ـ گرینگ نیه چه‌ند كه‌س خۆی به كوشتن نادا بۆ بینینی
چرا
ـ گرینگ نیه چه‌ند كه‌س ژیان له ژێر پیاڵه
ده‌خواته‌وه
ـ با بڕۆین بزانین له ده‌ره‌وه‌ی باخچه‌ی ئه‌و پاسه
چ باسه ؟
ـ ئه‌و هه‌رایه چیه له سه‌ر سه‌یركردنی ئافره‌تێكی
سفور ؟
ـ دوو سێبه‌ر له سه‌ر درێژی باڵایان ده‌مه‌قاڵه‌یانه
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌وره‌یان داون
ده‌ڵێن :
1 ـ پانتۆڵه‌كه‌ت هه‌ڵكێشه جوانتر ده‌رده‌كه‌وی
2 ـ په‌نجه‌كانت گه‌رم بكه هه‌قی تۆیه
3 ـ خۆش نیه ، هه‌ندێك ڕۆیشتن بێره‌دا بڕشێنه بۆنی
خۆشده‌بێ
4 ـ په‌رده‌كه داده‌نه‌وه و هه‌مووتان بڕۆنه‌وه بۆ
به‌تاڵی
ـ له‌لای پاسه درێژه‌كه ئه‌و پاسه‌ی ژماره‌ی
تابلۆكه‌ی چوار پیته
دڵ فرۆشتن به‌لاشه
بێ ئاگایی زۆر هه‌رزانه
رووچوون به نێو ته‌نه‌كه‌ی زبڵیی له یادكردن هه‌ر
زۆر زۆر هه‌رزانه
ـ با قه‌ڵه‌باڵه‌غی كات
كه‌مێك دوور خه‌ینه‌وه له به‌ر ده‌ستی ئه‌و كه‌لاوه
شه‌و شۆڕه‌دا
تا به‌یانی خه‌به‌رمان ببێته‌وه‌و به سه‌یركردنی ئه‌و
فیلمه رابگه‌ین كه له هۆڵی بیركردنه‌وه‌دا په‌خش
ده‌كرێ
هه‌تا ده‌كرێ زوو
هه‌تا ده‌كرێ زوو پبَڕابگه‌ین
ده‌ڵێن : باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌فه‌رێك ده‌كا له
مرنه‌وه
ده‌ڵێن : نه‌فه‌ره‌كه جانتایه‌كی پێیه پڕه له
وێنه‌ی مردوه‌كانی ئه‌وێ
وێنه‌ی ئێمه‌یشی تیایه
هه‌موومان خه‌مگین
شه‌كه‌ت
بێزار
په‌رتبوو به سه‌ر سینگی خه‌م
ده‌ستێكمان له كولانكه‌ی گوناه گیربوه‌و
ده‌ستێكیشمان له تاریكی خێر
لا په‌راسوێكمان له كۆڵانی درۆ جێماوه‌و
لایه‌كه‌ی تریش له فڕێدانی حه‌قیقه‌ت
قاچێكمان له نیشتیمانه‌و قاچێكیشمان له هه‌ڵاتن
هه‌ندێكیشمان پاك پاك وه‌ك پرچی په‌پوله
ده‌ڵێن : هه‌موومان له وێین له ناو جانتای ئه‌و
نه‌فه‌ره
هه‌تا ده‌كرێ زوو
ده‌مه‌وێ پێش هه‌موان بچم بزانم له كوێم ؟َ
ده‌مه‌وێ زوو بچم
نه‌ك دره‌نگ
كه چووم خه‌ڵكێكی زۆر هاتبن
نه‌كا كاتێ له ناو جانتاكه‌ی ده‌رمدێنێ
هێند شڕبم به ده‌ست ده‌ردێكی له‌كه‌داره‌وه
ئابڕوم بچێ
ژیان ئاوایه
هه‌ندێك به گرینگی نازانێ چرای هه‌بێ یان نه‌بێ
ژیان له نێو پیاڵه بخواته‌وه یان له ژێر پیاڵه
ده‌بێ بڕۆین و بزانین له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان چ باسه ؟
هه‌ندێك سه‌یری ڕۆیشتنی ژنێكی سفور ده‌كه‌ن
هه‌ندێكیش سه‌یری شه‌ڕی دوو سێبه‌ر
هه‌ندێكی تریش سواری ئه‌و پاسه ده‌بن كه تابلۆكه‌ی
ژماره‌ی چوار پیته
منیش ده‌مه‌وێ خۆم له قه‌ڵه‌باڵه‌غی كه‌لاوه‌ی ئه‌و
شه‌و شۆڕه دور خه‌مه‌وه
تا
به‌یانی زوو خه‌به‌رم ببێته‌وه‌و
بچمه سه‌یری ئه‌و فیلمه
زوو بچم
زوو زوو
بزانم من له كوێم ؟
هه‌ولێر 5 ـ 16 /6/2010
taibeqadir@gmail.com
|