-ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی له‌كوردستان تارادده‌یه‌ك نوێیه
و ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و
پێویستییه له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. ده‌مانه‌وێت پرسیار
بكه‌ین ئایا ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی له‌كوردستان تا چه‌ند
توانیوێتی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه مامه‌ڵه
بكات؟. سیما و فۆرمی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه
چین؟.
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی چ وه‌ك چه‌مك‌و چ وه‌ك پێكهاته‌یێكی
سیاسی دیارده‌یێكی نوێیه له كوردستاندا به تایبه‌ت
ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی زانسته سیاسیه‌كاندا
پێیده‌وترێت ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی، ئێمه‌ی كورد
هه‌رچه‌نده مێژووێكی درێژمان هه‌یه له ئۆپۆزسێنی
چه‌كداری به‌ڵام ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی مێژووییه‌ی ئێمه
ئۆپۆزسیۆنێك بووه دژی سیستمێكی توتالیتار كه رژێمه
به‌عس بووه، له مێژووی فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێمه‌دا
شتێك نیه به‌ناوی داننان به ئۆپۆزسیون‌و قبولكردنی
وه‌ك به‌شێكی ته‌ندروست له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا مێژووی
ئه‌و پێكهاته ته‌ندروسته‌ی ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی
سیاسی له كوردستاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
هه‌لبژاردنه‌كانی 25/ 7 واتا ده‌ركه‌وتنی
بزووته‌نه‌وه‌ی گۆران به خالی وه‌رچه‌رخان داده‌نرێت
له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا چ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن‌و چ وه‌ك
روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش، مامه‌له‌كردنی ئۆپۆزسیۆنیش
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا به‌ده‌ر نیه
له‌ئه‌زموونێكی سه‌ره‌تای‌و دواتریش سروشتی ئه‌و
دۆخه‌ی كه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی تیادا هاتۆته ئاراوه
له كوردستاندا كه به‌رهه‌می ململانێی‌و گروپگه‌رێتی
نێوان حزبێكی ماندوو بووه له په‌یكه‌رو رێكخستن‌و
پێكهاته‌دا، بۆیه ئه‌مه ده‌كرێت تا چه‌ند سالێكی
تریش كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر سایكۆلۆجیای پێوه‌ندی
نێوان ئۆپۆزسێن‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له
كوردستاندا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وانه‌یه
غه‌درێكی گه‌وره بێت ئه‌گه‌ر بلێین ئۆپۆزسیۆن له‌و
ته‌مه‌نه كورته‌یدا به كاراكته‌رێكی پاسیڤ وه‌سفی
بكرێت، ئه‌وه‌ی ئومێد به‌خشه زیاتر ئه‌وه‌یه ئه‌و
ئۆپۆزسێونه ساوایه توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تیێكی
باشی ئه‌و ده‌نگه توڕه‌و ناره‌زاییانه بكات كه له
هه‌رێمی كوردستاندا ماوه‌یه‌ك بوو له قۆناغی كپكردندا
بوون. له گرنگترین سیماكانی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه، كه‌م
ئه‌زموونیه له‌كاركردنی په‌رله‌مانیدا، دواتریش
ره‌چاوكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه هه‌رێمی
كوردستان جیا ده‌كاته‌وه له ناوچه‌كانی تری عێراقدا،
چونكه ئۆپۆزسێن به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێت
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و
ئابوریه بێت كه له‌كوردستاندا هه‌یه، كه‌چی من
پێموایه له‌م رووه‌شه‌وه ئۆپۆزسێون سه‌ركه‌وتوانه‌و
به‌رپرسانه توانیویه‌تی مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه
هه‌ستیاره‌ی كوردستاندا بكات. خۆ ئه‌گه‌ر
قسه‌كردنیشمان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئه‌و دواییه‌ی
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بێت كه
ئۆپۆزسیۆن وه‌ك مه‌له‌فێكی سیاسی مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ
كرد پێموایه ئه‌و حاله‌ته هێشتا زووه حوكمێكی
پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ر بده‌ین چونكه ئه‌و دۆسێیه
هه‌ندێك تێكه‌لی‌و ئالۆزی پێوه دیاره من ناتوانم
بیخه‌مه ریزی مامه‌له‌یه‌كی نادروستی ئۆپۆزسیۆن.
-حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان هه‌میشه به‌چاوی
نه‌یار و دوژمنه‌وه له‌ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڕوانن و به‌وه
تاوانباری ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له شكۆی ده‌سه‌ڵات
بهێننه خواره‌وه و ته‌نانه‌ت به‌وه تۆمه‌تباریان
ده‌كه‌ن به‌هۆی ده‌ستی ده‌ره‌كییه‌وه دروستبوون!،
ئێوه چۆن ئه‌م روانینانه لێكده‌ده‌نه‌وه؟. ئایا
ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی له‌كوردستان هێنده خه‌ته‌رناكه
یان ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته توانی مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی
نییه له‌گه‌ڵیدا؟.
هه‌روه‌ك دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن دیارده‌یێكی نوێیه له
كوردستاندا به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌لاتێكیش كه چاوی
ئۆپۆزسێونی به‌سه‌ر بێت‌و چاودێری كرده‌وه‌كانی بكات‌و
هه‌میشه دیوه نێگه‌تیڤه‌كانی پیشان بدات، ئه‌و جۆره
ده‌سه‌ڵاته‌ش فۆرمێكی تازه‌یه له كوردستاندا، من
پێموایه ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێستا پێوه‌ندی هه‌ریه‌كه
له ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاتی پێدا تێپه‌رده‌بێت قۆناغی
نه‌بوونی متمانه‌یه، یاخود به‌مانایێكی تر قوناغێكی
ترسئامێزه له نێوان هه‌ریه‌كه له ئۆپۆزسیۆن‌و
ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌كرێت له هه‌مان كاتیش‌دا ناوی بنێن
قۆناغێكی راگوزه‌ره، ئۆ پۆزسیۆن له كوردستاندا نه‌ك
حاله‌تێكی مه‌ترسیدار نیه به‌ڵكو دروستكه‌ری ئومێدێكی
سیاسیه لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان، ئه‌مه
بێجگه له‌وه‌ی ئۆپۆزسێونی سیاسی توانی له كوردستاندا
ئه‌و ده‌نگ‌و ره‌نگه تۆراوو په‌راوێزخراوانه
كۆبكاته‌وه‌و له ئه‌جێندایێكی سیاسی‌دا فۆرمه‌ڵه‌ی
بكاته‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌باره ناره‌زایه
بچێته قۆناغی به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژی‌و
ناسه‌قامگیری سیاسی، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ووردی له
دیمه‌نه‌كانی پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌لگادا
بروانین له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وا ده‌توانین هه‌ر
له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس له عێراقدا ده‌رك به
دابران‌و بێمتمانه‌ی بكه‌ین له نێوان هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵاتدارو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگدا، هه‌ر
له‌وكاته‌دا ئه‌گه‌ر هێزیكی سیاسی رێكخراو هه‌بوایه
ده‌یتوانی قه‌باره‌ی ئه‌و دابرانه له رێكخراو‌و
فورمێكی ئۆپۆزسیۆندا كۆبكاته‌وه، ده‌ركه‌وتنی
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له كوردستاندا بڕوای من شه‌ش ساڵ
دواكه‌وت له‌به‌ر قولبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه حزبیه‌كان‌و
ئه‌و پاشخانه‌ی كه‌شه‌ری ناوخۆی جێهێشت به‌سه‌ر
دیدگابینی‌و روانینی تاكی كوردی بۆ ئۆپۆزسیۆن، چونكه
قۆناغه‌كانی بونیاتنانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ر له
1991وه تاوه‌كو 2005 بریتی بووه له قبولنه‌كردنی
ئۆپۆزسیۆن خستنه ده‌روه‌ی ئۆپۆزسیۆنكاران‌و
په‌راوێزخستنیان بۆ ده‌روه‌ی ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و
ئاسته‌ی هاوكێشه‌یك دروست بێت له زهنیه‌تی تاك‌و
حزبه سیاسیه‌كانیش كه ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن بێت
ده‌چێته خانه‌ی په‌راوێزخستن‌و لاوازبوونه‌وه،
نموونه‌شمان ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ر
چوارحزبه‌كه‌یه له كابینه‌ی پێنجه‌م‌و خولانه‌ویان
له نێوان ئۆپۆزسیۆن بوون‌و به‌شداری كردن له
حكومه‌تدا، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو ئه‌و هه‌وله
تاكه‌كه‌سیانه‌ی كه دروایشن بۆ یاخیبوون له هه‌ردوو
حزبه سه‌ره‌كیه‌كه هه‌میشه هه‌وڵی شكستخواردوو
بوونه، له دیوێكی تردا من هه‌ر كردار‌و هه‌لوێستێكی
ئۆپۆزسیۆن به ئاستی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌بینم له خودی لوجیكی ئۆپۆزسیۆن بوون، ئۆپۆزسیۆن
هه‌میشه پارێزه‌ری وێنه‌كردنی رایه‌له شه‌رعیه‌كانی
ده‌سه‌ڵاته، چونكه هه‌ر كاتێك ئه‌و رایه‌له لاواز
بێت ئۆپۆزسیۆن زه‌نگی ئاگاداربوونه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات
لێده‌دات‌و پێیده‌لێت تۆ له‌و شوێنه‌دا ئاستێكی باش
پێشكه‌ش ناكه‌یت، به‌بروای من ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته
توتالیتارو له‌رزۆكه‌كانن كه له ئۆپۆزسیۆن ده‌ترسن
نه‌وه‌ك ده‌سه‌ڵات‌و دیموكراسی‌و ته‌ندروسته‌كان.
