قسه‌و باسی زۆر کران ووتار گه‌لێکیش نووسران سه‌باره‌ت
به ڕه‌وشی یه‌کێتی له ئێستا‌و کۆنگره‌و ئاینده
،به‌لام پرسی گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ند ئه‌وروسرنجانه‌ی
خرانه ڕوو یا باسیان لێوه کراوه جێی بایه‌خن
وده‌چنه بواری پراکتیکه‌وه! بۆ گفتوگۆله‌سه‌ر کردن
وسوود مه‌ندبوون ،وه‌ک هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی
شتگه‌لێکیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان منیش وه‌ک منتک قسه‌ی خۆمم هه‌یه سه‌باره‌ت
به‌چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ هیوادارم سوودیان هه‌بێت
وبۆساتێکێش بێت پیاوماقول وڕێشسپیانی به‌شداری کۆنگره
هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن باشه!.
ئالای کوردستان
نه‌بوونی ئالای کوردستان له‌نێو هۆلی کۆنگره‌ی
سێهه‌مدا،جێگای پرسیاره،ئه‌وه‌ش ده‌نگۆیه‌کی زۆری
په‌یداکردووه له‌نێو چینه جیاوازه‌کانی خه‌لکی
کوردستان،ئه‌و پرسه ئه‌وه هه‌لده‌گرێ هه‌لوه‌سته‌ی
له‌سه‌ر بکه‌ین،ئالای کوردستان له کاتی مه‌زایه‌ده
سیاسیه‌کاندا،له کێبه‌رکێی هه‌له‌مه‌تی
هه‌لبژاردنه‌کاندا گرنگی وبه‌هایه‌کی زۆری
پێده‌رێ،به‌لام ئه‌مجارانه بۆ؟!.
ئه‌ندامێتی کۆنگره
ئه‌ندامانی کۆنگره به‌چه‌ندین ئه‌لقه‌و فلته‌ری
جیاجیادا ره‌تبوون بۆ پالاوتنیان،به‌لام ئه‌وه‌ی جێی
پرسیاره ،بۆچی ڕیکخراوه‌دیموکراتیه‌کان به‌پرۆسه‌ی
هه‌لبژاردن دا نه‌ڕۆیشتن ،له‌گۆتره به‌که‌یفی خۆیان
چه‌ند ئه‌ندامیان ویست بردیان بۆ کۆنگره،خه‌لکانێکی
تریش له کۆنفرانسی که‌رته‌کانیان ده‌رنه‌چوون،که‌چی
له‌پشت په‌رده‌وه بر‌دیانن بۆکۆنگره،که‌سانێکی زۆریش
به‌ته‌زکییه چوون ئه‌وه‌ش ته نها ئه‌و که‌سانه‌ی
گرته‌وه که‌سه‌ر به‌بالی گشتی بوون،که‌سانێکیش به‌وه
خۆل کرا چاویان گووتیان ناوتان له‌لیستێکی
تایبه‌تدایه له‌به‌ر ده‌ستی مام جه‌لال.که‌واته ئه‌و
رێژه‌یه ڕاست نییه که هه‌ر ئه‌ندامێک نوێنه‌ری پێنج
سه‌د ئه‌ندامه،ئیستا 1600 ئه‌ندام به‌شداره،ئه‌گه‌ر
ئه‌م ڕیژه‌یه له‌گه‌ل راپۆرته‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
به‌راوورد بکه‌ین ،ئه‌وه سه‌رپێچیه‌کی زۆرکراوه بۆ
بردنی ئه‌ندام بۆ کۆنگره،ئه‌نجام زۆرترین
ئه‌وکه‌سانه‌یان برد که ده‌نگه‌کانیان مسۆگه‌ر بوو
بۆبالی گشتی.
کورد ده‌لێ گه‌وره ئاو ده‌ڕژێنی بچوک پێ لێده‌خشێنێ
،من ده‌لێم به‌م دیوه‌یان نا هه‌رچی گه‌وره‌کان کردیان
بچوکه‌کان بلێن سه‌ده‌ق ئامین ڕاسته ،نه‌خێر له‌کوێ
شته‌کان قافیان هات ئه‌بێ بوه‌ستێنرێ وقسه‌ی تێدا
بکرێت.
