دۆکتۆر ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی
30-5-2010 له باکووری هه‌رێمی نیوویۆرک، که تازه
له برووکلاینهوه باری کردبووه ئه‌وێ، کۆچی دواییی
کرد.
ڤیرا ماریۆن فاین له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌دا
له باڕی، ڤێرمۆنت، له دایک بووبوو. پێنج منداڵی له
ماڵێکدا گه‌وره کرد که له لایه‌ن مێردی
یه‌که‌میه‌وه، ئه‌ندازیاری بیناسازی مارسێل بیۆدین،
دروست کرابوو. ساڵی 1968، به هۆی دۆستێکیه‌وه که
پزیشکی برینکار و ئه‌ندامی گرۆیه‌کی برینکاری بوو و
دوای شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه چووبووه ئیسرائیل، ڤیرا ده‌ستی
چوار منداڵه بچکۆله‌که‌ی خۆی گرت، که ته‌مه‌نیان
له‌نێوان چوار ساڵان و یانزده ساڵاندا بوو، و به
سه‌فه‌رێکی هاتونه‌هات ڕووی کرده ئیسرائیل، بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی جووله‌کانه‌ی خۆی.
له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا ڤێرا سه‌عیدپوور ده‌ستی به
خوێندن کرد له زانستگه‌ی ڤێرمۆنت و، پێشانی دا که
خوێندکارێکی زۆر لێهاتووه و پله‌ی به‌کالۆریۆسی له
کۆمه‌ڵناسیدا وه‌رگرت و بوو به ئه‌ندامی فی بێتا
کاپپا. دوای ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوو
تا ساڵی 1973 پله‌ی ماسته‌ری له فه‌لسه‌فه‌دا
وه‌رگرت. ئه‌وسا گواستییه‌وه بۆ شاری نیوویۆرک و له
کۆڵێجی مامۆستایه‌تیی سه‌ر به زانستگه‌ی کۆلومبیا
دۆکتۆرای له فێرکردن‌دا وه‌رگرت.
ساڵی 1976، ڤیرا میردی دووه‌می ناسی، هۆمایوون
سه‌عیدپوور، که کوردێکی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی کوردستانی
ئێران بوو. پرسیارێکی بێمهبهستی هۆمایوون له‌باره‌ی
پێناسه‌یه‌که‌وه له فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیی
ئۆکسفۆرددا، که له‌وێدا کورد وه‌ک جه‌رده و تاڵانکار
باس کرابوو، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ڤیرا
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیی نووسی، به ناونیشانی ''به
نه‌رمی ده‌یانکوژن،'' و ئۆکسفۆرد و فه‌رهه‌نگه
گرنگه‌کانی دیکه‌ی ناچار کرد پێناسه‌کانیان له‌باره‌ی
ئه‌و وشه‌یه‌وه بگۆڕن.
ساڵی 1981، دوای مردنی هۆمایوون به نه‌خۆشیی
شێرپه‌نجه‌ی خوێن، دۆکتۆر سه‌عیدپوور به شێوه‌یه‌کی
جیددی و دلسۆزانه ده‌ستی کرد به ''کاره
کوردانهکان''ی خۆی. پرۆگرامی کوردیی به سه‌رپه‌رشتیی
''که‌ڵچراڵ سۆرڤایڤهڵ،'' که بڵاوکراوه‌یه‌کی به‌شی
ئهنترۆپۆڵۆگیی سه‌ر به زانستگه‌ی هارڤارد بوو،
دامه‌زراند. ئامانجی ئه‌و پرۆگرامه ئه‌وه بوو
ئاگاداری له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگی کورده‌وه په‌ره پێ
بدات و له نووسینگه‌یه‌کی میدتاونهوه بڵاو
ده‌کرایه‌وه.
دۆکتۆر سه‌عیدپوور له ساڵی 1986دا کتێبخانه‌ی کوردیی
دامه‌زراند، که یه‌که‌مین کتێبخانه‌ی کوردی بوو له
ڕۆژاوادا، له نشیمه‌نی خانوویه‌کی به‌رزاییه‌کانی
برووکلاین. ساڵی 1988یش مۆزه‌خانه‌ی کوردیی
دامه‌زراند. ڕاوێژکارانی ڕێکخراوه‌که که‌سانی وه‌ک
وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێل ئێلی ڤیسهل و سێناتۆر تێد
که‌نه‌دی بوون.
پێش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو، که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له مه‌سه‌له‌ی کورد ئاگادار بن،
دۆکتۆر سه‌عیدپوور، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیی
سه‌رکۆماری ئێستای عیراقی گه‌یانده زانستگه
گه‌وره‌کان بۆ پێشکه‌شکردنی ئاخاوتن و بردی بۆ
واشینگتۆن تا چاوی به سیاسه‌تمه‌داران و
ڕۆژنامه‌گه‌ران بکه‌وێت.
نامه‌کانی دۆکتۆر سه‌عیدپوور بۆ سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی ''نیوویۆرک تایمز'' گه‌لێ جار بڵاو
ده‌کرانه‌وه. ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش وتارێک له‌باره‌ی
کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه له ڕۆژنامه‌ی ''تایمز''دا
بڵاو کرایه‌وه به ناونیشانی ''که ماڵ ده‌بێته
په‌ناگه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی.'' ڤیرا سه‌عیدپوور گۆڤاری
زانستیی ''گۆڤاری نێونه‌ته‌وه‌ییی لێکۆڵینه‌وه‌ی
کوردی'' [The International Journal of Kurdish
Studies] و وه‌رزنامه‌ی ''ژیانی کوردی'' [Kurdish
Life]ی بڵاو ده‌کرده‌وه، که به‌شێکن له گه‌نجینه‌ی
فه‌رهه‌نگیی کتێبخانه‌ی زانستگه گه‌وره‌کانی جیهان،
له‌وانه‌یش زانستگه‌ی هارڤارد و زانستگهکهی خۆی
کۆلومبیا.
دۆکتۆر سه‌عیدپوور دوای خۆی برایه‌ک (ماکس فاین) و
پێنج منداڵ (مارک، پاوڵ، ڕێبێککا، ئاده‌م و جێب) و دوو
نه‌وه (جۆنا و ئارۆن)ی به جێ هێشتووه.
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن و یادکردنه‌وه‌ی ڤیرا
سه‌عیدپوور له کۆتاییی مانگی ته‌ممووزدا له نیوویۆرک
ڕێک ده‌خرێت. بۆ ئاگاداری و زانیاریی زیاتر ده‌توانن
سه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه بده‌ن:
[www.kurdishlibrarymuseum.com].
کتێبخانه و مۆزه‌خانه‌ی کوردی
نیوویۆرک، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2010
|