-به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چۆن له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ده‌ڕوانن؟ پێتانوایه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه ئێستا
هه‌نگاو بۆ بوون به‌حزب ده‌هاوێژێت ده‌توانێت ئه‌و
به‌سته‌ڵه‌كه چه‌قبه‌ستووه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوو
رابماڵێت؟. به‌كورتیی چۆن سه‌یری مامه‌ڵه‌ی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن و خاڵ به‌هێز و لاوازه‌كانی
له‌چیدا ده‌بیننه‌وه؟.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك هه‌ر رێكخراو‌و پارتێكی سیاسی
تر كه ئێستا له كوردستان هه‌یه به‌ده‌ر نیه له
خاله به‌هێزو لاوازه‌كانی به‌ڵام به‌بروای من خاله
به‌هێزه‌كانی زۆر زیاترن له خاله لاوازه‌كانی، ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ئه‌بێت وه‌ك
ده‌رهاویشته‌یێكی پرۆسه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی له
كوردستاندا سه‌یر بكرێت، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه لایه‌نێكی
نامۆ نیه به پرۆسه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵگای كوردی به‌لكو
به‌رهه‌می ئه‌و قه‌یران‌و قۆناغه سیاسیه‌یه كه
پرۆسه‌ی سیاسی‌و حزبه سیاسیه‌كانی تر له دوای
راپه‌رینه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌نالێنن، هاتنه
پێشه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێمان
ده‌لێت كه بونیادی حزب‌و حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه
سیاسیه‌كان له كوردستاندا له قه‌یراندان‌و پێویستیان
به پێداچوونه‌وه‌وه بونیاتنانه‌وه هه‌یه،
به‌تایبه‌تیش فۆرمی حزبایه‌تی كردن، هه‌ردوو پارته
ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه
به‌ئاشكراوو به‌نهێنی بێت ئێستا هه‌ولێك هه‌یه له‌ناو
سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبه‌كه بۆ نوێكردنه‌وه حزب
له سه‌رئاستی كادیره‌و پرۆگرام‌و رێكخستنه‌كانی
حزبه‌وه. سه‌باره‌ت به له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یش من وایده‌بینم هاتنه كایه‌وه‌ی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌رتادا زاده‌ی بزوتنه‌وه‌یێكی
جه‌ماوه‌ری نه‌بووه به‌ڵكو زاده‌ی نێوان ململانێ‌و
گروپبه‌ندی ناو تاكه حزبێكی دیاری كراو‌و بووه،
ئه‌مه وایكردووه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ماندوو بوون‌و
ئه‌ركێكی زۆرتری بكه‌وێته ئه‌ستۆ تاوه‌كو بتوانێت
ئه‌م دۆخه سایكۆلۆجی‌و سیاسیه لای جه‌ماوه‌ری
كوردستان بره‌وێنێته‌وه خۆی له قالبێكی
سه‌رتانسه‌ریدا نمایش بكات، چونكه ئه‌نجامی
هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی كوردستان‌و
هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی عێراقیش ئه‌و
راستیه‌مان پێده‌لێن كه دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی
بززوتنه‌وه‌ی گۆران هی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتین یاخود هی
ناوچه ئیداریه‌كانی نفوزی یه‌كێتین، ئه‌م دۆخه
دۆخێكی جێگیر نیه، به‌ڵام كاتێكیشی پێویسته تاوه‌ك
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بتوانێت به‌سه‌ریدا تێپه‌رێت،
له‌لایێكی تره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌بێت هه‌وڵبدات
له سلێمانی بێته ده‌ره‌وه چالاكیه‌كانی زیاتر بێت
له ناوچه‌كانی دهۆك‌و هه‌ولێر، ئه‌گه‌رچی
ئه‌نجامیشیان كه‌م بێت، خالی سێیه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت
گۆران گرێی ململانێی تاك لایه‌نه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
تێپه‌رینێت ئه‌گینا ئه‌مه به‌جۆرێك له جۆره‌كان
بارگاویبوونیه به یه‌كێتی‌و نه‌هجی كاركردنی یه‌كێتی
ده‌سه‌لمێنیت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا گۆران خۆی له‌فۆرمێكی حزبییدا
كۆبكاته‌وه یان هه‌ر به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، من
پێموایه نابێت گۆران بكه‌وێته به‌ر هه‌له‌ی
دروستكردنی حزبێكی سیاسی‌و سومبولی سیاسی‌و باره‌گای
حزبی فراوان ئه‌گینا ئه‌مه نزیكی ده‌كاته‌وه له
دیمه‌نی حزبه سیاسیه‌كانی تر، حیكمه‌تی بوونی گۆران
له‌وه دایه كه بتوانێت پارێزگاری له‌جیاوازی فۆرمی
كاركردنی خۆی بكاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر،
ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران
پێویستی به‌رێكخستنێكی سیاسی سه‌رتاسه‌ری نیه، به‌ڵام
ستایل‌و فۆرمه‌كه‌ی ده‌بێت كالترو شه‌فافتر بێت
له‌كاری حزبه‌كانی تر، هه‌روه‌ها رێژه‌ی كادیره‌كانیشی
ده‌بێت كه‌مترو كه‌م ئه‌رك‌و مه‌سره‌فتر بێت
له‌لایه‌نه‌كانی تر، واتا نه‌بێته بارگرانیێكی ماددی
بۆ سه‌ر حكومه‌ت. بریاردان له هه‌لبژاردنی كام فۆرمی
رێكخستنی سیاسی بۆ گۆران؟، من پێوایه پێویستی
به‌دیراسه‌كردن‌و راپرسیێكی زۆرتر هه‌یه من وه‌ك
تێبینی تایبه‌تی خۆم پێموایه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی
گۆران ئه‌و بریاره نه‌دات له ئێستادا تاوه‌كو
هه‌لبژاردنی پارێزگاكانیش ئه‌نجام ده‌درێت‌و ئه‌م
بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر سێی پێگه‌كه‌ی خۆی ده‌چه‌سپێنێت
قه‌باره‌ی خۆی زیاتر بۆ روون ده‌بێته‌وه، ئه‌وجا بیر
له دروستكردنی رێكخستنێك بكاته‌وه.
-یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام له‌رێی
تۆمه‌تباركردنی گۆڕان به‌وه‌ی كار له‌سه‌ر تێكشكاندنی
ئه‌و ده‌كات، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه.
به‌بڕوای ئێوه گۆڕان كار له‌سه‌ر تێكشكاندنی یه‌كێتی
ده‌كات وه‌ك ته‌نیا حزبێك یان ئه‌وه یه‌كێتییه له‌و
رێیه‌وه سۆزی خه‌ڵك بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه‌م
ده‌كاته‌وه؟. به‌كورتییه‌كه‌ی ئه‌دائی گۆڕان بۆ
تێكشكاندنی یه‌كێتییه یان بۆ چاككردنی ژیان و سیستمی
سیاسیی له‌كوردستاندا؟.
بوونی ئه‌و دۆخه هه‌ستیارو گرژه‌ی نێوان یه‌كێتی به
حاله‌تێكی زۆر نائاسایی نابینم، چونكه ته‌مه‌نی
لێكجیابوونه‌وه‌یان تازه خه‌ریكه ده‌گاته سالێك،
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی تاچه‌ند مانگێكیش به‌ر له
هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كرێت جۆرێك له ئومێد‌و
مه‌رام هه‌بووبێت له لاین هه‌ردوو لاوه بۆ كاركردن
له سه‌ر لاوازكردن یاخود گه‌رانه‌وه‌ی به‌شێكیان بۆ
باوه‌شی ئه‌وه‌ی تریان، به‌و واتایه‌یی هه‌ر یه‌كه
له یه‌كێتی‌و له گۆران نه‌یان توانیووه قوناغی دوای
جیابوونه‌وه تێپه‌رێنن، كه به‌رای من ده‌ره‌نجام به
زیانی هه‌ردوو لایه‌ن ته‌واو ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له
ئێستادا كه ئومێدی گه‌رانه‌وه‌ی یه‌كێكیان بۆ ئه‌وه‌ی
تریان لاواز ده‌بێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ك پێشتریش
ئاماژه‌م پێدا ئه‌بێت له‌سه‌ر ئاستێكی سه‌رتاسه‌ری
كاربكات نه‌وه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌یێك‌و له‌سه‌ر
لایه‌نێك، ئه‌بێت ئۆپۆزسیۆنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو
حكومه‌ت بێت، ئه‌گینا كێرڤی متمانه‌ی له ئاستێكی
تره‌وه سه‌یر ده‌كرێت گرنگه سه‌ركردایه‌تی گۆران
ئه‌م حاله‌ته به ژیری دیراسه بكه‌ن.