مافی ئه‌ندامێتی
خه‌لکێکی زۆر سه‌ره‌تا که‌بوون به ئه‌ندامی یه‌کێتی
مبدائییه‌ن بوون به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردنی گه‌ل
،چوونه ڕێزه‌کانی ڕێکخستن وبه‌شداری شۆڕ‌شیان
کردووله‌شاخ جه‌کی به‌رگری له‌شه‌ره‌ف ونیشتمانیان
هه‌لگرد له‌زۆر شتی شه‌خسی وخۆشی ژیان خۆشبوون
،به‌کوردییه‌که‌ی بازۆر سه‌رتان نه‌یه‌شێنم،خه‌لکێکی
زۆر بوونه قوربانی جۆروبه‌جۆر وه‌ک شه‌هید بوونی
خه‌لکێکی زۆر له ریزه‌کانی شۆڕش،جه‌رگ سووتانی دایکان
وخوشکان،ئاواره وپه‌رته‌وازه‌بوونی سه‌دان سه‌دان
خێزانی کورد،ژیانی کوله‌مه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی،
ئاواره‌بوون،زیندانی ،چاره‌نووسی خوێندنه‌کانیان
له‌ده‌ست چوو،رێکخستنه دێرینه‌کان ، له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌شدا خه‌لکێکی زۆریش له‌کورد خیانه‌تیان له‌گه‌ل
وشۆڕش کرد به‌شێوه‌ی جۆر به‌جۆر،ئه‌وه‌ی جێ ی پرسیار‌و
داخه له دابه‌ش کردن وبه‌شینه‌وه‌ی پله‌و ئیمتیازات
وده‌ستکه‌وتدا خه‌لکێکی زۆری ماندو نه‌ناس
نه‌خوێندرانه‌وه‌وپه‌راوێزکران،که‌چی جاش قه‌له‌م
وئه‌نفال چی وخاین وخۆفرۆشه‌کانی د‌ژ به‌شۆرش ،زۆر
به‌رێزو ئیحترامه‌وه دالده‌دران وله‌به‌رهه‌می خوێنی
شه‌هیدان پله‌وئیمتیازات وده‌ستکه‌وتیان پێدرا،گرنگ
ئه‌وه‌یه کۆنگره ده‌بێ حسابی وورد بۆ ئه‌وئه‌ندام
که‌سانه بکات ماندووبوونه وقوربانیان داوه هه‌قی
خۆشیان بدرێتێ وه‌ک هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا
به‌شێوه‌ی جۆر به‌جۆر سوود مه‌ند بوونه.
دوور خستنه‌وه
خه‌لکێکی زۆر تائێستا له زۆر به‌ی پله‌و پۆسته
جیاجاکاندان،له حزب وحکومه‌ت له‌سه‌ر حسابی ته‌که‌تول
وبال بالێن ومحسوبییه‌ت وخزم خزمێنه ،که
سه‌روسیمایان به‌ته‌واوه‌تی له‌لای خه‌لک ناشیرین
بوون،بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وانه بکشینه
دواوه‌ی کوالیس ،خه‌لکی تر بهێننه پێشه‌وه،به‌لام
پۆست ولێپرسراوه‌تییه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری
کراوبێت ،یا ئالیه‌تێک دابنرێ که وه‌زیفه
جۆراوجۆره‌کان ڕێک بخات.
بارودۆخی نێوخۆی
ڕێکخستنه‌کان
شێوازی کارکردن وپه‌یوه‌ندی ئه‌ندامان به‌ته‌واوه‌تی
ئاسایی بکرێته‌وه،له‌و دیارده‌یه‌ی که بۆته
کولتورێک که ساله‌هایه به‌ناوی ته‌که‌تول
وده‌سته‌گه‌ری و پیاوپیاوێنه ومحسوبییه‌ت به‌رۆکی
ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیان گرتووه له‌زه‌ره‌وزیان زیاتر
هیچ سودێکی تریان نییه،ئه‌وه‌بوو که یه‌کێتی به‌م
هه‌موو قه‌یران وشکسته جۆربه‌جۆرانه هێنا ،کولتورێکی
تری باوتر له نێو ریزه‌کانی رێکخستن که هه‌ناوی
یه‌کێتیان دارزاندووه ئه‌ویش یه‌کترشکاندن وپاشقول
له‌یه‌کترگرتن و ناو زراندن وناوناتۆره بۆ یه‌کتر
هه‌لبه‌ستن ،ئه‌م حاله‌ته ده‌بێ کۆتای پێ بێت وسزای
توندیشی بۆ دابنرێ هه‌رکه‌سێک سه‌ر پێچی بکات.
