وه‌رزی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ئاشکرانه‌کردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان!
 

  

 


 بۆ:
1- فشارخسته‌ سه‌ر پارتی وناچارکردنی به‌ ملدان به‌ خواستی قبوڵکردنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ له‌ پارتی و حکومه‌تی هه‌رێم له‌ژێرچاودێری نێونه‌ته‌وه‌یدا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان.
2- وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی پارتی له‌ خه‌ڵك و تۆمه‌تبارکردنی خه‌ڵک به‌ ئاژاوه‌گێڕ و ئاشوبچی! ده‌بێ سه‌رۆکی پارتی که‌ هاوکات سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ به‌ ئاشکرا پابه‌ندبونی خۆیان به‌ ئازادیی سیاسیه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن!
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هه‌ڵده‌ستێ به‌سازدانی کۆمه‌ڵێك چالاکی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپاو ئوسترالیاو که‌نه‌دا. بانگه‌وازی ‌هه‌موو دۆستانی حیزب و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ناو ره‌وه‌ندی کوردی و لایه‌نه‌ سیاسی و ئینساندۆست و ئازادیخوازه‌کان ده‌که‌ین که‌ به‌شداری ئه‌م چالاکیانه‌ بکه‌ن.

• چه‌ند کۆڕێك سه‌باره‌ت به‌تیرۆرو ئازادی سیاسی له‌کوردستان له‌ ووڵاته‌کانی به‌ریتانیا و سویسراو نه‌رویج سازده‌کات؛
به‌ریتانیا:
بێرمنگهام: کۆڕێك بۆ محسن که‌ریم و ده‌شتی جه‌مال – کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزب
کات: ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12/6/2010
شوێن:Ladywood Arts and leisure centre
316 Monument Road
Ladywood
Birmingham B16 8 TR
سویسرا:
زوریخ: کۆڕێک بۆ موحسین که‌ریم به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌
کات: رۆژی 20/06/2010 ، کاتژمێر 1 تا 4 ی ئێواره‌
شوێن:Kasama, Militärstr. 87a, Zürich
ته‌نیشت ڕادیۆ لۆرا.
له‌ ‌ئیستگای قیتاری زوریخه‌وه‌ به‌پاسی 31 دوای 3 مه‌وقیفی پاس داده‌به‌زن.
نه‌رویج:
کۆرێك بۆ موحسین که‌ریم نه‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌
به‌روار رۆژی شه‌ممه‌ 27/6/2010
له‌شوێنه‌که‌ی ئاگاداری ده‌ده‌ین

• به‌ڕێخستنی چه‌ندین چالاکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسی و مرۆڤدۆسته‌کاندا:

سوید: یۆتۆبۆری
خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری ، ڕێکه‌وتی 12/6/2010 کاتژمێر 13:00 بۆ 15:00
شوێن: برونس پارکن ‎( سه‌نته‌ری شار)
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ندی: 0046739130022 0046739130022 یان 0046720270803 0046720270803
adnangilli@yahoo.se
سوید: ستۆكهۆڵم
پانێڵیك له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان سازده‌كرێت
1- ئەڤین چەتین، ئەندامی یەدەگی پەرلەمانی ئەوروپا‌و کاندیدی پەرلەمانی سۆسیال دیموکراتی سوێد
2- ئامینە کاکە باوە، ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەسەر لیستی چەپ
3- بزوتنەوەی گۆران، وتەبێژێکیان بەشدار دەبێت‌.
4- عەبدوڵلا مەحمود، لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
5- سیامەند موعینی، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان/ئەوڕوپا
6- پۆڵا زیندانی، پارتی چەپی کوردستان.
7- نوێنه‌ری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان.
8- قادر نادر، لە چاودێری کوردۆساید/چاک.
به‌روار‌: شەممە 2010-06-12
کات: 13:30 - 16:30
شوێن : هۆل شیستا ترێف
به‌ریتانیا: له‌نده‌ن؛
به‌شداری له‌ کۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی که‌مپینی په‌یکه‌ری ئازادی
به‌روار: ڕۆژی 12/06/2010
کات: 00 16 بۆ 19.00
شوێن: سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌ن/‌ تراڤڵگارسکویر Trafalgar square
زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان و میتینگی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێده‌خه‌ین که‌ له‌‌ راگه‌یاندنی داهاتودا شوێن وکاته‌کانی ئه‌و چالاکیانه‌ به‌ئاگاداری هه‌موان ده‌گه‌یه‌نین.
ڕیکخراوی ده‌ره‌وه‌ی/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
Email: wpk.abroad@gmail.com, Tel: 0044 (0) 785 324 3011 0044 (0) 785 324 3011 , Website: www.hkkurdistan.org



 

           

 

11/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com