یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی
بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

  

 


پاش سڵاو...
ئێمه‌ ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی سیاسی ونوسه‌رو رۆناكبیرو و لایه‌نی سیاسی له‌شاری له‌نده‌ن كۆبووینه‌ته‌وه‌ "له‌ یادی تیپه‌ربوونی 40 ڕۆژ به‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسماندا قوتابی و ڕۆژنامه‌ نووس" له‌ باره‌ی خراپی ڕه‌وشی په‌نابه‌رانه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ بكه‌ین له‌ په‌یوه‌ند به‌مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رامبه‌ر ژیانو چاره‌نووسی هاوڵاتیانی خۆتان گرتووتانه‌ته‌ به‌ر له‌ هاوكاری و ئاسانكاری بۆ سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ به‌خواست و داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره‌ دیپۆرتكراوه‌كان وكه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی منداڵیان وونبووه‌ یان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ وه‌یان به‌هۆی زه‌ختو فشاری ژیانی په‌نابه‌ریوه‌ ده‌ستیان بردوه‌ بۆ خۆكوژی.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی به‌رفراوان له‌سیاسه‌تی گرتنو ڕاونانو به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردو عێراقی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیا و سویدو به‌لجیكاو نه‌رویج ودانیمارك وسویسرا.. ده‌ستیپێكردوه‌ تا ئێستا به‌ ده‌یان په‌نابه‌ری كوردو عێراقی یان به‌ شێوازی ئه‌وپه‌ری ناشارستانیانه‌ دور له‌ هه‌موو پێوانه‌ نیوده‌وڵه‌تێه‌كان له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی په‌نابه‌ران، وه‌ دور له‌ بنه‌ما مۆراڵیه‌كان ، ته‌واوی ماف و یاسا مه‌ده‌نییه‌كان، ووڵاتانی ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته‌ زه‌خت و زۆر هێنان بۆ په‌نابه‌رانی كوردوعێراقی و به‌زۆر دیپۆرتی به‌غدا و هه‌ولێرو سلیمانی یان ده‌كه‌نه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وڵ هیمه‌تی فیدراسیۆن و ڕێكخراو لایه‌نه‌كان ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ری كورد بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی شكستی خوارد و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌گرتووخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا ئازاد كران ، جارێكی دیكه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕه‌وشێكی تر و تاكتیكێكی تریان گرتووته‌به‌ر تا بتوانن سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دریژه‌ پێبده‌ن و زه‌ختو فشاره‌ وناره‌زایه‌تیه‌كانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر شانی خۆیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ،ئه‌مجاره‌یان راِسته‌وخۆ له‌ ڕێگای هێنانی وه‌فدی ڕه‌سمی حكومه‌تی عێراقی له‌ناوخۆی عێراقه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت ڕێكه‌وتننامه‌ی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ببنه‌ پێشه‌وه‌.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراقی له‌ژێر چاودیری حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی گرتووخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیایان كردوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌رانیان بینیوه‌ بۆ ته‌ئكیدكردن له‌ ناسنامه‌ی عێراقی بونیان ته‌نانه‌ت په‌نابه‌رانێك له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كانیان به‌زمانی ناشارستانیانه‌ تهدید كراون ..پاشان هه‌ر دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا تیكتی دیپۆرتیان به‌ په‌نابه‌ره‌كان داوه‌ رۆژ 9-6-2010 نزیك به‌ 40 په‌نابه‌ر له‌سویدو به‌ریتانیاوه‌ دیپۆرتی به‌غدا كراونه‌ته‌وه‌ وابڕیاره‌ به‌یانی 16-6 زیاتر له‌ 50 په‌نابه‌ری دیكه‌ دیپۆرتی به‌غدا بكرێنه‌وه‌.
ئێمه‌ ئه‌وپه‌ری نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به‌ و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراقو حكومه‌تی هه‌رێم گرتۆتیانه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران ، هاوكات داواكارین له‌ ئێوه‌ به‌ خێرایی له‌م كێشه‌یه‌دا به‌رپرسیاریتی خۆتان نیشان بده‌ن و به‌شداری بكه‌ن له‌ پێناو ڕاگرتنی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و راِگرتنی ئیهانه‌و سوكایه‌تی به‌ په‌نابه‌رانی كوردو عێراقی. داواكارین:
1. ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی به‌زۆره‌ملی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا یان كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرێنه‌وه‌.
2. ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزاكراوه‌ وه‌به‌ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نرێت.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه‌ له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق وكوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نابه‌رانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌.
ناو
1-ئاسۆ گۆران
2-كاوه‌ قره‌داغی
3-دارا منزر
4-ئاكۆ محمد
5-سردار ئه‌مین
6-محمد عه‌لی
7-چۆمان هه‌ردی
8-پیشره‌و مه‌جید
9-گونا سه‌عید
10-ئالان محمد احمد
11-دیاری كوردی
12-عبدالخالق پالای
13-محسن كریم
14-سامان گه‌ كریم
15-سۆزان مولود
16-ئارین میروده‌لی
17-فریدون ممند رسول
18-رقیه‌ محمد
19-دڵشار ئه‌سعه‌د
20-كرمانج محمد
21-هیوا ئه‌حمه‌د
22-لقمان حمه‌ ره‌ش
23-شیرین كالو
24-فچیله‌ سالح
25-پرشنگك
26-میدیا زه‌هاوی
27-رابیحه‌ موفتی
28-رێزان توفیق
29-ریواس فتاح
30-ئه‌نر حمه‌ ره‌ش
31-به‌هره‌ محمد محمد
32-نازه‌نیین ئه‌حمه‌د سه‌عید
33-به‌ختیار عمر
34-كه‌مال حمه‌ عه‌لی عبدولا
35-باهر غریب فرج
36-صلاح بایز
37-فواد سلام
38-ئه‌حمه‌د عه‌لی
39-شه‌پۆل علی
40-سلام مجید
41-سمكۆ ئه‌حمه‌د
42-شیروان عه‌لی
43-دلێر گیب
44-خالد كریم
45-عپمان فتاح
46-رێبوار حامد
47-شۆرش حه‌مید
48-ئامانج خالد
49-عبده‌الكریم ممند
50-رزگار ئه‌مین
51-نجیبه‌ فقی سه‌عید
52-رعد ئه‌سكه‌نده‌ر
53-هه‌وار جاف
54-عوبیده‌ ره‌وف
55-به‌هره‌ وه‌لی محمود
56-یوسف عباس
57-بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
59-موئه‌ید ئه‌حمه‌د
60-ئه‌رسه‌لان عبدولا
61-زریان شه‌ریف
62-پایزه‌ ئه‌حمه‌د
63-پێشه‌وا
64-فه‌رهاد مارف
65-هۆزان محمود
67-عه‌لی كه‌ریمی
68-ده‌شتی جه‌مال
15-6-2010

 

           

 

17/06/2010

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com