رۆژنامه‌ی VG ى نه‌رویج له‌زاری یه‌نس ستۆلتنبه‌رگ
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نه‌رویج كه هاوکات سه‌رۆکی پارتی
کاری نه‌رویجیشه، بڵاویكرده‌وه: کرێکار به زووترین
کات له نه‌رویج ده‌رده‌کێت.
وتيشى: سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه کرێکار په‌یامێکی
هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه كردووه
که هه‌وڵی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن و وتویه‌تی:
ئه‌و به‌رپرسانه ژیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
به‌پێی وته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویج "ئه‌م
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى کرێکار له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانیدا هاتووه که ته‌نها رۆژنامه‌نووسه
بيانييه‌کان ئاماده بوون و رێگه نه‌دراوه
رۆژنامه‌نووسه نه‌رویجییه‌کان ئاماده‌بن" .
وتیشی: کرێکار له‌هه‌ڕه‌شه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: گه‌ر
په‌نابه‌رنه به‌ر به‌زۆرناردنه‌وه‌م ئه‌وا (أنصار
الإسلام) و (القاعدة) و خزمان و براو که‌سوکارم تۆڵه‌ی
خوێناوی له‌حکومه‌تی نه‌رویج ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تی
له‌سه‌رکرده‌ی پارتی راستڕه‌و ئارنا سۆلبێرگ که پێشتر
سه‌رۆکی شاره‌وانی ئۆسلۆ بووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویج راشیگه‌یاند: په‌یامه‌که‌ی
کرێکار به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت و ناشتوانێت مافی
په‌نابه‌ری به‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌رگرێت،
گه‌ر له‌عیراق په‌یمانی ئه‌وه‌مان پێ بدرێت
كه‌ڕوبه‌ڕووی كوشتن نابێته‌وه، ئه‌وا ئێمه کرێکار
به زووترین کات ده‌نێرینه‌وه.
http://www.vg.no/nyheter/innenriks/artikkel.php?artid=10008762
|