-وه‌ك ده‌بینین فراكسیۆنی گۆڕان یه‌كێكه
له‌فراكسیۆنه به‌هێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و
ماوه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت مانگه كارده‌كه‌ن و له‌سه‌ر
زۆر مه‌سه‌له‌ش بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. چۆن سه‌یری
ئه‌دائی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ده‌كه‌ن؟. پێتانوایه
په‌رله‌مانتارانی گۆڕان توانیوویانه وه‌ك
ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه مامه‌ڵه بكه‌ن؟.
نمایش‌و ئه‌دای فراكسیۆنی گۆران له په‌رله‌ماندا
ئه‌بێت له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یر بكرێت كه
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له مێژووی
دروستبوونیدا ئه‌و جۆره له ئۆپۆزسیۆن به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت، ئه‌زموونێكی تری ئۆپۆزسیۆنمان نه‌بووه
پێشتر له‌په‌رله‌ماندا، دواتر به‌هه‌مان شێوه
سه‌باره‌ت به‌حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش رووبه رووی
ئۆپۆزسێنی له‌و جۆره نه‌بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌ڕای
من ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنیشیاندا
جۆرێك له گرژی‌و حه‌ماسه‌ت هه‌بووبێت له نێوان
هه‌ردوو لایه‌ندا، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك جار فراكسیۆنی
گۆران ویستویه‌تی كار له‌سه‌ر نمایشكردنی ئۆپۆزسێونێتی
خۆیان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا بیسه‌لمێنن كه
ئه‌وان به‌جدی ئۆپۆزسیۆنن، من له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند
مانگه‌دا ئه‌دایێكی جوان‌و سه‌رنجراكێشم به‌دیكرد، كه
دلنیام له قۆناغه‌كانی تردا ئه‌م ئه‌دایه زیارتر
جێگیر‌و به‌به‌رنامه‌تر ده‌بێت، بۆیه پێویسته فۆڕمی
كاركردنی ئه‌م بزاڤه تازه‌یه خۆی له‌قالبی كێشه
كه‌سایه‌تی حزبێتیه‌كان بپارێزێت‌و سه‌رنج بداته سه‌ر
كه‌لێن‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی حكومه‌ت به‌گشتی، هاوشێوه‌ی
حكومه‌تێكی سێبه‌ر بێت به‌سه‌ر حكومه‌تی سه‌ره‌كیدا،
به‌لێ ئۆپۆزسێون له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كورته‌ی
هه‌یانه له ئه‌زموونی په‌رله‌مانیدا به‌ڵام
تونیویانه سه‌ركه‌وتوو بن‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی
كه هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وابوو كه ئه‌وان دۆسیه
نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ره‌چاو ناكه‌ن‌و حساب بۆ
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن،
به‌لگه‌شمان بۆ ئه‌م راستیه ئه‌وه‌یه كه له‌و
ماوه‌یه‌دا هه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌و هه‌م
لایه‌نه‌كانی نری ئۆپۆزسیۆنیش توانیان له‌سه‌ر كێشه
چاره‌نوسازه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی به‌غدا خۆیان له
پێكهێنانی فراكسیۆنێكی یه‌كگرتووی كوردستانیدا
كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامێكی دلخۆشكه‌ر بوو
له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌م له لایه‌نی حزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشدا كه توانیان سنوری
جیاوه‌زیه‌كانیان بزانن‌و به‌هه‌مان شێوه سنوری خاله
هاوبه‌شه‌كانیشیان بناسن كه به‌بروای من زۆر زیاترن
له خاڵه جیاوه‌زاكان.
دیمانه/ هۆزان
ئه‌م دیمانه‌ی له ژماره 75 گۆڤاری نێوه‌ندا
بلاوكراوه‌ته‌وه
.............................
|