ئیعتباری ئه‌ندامان
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی یه‌کێتی پۆلین بکه‌ین به‌م
شێوه‌یه ده‌بێت
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌یزه‌کانی رێکخستن فراوان بووه ،
خه‌لکانی ماندو نه‌ناس ورابردوو پاک،تێکه‌ل بوون به
خه‌لکانی ئینتیهازی وماستاوچی وه که‌سه سه‌نگه‌ر
گۆره‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بوون به‌یه‌کێتی ،
که‌سانێکی ترهه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ن که زیاترفایلدارو
خائین وجاش قه‌له‌م وئه‌نفالچیه‌کانن ،ده‌بێ هه‌ر
که‌سه وبه‌چاوی ئیعتباری خۆی سه‌یری بکرێت ،وه
ئه‌وانه‌ش که پاشه‌لیان پاک نییه له‌سه‌ر که‌س فه‌رز
نه‌کرین و وه‌لێپرسینه‌وه‌یان له‌ته‌کدا بکرێت.
سه‌رکردایه‌تی نوێ
ئه‌ندامانی به‌شدار بووی کۆنگره ده‌بێ ئه‌وه باش
بزانن ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌چ جۆره که‌سانێک
بۆسه‌رکردایه‌تی نوێ،باشترین شتیک ئه‌وه‌یه
به‌لێننامه‌ی شه‌رفیان پێ مۆر بکه‌ن وله‌به‌رده‌م
ئه‌ندامانی کۆنگره سوێند به‌خوێنی شه‌هیدان وئالای
کوردستان وشه‌ره‌ف وخاکی کوردستان بخۆن،که ئه‌وان
جیاده‌بن له‌سه‌رکردایه‌تی پێشووتر،ئه‌وتۆوی
دووبه‌ره‌کی وکوتله‌گه‌ری ناهێلن که له پێشتر له‌نێو
ڕیزه‌کانی ڕیکخستن چێندرابوو.
ژینگه
ژینگه پارێزی ،به‌لام چۆن ژینگه ده‌پارێزرێ؟ ،ئه‌م
مه‌سئوولیه‌ته کێ بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی ،حکومه‌ت یا
حزب؟،ده‌کرێ حزب له‌به‌رنامه‌ی کاری خۆیدا ژینگه
پارێزی وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌ندامێتی دیاری بکات ،وه‌ک
بریار له‌سه‌رکردایه‌تییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌ندام
ودۆست ولا‌یه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
پابه‌ند بن به‌بڕیاره‌که‌وه ،هه‌روه‌ها فشاریش
بخرێته سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له حکومه‌ت که
ژینگه پارێزی فه‌رامۆش نه‌کات ،گرنگترین شتێک
ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی
چاو کراوه‌بن ،له به‌رامبه‌ر هێنانی که‌لو‌په‌ل
وپێداویستیه‌کانی ژیان، له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات بۆناو
هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌ر مه‌ندن له
هه‌موو ڕوویه‌که‌وه قه‌ده‌غه‌بکرێن،له‌کاتی
هاوورده‌کردندا لایه‌نی به‌رپرسی لێ ئاگادار
بکرێته‌وه،بۆ هه‌ربازرگانێک که هاورده‌یه‌کی بێ
که‌ڵکی هێنا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا بکرێت وسزایه‌کی
توندی وبدرێت که جارێکی تر زاتی ئه‌وه نه‌کات
دووباره‌ی بکاته‌وه ،وه ته‌علیماتی پێویست بۆ
سه‌رجه‌م هاولاتیان بلاو بکرێته‌وه ،که چی بکه‌ن
له‌کاتی بینینی کالای نا ته‌ندروست له بازاڕه‌کان ،
وه له‌به‌رامبه‌ر ژینگه پارێزی و پیس بوونی و
زیانه‌کانی چین ؟،وه سه‌رپێچیکردن لێپرسینه‌وه‌ی
یاسای له‌گه‌لدا ده‌کرێت، ئه‌و کاته هاوولاتیان زیاتر
هه‌ست به لێپرسراوه‌تی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ژینگه
،به تایبه‌تی ئێستا کوردستان بۆته بازارێک بۆ ساغ
کردنه‌وه‌ی کالاکانی کۆمپانیا جیهانییه‌کان به چاک
وخراپییه‌وه .
|