‌نفالی
ته‌واوی ئازادیه . ئه‌وانه بانك بڕ نه‌بوون بۆ بڕینی
بانكه‌كه ناچار بووبێتن پاسه‌وانێكی نێو بانكه‌كه
بكوژن تا ده‌ربازبن. نه‌خشه‌كێشه‌رانی تیرۆری
سه‌رده‌شت ده‌زانن بۆچی و به‌چ مه‌به‌ستێك تیرۆری
ده‌كه‌ن و سبه‌ینێ چی لێ ده‌چننه‌وه.
بۆ ئه‌مه ده‌بێ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان به‌شێوازی
جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌بێت. ئه‌وه ڕاسته كه خه‌ڵك
ناتوانێت هه‌موو ڕۆژێك خۆپیشاندان بكات . به‌ڵام
ده‌كرێ هه‌ر ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی كه به‌ده‌سته‌وه
ماوه له چله‌ی سه‌رده‌شتدا خۆمان بۆ مانگرتنێكی
سه‌راسه‌ری له كوردستان ئاماده بكه‌ین . داوابكه‌ین
كه قووتابخانه‌كان دابخرێن , دووكانه‌كان
نه‌یكه‌نه‌وه , زانكۆكان چۆڵ بكرێت , كارگاكان كار
ڕابگرن , ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا یه‌ك سه‌عاتیش بێت .
پاسه‌كان و تاكسیه‌كان و هۆیه‌كانی تری هاتوچۆ
ڕابوه‌ستن , نادیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كان دایبه‌خه‌ن .
به كورتی هه‌موومان ئاگاهانه‌و به‌مه‌به‌ستی
داواكردنی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له پارتی
بۆ به‌دواداچوونی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و
ڕاكێشانیان بۆ دادگایه‌كی ئاشكرا‌و عادیلانه‌ی
سه‌ربه‌خۆ , كۆمه‌ڵگه ڕابگرین . ئه‌مه كارێكی
كرده‌نیه. هه‌ر له‌م مانگه‌دا بوو خه‌ڵكی كورستانی
ئێران بۆ ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت وناڕه‌زایه‌تیان له دژی
ئیعدامكردنی پێنج زیندانی سیاسی كۆمه‌ڵَگه‌یان به
مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕاگرت . ئه‌وه ئاشكرایه كه
ته‌نیا كار به‌مه ته‌واو نابێت . به‌ڵام ئه‌م
كاردانه‌وه جه‌ماوه‌ری و فراوانه‌ی كۆمه‌ڵگه په‌یامی
چه‌ندین ملیۆن ئینسان بوو به ده‌سه‌ڵاتی جمهوری
ئیسلامی , كه ئێمه تۆمان ناوێت .!
بچووكبوونه‌وه‌ی دنیا و تێكه‌ڵاوبوونی
سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی به‌یه‌كتری , به‌هۆی گه‌شه‌ی بێ
ئه‌وپه‌ڕی ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن وبیستن وبینینه‌وه ,
شتێك نیه ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵێكی كه‌م له سه‌رۆكی
ده‌وڵه‌ته‌كان و كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كان
داهێنرابێت . ئه‌و تواناییه له‌به‌ر ده‌ستی
ئێمه‌شدایه . ده‌توانین له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیدا
گه‌وره‌ترین پشتیوانی بۆ خواستی خه‌ڵكی كوردستان به
ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ڕابكێشین , كه‌م
نین تا ئێستا ئه‌و ناوه‌ند وڕێكخراوو كه‌سایه‌تیانه‌ی
به‌ده‌نگمانه‌وه هاتوون وپشتیوانیان كردووین ویه‌خه‌ی
سه‌رۆكی پارتی وپه‌رله‌مانیان گرتووه. ده‌توانین وا
بكه‌ین كه سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌هه‌ر
جێگایه‌كی دنیاوه ده‌ركه‌وتن , له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی
ئێمه به‌ره‌و ڕوو ببن . نابێ بهێڵین له‌كوردستان
به‌ڕۆژی ڕووناك ڕۆژنامه‌نووس بدزن ودواتر تیرۆری بكه‌ن
و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی
كوردستان ولایه‌نگرانی ئازادی ودیموكراسی خه‌ریكی
ڕازاندنه‌وه‌ی ئێواره خوان بن . چاره‌نووسی ئازادی
له كوردستان به ته‌واوی له گره‌وی كێشمه‌كێشی
به‌ره‌ی ملیۆنی ئازادیخوازانی كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدایه , نه‌ك هیچ شتێكی تر.
10 حوزه‌یرانی 2010
|